٢٨\٩\٢٠١٦
کێ جەنگی سێیەمی
جیهانیی هەڵدەگیرسێنێ؟

ئهحمهد رهجهب
لەم رۆژانەدا بە گەرمی دەنگۆی ئالۆزی و شەرو ئاژاوە لە نێوان سوننەو
شیعە بڵاو بووەتەوەو ھەندێ وڵات خۆی کردووەتە پارێزو بە پێی لێدوان و
راگەیاندنەکانی بەرپرسە باڵاو گەورەکانی ئەو وڵاتانە ئامادەن ھەموو
توانایان بخەنەگەر بۆ یارمەتیدانی ھەوادارانیان و بۆ نموونە ئێران و
عەرەبستانی سعودی.
سوننەکانی عێراق لە گەڵ شیعەکان ئاویان بە یەک جۆگەلە ناروات و، ھەموو
کات دان لە یەکتر جیر ئەکەنەوەو، بار گرژی دروست ئەکەن و، ئەمە لەلایەک
و لە لایکی ترەوە عەرەبستانی سعودییە ژمارەیەک لە وڵاتانی سوننەی
کەنداوی بەناوی بەرەی ھاوپەیمان کۆکردووەتەوەو، لە دژی حوسییە شیعەکانی
یەمەن شەر ئەکەن و، بە شێوەیەکی ئاشکرا ئێران
یارمەتی حوسییەکان و شیعەکانی وڵاتانی کەنداو ئەدات و، ھەردوو وڵات
ئێران و عەرەبستانی سعودییە نەیانشاردووەتەوەو، لە راگەیاندن و
میدیاکان بە قسەی زبرو ناشیرین و جنێۆدان سەرو گوێلاکییەکتر ئەشکێنن.
تورکیا زیاتر لە ساڵێکە شەرێکی خوێناوی بە نەخشەو پلانێکی دارێژراوی
توکمە دژ بە کوردانی باکووری کوردستان ھەڵگیرساندووەو، سەدان ھەزار کەس
لە سڤیلی بێ دەسەڵات دووچاری گرتن و زیندانیکردن و کوشتن بوونەتەوەو،
لە سەر خاکی باوپاپیرانیان دەرکراون و، ماڵ و سامانیان تاڵانکراوەو،
وباخ و بێستان و رەزو دارستانەکانیان سووتێنراوەو، وئاوایی و گوندو
شارەکانیان وێران کراوەو، تورکیا سەرەرای ئەو تاوانانە ئالوودەی
دەستێوەردانی وڵاتانەو، لە سالی ١٩٧٤ وڵاتی قوبرسی کرد بە دوولەت و
داگیری کردو، لە کاتی راپەرینی گەلانی سوریا کەوتە ھەوڵدان بۆ
دەستێوەردان و، ھەرچەندە عەرەبستانی سعودییەوە قەتەر پارەیان بۆ رەجەب
تەیب ئەردۆگان ھەڵرشت و، خەرجی داعش و ھەموو تیرۆریستان و توندرەوەکان
مسۆگەر کرد، بەڵام تورکیا بۆی نەرەخسا بچێتە ناو خاکی سوریا تا رۆژی
٢٤/٨/٢٠١٦ ، ئەوە بوو لەو رۆژەدا شاری جەرابلوسی داگیرکردو، ئەیەوێت
ھێرشەکەی پەرەپێبدات و بگاتە شاروچکەی باب و، ھەوڵی ئەوە ئەدات
کانتۆنەکانی کۆبانێ و عەفرین یەکنگرنەوە.
تورکیا وەک پیشەی کۆنی عوسمانییەکان حەزیان لە داگیرکردنی خاکی
وڵاتانەو، ھەر لەو سونگەیەوە سەرەراری ئەوەی تورکیا بەشێکی لە خاکی
باشووری کوردستانی داگیرکردووەو، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ سوپاکەی خاکی
عێراقیان بەزاندو گەیشتنە شارۆچکەی بەعشیقە.
ئەوانە لە سەرەوە باسکران ( وردەواڵەن) و، زەمینە خۆشکەرن بۆ بار گرژی
و ناکۆکی وچاوەروانکردنی تەقینەوەو، ئەبنە دەسپێکی شەرێکی چاوەروان
کراوو، کەمەکەمە پەرەئەسێنێت و، پرشی وڵاتانی تر ئەگرێتەوەو، ئەبنە ھۆی
بەشداریکردنی زلھێزەکان و، بەو شێوەیە جەنگی سێیەمی جیھانی دروست ئەبێت
و، ئەو کات زۆر لە وڵاتان لەناو ئەچن و ناویان نامێنێت.
شەر زۆرە لە جیھاندا بۆ نموونە: ئیسرائیل و فەلەستین و سەرۆکە عەرەبە
درۆزنەکان، شەری ناەخۆی لوبنان، لیبیا، شەری سودان و دارفورو خواری
سودان، شەری مەغریب و بیابانی رۆژئاوا، شەری عەشایرەکان زۆروزەبەندە،
بوکە حەرام، قاعیدە، وەھابی، سەلەفی، دەوڵەتی ئسلامی ( داعش)، شەری
ھیندستان و پاکستان.
مەترسی گەورە لە دروستکردنی جەنگێکی جیھانی بەندە بە وڵاتە زلھێزەکان
بەتایبەت ئەمریکاو روسیاو، ئێستا بارودۆخی نێودەوڵەتی زۆر مەترسیدارە،
چونکە ئەمریکا ئارەزووی نییە واز لە قۆرخکردنی جیھان بێنێت و،
بەپێچەوانەوە ئەیەوێت ھێزی چەکداری بەکاربھێنێت بۆ پاراستنی بوونی خۆی
و، روسیا بە دانانی کەرەستەی بەرگری ئاسمانی زۆر ھەستیار لە سوریا،
رێگەی لە دووبارەکردنەوەی سیناریۆکەی لێبیا گرت.
شایانی ئاماژەیە سوپای روسیا لە کاتێک ئەمریکا پێش چەند ساڵێک
پروپاگەندەی بۆ دانانی دامەزراوەی باڵی راکێتەکانی لە ئەورۆپای
رۆژھەڵات بڵاوئەکردووە گەیشتە ئەوەی، باشترین رێگا بۆ نەمانی مەترسی
لەو راکێتانە لێدانی پێشوەختە بە راکێتی ئەسکەندەرو، لە ئێستادا راکێتی
کالێبەرە، ئەمە ئەگەر سەرکردایەتی روسیا بگاتە ئەوەی جەنگ بە (بێشک)
رووئەدات.
لەناوبردنی بنکەکانی باڵی راکیتەکان بە چەکی ئاسایی مۆدێرن و، بەبێ
ئەتۆم بەرگری لەوە ئەکات کە جەنگی ئەتۆمی لە گەڵ ئەمریکا دروست نەبێت،
بەڵام ئەبێتە ھۆی پێکدادان و شەر لە گەڵ ئەو وڵاتانە بنکەی سەربازی
لێیە.
سەرکردایەتی روسیا ئەمە ئەخاتەروو، ئەو بنکە نزیکانە کە ئەتوانێت
راکێتی ئەتۆمی بھاوێت، بە شێوەیەکی مەترسیدار لە سنورەکانی روسیا،
ھەرەشەیەکی گەورەی مەترسیدارە لە سەر دەوڵەتی روسیا، بۆیە لەم حاڵەتەدا
سەرکردایەتی ئەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەکار بێنێت، ئەوەش بەپێ بروای
بەرگری نۆێ، تەنانەت ئەگەر دوژمن چەکی ئەتۆمی دژ بە روسیا بەکار
نەھێنێت.
بەرامبەر بەم کارو بۆچوونە وەڵامی ئەمریکا پربوو لە ھیستیریاو، وایان
دانابوو لایەنی روسی بەپێی ئەم حاڵەتە نۆێیە بەرەو دوواوە ئەکشێتەوە،
بەڵام مۆسکۆ ئەو کردارەی پێ باش بوو، رادەی گرەوی بەرز کردەوەو، ئەوەشی
لە سەر ئەمریکا فەرز کرد کە بریار بدات: بەردەوامبوونی مەترسییەکان لە
گەڵ ئیمکانی ھەڵگیرسانی ئاگرێکی ئەتۆمی بەرفراوان یان بەکارھێنانی عەقڵ
و گەرانەوە لە بەرامبەری جیھان.
ئەمریکا مەیلی شەری ھەیەو زۆریش ئەترسێت و،پەنا بۆ ھەندێ کردەوە ئەبات
وەک ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆێ دەنگ لە گەڵ پرۆژەی
یاسای ""پشتگیری باری ھێمنی و دیموکراسی"" لە ئۆکراینا بوون و، لەو
پرۆژەیەدا لیستێکی چەکی کوشندە ھەیە کە ئەتوانرێت رەوانەی ئۆکراینا
بکرێت و، ئەو سزایانە لە سەر روسیا بەردەوام بێت.
شایانی ئاماژەپێدانە چاودێرە روسەکان جەخت لەوە ئەکەنەوە ئەم پرۆژە
ئەمریکییە بەپێچەوانەی (رێکەوتنی مینسک)ە، سەبارەت بە ئۆکرایناو،
ئەبێتە ھۆی پەرەپێدانی شەری چەکداری لە نێوان دەسەڵاتەکانی کێێڤ و،
دەسەڵاتی خۆجێی لە ناوچەی دونباس و، ھێنانی چەکی کوشندە بۆ ئەم وڵاتە
ھەرەشەیە لە سەر ئاسایشی روسیا.
روسیا و فەرەنساو ئەڵمانیا پێخۆشحاڵن بە ئاگربەستی رۆژھەڵاتی ئۆکراینا
سەرەرای ئامادەیی ئەمریکا بۆ جەنگ ئەمە لەلایەک و، لەلایەکی
ترەوەھەڵمەتی راگەیاندن و لادان و بەکارھێنانی دەستەواژەی نابەجێ
درێژەی ھەیە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی لە پێناو دۆزینەوەی بیانوو بۆ
بەکارھێنانی توندوتیژی لە ناوچەو ھەرێمەکانی رۆژھەڵاتی ئۆکراینا.
لە پاش دوو ساڵ لە ھەموو ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەکار ھێنانی
دیکۆمینتەکانی ئۆکراینا وەک قورسایی لە سەر روسیا بێسوود بوون، بەڵام
بە ھاتنی جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەمی کردەوەو، دەسەڵاتدارانی
کێێڤی کردە ئامانج و، بە ئاشکرا وریایانی کردەوەو، ئاخافتنەکانی بەچاو
سوورکردنەوە جێی شەرمەزاری و بۆگەن بوون و، ھاوکات ھاندان بوون دژ بە
روسیا.
ھەر لە میانەی جەنگی سێیەمی جیھانی و، بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی
بیۆنگ یانگ (کوریای باکوور) ھەرەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لە سییۆل
( کوریای باشوور) و بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئۆقیانۆسی ئارام ئەکات
و، ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ کردەوە خراپکارەکانی
ئەمریکاو کوریای باشوور ئەکات و، وایان لەو دوورگەیە کردووەو، لە
حاڵەتێکدایە ناتوانرێت کەنترۆل بکرێت و، ھەرەشەیە بۆ ھەڵگیرسانی جەنگی
ئەتۆمی و، ئاماژەش بەوە کراوە وەک سزایەک سەرە ئەتۆمییەکانی سوپای
میللی کوریای باکور سییۆل ئەکاتە خۆڵەمێش و، بەپێی سەرچاوەیەکی سوپای
کوریای باکوور ( بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا) لە دورگەی گوام لە
ئەقیانۆسی ئارام لە سەر زەوی نامێنێت، ئەگەر فرۆکە ئیستراتیجییەکانی
ئەمریکا لە سەر دورگەی کوریا ھاتوچۆ بکەن و، لەو باریەوە وەزیری
دەرەوەی کوریای باشوور یون بیونگ سێ کوریای باکووری تاوانبار کرد بەوەی
گاڵتە بە دەسەڵاتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکات و، سەرانی کوریای
باکوور گۆێ لە کەس ناگرن و ، بەردەوامن لە سەر تاقیکردنەوەی راکیتە
ئەتۆمییەکانی و، ئەبێت چاو بە ئەندامێتییەکەی لەو رێکخراوە بگیرێت و.ھەر
لەو بارەیەوە گۆڤاری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکداپرسیاری ئەوە
ئەکات ئەبێ چی بکرێت بۆ ئەوەی جەنکی ئەتۆمی لە گەڵ کوریای باکوور دوور
بخرێتەوەو، کەم کەس مەزەنەی ئەوەیان کردووە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەم
تاقیکردنەوەیانە بکرێن و، ئەمە جاری یەکەمەو، وێنەی نییە.
روسیا لە گەڵ ئەوە نییە چەکی ئەتۆمی کوریای باکوور بەپێ مەرج داماڵنرێت
و، مۆسکۆ پشتگیری ئەوە ئەکات گفتوگۆ لە گەل کوریای باکوور بەبێ مەرج
بکرێت و، ئەوەی ئەمریکا داوای ئەکات جێی رەزامەندی مۆسکۆو کوریای
باکوور نییەو، روسیا ھەموو کات لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەیە، بەڵام
ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە جێھانێکی سەربەخۆ دامەزرێنێت و، کەس بەوە
قایل نییەو، پێویستە ئەمریکا لە لوت بەرزی واز بێنێت و، تەنھا ئەو نییە
وڵاتان سەری بۆ دانوێنن.
قسەکەرێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی کوریای باکوور وتی: ئێمە دژ بە
بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین و، بە ھاندانی ئەمریکا
نووسراوەتەوەو، ئێمە یاداشتیکمان پێشکەش کرد، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی
نێودەوڵەتی وەری نەگرت و، ئەوەش سیاسەتی دوو فاقەی ئەنجومەنەکەیە.
پێش ئەم کەین و بەینەیە ''ھینری کیسنگێر'' سیاسەتمەدارو وەزیری کۆنی
ئەمریکا لە شیکردنەوەیەکیدا گوتی: ''لێکۆلینەوەی جیهانیی؛ نێوەندی
لێکۆلینەوەیە لەسەر جیهانگیریی''.
دەنگی دەھۆڵی شەڕ دێ ئەوەی دەنگەکە نابیستێ کەڕە و، ھەموو دەنگوباسەکان
بۆنی شەری لێوە دێت و، جەنگی سێیەمی جیھانی ئەگەر ھەڵسا مرۆڤایەتی
تووشی شکستی گەورە ئەبێتەوەو، خەڵکێکی زۆر ئەبنە قوربانی.
٢٦\٩\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|