کازیوه ساڵح له گوتارێکیدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رگری له قه‌ندیل ده‌کات. به‌رهه‌م جاف
ڕۆژی هه‌ینی 20-6-2008 که ڕۆژئ په‌ناهه‌ندانی جیهان بوو ،له‌و بۆنه‌ی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له تۆرنتۆ –که‌نه‌دا به‌سترا و جه‌ماوه‌رێکی باش ئاماده بوون ، نووسه‌ر وڕوناکبیری کورد خاتوو کازیوه ساڵح بانگهێشت کرابوو بۆ به‌شداریکردن و وخوێندنه‌وی گوتارێک.له بۆنه‌که‌دا چوار که‌س گوتارێیاندا ، یه‌کێکیان وه‌زیری په‌ناهه‌نده‌ی سوید بوو ، له سیانه‌که‌ی تریه‌که‌م گوتار له لایه‌ن کازیوه ساڵحه‌وه ه‌ب زمانی ئنگلیزی و ورییانه ته‌نها له ده‌رگای پیاهه‌ڵدانی به که‌ندادا نه‌دا وه‌کو ئه‌وانی تر کردیان، باسی که‌م و کوڕیه‌کانی که‌نه‌دای کرد به‌رانبه‌ر په‌ناهه‌نده و داوای کرد نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس وهونه‌رمه‌ند وپرۆفێشیناڵی په‌ناهه‌نده بایه‌خی زیتریان بدرێتیه و بخرێنه شوینی گونجاوی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ئادێنته‌تیان وون نه‌که‌ن .گوتی گڵاسه نیوه به‌تاڵه‌که‌ی که‌نه‌دا به‌و خزمه‌تانه پڕ ده‌بێته‌وه .
هه‌رچه‌ند ده‌بوو له یاده‌که‌دا ته‌نها باسی په‌ناهه‌نده وئه‌زموونی خۆی وه‌کو په‌ناهه‌نده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بکات ، به ڵام دبلۆماسییانه گواستیه‌وه به وته‌یه‌کی گاندی و یه‌کێکی دیلای لاما هه‌له‌که‌ی قوسته‌وه بۆ به‌رگریکردن له قه‌ندیل وداوای له نه‌ته‌وه یه‌کرتوه‌کان و وه‌زاره‌ت په‌ناهه‌نده‌ی که‌نه‌دی ورێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئاکتێڤیسته‌کانی مافی مرۆڤ کرد که فریای ئه‌و خه‌ڵکانه بکه‌ون له بناری قه‌ندیل و لادیه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا ده‌کوژرێن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه به ده‌ست هێرشی ترکی ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ که ئابلوقه‌ی ڕاگه‌یاندن و خوارده‌مه‌نیان له لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌گات به جیهان.
له‌و کاته‌وه‌ی له ڕۆژی ڤاڵنتایندا شیعری A Heart From Paper ) ( دڵێک له کاغه‌زی ) کازیوه ساڵحم گوێ لێ بوو خوێندیه‌وه ، به‌رده‌وام موتابه‌عه‌م کردوه ، هه‌وڵم داوه ڕازی بێت دیدارێکی له گه‌ڵ بکه‌م، به‌ڵام له هه‌ر که‌سێکم ئه‌پرسی پێیان ووتم کازیوه به‌رده‌وام خۆی له ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌شارێته‌وه و دیدار ناکات ، به‌ڵام ئه‌م جار پاش گوتاره‌که‌ی هه‌لێکم بۆ ره‌خسا چه‌ند پرسیارێکی لێ بکه‌م و لێم پرسی:
به‌رهه‌م : تۆیان وه‌کو په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ناساند ، بۆچی باسی ئه‌زموونی خۆتت نه‌کرد؟ کازیوه ساڵح : من بۆیه شه‌و ڕۆژم پێکه‌وه گریداوه وخۆمم خستوه‌ته نائارامیه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکه‌وه هه‌لێکم بۆ بره‌خسێت به‌رگری له میلله‌ته‌که‌م بکه‌م . نه‌ک بۆ خۆم،ماوه‌ی 15 پازده خوله‌که‌م پێ به‌خشرابوو بۆ قسه کردن ، نه‌مده‌توانی باسی خۆم و میلله‌ته‌که‌شم به یه‌که‌وه بکه‌م، به تایبه‌ت هه‌میشه خۆمم له به‌ره‌ی بێ ده‌سه‌ڵات ، دژی سته‌مکار وده‌سه‌ڵاتدار بینیه‌وه‌ته‌وه، ئه‌بوو باسی دۆخی په‌ناهه‌نده‌ی ئیره‌ش بکه‌م . ده‌بوو لایه‌کیان سه‌رباری ئه‌وی دی بکه‌م، دیاره پێشتر له زۆر بۆنه‌ی تردا هه‌ر میلله‌تم هه‌ڵبژاردوه ، بۆیه نامۆ نیه .بیریشت نه‌چێت وه‌کو خۆتت گووتت تۆیان به په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ژمارد ، له ناو جه‌نجاڵی و گه‌وره‌ی که‌نه‌دادا.
به‌رهه‌م : کازیوه ساڵح ڕووی له هه‌ر وڵاتێک کردوه ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بووبێت وه‌زنی خۆتت هه‌بوو له‌و وڵاته‌دا ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته دوژمنی کوردیش بێت ،به‌وه‌ش ناسراویت که له گه‌ڵ بێگانه زۆر دبلۆماسیت وله گه‌ڵ کورد یان به زمانی کوردی زۆر ڕاسته‌و خۆ‌و و بێ پێچ وپه‌نایت ، هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌مه کێشه‌ی بۆ دروست کردویت له ناو کوردا ، واته راسته‌وخۆیت ،خۆت ئه‌ڵێی چی؟ کازیوه ساڵح : ده‌ته‌وێت بڵێم چی ، کورد له چی توانا وکارێکی ژن تێگه‌شتووه هه‌تا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش تێبگات ، ئێمه چیرۆکێک ده‌نووسین ، نه‌ک خوێنه‌ره چێژ وه‌رگره‌که ، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ره ره‌خنه‌گره‌که‌ش وه‌کو به سه‌رهاتی ژیانی رۆژانه‌ی خۆمان تێده‌گات ، که‌س نایه‌ت ڕه‌مزی مه‌له ، سه‌ما ، گریان ، پێکه‌نین و بت و مرۆڤبوون بکاته‌وه، پێت ئه‌ڵێت ، چیرۆکه‌که‌م خوێندیته‌وه ، زۆر نیگه‌ران بووم ئه‌وه‌ت به سه‌ر هاتووه ، یان ئافه‌رین که فێری مه‌له و سه‌ما بوویت یان زۆر له دڵه ڕاوكیدا بووم هه‌تا له کۆتایدا پاڵه‌وانه‌که مرد ئه‌وسا زانیم باسی خۆت ناکه‌یت وسه‌لامه‌تیت . ئه‌مه تێگه‌شتنی سه‌روو نه‌وه‌د ده‌ر سه‌دی کورده بۆ چیرۆکێک ، ده‌بێت چی له جیهانی دبلۆماتێت له گه‌ڵ به‌رانبه‌ر و ڕاشکاوی له گه‌ڵ خوددا تێبگات . کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی مه‌سه‌له‌ی ئاشتی جیهانی نه‌بێت که خه‌ونی منه ، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌کان نه‌بێت کێشه‌ی من نین و مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌نده ئاگام له کیشه‌کانیان بێت ،یان بێ قوڵبوونه‌وه لێیان هیچ چاره‌سه‌رێکیم پێ بێت ، به‌ڵام پێوسیته خاوه‌نی زمان و کردار وهه‌ڵوێستێک بین وه‌کو کورد به مرۆڤی پۆزه‌تیڤمان بزانن ، چونکه له زمانی چوار نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه سه‌ده‌یه‌که به دڕنده ده‌ناسرێێن ، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ خۆشمان‌دا خاوه‌نی زمانێکی ڕه‌خنه ئامێزی وابین که‌م وکوڕیه‌کانمان ده‌ست نیشان بکات ، به‌شه دڕنده‌که بگۆڕێت ، وه‌کو له یه‌کێک له کتیبه‌کانماندا باسم کردوه نیوه په‌رداخه به‌تاڵه‌که پڕ بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نها له نیوه پڕه‌که‌مان خواردوه ،دواجار هه‌مووی به‌تاڵ وبێ ناوه‌ڕۆکه. ئه‌وه دۆخی ئه‌مڕۆی کوردییه ئیتر ڕاشکاوی من بۆ کێشه‌م بۆ دروست نه‌کات؟
به‌رهه‌م: ئه‌وه‌ی تۆ کردووته به تاکه‌که‌سی ڕێکخراوێک زۆر جار نیوه‌ی ئه‌وه‌ی پێنه‌کراوه، به ڕای خۆت ئه‌مه لای کورد چۆن نرخی بۆ دانراوه؟ کازیوه ساڵح : .... بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌ری داده‌خات وبێ ده‌نگ ئه‌بێت ، چاو به‌رز ئه‌کاته‌وه و چاوی پڕ فرمێسکه‌و ده‌نگی گۆڕاوه ئه‌ڵێت – نازانم له کورد بپرسه- ئیتر به ڕۆژباشێک منیش ورۆژنامه‌نووسێکی تۆرۆنتۆ سه‌ن که له هه‌مان کاتدا ئه‌ویش دیداری ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌و به زمانی ئنکلیزی جێ ئه‌هێڵێت و بێ وه‌ڵاممان ئه‌کات . ڕۆژنامه نووسه‌که لێی ئه‌پرسێت چیت پێ وت ئه‌وه‌نده په‌ستی کرد ، شه‌رمم کرد پێی بڵێم ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین که‌سه به تواناکانی خۆمان ده‌چه‌وسێنینه‌وه .له دڵما هه‌زار نه‌عله‌ت سه‌ری هه‌ڵدا ، نه‌عله‌ت له ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵ و فایلداره‌کانمان ، نه‌عله‌ت له عه‌قڵ عه‌شایه‌ره ورگ وقسه زل و بێ ڕه‌وشت وبێ کرداره‌کانمان . پڕ به دڵ داوای لێبوردن له کازیوه‌ی پڕ وزه وبه ئه‌مه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌که‌م ، که پرسیارێکی نامه‌عقولم لێ کرد و برینیم کولانه‌وه. سه‌د جار داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
|