٧\۴\٢٠١٠
کێ بەرپرسە لە
شکستی کورد لە یازده‌ی مارس.

قادر نادر
ئەوەی له لە په‌رله‌مانی سوێد لە ١١،٠٣ رویدا ، دەنگ نەدان بەئەنفال
بەجینۆساید .. پێویستی بە زۆر نوسین و لێکدانەوەیە ، بەداخەوە کەمترین
باس و بابەت و لێکۆلینەوەی لەسەر کرا ، چونکە ئێمە نەتەوەیەکین بۆیەکەم
جار، گەورەترین تاوانی گەلکوژیمان، کەوتە دەنگدانی ئەنفال بە جینۆساید
ناسین بەهۆکاری زۆر لاواز چانسێکی دیرۆکیمان لەدەست دا !؟ ئەم هەنگاوە
راستە سەرەتایە و سەرکەوتنی موتلەقی بەدەست نەهێنا ، بەلام لێرەدا
هەندێ خال باس دەکەم . بەهۆی چالاکانەی خەباتی کۆمیتەی سوێدی چاک لە
٢٠٠٥ ، بەدواوە بەتایبەتی دوای راگەیاندنی کەمپینی ئەنفال بە جینۆساید
ناسین لە مانگی ١٠ ، ٢٠٠٦ کە کەمتر لە ٦ مانگدا توانرا کەمپینێک بۆ
ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید ساز بکرێت وئەو مەسەلەیە بگەیەنریتە ناو
سەرجەم حزب و ئەندام پەرلەمانە سوێدیەکان ، کەخۆشبە ختانە توانیمان
بۆیەکەم جار لەمێژوی کوردا ٤٢ ئەندام پەرلەمان و ٣ سەرۆک حزب و ٣ سەرۆک
پارت دان پیا بنێن . ئەمەش وەک یەکەم هەنگاو لەوبوارەدا سەرکەوتنیکی
گرنگ بوو . دواتر لە ٠٧.٠٥.٢٠٠٧ لەیەکێک لەهۆلەکانی پەرلەمانی سوێد
کۆنفرانسێک لەسەر تاوانی ئەنفال بەجینۆساید ناسین لەگەل پارتی چەپی
سوێد بەهاوبەشی بگرین کە پارتی ( ژینگە ، فۆلکپارتی ، سەنتەر ،
سۆسیالدیموکرات ) ئامادەبون ، وەدەرەنجامی ئەوەی لێ کەوتەوە کە پارتی
جەپ وژینگە بریاریاندا ئەم دۆسیە بگەیەنە ناو پەرلەمانی سوێدی ، دواتر
٥ پەرلەمانتار لە ٥ پارتی جیا یاداشتێکیان دا بەپەرلەمانی سوێد
تائەنفال بەجینۆساید بناسێنرێت ، ئەوەبوو لە ١١.٠٦.٢٠٠٨ نەتونرا
سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .
دوای تێپەرێنی نزیک بە ١٨ مانگ سەرلەنوێ لە پەرلەمانی سوێد ئەم
داخوازیە لەلایەن پارتی چەپ بەپشتگیری پارتی ژینگە لە مانگی ٩ی سالی
٢٠٠٩ هاتبوە پێشکەش کردن کە رۆژی ١١.٠٢٠١٠ بوە گفتوگۆکردن لەسەری .
بەلام ئەوەی هەمومانی توشی سەرسورمان کرد ، دەنگ نەدانی سۆسیال
دیموکرات بوو ، چونکە ئەم حزبە لە ٢٩.١٠.٢٠١٠ لەکۆنگرەی خۆی دانی
بەتاوانی ئەنفال بەجینۆساید نا وەلەبڕگەی یەکەمی دۆسیەی j ٢٨ دەلێت
خەبات دەکەین بۆ ناساندنی گەلکوژی کوردان و سەیفۆ لەولاتی سوێد و
یەکێتی ئەورپا و نەتەوەیەکگرتوەکان ، بەلام لەکاتی دەنگدانا بەهۆی
ئەوەی دۆسیەکە پارتی چەپ وژینگە پێشکەشیان کردبوو ، بۆشکست هینانی
ئەوان دەنگیان پێ نەدا !!. بەمەش گەورەترین گورزی باوەڕی سیاسیان لە
خۆیان و لە دەستکەوتێک بۆ کورد دا .
بەڵام ناشکرێت لێرەدا نەلێین سەرباری دەنگ نەدان پێی ، بەلام ئێستاش
لەولاتی سوێد دەستکەوتی یەکجار گەورەمان بەدەست هێناوە.
١. بەرپرسانی بەشی دەرەوەی پەرلەمان لەهەر ٧ حزبە سوێدیەکە واژویان
کردوە کە ڕێز دەگرن لەبڕیاری دادگای عیراق کە ئەنفالی بە جینۆساید
ناسیوە.
٢. بەرەی چەپی سوێدی سەوز و سورەکان ( سۆسیال دیمۆکرات ، چەپ وژینگە )
لە رۆژی ١٧ .٠٢.٢٠١٠ ڕیکەوتنێکیان واژوو کردوە کە پێشوازی لەداخوازی
دادگای عیراق بە جینۆساید ناسینی ئەنفال دەکەن ، هاوکات رۆژی ١٦ی مارس
بەدژی چەکی کۆمەلکوژی دەناسێنن ئەگەر بێنەوە دەسەلات وەک حکومەت
دەناسیێنن.
ئەم دوهەنگاوە گرنگە زۆر لەوەی کەنەداش گرنگترە ( دیارە ئەوەی
پەرلەمانی کەنداش بۆ کورد دەسکەوتێکە ) . چونکە ئێستا هەر ٧ حزبی ناو
پەرلەمان بەفەرمی و نوسین لەپەرلەمان دانیان پیا ناوە ، بەلام شەرعیەتی
کاملی نیە چونکە لەدەنگدان دا نەبوە بڕیارێکی فەرمی هەموو ئەندام
پەرلەمانەکان . بەلام ئەوەی جێگای تێرامان و دلتەنگی بەندەیە چانسێکی
مێژویی زۆر بە سادەیی لە ١١.٠٣ بەسەرمان تێپەڕیی کەهەقە لێکۆلینەوەی
لەسەر بکەین و کەمو کورتیەکانی ببینەوە بۆ ئەوەی بۆسالی داهاتوو
بتوانین کەلێنەکان پڕ بکەینەوە کەلێرەدا بەکورتی ئاماژە پێ دەکەین
1. به‌رده‌وام له‌گه‌ل بەرپرسانی دۆسیەی کورد لە پارتی چه‌پ وژینگه (
بۆدیل سیبلۆس و ئامینه کاکه باوه و یاکۆب یونسن ) په‌یوه‌ندیمان
گرتوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چۆن بببێته گفتوگۆی په‌رله‌مان . به‌داخه‌وه
پارتی چه‌پ که پێشنیازکه‌ی پێشکەش کردبوو ، ئاگاداری ئێمەو هیچ
لایەنێکی کوردی نەکردبوو تا خۆمانی وەک سالی ٢٠٠٨لە خۆپیشاندان و
یاداشت و پالپشتی دەیان ڕیکخراوی کوردی بۆ پێک بهێنیایە ، بەڵکو له
کۆنفرانسی ده‌رسیم 24.01 گۆلان ئاڤچی و فرێدریک مالم پێیان راگه‌یاندم
، هه‌ولێک بۆ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید ناسین هەیە به‌لام سەرەتا وه‌تێ
گه‌یشتم که حزبه‌که‌یانه ٠ (پارتی گەل )، ٢٠ رۆژ دواتر قسه‌م له‌گه‌ل
فرێدریک کرد وتی به‌په‌له به‌یانامه بۆ هه‌مو حزب و په‌رله‌مانتاره‌کان
بنوسن وه‌په‌یمانی دا ئه‌گه‌ر نوسیمان ئه‌و باشتری بکات که‌به‌داخه‌وه
لە٢٥ ی ٠٢ بۆمان نارد وەلامی نەداینەوە ئەمەش یەک هەفتەی لەئێمە کوشت .
لە ٨ی ٠٣ دەستمان بەناردنی کرد بۆ سەرجەم بەرپرسانی دەرەوەی پارتی
سوێدیەکان .
2. پارتی چه‌پ که‌پشنیازکه‌ری مه‌سه‌له‌که بوو ، وه‌پارتی ژینگه
پالپشتی کردبوو به‌داخه‌وه به ئێمه‌یان نه‌وتبوو که‌کارێکی وایان
کردوه ، دواتر کەپەیوەندیمان بەهەندێکیان کردەوە دەیان وتت بەس هی
ئەرمەنەکانە ، وه‌به‌ئمێل له‌به‌رده‌ستمه 2 کادیری چالاکی ئه‌و حزبه
وتیانه مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نه‌کانه . وه‌یه‌ک رؤژ پێش ده‌نگدان وه‌فدێکی
چاک لای پارتی چه‌پ بوین وتیان به‌یانی یه‌کسه‌ر ده‌درێته ده‌نگدان
چونکه ناخرێته هه‌فته‌ی داهاتوو ( ئه‌ردۆگان له 17 ی مانگ دێته
سوێد) ، به‌راشکاویش پێیان راگه‌یاندین که‌ته‌نیا ئه‌وان و ژینگه
پالپشتی ده‌که‌ن ..پێم وتن له‌گه‌ل به‌رپرسه بالاکانی سۆسیال دیموکرات
قسه‌مان کردوه که ئه‌وان بریاری حزبیانه پاشه‌کشه‌ی لێ ناکه‌ن ،
هیچیان نه‌وتت ، زۆزان ئۆزۆن و گابار چیایشمان له‌گه‌ل بوو . بۆیه هه‌ر
شه‌وئه‌و به‌یانامه‌ی نوسیبومان به‌په‌له بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانم
نارد ( چونکه پێشوتر وا به‌ئێمه وترابوو که‌ته‌نیا به‌رپرسانی به‌شی
ده‌ره‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ، نه‌وه‌ک سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران
. به‌لام له‌ژێر داوای هانس لیندا و بۆدیل سیبلۆس و فرێدریک مالم
خرابوه ده‌نگدانی پەرلەمانتاران .
که‌لێره‌دا ده‌بێت مێژوو وه‌ک خۆی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بنوسرێته‌وه ،
به‌پێی وته‌ی هه‌دیه گوزێل سکرتێری چاپه‌مه‌نی سه‌رۆکی پارتی چه‌پ ،
که‌فریدریک مالمیش به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی لێبرالی سوێده
، له‌سه‌ره‌تادا هه‌لوێستی زۆر باش بووه وه‌فشاری ئه‌ویش له‌ته‌ک چه‌پ
و ژینگه بۆ‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی کۆتایی بدرێته ده‌نگدان .
به‌لام ئه‌و جوانیه‌ی خۆی له‌رۆژی ده‌نگدان ته‌واو نه‌کرد . ( ده‌نگی
به ئا ونا نه‌داوه )
3. کاتێک له‌گه‌ل هەندێ لە ئه‌ندامانی چاک سوێد باسم کرد ، داوایان کرد
له‌کۆبۆنه‌وه‌ی ئاسایی خۆمان باسی له‌سه‌ر بکه‌ین و ئه‌وکات ده‌ست به‌کار
بین . له‌کاتێکدا له‌روداوی وا دا ناتوانی چاوه‌روانی بکه‌یت ، به‌ڵکو
ده‌بێت به‌په‌له بریار بده‌یت و ده‌ست به‌کار بین ، چونکه کات ڕۆیشتن
له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆ نیه . وه‌به‌داخه‌وه به‌ناوی شه‌رعیه‌ت دان و
کارکردن به‌پێی ئسولیاتی رێکخراوه‌یی له‌روداوی به‌و شیوه‌یه باجی گه‌وره‌ی
ئاوا مێژویی دەدەین .
٤.لەگەل چەندین کچ وکوری کورد لەناو سەرجەم پارتە سوێدیەکان قسەم کرد،
بەراشکاوی بەئەمانەتی میژوویەوە بلێم بەس گۆلان ئاڤچی ئاگای لێ بوو ،
بەهۆکاری ئەوەی هاوسەرەکەی ( فرێدریک مالم ) لەبەشی دەرەوە بوو .
ئەگەرنا هیچ کادیرەکوردەکان لەناو حزبە سوێدیەکان ئاگادارنەبون .
تابەندەلە گەل ٦ دانەیان قسەم کرد .کەبەشێکیان لەدوا ڕۆژدا کار و بەدوا
چونیان بۆ کرد.
٤. لەهەمووی تاوانبارتر رەوندی کورد بەگشتی وحزب و ڕیکخراوە کوردیەکانە
. کەلەم بوارەدا یەکجار کەمتەرخەم و تاوانبارە ، هیچ کار و چالاکی بۆ
نەکرد نەک لەم جارە بەلکو بەردەوام بە بچوکی سەیری دەکەن ، ئاهەنگ و
سیمنارێکی شەرە دەویان پێ لەدەیان مەسەلەی وا گرنگرە ، ئەمە جگە
لەسەدان ڕۆشنبیری قسە زلی بەس دروشم دەدات و دەلێت دەبێت و پێویستە ...وەک
ئەوەی جێببەجێ کردنی ئەو وشە و دروشمانە بەس بە قسە بێت !! کەنازانم
کەی ڕۆشنبیری کورد کاتێک داوایەک دەکات خۆی لەژیانی رۆژانەی خۆی
پەیرەوی دەکات .
بەڵام بەپێی زانیاریەکان کەلەزاری سیاسیە سوێدیەکان پێمان ڕاگەیەنرا
ئەرمەن و ئاسوری کلدانەکان، نەک پەیوەندیان لەگەل پەرلەمانتاران دەمێکە
گرتبوو هاوکات لە هەموو ولاتی سوێد ، کۆمۆن وگەرەک و شارەکان فشار و
پەیوەندیان لەگەل پارتە سوێدیەکان دەست پی کردبوو ..بۆیە ناکرێت تەنیا
گلەیی لە سۆسیال دیموکرات بکەین کە خاوەن پەیمانی کۆنگرەیان نەبوون یان
بەرەی راست لەگەلی نەبون . بەلکو تاک ورێکخراو حزبە کوردیەکانی سوێد
دەبێت هەست بەوە بکەین خۆمان هیچمان نەکرد بۆسەرخستنی ئەو چانسە
دیرۆکیە . بەهیوای ئەوەی بۆ سالی داهاتوو بتوانین ئەو چانسە مێژویە
ببەینەوە وپەندیش لەهەلەکانی کۆنمان وەربگرین بەتایبەتی ناساندنی
مەسەلەی ئەرمەن دەرگایەکی گەورەی بۆ کردوینەتەوە لەتەک دانپیانانی هەر
٧ حزب بە واژوی بەرپرسانی دەرەوەیان لەپەرلەمان کەڕیز دەگرن لە بریاری
دادگای عیراق .
|