٥\١٠\٢٠١٩
کەژاڵ لە وەرزێکی
ساڵدا.
- پێشکەشە بە کەژاڵی
رۆح پەپوولە -
عەبدولقادر
هەموو
گزنگی بەیانێک لەدامێنی ئەزمڕەوە تەمێکی چر سپی سپی هێدی هێدی
شۆڕدەبێتەوە ناو ڕۆحمان سەری هەموو کڵۆی بەفرە و کراسێکی ئاودامانی
قەتران قەترانیڕەشی لە خۆیەوە ئاڵاندووە ، زۆر هێمن و لەسەرەخۆڕێگا
دەکا ئەوەی جارێک ناسیبێتی نەک بەبزە و خەندەی سەر لێو بەهەردوو دەست
سڵاو دەکا و سەروپای شیعری ماچ دەکا ، هەندێک دەڵێن هەبێ ونەبێ
هەرخۆیەتی... ئەهاڕووخساریڕووی ساتەوەختی ئاوابوونی خۆر دەنوێنێ.
ئا کەژاڵە ، گومان نیە کە کەژاڵە، چەندڕێبوارێکی سەرڕێگا دەڵێن نەخێریا
خەونەیان خەیاڵە ، جارێکی دی کەس نایبینێ لە دەرگای دڵی کەس بدا
شیعرێکی ساوا بنێرێ بە شنەی با ، دەرگای دڵی بۆ هیچ کەسێ ناکاتەوە ،
ڕەنگە هیچ کەسیش نەناسێ ، نازانێ کە تۆ چیت و کێیت ، لەکوێوە بۆ ئەو
پەیدا بوویت ، بەڵام هێندەی ئەو دەزانێ ، تۆ فریشتەی خواوەندێک بوویت ،
لەوڕۆژەوەی دەستەکانت بوونە پێنوس بۆ هۆنراوەی ، بۆیە هەرچی تۆ دەینوسی
، هەروەک ئەو گوڵە ژاکەوەی.
کەژاڵەکە ... ئەی خواوەندی شیعری جوانی ، دیاری دەستی کام فینۆس بوویت
بۆ نێو دڵی سلێمانی ، تۆ فریشتەی نا ..نا .. تەنیا ژانێکی پڕ ئازاری
نێو شیعرێکی دەستی شێرکۆی ٭ :
ئازارێکی باڵا بەرزم
بێ ئەوەی بچمە سەر شانی
خەمێکی تر
تەنها بەسەر هەڵبڕینێ
برین لەکوێ بێ دەیبینم
هەژار لە کوێ بێ ئەمبینێ.
نازانین تۆ دوای چی کەوتووی بەدوای کام دێڕی شیعرەوەی ، وێڵی عەشقی
کام مەعشوقی ،ئەی نازانییاسای عەشقە هەر وابووە هەمیشە مەعشوق دوورە لە
دڵ ، کەژاڵی وێڵ ... هێندە بە خۆشەویستیداڕۆ چووی کە خۆتی لە بیر
بردوویتەوە دوای تەلیسمی عەشقێک کەوتووی کە هەرگیز نایدۆزیتەوە . دە
دانیشە لە نێو دڵی دوو دێڕ شیعرا ئارام بگرە و جگەرەیەک داگیرسێنەو
قومێکی قووڵ تا مەستت کا قومێکی قووڵ تا چی خەمە بیسوتێنێ و خەمت لەکۆڵ
بکاتەوە نا .. نا... نابێ تۆ لەکۆڵ خەم بکاتەوە ...
کەژاڵەکە ... ئەی دەربەندی هەموو خەمێ ئەوەی بەتۆدا گوزەرکا ..دەڵێی
کۆڵێ خەمت بەمێ !! کەژاڵەکەی رەنگ ئاڵەکە دەوازبێنە ،کەی وابووە کە تۆ
دەڵێی:
کە مناڵێ باوکی وون کرد
دەبێ لە بەرزەخ بۆی بگەڕێ
سۆزی دایکی لە دەست بدات
دەبێ ئەم ژیانە بێ سۆزە جێ بهێڵێ
بفڕە ..بفڕە .. ئەی پەپوولە باڵ شکاوەکە
بمرە ..بمرە ئەی مناڵی بێکەس .
ئەی ناپرسی ئەو مناڵەی کەساوا بوو زوو باوکی مرد.
لە کام بەرزەخ چاوەڕێ کا ؟ کێ ببینێ کە نایناسێ ، ئەوە منم وێڵم لە نێو
سەرابێکا بەدوایەوەم نە دەیناسم نە دەمناسێ ، تەنها کۆڵێ سۆزی دایکمم
هەڵگرتووە توێشەبەرەی ڕێگای دوورمە هەر نایگەمێ..
کەژاڵەکە تۆ راست دەکەی ئەی پەپوولە باڵ شکاوەکە، هەر تۆ نەبووی
هەڵئەزنای بەلوتکەی کێوی خەما وەک تەوارێ هەموو جارێ..... تێر دەتڕوانی
بە سروشت دا و دادەبەزیت بۆ کەنارێ بۆ پاسارێ ، ئەو سێبەرەی وەک
رێبوارێ کە هاوڕێت بوو کەپێت دەگوت:
سەرت مەنێ بەسنگمەوە
باهێندە بۆنی تۆ نەگرم
زۆر دەترسم کە لێم دووربی
بەبێ ئەو بۆنەی تۆ بمرم.
دەبێ ئێستا حاڵی چی بێ ؟ لە پاڵ کام دێڕی شیعرتا هەڵکورمابێ ، ئەی تۆ
حاڵت بۆ ئەو چۆن بێ؟
ئەمشەو دڵم بۆنی نێرگزی لێدێ و
دنیای بەختەوەریم شەپۆلێکی وێرانەیە و
بێ دەنگی بەسەر دەریای تەمەنمدا دەڕژێ
باڵای چنارم بۆنی ماڵئاوایی دەکاو
خەیاڵی رۆحم پێم دەڵێ
ئەمشەو دوا ماچی کۆتاییە و
وەرزی بەهار ، گوڵی باخت تێر ئاو ناکا.
ماڵئاوا کەژاڵەکه.
سلێمانى
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|