په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠٢٠

کەژاڵ ئیبراھیم خدر؛ ئەو ژنەی کە ئەڤین و ئومێد دەبەخشێتەوە.

 

 

 

حەبیبە محرێزی - تونس

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: بەندی عەلی

کاتێ واڵەکەتم کردەوە ،ھەست و نەستم یاخی بوون لێم،ھۆکارەکەییم زانی ..خۆم لەبەردەم ژنێک لە ژنە باڵا بەرزەکانی وشەو باڵایەک لەباڵا بڵندەکانی شیعرو چارۆکەیەک لە چارۆکەکانی داھێنان دیتەوە. چاوم بەچەندین کۆپلە شیعر کەوت کە دڵ دەشڵەژێنن و، چەندیم وشەی جوان و ناسک ھاواردەکەن چەندین پیتی پڕ لە گوڵاڵە ئەڤین و ئومێد دەپرژێنن..
دەزانیت تەمەنای چیم کرد خانمەکەم؟
تەمەنای ئەوەم دەکرد لێرە یان لەوێ بوومایە لە ڤیستیڤاڵەکەی "میێر" کاتی خوێندنەوەی شیعرەکانت پلەی "٦"شەشەمی شەرەفی شیعری بردەوە، یان لە کۆڕێکی شیعری کوردستان بوومایە کە چەندین جار پلەی باشترین شیعرت پێدەبەخشرا.. یان لەوێ لەچیاو لەدۆڵەکانی کوردستان بوومایەو بمبینیتایە کە چۆن سروشت باوەش بە چڵە تەڕەکاندا دەکات و گەڵاکانی دەستەمۆ دەکرد.. یاخوود لە سلێمانی بوومایە کاتێ پرژەی وشەکانت وەک شنەی شەماڵی سلێمانی ھەڵیان دەکردوو ،بەر سیمام دەکەوتن. یان کاتێ کە میوانداریت دەکردم بۆ خوانێکی عێراقی پڕ لە بۆن و بەرامەی دەستەکانت کە وشەیان لێدەچۆڕا..


ئای خانمەکەم""
لەھەر وشەیەک لە وشەکانتدا عیزەت و شانازی و سەرکەوتنم بینیووە، بۆ ھەموو ژنێک کە ئازارەکانی ھەڵدەماڵی و دەنگی بڵندگۆی تۆی دەبیست بۆبەرزی نیشتمانێکی پچڕ پچڕ،دەنگێک کەوەک مەرھەم وایە بۆ زامەکان . کێ دەڵێت تۆ رۆیشتی و ناگەڕێتەوە؟نا پێموایە ئەوە ھەڵەیەکی چاپە ئەوەنیە تۆ لەنێوان وشەکان و ماناکانیدا سەما لەگەڵ پەروانەدا دەکەیت و، لەگەڵ سروەی بەیانیدا دەلەنگێیت ..ئەوە منم چەندینی وەک تۆ دەبینم و کە ھەزارانت لەدوای خۆت جێھیشتووە ؟ھەزارانیش لای منداڵەکان و کەسو کارو ئازیزانت ..تۆ لەنێو کلوە بەفرەکاندای ،بەسۆزو عیشقەوە دەتوێتەوە لەنێوان ئەو قامکانەی کەلە قەدم ئاڵاون و بە شیعر داپۆشراون ..وەک دوو یاری منداڵانە تا ئەبەد..


من دەتبینم لەنێوان دێڕەکان و وشەکان لە پشت پیتەکاندای،بەدوای گەڵاکانی شیعردا کە بای خەزان دەیانبات و لەبەھارێکی تەڕو پاراوی ئەو دیوانە شیعرانەدا کۆیان دەکاتەوە کەزیاترن لە "٢٨"دیوان بەزمانی "کوردی وەرگێردراون بۆ زمانەکانی "لاتینی ،عەرەبی،فارسی".


تۆ دەزانی قەڵەکەم ئیرەیی پێت برد ،حیبرەکەی وشک بۆوەو نەیتوانی تەواو چاکەو فەزیلەکانت دەربڕێ.زانکۆکان دەبینم کە شیعرەکانت.. چەندین نامەی ماستەرو دکتۆرای تێدایە کە پڕن لە شیعرەکانت و شاھیدی جوانی دەربڕینەکانت و ماناکانی خێرو نەجیبزادەیی و ئەوینن .کەبۆن و بەرامەیان بەھەموو لایەکدا بڵاوە ،بەرامەو تواناو عیشقت بۆپیت و بۆزمان؟


تۆ دەزانی سەدای وشەکانت گەیشتوونەتە نەوەکانت ئەوانەی کە بەیادی تۆوە "ھەمیار" دەژین تا ئەمرۆش .تۆ ئێستاش لە ناو دیوانی "باخچەکانی عیشق"دای سرود دەچڕی لە "گوڵەکانی رۆحدا" یان" لە سیس بوونی گوڵەکانی عیشق"و "حوکمی خەونەکان "یاخوود لە گوڵێک لە پەڕەکانی دڵم" .


ئەمن پێم نەوتی کەش وھەوات بۆندارکردین بەر لە چوونت؟چۆن باوەڕبکەم لە کاتێکدا تۆ ھێشتا دەریا دەبڕی لە فەرھەنگی عیشق و ھیواو ژیاندا؟ چۆن باوەڕبکەم بە چوونت کەھێشتا پیت و وشە راستگۆکان و گیانفدایی و داکۆکیەکانت دزەدەکەن بۆنێو دڵە تینووەکان بۆ ئازادی و نیشتمانێکی دەوڵەمەندی قارەمان کە باوەش بەعیزەت و کەرامەتدا بکات.


من تەنانەت لە"بەرەبەیانە توڕەکان "ی رۆژ "تا خۆرئاوابوونی ھەتاویش" نەتوڕە بوونم دی لە شیعرەکانت و، نە ئاوابوون و، نەرق و کینە.بەڵکوو بانگێشتم دی بۆ خۆشەویستی و پێکەوە گونجان چونکە ئەوە "گوڵێک لە ژیانی دڵمدا"یە کە سەردەکەوێ بەسەر ستەم و ئازارداندا ..تەنانەت لە "حوکمی خەونەکان"و لە "عیشق و دڵۆپەکانی ئاوادا" ئاو سیمبولی ژیانە و تۆ کانیاوی بەخشین و جۆگەلەی بەخوڕیت ""ئەی چۆن ژیان دەفەوتێ کاتێ مژدەی ژیان ئەبەخشیتەوە ...


خانمەکەم..ئەی شاعیری عشق و ئومێد ،کاتێ لاپەڕەکانی دیوانی "باخچەکانی عشق"ھەڵئەدەمەوە دێم لەتەکتا بۆ لوتکەی چیاکانی کوردستان و، عەتری باخ و دارستانەکان ھەڵدەمژم ئەم دیوانە شیعرەشت ،ھەموو بۆماوەکانی تەفرو تونا کردو، ھەموو جیاوازیەکان لابردوو بەرەنگاری ھەموو کێشەکان دەبێتەوە. ھەموو ئاگرەکانی سوێی کوژاندەوە ..منیش لەگەڵاتا بوومو، بۆلات ھاتم بەرەو رێگەو، کێڵگەکان دەردەداربووم و تۆ داوت لێکردم ، کە لەناوتانا بمێنم؟


ببورە تۆلێرەی و لەوێت و لەولاشیت ..لەتەکماندا و لەنێو مانداو لەدەورمانیت ،لەلامانیت؟؟تۆ بریسکەیت و بەناوماندا بڵاودەبیتەوە، ھەربۆیە نەباوەڕم کرد نەدەشیکەم بەکۆچ و ون بوونت؟


دەمەوێت کەی باوەش بکەم بە گەڵاکانی "باخچەکانی عشق"دا تا لە پێڵووی چاوم و ناو دڵمدا بیانشارمەوە ؟ئەو باخچانەی داپۆشراون بە پەلکەزێڕینەی یادگاریەکان ،یادگاریەکان دەبێتە پەناگەی عاشقانی پیت ؟باشترین پەناگە کەدڵ تێدا دەبۆژێتەوە و مرۆڤ والێدەکات بگەڕێ بەدوای ھیوایەک کە وون بووە"عشقێک کە لەبەینی بیرچوونەوەدا پێچرا بوو بە دوکەڵی ئاگرەکان".


دەبا لە "باخچەکانی عشقدا" دەریا ببڕین و بگەڕێن بەئاشکراو دووبارە بێینەوە دنیا لەنێو ئەو گوڵانەدا کەسیس نەبوون بەدرێژایی تەمەن لە باوەشی وشەکانی تۆدا خۆمان ببینینەوە؟؟

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک