٢٠\٦\٢٠٢٠
کەژاڵ ئیبراھیم
خدر، دەنگێک لە کوردستانەوە.
عەلی حەسەن فەواز
(بەسرە) |
وەرگێڕانی: کاوە ھاوڕاز |
بێگومان
سەرھەڵدانی شیعری کوردی و وەرچەرخانی بە "سەمتی" دووەمی نوسیندا
بۆسروشت و، رەنگدانەوەی ئەو توانا شیعرییە لەسەر گەشەکردن و، پێگەیشتن
و بەدەستھێنانی توانای ئەو کردارەش کە دەیکات بەبەشێکی زیندوو
لەبونیادە زمانیەوانیەکان. کەبەرەو گیانی نوێ بوونەوە کراوەتەوە لەدوای
ئەوەی لە پەنگ خواردووی کۆنەکانەوە دەربازبووبێت، لە ئاقاری پیرۆزگەری
و چوارچێوەی سۆفیزم و "حلولی عیرفان"ی و تەنانەت لەنێو قاڵبە
ھەژموونگەریە تەقلیدیەکانەوە بەڵام نووسینی داستانە رۆمانسیەکان
بەپێودانگی ئەوەی نوسینێک پارێزگاری جۆرو شوێنیش ھەروەھا دەربڕی خواستە
پەنگ خواردووەکانی گیانی کوردەوارین لەرووی شوێن و دەسەڵات و داب و
نەریتەوە، وەشوێنی سروشتیش کە بڵێسەی وەرگرتووی داڕشتنی سرودەکانە
کەبوون بە پێوەری نووسینەکە بۆ بانگەوازو ئامادەکردنی کاریگەری دەروونی
و، ھەستە وەری لە بەرجەستە کردنی خودی خۆشەویستیشدا .
لە قەێیدەکانی ژنە شاعیر "کەژاڵ ئیبراھیم"یشدا ئەم ئامادەکارییە بۆچەند
رووگەیەک بەرزبۆتەوە چونکە زمانی نووسینە شیعریەکە شتی ھاوشێوەی
گەمەیەکە لە کیمیادا ،کەشتەکانی ئاڵ و گۆڕی ئارەزووکانیان لەدروست
کردنی خوڵقەت و لەززەت و حزوردا دەکەن.
ھەروەھا داوای فەرمان دەکەن لە گوزارشت کردن لەگوتاری ئاشکرا
دەربڕیندا. بەو پێودانگەی گوتارێکە کە سنوری بەزاندووە .
"مێینەش" لێرەدا لایەنگیری بۆسروشتە پاڵفتەکراوەکەی خۆی ھەیە کەلە
جەستەو چێژوو سەربەستی و لەباریدا، ئەو دەربڕی زمانێکە کە سنوری نووسین
و تێڕوانین و ئەفسونگەری تێ دەپەڕێنێت. بۆ نوسین و ئامادەکاری کە تێدا
بونیادی تێڕوانینی خۆی بەرجەستە دەکات کەوا ھێماو نیشانەکانی لەسەر
بناغەی فەرمانی ئامادەبوونی بەرچاو بنیات دەنێت..
من بەر لەوەی تۆ بناسم
لەخەونی چاوەڕوانیدا تۆم بینیبوو
من بەر لەوەی تۆ بناسم
تامەزرۆی سەمای پەنجەت و
عاشقی روخساری گەشء
دوو چاوی پڕ ئەوینت بوو
ھەموو ئەو دەستپێکانە کە سەرەتای بڕگەکانی قەێیدەکەی پێداون " " ئەو
گۆشە لەسەر گڕگرتنی "مێینەیە" لەمەر عشقەکەی و، سەربەستی و، یاخی بوون
و ،ئارەزوو کە پێی دەبەخشێت تاکوو لەنۆتەی خۆشەویستی و دان
پیانانەکەشەوە رێگە بگرێت، چونکە دەزانێت فەرمانی ھەڵبژاردنی سەربەستی
زۆرترین گوزارشتە لەوجودی پڕاو پڕی خۆی وەک "مێینەیەک" کەلە قاپووتی
دێرینی پەلگرتووی سروشتەوە دەرھاتووەو ئەمەش جێگەی گومناوییە لەئەو
پەیوەندییە شێواوە بۆ فەزایەکی شەڕانگێزی زیاتر.
کە تۆم ناسی
گردێک بووم ،بووم بەچیا
کانیەک بوومء بووم بە دەریا
شەوێکی ئەنگوستە چاوو بووم
بووم بە گزنگی بەیانی
باڵدارێکی ناو قەفەز بووم
گەڕامەوە بۆ سەرچڵی درەختەکان
بۆ نەغمەی خۆش، بۆ گۆرانی
بێگومان ھەڵبژاردنی ئەم قەێیدانە بۆلێدوان لەسەر لایەنەکانی گۆڕانکاری
و نوێگەری لە شیعری کوردیدا مانای ئەوەنیە کە تەنھا لە قاڵبێکی
سنوردایە .لەچەند ئەزموون و گرەوێکی تردا بەند بکرێن. چونکە دیمەنی
شیعری کوردی بەھێزێکەوە گوڕی خواردۆتەوە کە ھەموو نیشانەکانی گرەو
بەندی شیعری کوردی تێدایە. کەوا پێشەوا نوێکان ھێناویانەو، چەند
نەوەیەکیش لە ئەستۆیان گرتووە. کە وەرزە شیعریەکانی خۆیان لەگەڵ فەزای
سەربەستەکاندا پێی واڵاکردووە. ھەر ئەم وەرزە شیعریەش چادرە پیرۆزەکەی
پێداون بۆرەنگ کردنی سروشتکردنی بە رەنگ بەخشراوەکان رۆحە پیرۆزەکەی
پاشان دەربازکردنی لە بەندیخانەکانی داناوە بۆ رەوانبێژی کە ھەروەھا
دەربازکردنی ھەر زمانی ئەبستراکتی وەسفەوە بۆزیندویەتی ئەو.
وێنەکێشەکانی بەخشینی زیاتر پێبەخشیووە" لەوەدا کە سروشتێک بێ و
دەرھێنەری گەمەی وەسف و داخڵکاری نێو خانەی پێگەیشتووی گۆڕانکاری
بێت...؟
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|