١٢\٨\٢٠١٥
کێ بریار لەسەر
مانەوەی بارزانی دەدا؟

فەرمان
عەزیز شەریف
ھەرچەندە دوای دانیشتنەکەی ٢٣ ی حوزەیران
ھەرێمی کوردستان توشی دەیان قەیران و ئالۆزی بۆتەوە.
چەندین کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان کراوە و ژوری عەمەلیات لەلایەن
یەکگرتوو دوو کۆبوونەوەی ئەنجام دا لەگەڵ لایەنەکان ، سەردان و
ھاتووچۆی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ،
گەرمتر بوو ، بەڵام ھەموو ئەوانە ھیچ ئەنجامێکیان نەبوو، لێرەدا
کۆمەڵێک شت لەوبارەیەوە باس دەکەین:
- سەرکردەی یەکەمی حیزبەکان تاکو ئێستا
لەگەڵ یەک کۆ نەبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
(د.محمود عوسمان) لە لێدوانێکی دوای کۆبوونەوەکەی ٢٣ ی حوزەیران وتی :
( ئەوانەی کۆبوونەوە دەکەن و لەشاندەکانی دانووستان و پەرلەمان دان نەک
کەسی بریار بەدەست و یەکەمی حیزبەکان نین ، بەڵکو کەسی دووەم و سێ یەمی
حیزبەکانیش نین ، بڕیار لای ئەوان نیە ) . ھەربۆیە کێشەکانیان پێ
چارەسەر ناکرێت و ناگەنە رێککەوتن.
-یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە ئەوەندەی ئێران و تورکیا و ئەمەریکا بریاری
لەسەر دەدەن ، ئەوەندە لە دەسەڵاتی سەرکردایەتی ھەرێم نیە ، ناتوانن
بریاری لەسەر بدەن لەنێوخۆیان دەنا لەدەسەڵاتیان دا ھەیە ، بەڵام
ئیرادەی خۆیان تەسلیمی وڵاتانی دیکە کردووە.
-لەکاتی شەری ناوخۆ سەدان رۆشنبیر و رێکخراو و پارت و لایەن داوایان
لەپارتی و یەکێتی کرد ، ئەو شەرە رابگرن و ئەو دوو لایەنە زیاتر لە ٥٠
کۆبوونەویان کرد ، نەیانتوانی رێکبکەون ، ئەو ھەموو کارەسات و کوژراو
بریندار و کاولکاری و ماڵوێرانیەی لێ کەوتەوە ، کەچی ئەمەریکا بەیەک
کۆبوونەوە بەئامادەبوونی (مادلین ئۆڵبرایت) وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی
ئەمەریکا ، ( مسعود بارزانی و جلال تالەبانی) بانگھێشتی ئەمەریکای کردن
و شەڕی ناوخۆی پێ راگرتن.
-لە ئێستا ھیچ شتێک بۆ ماوەیەکی درێژ بەشاراوەیی نامێنێتەوە ،
ھەفتەنامەی رووداو لەژمارەی رۆژی ٣/٨ کۆمەڵێک زانیاری لەوبارەیەوە باس
کردووە.
رۆژی شەمە ١/٨ (قاسم سولەیمانی) گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان ، لەگەڵ
ھەریەک لە (مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا و
کۆسرەت رەسوڵ و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و بەرھەم ێالح ... ) و بریار
بەدەستانی ھەرێم لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبووەتەوە.
ئەندامێکی ژوری عەمەلیاتی تایبەت بە پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێ:
(مەگەر بەھەوڵی ئاغای سولەیمانی بگەینە رێککەوتن).
کەواتە ھەموو کۆبوونەوەکان جارانی سفڕ کران ، تەنھا کات کوشتن و دروست
کردنی قەیرانە لە ھەرێم . ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ
: (ئەو دوو کۆبوونەوەی ژوری عەمەلیات ھیچ ئەنجامێکی نەبوو . لایەنەکان
چاوەرێ ی دەر ئەنجامی سەردانی قاسم سولەیمانی دەکەن ، کەپێ دەچێ
سەردانەکەی سولەیمانی وا بکات لایەنەکان بگەنە رێککەوتن و کێشە کە
یەکلایی ببێتەوە).
-ھەر لەوبارەیەوە (فەرھاد مەلا ێالح) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو
دەڵێ : ( قاسم سولەیمانی لەشوێنێکی ھەولێر لەگەڵ محمد فەرەج
کۆبووەتەوە.
لەماوەی رابردوو سێ شاندی ئێرانی
سەردانیان کردووین ) . بەڵام رەتی دەکاتەوە کە حیزبەکەی لەژێر فشاری
تورکیا و ئێران دابێت.
بەگوێرەی زانیاری میدیاکان (سولەیمانی) نەک لە کوردستان ، بەڵکو لە
تەواوی عێراق بریاردەری زۆربەی بریار و سیاسەتەکانە و سەرکردەکانی
عێراقیش ناتوانن قسەکانی رەت بکەنەوە.
پێش ھاتنی (سولەیمانی) بۆ کوردستان (ئەحمەد ئەمیری) یاریدەدەری سکرتێری
گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەھەرێمی کوردستان بووە ، لەگەڵ
لایەنەکان کۆبووەتەوە.
-تورکیا و ئێران لە ئێستادا نایانەوێت بارودۆخی ھەرێمی کوردستان
ناسەقامگیر بێت ، چونکە ئێران لە ئێستادا زۆری پێویستی بەوناوچانەی
ھەرێمی کوردستانە ، دەیەوێت پاڵپشتی حکومەتی شیعەی بەغدا بکەن و شەڕی
داعش یش بکەن ، و ھاوسێ یەکی دڵنیا و ئارامیش بن.
-تورکیا بەھەمان شێوەی ئێران دەست وەردەداتە ئەو پرسە ، چونکە خاوەنی
کۆمەڵێک کۆمپانیایە کە لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن و بەرژەوەندییەکی
ئابوری زۆریان لە ھەرێم ھەیە ، کرێکارێکی زۆری تورکی لە ھەرێمی
کوردستان کاردەکەن . نەوتی کوردستان لەرێگای بۆری بەخاکی تورکیا دەروات
. لەرابردووشدا بەشێک بووە لە بوژانەوەی ئابوری تورکیا.
دوای رووداوەکانی کۆتایی مانگی رابردوو ، بەھۆی تیکچوونی پرۆسەی ئاشتی
و دەستپێکردنەوەی شەر لەگەڵ پەکەکە زیاتر پێویستی بە (بارزانی) ھەیە ،
و مەبەستیەتی لەپۆستەکەی بمێنێتەوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوری و
سەربازی و ئەمنیەکانی ، چونکە مانەوەی بارزانی لەو پۆستە بەلای ئەوان
بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەرتر دەکات.
- رۆژی ٨-٨ وەفدیکی باڵای ئەمەریکی کە لە جیگری وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا و بالیۆز و کونسوڵی ئەمریکا لە عێراق و کوردستان پێک ھاتبوون
، سەردانی ( نەوشیروان مستەفا )یان کرد ، لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم
وتوێژیان کردووە ، بەڵام ناوەرۆکەکەی بەتەواوی روون نیە . ھەر ھەمان
وەفد سەردانی یەکێتی یشیان کرد ، لەگەڵ (کۆسرەت رەسوڵ) جێگری یەکەمی
سکرتێری یەکێتی کۆبوونەوە ، کە رازی بن بەمانەوەی بارزانی لەپۆستەکەی
بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە ، وەفدە ئەمەریکیەکەش رازی بوونە بەداواکاری
چوار لایەنەکە ، بەڵام یەکێتی داوای گەرەنتی لە ئەمەریکیەکان کردووە
لەوبارەیەوە.
-ئەو زانیاریانە تاکو ئیستا لەمیدیاکان باسیان لێ وەکراوە ، ئەو ھەموو
سەردان و وەفدەی وڵاتانی ئێران و تورکیا و ئەمەریکا ھەبووە و رەنگە
چەندانی دیکەش بەنھێنی ئەنجام درابێت و کەسیش نازانێت باسیان لەچی
کردووە و لەسەر چی رێککەوتوون؟
کەچی لایەنەکان خۆیان مەشغول کردووە ، نازانن بریاری یەکلایکەرەوە
لەدەستی ئەوان دا نیە . لەجیھانی ئێستاشدا ھیچ شتێک بەشاراوەیی
نامێنێتەوە ، لە داھاتوویەکی نزیک دا (ویکلیکس) ناوەرۆک و بەڵگە و
زانیارییەکانی ئەو کۆبوونەوە و سەردانانە بەبەڵگە و دیکۆمێنت
بڵاودەکاتەوە ، و شتەکان زیاتر روون دەبێتەوە.
(بارزانی) یش بۆ دووساڵی دیکە لەپۆستەکەی دەمێنێتەوە ، ئەگەر
لایەنەکانیش رازی نەبن (بارزانی) ھەر دەمێنێتەوە و پارتی خەریکی کوشتنی
کات دەبێت ، تاکو ئەو دوو ساڵە تەواودەبێت . وەک چۆن یەکێتی لە پۆستی
پارێزگاری سلیمانی ئامادەنەبوو پۆستەکە رادەستی گۆڕان بکات ، و دوای
تێپەربوونی ساڵێک دواجار ھەر بەزۆری یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلیمانی
وەرگرتەوە و گۆران یش بەناچاری رازی بوو دووساڵ بە دووساڵ لەگەڵ یەکێتی
پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت.
farmandween@yahoo.com
|