په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١١

کەمپەین بۆ هەڵوەشاندنی فەرمانی (٨١).


جوتیاران و هاوڵاتیان: خانووی پلاستیکیی و بەرهەمەکانی نەکڕن!
هاوڵاتیان: بە واژۆ، خۆپیشاندان، نووسین و رەخنە بەشداریی بکەن!


هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئەڵتەرناتیف: (فەرمانی
٨١)ی ئەمریکا، تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی.


هەر یەک لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئەڵتەرناتیف(د. پرۆفیسۆر هانز-پیتەر دویڕ، پرۆفیسۆر جۆهان گەلتونگ، ستێفن کازکین، تاپیو ماتلەر، پرۆفیسۆر.د. مانفرید ماکس- پرۆفیسۆر. د. رافیندران، ئیرینە شیرباکۆڤا، د. ڤەندانە شیڤا، سولاک سیفاراسکا، پرۆفیسۆر. د. میشائیل سۆکۆف)بانگەوازی: (فەرمانی
٨١: تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی) بڵاوکردووەو ئەمەش دەقەکەیە:


[عیراق لانکەی شارستانییەت و کشتوکاڵییە لەسەر زەمینەکەمان. ترادیدتسیونی فرەرەنگی کلتووری کشتوکاڵی ئەم وڵاتە لەماوەی هەزاران ساڵ گەشەیکردووە و تەنها میرات و موڵکی جووتیارەکانی نییە، بەڵکو هەموو جیهان.
"فەرمانی81" لەلایەن پاول بریمەر(بریکاری ئەمریکا بۆ نۆژەنکردنی عیراق)دەرکراو ئامانجەکەی بریتییە لە رێگریکردن لە جووتیارانی عیراق بۆ بەکارهێنانی تۆوی باوباپیرو کلتووری کشتوکاڵییەکەیان. ژنان و پیاوانی جووتیار ناچاردەکەن تەنها ئەو تۆوانە کە بە رێگای پیشەسازییەوە دەستکاری تەکنیکی جیناتەکەی کراوە و بە رێپێدانی بەڵێندەرکانیانی، بەکاربهێنن.
ئێمە داوادەکەین لە حکومەتی ئەیالاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی عیراق لە"فەرمانی
٨١" پاشگەزببنەوە.
ئێمە بانگەوازی رای گشتی جیهان دەکەین، کلتووری فرەرەنگی کشتوکاڵی کە هەزاران ساڵە گەشەیسەندووە، بپارێزن و بەرفراوانی بکەن.
پێویستە بەزووترین کات هەڵویست وەربگیرێت تا ئەم میراتە جیهانییە رزگاربکەین و بیپارێزین. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ لەسەر ئاستی ناوچەکان بانقی تۆو دابمەزرێت و لەلایەن دانیشتوانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن.]
موینشن، 12/3/2005
بەرپرس لە ناوەڕۆکی ئەم بانگەوازە: (پرۆفیسۆر.د. هانز - پیتەر دویڕ - Global Challenges Network- )

کۆمپانیا بانناسیونال و لیسێنسببەکارهێنان.


پاول بریمەر لە بەهاری2004"فەرمانی81"ی راگەیاندو ناوەڕۆکەکەی واتە رێپێدان بۆ دەستکاریکردنی تۆی کشتوکاڵی. ئەگەر بۆ جارێکیش بڕیار بۆ کۆمپانیا بانناسیونالەکانی تۆو(Monsanto، Syngenta، Beyer)، ئەوا دەبێ هەموو ساڵێک باجی لیسێنس بەو کۆمپانیانە بدەن.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە بڕیاردرا عیراق بکرێ بە بازاڕی کۆمپانیە کشتوکاڵییەکان و جووتیارەکانیش ناچار دەکرێن ئەو تۆویانە کە جینتەکنیکی بە رێگەی پیشەسازی دەستکاری کراوە، بەکاربهێنن.

پارتی ئیکۆلۆگی دیموکراتی لە ئەڵمانیا .


لەلایەکی ترەوە حزبی(Oekologische-Demokratische Partei)رەخنەی لە فەرمانی ناوبراو گرت. لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر کلاوس بوشنەر(سەرۆکی حزبی ناوبراو)لە وتاری(فۆرمی هاوچەرخی کۆلۆنیالیزم)، دەڵێ: دەبێ جووتیارەکانی عیراق ببن بە ژێردەستەی کۆمپانیا بانناسیونالەکان. ئەمە فۆرمێکی هاوچەرخی کۆلۆنیالیزمە. هەروا لە وتارەکە هاتووە: بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان ئەوەی وردەکارییەکانی فەرمانی81نووسیوە پول بریمەر نییە بەڵکو کۆمپانیای (مۆنسانتۆ)یە.


رێکخراوی(Focus on the Global South)و(GRAIN)لە مانگی دە/2004 زانیاری بۆ سەرەنجی رای گشتی جیهانیان راکێشا بۆ ئەوەی کە بەشی زۆری کۆنترین سیستێمی دووبارە چاندنی دانەوێلە لە عیراق بە رێگای یاسایەکی نوێ قەدەغە دەکرێن. لە دواررۆژدا لەبری ئەو تۆویە، تۆوی پارێزراو و پێویست بە رێگەپێدان لەلایەن کۆمپانییەکانەوە وەک (مۆنسانتۆ، بایرن یان سینگێنتش)بکەوێتە بازاڕەوە. بە بۆچوونی رێکخراوی ژینگە و گەشەپێدان(GRAIN)ئەوە راگەیاندنی جەنگە دژ بە جووتیارانی عیراق، بەڵام هیزەکانی ئەمریکا ئەو یاسایە بە هەنگاوێکی پێویست دەزانن"تا پێداویستییەکانی عیراق بە دانەوێلەی دەوڵەمەند دابین بکرێت و نۆژەنکردنی کشتوکاڵی عیراق بۆ پێشەوە ببرێت و ئەندام بوونی لە رێکخراوی(WTO)ئاسان ببێت. "ریفۆرمکردنی" کشتوکاڵی لەلایەن ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی جیهانی(USAID)بەڕێوەدەبرێت و پەیوەندی هەیە بە رێکخستنی لیبڕالیزمی نوێی ئابووری وڵاتەکەو ئەوانەی قازانجی لێدەکەن بریتین لە کۆمپانیا بانناسیونالەکان. بۆ نموونە فەرمانی ژمارە39 مافی یەکسان بە سەرمایەگوزارە دەرەکییەکان لەگەل عیراقییەکان دەدات لە موڵکایەتی بازاڕەکەی.


شالینی بوتانی کە یەکێکە لە نووسەرانی توێژینەوەکەی رێکخراوی(GRAIN)وتی: ئەوە بێ رەوشتییەو ناکرێ قبووڵ بکرێت.

ئەزموونی هیندستان:


P.K. Murthy (دامەزرێنەری سەندیکای کرێکارانی هەموو هیندستان-AIFTU-و ئەندامی حیزبی-CPI/ML-)لە گفتوگۆیەدا وتی: لە بواری گشتوکاڵی زۆر کوژراو هەبوو. زۆربەی کێڵگەکان داخران و کرێکارەکانیان، هیچ کرێیەکیان پێنەدرا. زۆر لە جووتیارەکان نەیانتوانی قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆیە خۆیانیان کوشت.


ئێستا، مۆنۆپۆڵە گشتوکاڵییە جیهانییەکان، بەرهەمە(جین)ییەکانیان دەکێڵن، گوایە بەریان زۆرترە، بەڵام ئەو بەرهەمانە لە گەل زەمینی هیندستان، ناسازێن. ئەوەی بیانکڕێ، ئەوا رووەکی بێ تۆو دەکڕێ. جووتیاران ناچاردەکرێن، لە دەرەوە تۆو بکڕن، چونکە چیتر بەخۆیان ناتوانن بەبەرهەمی بهێنن. ئەم حاڵەتە، پەموو، گەنم، سۆیا و برنج دەگرێتەوە. جووتیاران دەبێ بۆ کڕینی ئەو تۆوانە، لە بانقەکان قەرز وەربگرن و پێویستیان بە ئاو و پەینی-کیمیاوی-و ئاوێکی زیاتر هەیە، واتە: پێویستی بە کارەبا، بەڵام لە لادییەکان، کارەبا نییە. ئا بەو شێوەیە، بەرووبوومیان دەستنەکەوت و جووتیارانیش ناتوانن قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.


پرسیار: بۆچی جووتیارەکان، وەکو جاران، تۆوەکانی خۆیان بەکارناهێنن؟
وه‌ڵام: حکومەت پێکەوە لە گەل مۆنۆپۆلی گشتوگاڵی و بانقەکان کەمپینێکیان بەڕێخست: ئەوی، تۆوەکانی بفرۆشێت، ئیشێکی دەستدەکەوێ. بەم شێوەیە، جووتیارەکانیان بۆ کەمپینەکە، راکێشا. ئاشکرایە، ئەگەر یەکێک بۆ جارێکیش بکەوێتە ناو ئاشی قەرزاری و بێ تۆویی، چیتر ناتوانێ لێی دەربچێت.

چۆن تۆوی کۆمپانیەکانی جینتەکنیکەکان دەگاتە عیراق؟


1- بەڕێگای بەرنامەی یارمەتی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. سپۆنزۆری یەکەمی ئەم بەرنامەیە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەم شێوەیە خۆی لە بەرهەمە کشتوکاڵییە زیادەکەی رزگاردەکات، بەتایبەتی بەرهەمە دەستکردەکان وەک گەنمە شامی و سۆیا کە لەبازاڕی جیهانی کڕیاریان نییە. لەسەر پاکەتی ئەو بەرهەمانە نەنووسراوە کە جیناتەکەیان دەستکاری کراوە.
2- بەڕێگای کشتوکاڵی و پڕۆژەی 107ملیون دۆلاری کە لەلایەن زانکۆی(A&M)تێکسانی جێبەجێ دەکرێ. لەم پڕۆژەیە فێری جووتیارانی عیراق دەکرێ چۆن جۆ، نۆک و گەنم فێربکرێن و قەرزی گونجاویان پێبدرێ بۆ کڕینی ئەو تۆوانە و پێداویستییەکانی رواندنیان.

لە کوردستان سەددان(خانوو پلاستیکی)دامەزراوە.، بۆ نموونە لە دەشتی پشدەر 102 و لە کەلار12خانووی پلاستیکی هەیە. وەزاەرتی کشتوکاڵی هەرێم بە قەرزو زانیاری ئەم جۆرە بەهەمهێنانە بەهێزدەکەن و تەنانەت بەخۆشیان بۆ جووتیاران دایدەمەزرێنن. بەم شێوەیە لەگەل کاتدا، کشتوکاڵی هەزاران ساڵەمان لەناو دەچێت و جووتیارەکانمان دەکات بە کویلەی کۆمپانیا بانناسیونالەکان و زیانیش بە تەندرووستیمان دەگات، بۆیە ئێمە کە ناومان لە خوارەوە هاتووە، داوادەکەین:


1- (فەرمانی 81) هەڵوەشێتەوە.
2- وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عیراق بەرنامەی(خانووی پلاستیکی)رابگرن و بانقەکانیان قەرز بە جووتیاران نەدەن بۆ کڕینی ئەو تۆوانەو لە بریاندا تۆوی هەزاران ساڵەمان کشتوکاڵی بکرێن، واتە کشتوکاڵی ئیکۆلۆگی پەرەی پێ بدرێ.
3- کوژاندنی ئەو قەرزانە کە تا ئێستا بە جووتیارەکان دراوە بۆ دامەزراندنی(خانووە پلاستیکییەکان).
4- دەبێ وەزارەتی کشتوکاڵی و وەزارەتی بازرگانی هیچ تۆو یان خۆراکێک نەفرۆشن و دابەش نەکەن بەسەر جووتیاران و خەڵک ئەگەر زانیاری لەبارەی کۆمپانیا و جۆری تۆو و خۆراکەکە بە ئاشکرا لەسەریان نەنووسرێ و پسپۆڕان لەناووەڕۆکانیان نەکۆڵنەوە.

ناوه‌کان:

1- سەلام عەبدوڵا/ نووسەر و رۆژنامەنووس/ خانەقین
2 سیروان نەورۆز/ مامۆستا/ خانەقین
3- د. رابیعە عەباس/ پزیشک/ خانەقین
4- وەلی شەریف/ سەرپەرشتیاری پەروەردە/ خانەقین
5- د. کارزان موراد/ نووسەر/ خانەقین
6- مه‌حمود بوستانی/ نووسەر/ جەلەولا
7- د. محەمەد پشدەر/ سیاسەتمەدار/ سلیمانی
8- پارتی چەپی کوردستان
9- هوشیار عەبدولعەزیز/ سیاسەتمەدار/ کەلار
10- عەلی مه‌حمود/ سیاسەتمەدار/ هەولێر
11- تەها سلیمان/ سیاسەتمەدار/ کەلار
12 کاروان ئەحمەد/ هونەرمەند/ گوێتنگن
13- محەمەد چاوشین/ رۆژنامەنووس/ قەڵادزێ

14- ئیبراهیم بالیسانی نووسەر
15- دەزگای پێنووسەکان راگەیاندن بریتانیا
16-فەرهاد حوسین
17- شوان بورهان
بۆ پەیوەندیکردن: 07700595583

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک