په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠٢٠

کەژاڵ ئیبراھیم خدر؛ ژنێک چاوکراوە و ھۆشمەندی شیعر.

 

 

 

شوکر حازم ساڵحی - بغداد

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: لوقمان مەنسوور

کەژاڵ ئەو شاعیرەی کە دوو دەقی شیعری قورسی خستە سەر ناخ و دەروونم لەکاتێکدا کە لێیان لێیان وورد دەبوومەوە ،ھێزێکی وێرانکاریم تیایاندا دۆزیەوە لەسەر کۆنەکردنی بارو دۆخێک کە ھێناویانەتە بەرھەم ،وای لەخاتوونی شاعیر"کەژاڵ ئیبراھیم خدر" کە دەیبینی چەند چاوکراوەو ھۆشمەند بووە بۆئەو دۆخەی دەوری داوە لە تاریکی وشەکان.

کەژاڵ ھەموو ئەو دۆخەی چەشتووە کەنەتەوەکەی چەشتوویەتی، لەبەرەنگاربوونەوەی پاڵەپەستۆی ژیان و ، لەژێر سێبەری بارودۆخێک کە خەم و ستەم و سوکایەتی زۆر جاران بەرھەم ھێناوە.

خاتوونی شاعیر کچی قەڵادزێی سەر سنوری رۆژھەڵاتە ،کەشەڕی براکوژی و تێکەڵاو بوونی سەنگەرەکان و جۆگەلەی خوێنی ئەو شەھیدانەی کەلەرێگای خەباتی درێژخایەن و، شەڕو دەستی دەرەکی کەچاویان بڕیوەتە وڵاتەکەی و ئەیانەوێت دەست بەسەر توانای خەڵکدا بگرن و خاکەکەیان پارچە پارچە بکات ئەو توانیویەتی ئەو خوێنەی کە رژاوە لە دیدی خۆیدا نادیدی بگرێت.

خاتوو کەژاڵی شاعیر لە ساڵی ١٩٦٨ کە وەر چەرخانێکی دراماتیکی لە سیستمی سیاسی بەخۆیەوە بینیووە ھاتۆتە دنیاوەو لە ٢٠١٨ چۆتە بەر دلۆڤانی یەزدان و ریزی نەمرانەوە.

کەژاڵ لەم پەنجاساڵەی تەمەنی کورتیدا، زۆر نەھامەتی و ئازاری بینیووە کەرەنگە زۆر لەکەسانی تر نەیان بینیووە ،ئەو کچی شاخەو خۆڕاگرە لە بەرامبەر سروشت و سەختی و سەرکەشی چیا.بۆیە لەم ژینگەیەدا توانا شیعرییە سەر سوڕھێنەرەکەی تەقیوەتەوە.

کەژاڵ لەناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٧ چەکەرەی شیعری گەشەی کردووە کاتێ یەکەم ھەوڵی بۆنووسینی شیعر داوەو سەرنجی خەڵکی راکێشاوە لەتوانای دەربڕین و داڕشتندا.ئەو بە پیت و وشەی جوانی و، درک کردن بەھەموو ئەو نەھامەتیەی کەئەو ساڵانە ھێناویەتە کایەوە کە ژیانی نیشتمانی بەخوێن و فرمێسک رەنگ رێژ کردووە. ئەو فرمێسکەکانی بۆشەھیدان رشتووە، کەھیچ تاوانێکیان نیە. جگە لەوەی خەڵکی ئەم نیشتمانەن و لەم خاکەدا ئەژین بەدەردەسەری و خەمباری و نەھامەتی ژیانیان بەرێکردووە .بۆیە وا دەردەکەوێت کە "کەژاڵ "ئەم دوو دەقەی بۆیە نووسیووە.


شیعری "ماڵئاوا" شەو" لەدوو زمانی نزیک لەیەک بەرھەم ھاتوون ،چونکە دۆخی ھەردوو دەقەکە ئاماژە بەو تاڵیانە دەکەن کەئەو زمانەی لێ ئەچۆڕێ کە ئاماژە بەتەموومژی و چارەنووسی نادیار دەکات . لەدەقی "ئەمشەو" کە "کەریم عەلی" وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی ، قەبارەی ئەو بێچارەیی و ستەم و تاریکیە ئەبینین کە لەدەرئەنجامی جەنگ ھاتۆتە کایەوە و، کۆمەڵێک منداڵی بێ باوک و سوپایەک بێوەژن و ،چەندین لافیتەی رەش کە کۆچی دواییان کردووە لە شیعرەکانی بەرھەم ھێناوە، با بیخوێنینەوە و ئەو بارودۆخە ببینین کە "کەژاڵ "سەرکۆنەو نەفرەتی لێ ئەکات":
ئەمشەو.
شەوێکی ئەنگوستە چاوەو
خەو لە چاوانم تۆراوە
ھەمووشتێ لەم زەمەنە
نەگریسەدا جیاوازە
ڕووبارەکان دەنگیان نایە
باڵندەکان مات وغەمگینن
گۆرانی ناڵێن بۆ ژیان
شارەکەم شارێکی وێرانە
دەبێ چی بێ؟
گوێم لە ئاھووناڵەیەکە
لەکەلاوەکانی ئەوبەرەوە
ھاواری ژنەشەھیدێکە
لە پێناوی برسێتی منداڵەکانی
بۆ لەتێ نان
شوشەی شەرم وئابڕووی
چەند ساڵەی خۆی شکان.


کەژاڵ دەبینێ چ ژیانێکە وەسفی دەکات و وات لێ دەکات لەو دۆخە بژیت؟ کانیاوەکان بێ خوڕەی ئاون و، باڵندەو بولبول لاڵن. شار وێرانە و، مەرگ لەگەڕەک و سەربان رادەکا، لەوەش تاڵتر ئەوەیە کەشاعیر ئەیخاتە دیدەمان و ژنە شەھیدێک لەپێناوی ژیانی دوو منداڵەکەی و پارچە نانێک کەبەپەڵەی جەستەیەکی سووتاو ئارەقە دەڕێژێت. نیگەرانە و خەم بەرۆکی گرتووە؟

بۆیە ئەم دەقە ھاوارێکی پڕ لەگەرووی "کەژاڵ ئیبراھیمە" ھەتا ویژدانی جیھان بەخەبەر بێنێت . ھەتا بەھانای گەل و فرمێسکی بێ باوکان و وێرانکاری گوندەکان و رۆژگاری رەشەوە بێن. بەم دەقە ھاوار دەکات تاکوو ھاوشێوەکانی تیشکی ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێننەوە بۆ ھەوارگەی شاعیرو بەفری چیاکان و گەڵای دارەکانی. وێڕایی ئەم ھەموو رووداوانە "کەژاڵ" ژیان بەتاریکی ئەبینێ ،تاریکیەک. بەچاوی مرۆڤایەتی کە ژان و خەم و بەرەنگاربوونەوە دەوروژێنێ، لەسەر دەروونی شڵەژاو ئەوانەی لێی بێدەنگن بھێنێتە گۆ لە تاقیکردنەوەیەکی داڕماوی ژیانیدا" کەئەم شیعرە"عەدالەت "وەریگێڕاوە بۆزمانی عەرەبی:
ماڵئاوا.
ماڵئاوا بارانە پەمەییەکانی روح
شەپۆلە ئاوییەکانی دەریای چاوم
نێرگزە جاڕی بەھاری تەمەن؟


کەژاڵ لێرەوە دەنگ ھەڵئەبڕێ ،دەنگی ماڵئاوایی دوای ئەوەی کە جوانترین رۆژگاری ژیان لەدەستدا و، شیلاوگەی داری پێکراو وای لێھات گۆشەیەکی ئارام بۆ ژیانی خۆی و کۆمەڵگاکەی نەدۆزێتەوە کە شایستەی بن . ئیتر توانای دروستکردنی جوانی نەماوەو ناتوانێ دەست بەو ئازادییەوە بگرێت کە بەتابووت و تاریکی دەورەی داوە:
ماڵئاوا.
پەلکە زێڕینەی دوای باران
خەونء خۆشەویستی کوێستان
ماڵئاوایی
ھەناسەیەک بوو لەفەرھەنگی بیرمدا نەبوو
ئاوازێکی خەمناکی تۆمار نەکراوو بوو
بەبیرت دێ
پێم دەووتیت ھەرگیز بێ یەکتر ھەڵناکەین
ئەوکاتانەی نیگاو تاسەت
تێکەڵاوی خەمم دەبوو
پێم دەووتی دەبێت برۆم
ئەگەر نەڕۆم نیگای پایز
بەھاری تەمەنم دەدزێ
ئەگەر نەرۆم
گوڵی ئومێدم دەڕزێ
شەپۆلێکم ،لەناو دەریای چاوەڕوانی
ھەرچەندە دەریاش بەرین بێ
زۆر دڵنیام دەچمە کەنار بەئاسانی.


لەگەڵ ئەم ھەموو تاریکیەی رۆژگارە وێرانکاریە لەدوای یەکدا "شاعیر" بەویستی خۆی دوورنەکەوتۆتەوە بەڵکوو نالەباری رۆژگاری دڵرەق و بێ بەزەیی زۆری لێ کردووە ،بەڵام ھەر پێوەی پەیوەست بووە "تۆ بۆئێمەی ،ئێمەش بۆتۆین" ئەوەش لوتکەی دلێری و قوربانیدان و بەرەنگاربوونەوەی شکستە قورسەکان و ھەوڵدان بەھەموو ھێزو ئازایەتیەوە بۆدروستکردنی رۆژگارێکی پرشنگدار دوور لەناڵەی تۆپ و شەڕی دۆڕاو کە ھیچ سودێکی نیە....


کەژاڵ ئیبراھیم شاعیر "١٦٠" شیعری بەزمانی کوردی نووسیووە دیارترینیان ''پێش ئەوەی خۆشت بوێم''، ''پرووشەکانی عەشق''، ''نزای ماچ''. ھەروەھا دەیان شیعری وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی"فارسی،ئەڵمانی، رووسی، لاتینی: و تەنھا ھەڵبژاردە یەک بزمانی عەرەبی بەناونیشانی ''چاوێک بۆعەشق، باوەشێک بۆخۆشەویستی'' دەبینین کە لە ساڵی" ٢٠٠٣" وەرگێردراوە، ئەگەر تەنھا ئەم وەرگێڕانە نەبوایە نەمان ئەتوانی گرنگترین ئەزموونی شیعری کوردی لە عێراق ببینین. جگە لەمە "کەژاڵ" شاعیرێکە"شایانی ئەوەیە بەرھەمەکانی لەلایەن ئەوانە بخوێنرێتەوە کە گرنگی بە شیعری عێراقی بە ھەموو زمانەکانیەوە ئەدەن. خۆزگە ئەوانەی ئەم بەر پرسیاریەتە وەردەگرن و نیەتیان لە ئەستۆیە پەل بھاوێژن بۆ ئەم شاعیرە کۆچکردووە گەورەیە.

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک