په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٢\٢٠١٨

کێ جەنگەکان دەباتەوە؟ براوەی جەنگەکان کێن؟

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر  


لە جەنگی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق سەدام حوسێن براوە بوو یان ئیمام خومەینی...؟ جەنگی ناو خۆی لوبنان؟ جەنگی یەمەن ؟ هەموو ئەو چەنگانەی لە ڕٶژهەڵات ڕوو دەدات ، ئەو سەرکردانەی وەک شۆڕشگێرو فریاد ڕەسی نە تەوەو ئاین ، دەکرێنە بەتەڵ و دەست بەپشتیانا دەهێنرێت تا دواجار وڵات لەسەر دەستیان وێران دەبێت و میللەتەکانیان دەخەنە ژێر باری قەرزێکی زۆروەو، پارەو سەروەتی نیشتیمان دەدزنە بانکەکانی دەرەوەو دواجار براوەی جەنگەکان پارەکان بلۆک دەکەن و بەتەڵەکان دەبنە دیکتا تۆرو میللەتیش بە دەستی بەتاڵە وە پێشوازی لە جەنگێکی نوێ دەکات، جەنگ نابێت تەواو بێت براوەی جەنگەکان ، ئەمەریکا ئیسڕائیل ، بەریتانیا ، ڕوسیا ، فەرنسا ، ئیتاڵیا ،،هتد لەوڵاتانی ئێمەدا چەکەکانیان ساخ دەکەنەوە،، دەبێت کار خانەی چەکەکانیان فڕۆکەکانیان زریپۆشەکانیان بفرۆشن ،، جەنگ پێویستی بە سەرکردەی ئاینی و تایفی هەیە ڕٶژئاوا پێویستی بە ئالی سعودی دەوڵەتی وەهابی هەیە ، پێویستی بە دەوڵەتی مەزهەبی شیعە گەری هەیە، پێویستی بە سەدامێکی سونی هەیە، یان سەرکردەی عەلەوی سوریا،گەر سەدام نەماوە ئەمڕۆ دەست بە پشتی ئەردۆغان دا دێنن تاسێگۆشەکە تەواوبکات ، ئەمەریکاو ئیسڕایل بۆ وڵاتانی ئێمە پێویستیان بەو سەر کردانەیە کەڕموزی دینین ،، کلیلی بەهەشت دەبەخشن سوڕەتە کانی قورئان دەکەنە بە نزینی ئاگری شەڕەکە ،،، چەنگی قادسیەی سەدام،، جەنگی زەیتونی ئەردۆغان،، ئەردۆغان تێوە گلا دەستی سورکرا بە خوێن ،، ئەردۆغان وەک سەدام بەسەرە تایەکی با شەوە هاتە مەیدانی سەرۆ کا یەتی بوژوانەوەی ئابوری تورکیاو نزیک بونەوە لە چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو تورکیا، ئەمانە بۆ ڕٶژئاوا جێگای مە تر سیبوون ،، وەک هەموو لە بیرمانە لە ساڵانی حەفاتەکان تا هەشتاکان عێراق بوژانەوەیەکی بەرچاوی ئابوری و کوشتوکالی و نەهێشتنی نەخویندەواری و ئاوەدانی ڕێگاو بان و کار ئاسانی جوتیاران و گوند نیشیەنانی بە خۆ یەوە بینی ،، هەموو جوتیارێک لە گەڵ کرینی دەڕاسە یەک بۆ دروێنە پاسێکی کۆ ستەر یان پیکابێکی تازەی وەر دەگرت، مامۆستای قوتابخانەکان زۆر بەڕێزو بەخزمەت بوون لەلایەن دەوڵەتی ئەوسای عێراقەوە،، هەموو کەم ئەندامێک کرۆنایەکئ یابانی ئۆتۆماتیکی وەک یارمەتی پێ دەدرا.


ئەمەریکییەکان و ئینگلیزەکان کاریان بە ڕەزا شای ئێران نەما ئیمام خومەینیان لە فەڕەنساوە ناردەوە بۆ شۆڕشێکی نوێ ،، ئەوە بوو هەم ئێران و هەم عێراق بووە گٶڕەپانی جەنگی خوێناوی،، براوەی جەنگەکەش ئیسڕائیلو ئەمەریکاو ڕوسیاو ئینگلیزو ئەوروپا کە قا زانجێکی گەورەی ئابوریان کرد لە فرۆشتنی چەکەکانیان ،، دوو ڵاتیش خاپورو سەرگەردان بوو ، وەزیری ئەو کاتەی ئەمەریکا هەمیشە پێیەکی لە بەغداد بوو دەستیان بە پشتی قائیدی ئومەی عەرەبی و ئیسلامیدا دەهێنا ،،وەک چۆن ئێستا پاپای ڤاتیکان سەری ئەردۆغان ماچدەکاو خەڵاتی دەکات ،، ئەی چۆن خەڵاتی ناکات؟ جەنگێکی بەرپا کردووە بە ناوی سورەتی فەتح. زریپۆش لە ئەڵمانیا دەکڕێت و فڕۆکەی جەنگی لە ئەمەریکاو چەندەها پەیمان نامەی ئابووری لە گەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیلداا ئیمزا کردووە، لەو لا شەوە هەر ڕۆژئاوا خۆی چەک دەداتە هێزە کوردیەکان، بێ ئەوەی لە بەرنامەیاندا هەبێت هیچ شتێک بۆ نەتەوەیەکی مەزڵومی وەک گەلی کورد بکەن، کە کیانێکی سەربەخۆیان هەبێت.

پرسیارێکی تر هەر بەڕاستی ڕوسیاو ئە مەریکا لە و پەڕی دنیاوە هاتوون خزمەتی ئێمە بکەن مافە کانمان بپارێزن؟
ڕوسیا خەمی بەشار ئەسەدی عەلەویەتی نە ڕوخێت؟
یان ئە مەریکا وڵاتێکی وەک سوریای خاپور کرد بە سەر یەکدا؟ لە پێناوی دیمو کراسیدا؟ ٥٠ ساڵی تر بەشار ئەسەد وەک دیکتا تۆرێک فەرمان ڕەوایی سوریا بکردایە ئەوەندە خەڵکی سڤیل و ڕەشو ڕووت نە دەکوژران.
ئەمە مەرجی سەرەکی و کۆ نکر ێتی ئەمەریکاو روسیاو ڕۆژئاوایە، گەر دەتەوێت ببیتە سەرۆکی وڵاتێکی ڕۆژ هەڵاتی خاوەن نەوت و سەرمایە و سامانی سروشتی ، دەبێت بەتەڵی جەنگ بیت و کڕیاری کەرەستەکانی جەنگ بیت.


دەستکەوتە گرنگەکانی براوەکانی جەنگ:


١- فرۆشتنی چەک.
٢- ئاوەدان کردنەوەی وڵا تە وێران بووە کانمان لە لایەن شەریکە کانیا نەوە.
٣- هاتنی سوپا کانیان بۆناو وڵاتەکانمان وەک فریا ڕەس.
٤- دزینو فەر هود کردنی کەلە پور کەرەستە دێرینە بە نرخەکانی مۆ زە خانەکانمان وەک ئەوەی ئە مەریکا لە عیرا ق کردی.
٥- سوود وەر گرتن لە ئاوارەکان کۆ چ کردنیان بۆ ئەو روپا وەک وزەیی مرۆیو بە تایبەتی تازەلاوان و نەوەکانمان.


ئەوە قەدەری ئێمە یە لە سەر ئەم ئە ستێرە بێ مانایە کە بە خواستی خۆیان براوەکانی جەنگ و فرۆشیارانی چەک بەڕێوەی دەبەن ،ئێمەش هەمیشە شۆرش گێڕە تازەکانمان لە کۆنەکان بێ کەڵک ترو دڕندە تر دەر دەچن، شۆڕشە نوێکان بەدبەختی و ماڵوێرانی نوێ لەگەڵ خۆیان دێنن بۆمان.
 

ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک