په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٦\٢٠١٧

کەژاڵ ئیبراھیم خدر
کڵپە و سۆز و ھێماکان لە دەقە شیعری
''بە بێ بۆنی ھەناسەت ناژیم''.

 

 

موسا حمدان - فەلەستین

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: شەرمین عەبدوڵا

بۆ درکاندنی جوانی لە ھەموو بابەتێکدا شاعیر خۆی لەخۆیدا بەھەست و نەستێکی مرۆڤایەتی و ھوشیاری و کۆمەڵایەتیەوە دەنگی خۆی ھەڵدەبڕێت و ھەڵدەستێت بە ھۆنینەوەی شیعرە گوڵاو پژێنەکانی "لێرەدا کەژاڵی شاعیری کوردی رەسەن بۆئەوەی وێنەیەک بنەخشێنێ لەرێگەی ووشەکانی و بەخشندە سەیرو سەمەرەکانیەوە ،ھەستاوە بەنقوم کردنی دەروونی ئادەمیزادو ژیانی سروشتی ووڵاتەکەی لەرێگەی ھەست و شێوازە شیعرە ناوازەکانی و، ھەڵبەست و ھۆنراوەکانیەوە ن بۆئەوەی جوانی و خۆشەویستی و پێشکەوتن و شکۆیی کە بەنێو بیری مرۆڤەکاندا دادەگەڕێ ،ئەو لەنێو شیعرە عەرەبیەکانیشدا سەرنجی خۆی راکێشاوەو بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەتووە.


کەژاڵ لە میانەی تێکەڵاووبوونی لەگەڵ ئەم کۆمەڵگایەی تێدا دەژی و ،لەنێوان ئەو سروشتە دڵڕفێنەی کوردستان کە جار جارە شاخ و دەشت و چەمەکانی بەبەفرو جارجارەش بەسەوزایی دادەپۆشرێت"بۆئەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەجوانترین شێوە وێنەو جوانترین ئەو پەیوەندیانەی لەنێوان مرۆڤەکاندا ھەیە لە بەخشین و برایەتی و رەوشتی باش و جوامێری و مەردایەتیان تیدایە پێان ببەخشێ".


کەژاڵ شاعیرێکە توانای ئەوەی ھەیە لە ھەموو شتێک بدوێ لە شیعرەکانیدا وێنەیەکی باشی بۆ کوردستان و ،عێراق و دانیشتوانەکەی بەئەندازەی ئاوو روبارەکان بۆئێمە فەراھم کردووە،بەھەموو ئەوانەی لەباکوورو رۆژھەڵاتەوە تا دەگاتە رۆژئاوا ووشەکانی گەیاندووە.


دکتور "خزەیر دەرویش ""شاعیرو رەخنەگری ئەکادیمیستی عێراقی مامۆستای خوێندنی باڵا لەئەدەب و رەخنەی نوێ لە زانکۆی کەربەلا "بەشی عەرەبی" سەبارەت بە کڵپەو سۆزو نیشانەو ھێماکان لە دەقە شیعرەکەی کەژاڵدا کە بەناوی "بۆنی وەک ھەناسەت نەبێ "دا دەڵێ "بە تەماشاکردنی دەقەکە دەبینین ناونیشانەکە بە ھەموو ھەستێکەوە باڵی خۆی بەسەر ناوەرۆکەکەیدا کێشاوە، شاعیر لە سەرەتای دەقەکەوە پێمان دەڵێ'':
کاتی تۆم ناسی گردێک بووم بە چیا
کانیەک بووم و ،بووم بەدەریا
شەوێکی ئەنگوستەچاو بووم
بووم بە نێرگزی بەیانی
باڵدارێکی نیو قەفەس بووم
گەڕامەوە بۆ سەرچڵی درەختەکان
بۆ نەغمەی خۆش بۆ گۆرانی


لێرەدا ئاگر،یان ئەوەتا بەمانای خۆشەویستی دێت کەکاری خۆی لەسەر کەسایەتیەکەی کردووەو ھەر بەتەنھا بەوەش نەوەستاوە کە گڕ لەجەستەی بەربدات" بەڵکوو پتەویەکەشی تواندۆتەوە بەبێ چاوەڕوانی لە بەھێزییەوە بۆ بێ ھێزی گۆڕیویەتی".


بۆیە ئەم شاعیرە جوان نووسە ھەمیشە دڵنیا بووە ،کە دەتوانێ گوڵی شیعرەکانی بەئەندازەی رۆحی مرۆڤایەتی پەرە پێ بدات و ھەنگاوێکی گەورە بھاوێت و پەیوەست نەبێت بەکات و شوێنەوە،چونکە شوێن لە زەمەنی ئەم شاعیرەدا ھەست پێ ناکرێت.


شاعیر ھەمیشە داوای شوینێی بەیەک گەیشتن دەکات لە رووبەری پاکیزەیدا ،واتە وەک ئەو شوێنەی کە بەکاتەوە زامن کراوە "کەلەسەرووژیان و، ھەروەھا لەسەرئاستی کاتەوەیەو بەساتە وەختی ئێستاوە لکاوە،بۆیە زۆر لێھاتوانە نەخشی خۆی و رۆح و دڵی خستۆتە روو کە لەدۆخێکی ھەست پێکراوەوە پێمان دەڵێت کە ھەمیشە ژیان "بە بێ چاوەڕوانی" زۆر دژوارەو ئایندەش بۆ کاتێکی داھاتووە"کە دەبێت چاوەڕوانی بکەین ".


کەژاڵ ئیبراھیم ھەرچیەک دەنوسێ بەزمانی کوردییە "ئەگەر بھاتایە راستەوخۆ بەزمانی عەرەبی بینوسیایە، ئەوا زیاتر چێژمان لێ وەردەگرت ،بەڵام ھەرچیەک بێت بۆمان دێت وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی ،ھەر بۆیە ھەستی شاعیری تیدا نابینرێت لەبەرئەوەی زمانی مانایەکە لەنێو دڵی شاعیرەکە دایە ،بۆیە شاعیری دیکە یاخوود وەرگێڕەکەھەمان ئەو ھەستەی نابێت کە شاعیرەکە ھەیەتی ،ئەگەر بێتوو شاعیر خۆی بۆسەر زمانی عەرەبی وەریبگێڕێ ،ئەوا گەیاندنی پەیامەکە بەھێزترو جوانتر دەبوو چونکە ھەموو ھەستەکانی خودی خۆی لەنێو ووشە وەرگێردراوەکاندا دەبینێت ".


شاعیر باسی شەڕو ئاشتی ،ھەروەھا باس لەباران و لەوەرزەکانی چاندن و دروێنەو بەرھەمی کردووە ،ھەندێ جاریش تێکەڵیەکی لەنێوان ھزرو بیرو راستی خەیاڵ و واقیعدا کردووە نجوانترین ھەستی لەسەر سروشتی کوردستان پێ بەخشیووین ،ھەندێ جاریش لەنێو کەسایەتی مێینەی دیکەدا خۆی بەر جەستە دەکات تاکوو لەرێگەی شیعرەکانیدا ئازاری ھاوڕەگەزەکانی بسەلمێنێ بۆئەوەی ھەستەکانی عیشق و بەڵگەی قسەکان لەسەر ئازارەکان بخاتە روو"".

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک