که هه‌ندێ ده‌نگی ناشیاو ده‌بینم له‌ناو ڕۆژنامه‌ی ئازاد ، به‌ره‌و گومانم ده‌با.
مه‌هدی کاوانی
من ناڵێم ڕاستی له‌ده‌ربڕینه‌کان نیه، به‌ڵام خۆ ده‌بێ مرۆڤیش نێوه‌ندێکی سه‌ره‌کی له نووسینه‌کانی دانێ و دیارده‌کانی تر پێیه‌وه‌ببه‌ستێته‌وه. نێوه‌ندی ئێستای تێکۆشانه‌کان مێژووی سه‌رده‌مه‌کانی پێش ڕووخانی سه‌دام و سه‌رده‌می شاخ نیه‌به‌لکو به‌ڕێکی به‌ڕێوه‌بردنی حوکم و به‌ستنه‌وه‌ی کۆن به‌ئێستایه. ئه‌و براده‌رانه کاتێ که‌دێنه‌گۆ و به‌بێگوناهانه‌قسان ده‌که‌ن و هۆنیوه‌کان وا به‌ده‌ر ده‌خه‌ن که‌ئێمه‌هیچ کات له‌گه‌ڵ ئینشقاق و لاواز کردنی ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی نین و ئه‌وانه‌ی که‌پێشتریش کردویانه‌زیانی به‌یه‌کیه‌تی و کورد داوه. ئه‌و براده‌رانه‌له‌ده‌ربڕینه‌کانیان لایه‌نه‌ک نیشان ده‌ده‌ن که‌نوخبه‌پێیه‌وه‌نیگه‌ران نیه‌و لایه‌نه‌کیش ده‌شارنه‌وه‌که‌ده‌سه‌ڵات پێی خۆشه‌لێدوان له‌سه‌ری نه‌کرێ.
وه‌ختی خۆی ئاڵای شۆرش به‌تاوانی عیڕاقچیتی وه‌لاوه‌نرا ، ئه‌وه‌ی ئێستاش نوخبه‌په‌یڕه‌وی ده‌کات، له‌عیڕاقیه‌کان عراقچیترن. که‌ماوه‌یه‌کیش به‌سه‌ر وه‌لاوه‌نانی ئاڵای شۆڕش به‌سه‌ر چوو و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی جه‌ماوه‌ی لێ که‌وته‌وه، ئه‌وجاره‌قسه‌گه‌لی وه‌ها هاته‌پێشه‌وه که‌ئێمه‌له‌به‌ر ئاڵا وامان لێ هات ئه‌گه‌ر ئه‌وان جیا نه‌بووبانه‌وه‌وه‌زعه‌که‌وای لێ نه‌ده‌هات. کاک نه‌وشیروان به‌پڕۆسیسێکی تا بڵێت نادیموکراتی و به‌گه‌مه‌ی هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌کان وه‌لاوه‌نرا و ئێستاش که‌به‌ناو هه‌لبژاردنه‌کانی مه‌لبه‌نده‌کان به‌کاره‌سات که‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌زیاتر له‌نیوه‌ی یه‌کیه‌تی له‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی دوور خراونه‌ته‌وه‌و قسه‌و قسه‌لۆک که‌وتۆته‌سه‌رلێوان ، ئه‌وان ده‌ڵێن خه‌تای کاک نه‌وشیروانه‌و خۆی جیا کردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌کات باری یه‌کیه‌تی به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوا . عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن (لێمان ده‌ده‌ن و شکایه‌تمان لێ ده‌که‌ن. زولمان لی ده‌که‌ن ولۆمه‌شمان ده‌که‌ن) ئه‌و براده‌رانه‌ده‌یانه‌وێ ته‌ماشای لایه‌کی ڕوداوه‌کان بکه‌ن و لاکانی تر وه‌لاوه‌نێن. ئه‌گه‌ر به‌عه‌مه‌لیش نوسینه‌کانی ئه‌وان بگوازرێته‌وه،ڕێکاو ڕێک ده‌کا قسه‌ی ده‌سه‌ڵات . که‌به‌گومانیشم هه‌قی خۆمه چونکه‌یه‌کیه‌تی له‌گه‌رمه‌ی لێدانه‌کانی له‌نه‌یاره‌کانی له‌هه‌ر به‌ره‌یه‌ک بووبن لێدوان و نوسینی وه‌های هێناوه‌ته‌ناو ناوانه‌وه‌تا وه‌کو کاره‌کانی پێ پۆشته‌بکات . ئه‌وانه‌ی ئێستاش به‌بۆچوونی خۆمه‌وه‌زنجیره‌یه‌کن له‌ئه‌وانی پێشتر که‌نوخبه‌ی ده‌سه‌لات دایناون یان ده‌یانه‌وی به‌نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات بڵێن ئێمه‌بۆتان له‌حاله‌تی ئاماده‌باشی داینه‌و کاره‌کانمان به‌و نێوه‌نده‌ده‌ست پێ ده‌که‌ین و فه‌رموو ئاگاتان لێمان بێت ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتان له‌هێلی ته‌ماس داینه. ئه‌گه‌ر وانیه‌با بێن باس له‌گه‌نده‌لی بکه‌ن ، باس له‌ناڕێکی ئه‌دای حکومه‌ت بکه‌ن که‌پارتی چه‌ند لێی به‌رپرسیاره، یه‌کیه‌تیش به‌هه‌مان شێوه. به‌ڵای که‌م با بێن باس له‌و پڕۆژه‌گه‌لانه‌ی به‌تایبه‌تی دوا پڕۆژه‌ی کاک نه‌وشێروان له‌بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و وه‌به‌رهێنان و به‌پیشه‌سازی کردنی بکه‌ن. که‌به‌لێدوانی ژماره‌یه‌کی زۆری ئابووریناسان و ئه‌وانه‌ی پسپۆریتیان هه‌یه‌له‌گه‌شه‌کردنی وڵات ، ئه‌و پڕۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان وا باس لێ ده‌که‌ن وده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نیوه‌شی لێ جێ به‌جێ بکرێ ،به‌دوایه‌وه‌کاری زۆر پۆزه‌تیڤی له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و به‌رقه‌ڕار کردنی یاسا‌و پته‌و کردنی ژێرخانی ئابووری و سه‌قام گیر بوونی بنه‌ماکانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رزان داهێنان و نه‌هێشتنی بێ‌کاری و ئیدی و ئیدی .
به‌ڵێ که‌دێن مێژووه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ته‌نیا لایه‌نه‌نێگه‌تیڤه‌کانی باس لێوه‌ده‌که‌ن، که‌ئه‌گه‌ر له‌و نێوه‌نده‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت به‌شه‌فراوانه‌که‌له‌مه‌ڕ ئه‌و نێگه‌تیفانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ هه‌ره‌می ئێستای ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر قه‌یدی ناکا به‌ڵام با بش هێن قسه‌له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤه‌کانی ئێستای بکه‌نه‌وه. خۆ هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌نیه‌که‌قسه‌گه‌لی باش لێه‌سه‌ر چاک بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات له‌ناو یه‌کیه‌تی و حیزبه‌کانی تریش لێره‌و له‌وێ خێرخوازی له‌و بابه‌تانه‌خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن . با بێن باس له‌وه‌بکه‌ن که‌ئه‌و به‌ڕێزه‌وازی له‌ده‌سه‌ڵاتی پله‌دووی یه‌کیه‌تی هێناوه‌له‌کاتێکدا که‌وه‌ک باران پاره‌به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه‌ده‌بارێ نه‌ک ته‌واوی سه‌رکرده‌کان به‌شێکی فراوانیان لێی ده‌ست ده‌که‌وێ به‌لکو کادیرو به‌رپرسه‌کانی خواره‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی به‌فیکه‌ی ده‌سه‌ڵات کاردانه‌وه‌ده‌که‌ن، لێی بێ به‌ش نینه. قسه‌کانم ته‌نیا بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌نابه‌مه‌وه‌به‌لکو بۆ ته‌واوی ته‌شکیله‌ی سیاسی یه‌کیه‌تی ده‌به‌مه‌وه. حیزب له‌و کاتانه‌به‌ره‌و قه‌یڕان ده‌ڕوا که‌ده‌سه‌ڵات خۆی له‌بن ده‌ستی که‌مایه‌تیه‌کی هه‌ره‌که‌مه‌وه‌چڕ کردبێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌کیه‌تی به‌رقه‌ڕاره‌نو‌خبه‌یه‌کی که‌مه‌زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان له‌بن ده‌ست دایه‌و ده‌ستیشیان گرتووه‌به‌سه‌ر به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌که‌ی سامانی نیشتمانی خه‌لک و وه‌هاشی به‌کار ده‌هێنن که‌له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانیان پێ ڕازی که‌ن تاوه‌کو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌پارووه‌چه‌وره‌که‌ی خۆیان به‌رده‌وامی به‌خۆوه‌بگری. به‌شێکیش بۆ ده‌مچه‌ور کردنی کادیرانی حیزبه‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تا وه‌کو لێیان نه‌که‌نه‌هه‌ڵا. هه‌نده‌کیش ده‌ده‌نه‌ئه‌و نێوه‌نده‌هه‌نده‌ک جودایانه‌ی ناوخۆیان تا مینبه‌ر مینبه‌ڕێنه‌له‌دژیان نه‌که‌ن . ئه‌و براده‌رانه‌لێره‌ش چاوی خۆیان ده‌نوقێنن.
|