١٢\٤\٢٠٢٠
کەژاڵ شاعیرێک پڕ
لە ھەڵاڵەی وشە.
د. محەمەد زبابە
(میسر) |
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ھەڵکۆ عومەر تۆفیق |
کەژاڵی
شاعیرم لە رێگەی شیعرە ناسکەکانیەوە ناسیوە ،شاعیرێک ئەوەندە جوان
دەینووسی ،ھێمنی و لەسەرخۆمم تێدا خوێندۆتەوە،بۆیە لەم روانگەیەوە
زۆرجاریش باری سەرنجی خۆمم بۆ دەربڕیووەو، بەوپەڕی راستگۆییەوە رەخنەو
پێشنیارەکانم بۆ خستۆتە روو ،ئەویش بە سنگێکی فراوانەوە ھەمووی لێ
وەرگرتووم.
ئەوەی زیاتر ماییەی شادمانی من بووە،کاتێک کچی شاعیرێک لە نیشتمانە
رەنگینەکەی خۆیەوە دیوانە شیعرییەکەی دایکی جوانەمەرگی بەناوی "پرووشەکانی
عەشقی "پێشکەش کردم "لە وڵاتی مێری شارستانیەتەوە کە بەخاوەنی "ارچ
کنانە" ناسراوە شەرەفمەند بووم.
کەژاڵ شاعیرێکی رەنگاو رەنگە لە پەیڤی جوان "لەوشەی ناسک و پڕ لە
ھەڵاڵەی وشە ،لە گوڵی پەمەیی ،لە سروشتی سەوز.بۆیە لێرەوە ھەوڵ دەدەم و
، بە ھیوام بتوانم پەیڤێک بەم شاعیرە خاوەن ھێزی ووشەو زمان پاراوەدا
بدەم.
کەژاڵ کچی نیشتمانێکە ،ھەمیشە رەنگی سپی وەکوو بەفر پۆشیووە "شاعیرێکە
کەم ژن ھەیە بتوانێت بەو ئاوازو سەمفۆنیایە بنوسێت"ئەو ھەمیشە لەرێگەی
شیعرەکانیەوە دەیخستیتە بەردەم پرسیار؟پرسیارێک ئایا ژن و پیاو کە دوو
بونەوەری مەزنی ئەم سەرزەمینەن "بۆ دەبێت جیاوازیان لەنێواندا بکرێت کە
مرۆڤیان خوڵقاندووە.
کاتێک ئەم دیوانەی دەخوێنیتەوە خۆت لەبەردەم شاعیرێک دەبینیتەوە
کەخاوەن قەڵەمێکی ھەستیاری مرۆڤایەتی و ئینسانیە بەمانای وشە؟وشەکان
بەدیپاچەیەکی زیرەکانەو ھوشیارانە ریزدەکات.
ئەو شیعرەکانی بە کراسێکی پەخشانامەی روون و رونتر بەیان دەکات. لە
ناخە جوانەکەیدا بەبێ دەنگی و قوڕگی پڕەوە وشەکانی دێتە دەر.
بۆیە لێرەوە باخچەیەکی گوڵ پەرش دەکات کەبەسەرھاتی شاعیرێکە
لەمینبەرەکەیەوە رۆژە سەختەکان دەگێڕێتەوە ،وە عەزفێکی پڕ لە ھیوا
دەژەنێ پڕە لەچریکەی شادی.
کەژاڵ شیعرەکانی لە قووڵایی ئیمانەوە سەر ھەڵئەدەدا لە لێکدانەوەیەدا
بەھانەیەکی ئینسانی تێراوە بە باوەڕە عەقیدەکانی خۆی.
شیعرەکانی نامەیەکی "سامی"یە بەکورتی و پوختی پێمان دەڵێت. دەبێت
ھەمیشە پێنوسەکانمان کۆشش بکا، وێنەی مەرجان و پەخشی رووناکیەکانی
باڵابکا. ئەو نیشتمانی بە ھیواوە خۆش دەوێت حەزدەکات بە بەرگێکی سپیەوە
داپۆشرێت بۆیە لێرەدا زۆر راشکاوانە دەڵێت:
ئەوکاتەی نیشتمان
خوێن دەبەخشێ و سەروەریەکانی تۆماردەکا
پەلکەزێرینە گوڵ دەردەکاو سەما دەکا
نا بۆ شەڕ..
نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان لە تەرم
نا بۆ ھەڵوەرینی پەنجەکان و
مەرگی ھێواشی رۆڵەکان
شیعرەکانی ئەم شاعیرە چەندین ھەڵبەزو دابەزی بەخۆیەوە بینیووە.چونکە
وشە ناسکەکانی لە نیشتمانە پڕ لە بەرائەتەکەیەوە ،لەدڵە پاک و
بێگەردەکەیەوە ھەڵقووڵاوە.خاوێن وەک روبارو کانیەکی روون .وەک
دەشتاییەکی سەوزی پان بەرین وشەکانی خستۆتە بەردەم خوێنەرانی.
کەژاڵ شیعرەکانی لەرۆح و دڵیەوە دێتە دەرەوە،لێرە ناکرێت ئەم شاعیرە
ھەست ناسکە ھیواکانی خۆی بخواتەوە ،چونکە ھیواکانی ھەرگیز نادزرێن.
نیشتمانی ئەم شاعیرە کارتی بەردەم مزگەوت و کۆڵانەکان بە رەشپۆشی قبووڵ
ناکات. ئەو لەنیشتمانێکدا دەژی کە مردن وەرناگیرێت وەک گوڵی مانگی
ئایار حەزدەکات گەشاوەیە بێت .ئەو حەزدەکات وشەکانی پەخش بکات وەک مانگ
و رۆژی ئەیلولی قەشەنگ بدرەوشێنەوە.حەزدەکات وشە کانی خۆشەویستی
ببەخشێتەوە، ھەست ناسک وەک خۆشەویستی منداڵ وەک سنگی دایک پاک و بێگەرد
،
بۆیە عەشقەکەی کەژاڵ چوارچێوەی ئاڵاکەی بەخۆشەویستی دەچێنێت.وەحەزدەکات
نیشتمان یارمەتی بدات،چونکە یارمەتیدانی نیشتیمان عەشقێکی ترە لەناخی
ئەودا.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|