په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠٢٠

کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و کەی؟


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   

 

پێنج مانگە خۆپیشاندان و راپەرین لە بەغداو شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق دەستیپێکردووەو سەرەرای تێھەڵدان و گرتن و ئازارو ئەشکەنجەدان زیاتر لە پێنج سەد شەھیدو بیست و پێنج ھەزار بریندارو ھەزاران بێسەروشوێن کەس نازانێت عێراق بەرەو کوێ مل ئەنێت و بە ھوێ بارودۆخەکەو بێتوانایی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ داخوازییەکانی جەماوەرو خۆپیشاندەران ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە.

سێ مانگە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی لە کارکەوتووەو حزبەکانی شیعە سەریان لێشێواوەو روویاکردە ئێران و لە شاری قوم بە سەرپەرشتیاری ئێران کۆبوونەوەو لە ھاتنەوەیاندا کەسیکیان بە ناو ( محەمەد تەوفیق عەلاوی) دا بە سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران بەڵام محەمەد عەلاوی لە پاش یەک مانگ خۆی و ناوی کابینەکەی چوونە پەرلەمانی عێراق و، لەوی بە ھۆی ناکۆکی نێوان شیعەکان شکستیھێناو کشایەوە.

تا ئێستالایەنە شیعەکان لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دوورن و، رۆژانە کۆئەبنەوەو تەنھا ناوی دوو کەس یان سێ کەس تاوتوێ ئەکەن و ناگەنە ئەنجام و، بەوەش کێشەیان بۆ سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح دروستکردووەو، شاراوەش نییە بەرھەم ساڵح لە ژێر فشاری ئێران و حزبە شیعەکانەو تا ئەم ساتانەدا چاوەروانە کەسێک لەلایەن ئەو حزبانە دەستنیان بکرێت.

مستەفا کازمی بێت یان عەلی شوکری یان کەسێکی تر ئەبێت لەلایەن ئێرانەوە کۆدەنگی لە سەر بێت ئەمە لەکاتێکدا خرپیشاندەران ئەڵێن : ئێمە بریار ئەدەین کێ ببێت بە سەرۆک وەزیران، ئێمە خاوەن بریارین، خەڵک خاوەن بریارە، خەڵک بە دەنگی بەرز ئەڵێن : ئێران بۆ( دەرەوە بۆ دەرەوە) و، ئەوە کەسە لەلایەن حزبەکانی خاوەن دەسەڵات بەربژێر ئەکرێت پێویستە کەسێک بێت خەڵک پێی قایل بێت نە ئەمریکاو ئێران، پێویستە ھەموو لایەک تواناو ئیرادەی خەڵک پشتگوێ نەخات.

خەڵک بەرپژێریکی ناوێت تەنھا لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە پەسەند بکرێت و، حزیە شیعەکان دژ بە خواست و داوای خەڵکن، ئەو خەڵکە دژ بە پرۆسەی سیاسی و تایفەگەری و پشکپشکێنەو گەندەڵی و دزیی راپەریوەو ئەیانەوێت عێراق لە دارمان و گەندەڵی و ھەژاری و برسێتی و نەخۆشی رزگار بکەن و، لە پێناو نەمانی مێلیشیاو چەک بە دەستەکان تێئەکۆشن و، بە دوای ناسنامەی نێشتمان بوون ودیموکراسی راستەقینەو و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئەگەرێن.

دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی تەنھا سەرەتا بوو، خواست و داوای خۆپیشاندەران و خەڵکی راپەریو درێژەی ئەبێت و، سوورن لە سەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تا ھەنوکە خۆپیشاندانەکان بە ئامانجەکانی گەل نەگەیشتووەو، پرۆسەی سیاسی ئاواتەکانی گەل ئەکوژێت و لە ناویان ئەبات و، ئەمەش ھەلێکی زێرینە بۆ چەسپاندنی چاکسازی گەورەو، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە ( سەرۆک کۆمار، سەرۆک پەرلەمان و سەرۆک وەزیران)‌ دەست لە یەحەی خەڵک بەربدەن و، ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و، ئەوانەی بەشدار بوون لە دارمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراق سزابدرێن.

ئێران بە ناوی ئاین و ئیسلامەوەو لەرێی حزبە شیعەکانی خاوەن دەسەڵات گیروگرفت و کێشەکانی ئەگوێزێتەوە بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو بەو شێوەیەش ھەوڵی زیاتر ئەدات بۆئەوەی ئەو وڵاتانە بخاتە ژێرھەیمەنەو کۆنترۆڵی پاسداران و سوپاکەی و ھەرسەبارەت بە دانانی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران عێراق و، بۆ رێکخستنی ناوماڵی شیعە عەڵی شەمخانی ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران خۆی گەیاندە بەغداو، یەکسەر لە گەڵ سەرکردەکانی حزبە شیعەکان کۆبووەوەو، بێشەرمانە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەر بە ھادی عامری و موقتەدا سەدرو نوری مالکی و ئەوانی تر لە سەر تەلەفزیۆن و سەتەلایتەکان رایاگەیاندو وتیان شەمخانی ئامۆژکاریمانیکرد بۆ رێکخستنی ناوماڵمان و زاڵبێن بە سەر کیشەکانی نێوانمان و دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و، دیارە ئەو کەسە ئەبێت بە پێی خواستی ئێران دابنرێ.

‌عەلی شەمخانی لە کاتێکدا وڵاتەکەی دووچاری کۆرۆنا بووەتەوە سەردانی عێراقی کردو، ئارەزوومەندانە ھاتووچۆ ئەکات و کۆبوونەوە ئەنجام ئەدات و، تەمێی شیعەکان ئەکات و، لە رووی ئەمن وئاسایشەوە لە گەڵ فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوەو باسی بارودۆخی عێراق و حەشدی شەعبی و دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکان کردو، لە پاش گەرانەوەی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە بە ھۆی بۆردومان و ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانان روو لە گرژی و ئاڵۆزی ئەکات.

لە کاتی نووسینی ئەم وتارە ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە حزبە شیعەکان کۆکن لە سەر ناوی نەعیم ئەلسوھەیل ببێت بە سەرۆک وەزیران و، ئەم نەعیمە راوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بووەو کوری برای تاڵب ئەلسوھەیلە کە لە لایەن حزبی بەعسی عەرەبی لە لوبنان کوژراو، ئەگەر زۆرە پۆستەکە وەربگرێت وچانسی زیاترەو رۆژانی داھاتوو پەردە لە سەری لا ئەبات.


١٥\٣\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک