٢٥\١٢\٢٠١٦
کەژاڵ ئیبراھیم
خدر نامەیەک بۆ نیشتمان دەنووسێ.
دکتۆرە سەلمە رەفعەت |
و: بەندی عەلی |
لە نێوان دراما و شێوازی تێڕوانیندا، شیعرە کانی ئە م شاعیرە وەکو
گوڵێکی گەش دەردەکەون "دەیان دەنگی مێینەمان ھەیە کەدەنوسن" بوون
بەچەند دەنگێکی جوانی باخچە قەشەنگ و رازاوەکەی شیعر و، ڕێژەیەک
لەچڕییان بەدەست ھێناوە بێ ئەوەی لەشێوازی دەربڕینی سەرەکی دەربچن،
بۆیە ئە و دەقانەی کە دەیان بینین و دەیان خوێنینەوە بەرەو پێش چوونێکی
گەورەی بەرەو پەلھاویشتن و سمبولیزمی.. لەچەند ھەڵکشانێکی بەرزدا
دەبینێتەوە".
(پۆل
کیلی) دەڵێ: ئەمڕۆ ڕاستیەکی شاراوە ئاشکرادەکەین لەپشت شتە
بینراوەکاندا و دەیسەلمێنین کەئەوەی دەبینرێت حاڵەتێکە جودایە
لەپەیوەندیداریەوە بەگەردوون ..وەلێرەدا چەند ڕاستیەکی ون ھەن لەخودی
ئەم ژنە شاعیرەدا کەپەڕەکانی تێکەڵ بەیەک کردووە لەنێوان ئەوەی خودییەو
ئەوەی لەدەوروبەردایە کەلێوان لێوە لەدژە بەیەکەکان، ئەوانەی
لەنێوانیاندا پەیوەستێک ھەیە وەھا ئاسان ناکرێتەوە جەختیکردنە و لە
خەمێکی سەخت، وەک ئەوەی ئەم ملوانەکە شیعرانە وێنەیەکی کێشابێ کەلەچاو
دەتکێ و لەدڵ دەڕژێ".
دەقەکە ڕەنگە نامەیەک بێ بۆ کەسێکی دیاریکراو، لەڕیگەی ئەو ھەڵچوونانەی
خوی دەیدرکێنێ، دەکرێ نامەیەک بێ بۆ نیشتمان وەلێ بە زمانێکی ڕوون
ئاماژەی پێداوە:
لەنێو زامەکانی رۆحماندا
دەیان برینی دوێنێ ھەیە
نازانم چی بنوسم
نمەی باران و دڵۆپە فرمێسکەکانی ئێوە
یاخوود گەڵای وەریووی
ناڵەی پڕ لە ئازاری نیشتمان
نازانم چۆنتان بخوێنمەوە
رابردوی پڕ لەتریفەو
تیشکی زێڕینی ھەتاوی جوانیتان
یان شمشاڵی پڕ لە گەرووی خنکاو و
مەرگەساتی دایکی شەھیدانمان..
ژنە شاعیر لێرەدا پەنای بردۆتە بەر ئەو ھیما دەروونیانەی کە خاوەنێتی،
شاعیر خۆی وەبەری دەھێنێ لەتوانا تەقیوە جوانەکانی و دەیکاتە دەقێکی
کەڵەگەتی وەھا، کەوەرگر دەوروژێنێ و زۆرێک لەھزریدا جێدەھێڵێ. ئەوەتا
لەم کۆپلە ناسکەدا پێمان دەڵێ:
لە بێدەنگیدا بۆت گەڕام
لە نێو ژیێ کە مانێکدا دۆزیمەوە
تاکوو ملوانکەیخۆشەویستی ببەخشمەوە
تاکوو گوڵە پەمەیەکانی پایز
لەنێو رۆحی پڕ لە تریفەی مانگە شەوی تۆدا بنوسمەوە..
ژنە شاعیرەکان ھەریەکەیان ھەناسەیەکی غەمگین لە رۆحیاندا ھەیە
لەدڵیاندا دەیان خۆشەویستی خۆی مەڵاس داوە ھەندێکیان جورئەتی ئەوەیان
ھەیە وەک تابلۆیەک بینەخشێنن و شەرم نەکەن و راشکاوانە دڵ و دەرونیان
ئاوەڵا بکەن بۆیە ئەو کاتانەی کە گوڵە ھەناری ئەم شیعرانە دەخوێنمەوە و
منیش دەڵێم": ئەی تیشکی رۆژ تۆم بینی، کاتێک باران تەڕی دەکردی، کاتێ
ئاسمان رەنگی پەلکەزێڕینەی گرتووە، بۆئەوەی ئاو تێنویەتی دڵی ئێمە
بشکێنێ ،لەنێو باخچەکانی ئازاردا ،بینیمان کە شەو چەند جوان
دەدرەوشێتەوە.
ئەم شاعیرە غەمگینە بە ھیواوە دەڕوانێت لە دڵی پڕەوە بۆ مرۆڤایەتی و
مەزنی کۆمەڵگا ئەو ژیانی خۆش دەوێت و حەزدەکات ھەمووان یەکسان بژین
بۆیە بیرکردنەوەو ھزری ئەو ھەموو شتێک دەبینێ و ئازار دەچێژێ ،
بەھەستێکی قوڵ لە ناخە وە پەرشی دەکاتەوە لەجوانترین شێوەی شیعردا
دەیخاتەڕوو:
بۆت گەڕام
بەڵام ھەناسەی تێکەڵاوی ئێمە
پڕە لە شەوی تاریک و
جیھانێکی پڕ لە نائومێدی
پڕە لە ھەڵوەرینی گوڵ و
باخچەی شێواوێکی ئەبەدی..
ئەوەی سەرنج لە گوڵە ھەناری ئەم کۆپلە جوانانە بداتەوە چەند نەوایەک
لەویژدانێکی زیندوودەبینێ، ئێمە پێویستیمان بە روحێکی بەرزی
ئافراندەرھە یە .. چەند پێویستمان بەو روحە مەزنەو سروشتە پڕ
مرۆڤایەتیەیە بەڕاستی..
کەژاڵ.. کە بە پوختە و قەشەنگی و جوانی خۆی ، تۆزی سەر پێستی بێ ئومێدی
دەتەکێنێت و، بەرەو دەقێکی ئەفسونیی ڕەنگی دەکات، بەتێڕوانێکی قوڵ و
فەلسەفەیەکی ھیما بەرز، ئەو ژیان دەنەخشێنێت کە پڕ لە دیمەنی پێکەنین و
ھاوار خەم ئازار خیانەت رۆیشتن و ماڵئاوایی و کوشتنی عاشقەکان لە
خۆشەویستەکەیەوە کە خەنجەرو شمشێرێکی ھەڵگرتووە تاکوو دڵی عاشقەکەی لەت
و پەت بکات چەنکە بوغزو کینە لەنێو دڵیدا خۆی حەشارداوەو حەزناکات لە
نزیک کاتدا ھاوسۆزی و چنینەوەی گوڵی خۆشەویستی ببینێت نەک ھەر ئەوە
بەڵکوو رۆژی لەدایک بوونیشی ئای چەند جوانم بینی. ;کە لە بیرەوەری و
یادگاریەکانمدا وەک سرودو بانگەوازێک ھەناری شیعرەکانی ئەوەندە جوانن
حەزدەکەی ھەمیشە بیخوێنیتەوەولێی تێر نابیت" چونکە خۆشەویستی پڕە لە
پاکیزەیی ئەگەر بەجوانی ملوانکەکانی بیکەینە ملمان و تریفەی مانگەشەوی
پێ گەشتر دەکەین بۆیە من وای دەبینم کە عشق جیھانێکی بێوێنەیە کە ئێستا
و داھاتوو رۆحی مەعشوقەکان نزیکتر دەکاتەوە.
چ کارەساتێکە، ئەم غوربەتی ژیانە
چ کارەساتێکە ئەم بێدەنگی و گەڕانی ژیانە
مانگ رووی گەشت دەرخە
ئەستێرە سەرت ھەڵبڕە
تیشکێکی تر دەگاتە رووت
باخچە باوەشت بکەرەوە..
شاعیرە ھەست ناسکەکەم، لێرەدا ئەلفو بێی ئازارێ دەبینم کە کۆتایی نایەت،
نھێنی بارینی گەڵا کەوتووەکان ھەیە بەرەو ئەشکەنجە.. لێرەدا کوشتنی
عیشق بەرجەستەیە تا دەبێتە گۆڕی ئومێدەکانی عاشقان.. کەڤاڵێکی قوڵی
ھەستەکان کەشاعیرێک وێنای کردووە لەدەورەبەرەکەی خۆی ، بەجۆرێ کەلە
کەشتیەکدا دەمانباتە نێو شەپۆل شەپۆلی ئازارەکانەوە.. تۆ داستانێک
دەنووسیت لەسەردەمێکدا داھێنەرە ڕاستەقینەکانی کەم بۆتەوە.. ئێوە
ئازارە قوڵەکانتان لەدەقێکدا چرکردۆتەوە کە مەزنیی بیرەوەریی و دەوڵەمە
ندی ھزری و ھۆشیاری ڕوداوی تێدا بەرجەستە و.. ھەمیشە قەشەنگە.
خۆزگەکان سەمفۆنیای پێکەنین لێ دەدەن
چاوەکان عاشقتر سەما دەکەن
لەئاھەنگی ئەم شەوی پڕ لەعشقەدا
من تەمەنی خۆمت پێشکەش دەکەمء
تۆش تەمەنی خۆت..
ژنە شاعیری ئەدەبیی باڵا، کەژاڵ ابراھیم خدر.. ئەڵا لە نمەبارانی
وشەکانت، لەشۆخی پیت و شنەباکان.. ھەمووی داھێنانە، بەگوزەری پێنووسە
لێھاتووەکەت بەڕژاندنی پیتەکانی، کەپڕە لەجوانی، کەجوانترین ماناکانی
ئەڤینت لە و دێڕانەدا دانا بەپیتە قەشەنگەکانت.. پڕبەدڵ ھیوای
داھێنانێکت بۆ دەخوازم کەبتگەیەنێتە ئەستێرەکان.. تائێستاش پیتە
پرشنگدارەکانت ململانێ دەکەن لەگەڵ خۆردا لەدرەوشاندنەوەداو لەتاڵە
سپییەکانیشی ڕووناکییەکی سپی دەچنێ.. ھەندێ ھێما کەبانگی مانا قوڵەکان
دەکەن، پیتە ناسکەکانت دەگرنە باوەش و دەست لەملی وشەکان دەکەن..
چەندین نەغمەی جۆراوجۆر دەچڕن کە پڕن لە مەقامەکانی وەفاداری و
چرپەکانی ڕاستگۆیی ئەڤینەکەی.. چەند جوانە چنینی ئاخافتنەکانت، چەند
پایەبەرزن پیتەکانت، لەگەڵ شنە بۆندارەکاندا کەھەڵگری جوانی و
پایەبەرزیی ئامادەیی تۆو داھێنانەکانتە.. پیتێک پێشکەشی تۆ دەکەم
کەھەموو چرپەکان تێیدا یەکتر گیردەبن وەک چنینێکی قەشەنگ.. بەردەوام بێ
ترپەی پێنووسەکەت.. کەجوانترین داھێنان دەکات لە نووسینە قەشەنگ و پیتە
پایە بەرزەکان و ھاوئاھەنگی لە وشەکان و مانادا دەخوڵقێنێ".
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|