په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٧\٢٠٢٢

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

بوێرییەکەی سەرسامی کردم.

 

 

 

عەبدولجەبار جبوری - مووسل -

وەرگێرانی: هێمن سەعيد

شاعیرێکی کوردی عێراقیە دانیشتوی سلێمانیە لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە (قەڵادزێ) من لە رێگەی هەڵبەستە بڵاوکراوەکانی لە رۆژنامەی (الزمان). هۆنراوەکانی وبوێریەکەی سەرسامیان کردم کە لەسەر خۆشەویستی و دڵداری و یاخیبون وە نەهێشتنی توند وتیژی وپێکەوەژیان دەینوسین. هەروەها بوێریە بێ کۆتاییەکەی سەرسامی کردم کە لەسەر یەکسانی وئازادکردنی ژن. وە هۆنراوەکانی بونە جێی سەرنجی رەخنەگران و شاعیران و خوێنەران .لە هەمان کاتدا ئەو کچی شاخ و بەفر و جوانیە.نەمتوانی بگەم بە دیداری پێش کۆچە ناوادەکەی دوای ئەوەی کە دەیان کۆمەڵە شیعری بە زمانی کوردی بەرهەمهێنا و وەریگێردراوه بۆ سەر زمانە جیهانیەکان لەوانە زمانی فارسی و، ئیسپانی، و ئەمازیغی و، سربی و، لاتینی و، ئەڵمانی و، رووسی و، ئینگلیزی. هەروا بردنەوەی دەیان خەڵاتی عێراقی و عەرەبی بەدەست هێنا.


هەشت کۆمەڵە شیعریان بۆ وەرگێراوه بۆ سەر زمانی عەرەبی. وە ئەوەی جێگەی سەرنجە کە هەمو کۆمەڵە شیعرەکانی، کە خۆی ئەگرێ لە ٣٠ کۆمەڵ هەمووی لەسەر تێچوی خۆی چاپکراون. لەکاتێکا دەیان لە هۆنراوەکانی لێکۆڵینەوەی نامەی ماستەر و دکتۆرای لەسەر کراوە.


کەژاڵ ئیبراهیم تاكرەو بوو لە نوسینی هۆنراوەی رون و خۆشەویستی یاخی بەسەر داب و نەریت کۆمەڵگايه كی داخراو.
هيێزى هەموو پەنجەكانت بەكاربيَنە
گرێی لەچكەكەم بكەرەوە
ئەو پەردە پۆشە بشكێنە
جوانيەكانمى وون كردووە
هەموو تالَەكانى قژمى بۆ خۆى
زيندانى كردووە.


ئەم جۆرە هۆنراوەیە مەبەستمان هۆنراوەی دڵداری ویاخی بون لەراستی، کۆمەڵێک شاعیری ئافره تی عەرەب پێشرەو بونە لە نووسینی وەکو (غادة السمان، احلام مستغانمي) و کەسانی تر. ئەمە بوێریەکی لە رادە بەدەری ئەوێ بۆ ئافرەتێک کە لە ناو کۆمەڵگایەکی پياو سالاری و خێڵەکی و دەشتەکی کە پابەندن بە داب و نەریت بە شێوەیەک کە یاخی بون تیایا ئەستەمە.


کەژال بە شیعرزانیەکەی و هۆشمەندیەکەی و یاخیبونەکەی توانی هەموو ئەو کۆت و بەندە ئاسنینانە ببەزێنێ بێ گوێدانه پێی.، بەڵکو پێی خستە سەری و لەو کۆتە دەرباز بوو. بەرەو ئاسمانی ئازادی و سەربەستی، وە هەمو سنورەکانی به زاندو شيعره كانى بڵاوبونەوەو ناوبانگی دەركرد، له شارە نوستوەکەی کە لە ژێر شاخەکانی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی، کە ئازادی و ئاشتی و رۆشنبیری و ئەدەب و هونەر دائەنرێ. بە شارێکی جیاواز دائەنرێ لە ئاسمانی عێراقی و عەرەبی و جیهانی، بە هەوڵی کەسێتی خۆی و بەهرە گەورەکەی توانی جێگەی خۆی بکاتەوە لە پێشەنگی شاعیرە گەورەکانی عێراق.


کەژاڵ ئيبراهيم شاعیرێکی تاکرەوە و زمانێکی تایبەتی خۆی هەیە. وشەکانی شیرینن لە دڵا، ئەو کچی لادێیە، بەو هۆیەوە ئەبینین کە وشەکانى له سروشت وژیان و نەریتی لادێ، دیارن بە شیعرەکانیەوە، زۆربەی هۆنراوەکانی گفتووگۆ ئەکەن لەگەڵ سروشتا، بە وشە جوانەکانی هاوار ئەبەن بۆ خۆشەویستی،وئازاری دڵداری. كه لە وشەکانیدا هەستپێدەکەین، کۆمەڵە شیعرەکانی نرخی دڵداری و خۆشەویستی لەخۆ ئەگرن. خۆشەویستی پاک، کە نوقم بووە لە ڕاستگۆیی وخۆرەسی، وجوانی.


منى نووسەر بەو جۆرە هۆنراوەکانیم خوێندەوە کە پرشوبڵاو بوون لێرە و لەوێ، ئەوانەی لە رۆژنامە عێراقی و عەرەبی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرابونەوە.


هیچ کەسێک نەبوە هۆنراوەی کەژاڵی نەخوێندبێتەوە و نەبوبێ بە بارمتەی وشەکانی وبابەتە ساناکانی کە نوقم بووبون لە ناخی رۆحيدا، دەربڕینێکه لە توانایەکی سەرسوڕهێنەر لە درێژکردنەوەی پیتەکان.


ئەو شاعيره تێگەیشتنێكى قووڵی هەبوو بۆ ئازاری ئەو پیتانەی کە ئەکەوتن، چێژی ئازار بوون.


بۆيه وا هەستدەکەم، لەوانەیە وشەکانم بێ توانابن لە وەسفی ژیاننامەو رێرەوی شاعیرێکی عێراقی گرنگ، ئەوەی لە ئەستۆ گرتوە کە ناوبانگ و ئامەدەبوونی هەبێت، وتوانی بە ئەسکەنەی پیتەکەی جێگەی خۆی لە نێو شاعيرە گەورەکانی عێراق بکاتەوە، ئەم شاعيره ئەو دەسکەوتەی لە ماندووبون بەدیهێناوە وەرگێراوەتە زۆربەی زمانە جیهانییەکان، ئەو شتە نەگەیشتۆە بە هيچ شاعیرێک یان ئەدیبێکی عێراقی و عەرەبی. وە ئەوی کە سەیرە کە پشتی بەستوە بە هەوڵی خۆی وداهێنانی شیعری و بەهرە گەورەکەی و سوربونی لەسەر ئەوەی کە جیاواز دەرکەوێ.


کەژال ئيبراهيمى شاعیری دڵداری و خۆشەویستی، وشەکان نەیانتوانی مافی ئەزمونی شاعیری کۆچکردوو بدات لە رێرەوە ئادەبیە دورودرێژەکەی، وە ئەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە ئەم شاعیرە وەکو هەموو ئەو کەڵە شاعیرانەی تر ئەو هەلە ئەدەبیەی وەرنەگرت لەرەخنە گرتنی عێراقى، وەک ئەوەی ئەمرۆ ئەیبینین کە ئەخولێتەوە لە نێوان رەخنەی (إخوانی و میزاجی)دا.

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک