په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٩

کەژاڵ ئیبراھیم خدر''فریشتەیەکی شیعر''.

 

 

ئەلبەدەوی ساڵح (جەزائیر)

وەرگێڕانی: کاوە ھاوڕاز


لە تاریکی توانەوەی ھەستەکانیدا ..لەڕەوانەوەی ھەستکردن بەگیانی وشەو، دیتنی جوانی. پیتە گۆشەکراوەکانی بەھەست و نەست ..ھەروەھا زەمەنێک کە چێژ وردبوو، تامی جیاکردنەوەی رەسەنایەتی لەداھاتوو لەدەست چووە. قەناعەتی جیاوازی لەنێوان جوان و ناشیرن دا نەکات .. لەچەقی ئەو شەوەزەنگە دا بەرەو ئەم مەست بوونانەی مەبەستی بوو، لەسەر ترۆپکی چیاکانی کوردستان و لەبنارو پێدەشتەکانەوە، لە نێو کارلێک و کاردنەوەی بەرزایی دەشتاییەکانەوە .شنەی ئەفسونێکی جوان سەرھەڵدەدا لەگەڵ لەرزەی دەستێکی فریشتەیی شاعیرانە کە لەتەپ و تۆزی لوول بوون دەتەکێنێت و، بڵێسەی ژیانێک ھەڵدەدات تاکوو چاوانی بگەشێنێتەوەو بەپەنجەیەکی کوردستانیانەی ناوکەنارەکانی شیعرو ئاواز.


شاژنی وشەو خانمی دانا "کەژاڵ ئیبراھیم خدر" بەسۆزێک کەناخی عەرەبێک دەھەژێنێت و، بەسەدایەک کەھەموو گیانی کۆچەریەک دەلەرزێنێ و ئەفسوون بەسەر شاعیری لێھاتوودا دەکات . مانا دادەھێنێ و، پیتەکانی جوانی بەرجەستە دەبن و وشەکانییش باڵا جوانتر دەنوێنن. بەسەر ھەست و نەستی مردووشدا کە بەخەبەریان دێنن ..ئیدی لێرەوە وشەی وەفادار بەجوانی و واتا گەیشتوو بە قوڵایی واتاکانی و تەریب بە ھەموو گیانێکی تینووی جوانی رەھاو باڵگرتوو بەھەموو ھزرێک کەلەناخیدایە. ئەمە پێدەشتە دەوڵەمەندە کەیەو لەجوانیەکەیەوە دیوانی شاعیری کوردستان خۆی دەنوێنێنت ؟؟


وەڵامی نووسینەکەی لە لایەن دکتۆر عەباس بابیلی "شاعیر و رەخنەگر "بەغدا'':


بۆھاوڕێی سەنگین و وەفادار کاکە "ئەلبەدەوی ساڵح".


بەراستی من دەستەوەسانم لەگوزراشت کردن لەسەر ناسکی وتەکانت . دەربڕنی رستەی وشەکانتان کە تاڕادەیەکی زۆر ھاوشێوەو جوانی گوڵە گەنمە ئاڵتونیەکانە،؟؟کەژوانی تاکەکانی خۆری تێدا رەنگ دەداتەوە . لەوێشەوە جوانترین گوزارشتی ئەوین رۆمانیسی دەچڕێت.


بەراستی زۆر دڵشادبووم بەوەسفەکانتان ، خۆشحاڵ بووم بەشێوازی پەخشانەکەتان و بەوشە قووڵ و بیروڕاکەتان کەلە قردێلەیەکی ئاسۆی دەچێت. بەھاو چەمکی بەرزی رەوشتمەندی تێدایە. ئەو ستایشەی ئێوە بۆئێمە بەڵگەیەکی رۆشنە لەسەر رەسەنی خۆتان و گەلەکەتان بەتایبەتی گەلی "جەزائیر" کەبە گیانی جوانی و قوربانیدان ناسراوە و کەھاوشێوەی گەلی کوردی ئێمەیە.


بێگومان جوانی نوسین و دەربڕینیان ھێمایە بۆبەرزی ناختان کەم وێنەیە و ھێماشە بۆ پاکیەتی بۆئەو دڵە پاکەش کە ترپەکانی برایەتی و ھاوڕێیەتی پەسەنددەکات.


کەوا وەسفی من و کارەکانتان پێ کردووە. بۆیە زۆر شادومانم چونکە لەناخی کەسێک و برایەک، ھاوڕێیەکەوە، بەھەموو ئەمانەت و گەورەیی و رەسەنایەتیتانەوە.


وە بەرەوشتێکی بەرزەوە ھەڵدەقوڵێت کەھەر ئێوە خاوەنی بوونن وەک کەسێک بەرێزو خۆشەویست . بۆیە سڵاوێکی تایبەتیم بۆبەرێزت ھەیە لەچیاو دۆڵ و لەدرەختەکانی گوێژەو لەتاڤگە گەورەکانەوە کەبە شیرینترین ئاوی پاکی ،وەک پاکی دڵت لێوەی دەردەچێت لەگەڵ سڵاوم چاوانت ماچ دەکەم..


ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک