٢٦\٦\٢٠١٠
کێ ئاشتی ناوێ؟
مه‌هاباد کوردی
گه‌لێ جار له زاری سه‌رکرده و به‌رپرسانی کورد له باشووری کوردستان،
له‌مه‌ڕ خه‌بات و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد له باکووری وڵات، گوێمان له‌وه
ده‌بێت که ئه‌وان(سه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی باشوور) له دژی توندوتیژین
و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان کێشه‌کان به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێ. هه‌ر له
هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و لێپرسراو و که‌سه حیزبییانه‌ی ئه‌وێنده‌رێ له
بیریان ناچێت، به بۆنه و بێ بۆنه، ڕه‌خنه‌ی دژوار له تێکۆشانی
پ.ک.ک و گه‌ریلا خۆڕاگر و قاره‌مانه‌کان بگرن و به‌مه‌ش دڵی کورد له
خۆیان بڕه‌نجێنن و، دوژمنانیش شاد و دڵخۆش بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به نموونه
هێنانه‌وه‌ش سه‌ری خۆمان بیه‌شێنین، ئه‌وا پێویست ناکات خۆمان به‌م چه‌ند
وشه‌یه‌وه بخافڵێنین.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه جا کێ نایه‌وێت ئاشتی له باکووری کوردستان و
تورکیا بچه‌سێت؟ یه‌کێ که تۆزقاڵێک ویژدانی هه‌بێت و خوێنی کوردایه‌تی
له ده‌ماره‌کانی بجوولێ، ده‌زانێت که چ لایه‌ن و هێزگه‌لێکی تاریک و
دژ به مرۆڤ و به‌هاکانی مرۆڤایه‌تین که هه‌میشه نایانه‌وێت کورد له‌و
به‌شه نیشتمانه‌ی خۆیدا، هه‌رنا که‌مێ وه‌ک تورکی نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار،
به ئارامی ژیان به‌سه‌ر ببات و دووریش بێت له هه‌موو جۆره پشێوی و
چه‌وسانه‌وه و بنپێکردنێکی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان. ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ
بڵێی کوردێکی باشوور، سه‌رکرده و لێپرسراوێکی به‌رچاو، هێزێکی ناو
گۆڕه‌پانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی وڵاتمان ئه‌وه‌نده نه‌زان و نائاگا و بێخه‌م
بن، به ڕادده‌یه‌ک که نه‌توانن ڕه‌ش و سپی لێک جیا بکه‌نه‌وه و
داخوازی و داوا و هه‌بوون و قوربانیدانێکی بێ هه‌ژماری گه‌له‌که‌یان له
باکوور فێم نه‌که‌ن و لێیان تێنه‌گه‌ن؟! جا تۆ بڵێی ئه‌وان بایی ئه‌وه‌نده
نه‌زانن که تورک له ئاست ئه‌و هه‌موو ئاگربه‌س و هه‌وڵه
ئاشتیخوازییانه‌ی کورد و گه‌ریلا و پ.ک.ک تا چه‌ند هه‌نگاویان ناوه
یانیش هه‌ر له‌بنه‌وه گاڵته‌یان به‌مان هاتووه و به خاڵی لاوازبوونی
لایه‌نی کوردی‌یان داناوه؟ من ده‌زانم خه‌ڵک و خه‌مخۆرانی باشووری
وڵاته‌که‌م باش باش له هۆڤێتی و ناڕه‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و کاره
قێزه‌ون و نامرۆییه‌کانی تورکان سه‌باره‌ت به کوردی باکوور به‌ئاگان،
به‌ڵام به‌ڕاستی مرۆڤ به ده‌ست خۆی نییه خه‌فه‌تی زۆر له قسه‌ی ئه‌و
سه‌رکرده و که‌سه حیزبییانه‌ی باشوور ده‌خوات که جارناجار گه‌ر
ئێسقانیشت نه‌شکێنن ئه‌وا دڵت کون کون ده‌که‌ن!
تورکیایه‌ک، ئه‌ردۆغانێکی ناجوامێر و ڕاسیست و ته‌ڵه‌که‌باز و چه‌واشه‌کار
و خه‌ڵک هه‌ڵخه‌تێن، کاتێ که گوڵیان بده‌یتێ به گولله وه‌رامت بده‌نه‌وه،
نازانم چۆن ده‌بێ به ئاشتیخواز و دیموکرات و باوه‌ش کراوه به ڕووی
کورددا حیسابیان بۆ بکرێت؟ له‌مه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که تۆ بێیت لایه‌نی
دیکه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر، کورد و پێشه‌نگه‌که‌ی له باکوور، هێز و
ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان سه‌رکۆنه بکه‌یت. خۆ یه‌کێکی
وه‌ک ئه‌حمه‌د تورک و حیزبه‌که‌ی نه چه‌کدار بوون و نه گه‌ریلای قه‌ندیل،
کاتێ که به ناشیرین‌ترین و نامرۆڤانه‌ترین و نادیموکرانه‌ترین شێوه‌ش
هێڕشیان کرایه سه‌ر و سووکایه‌تییان پێ کرا؟؟؟!!! ده‌زگایه‌کی وه‌ک
ڕۆژ تیڤی له ناوه‌ندی به‌ناو دیموکراسی و ئه‌وروپادا ناهه‌قی و سته‌می
لێ کرا. ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که هه‌نووکه ڕه‌خنه له خه‌باتی
کوردگه‌لی باکوور ده‌گرن، بۆچی ئه‌وسا له‌سه‌ر ڕۆژ تیڤیش هه‌ڵیان نه‌دایێ
و قسه‌یه‌کی خێر‌یان نه‌درکاند؟!
ئه‌گه‌ر یه‌کێ یان هه‌ر لایه‌نێک له بنچینه‌دا ئاشتی نه‌وێت و
ئاشتیخوازیش نه‌بێت، گه‌لێ زه‌حمه‌ته باسی ئاشتی و دانووستانی لا بکه‌یته‌وه.
زۆر به‌داخه‌وه کورد و کوردستان ته‌نانه‌ت له ئان و ساتی به‌ناو
ئاشتی و دانیشتنیشدا هه‌ر دووچاری زۆرلێکردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ته‌پکه
بۆ نانه‌وه بوونه‌ته‌وه!
ستۆکهۆڵم - 25\6\2010
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|