٧\٦\٢٠١٤
که‌مپینی داوای
قه‌ره‌بوو بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوانی کوردستان.
به‌ڕێز سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانی په‌ڕلمانی ئه‌وروپا
به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
سڵاوی قوربانیان و جینۆساید کراوانی کوردستانتان لێ بێت..
ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانی ڕێکخراو، دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ،
داکۆکی که‌ر له قوربانیان و جینۆساید کراوانی کوردستان داوا له‌به‌رێزتان
ده‌که‌ین هاوشێوه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی خه‌لکی ووڵاتی کوێت، قه‌ره‌بووی
قوربانیان و جینۆسایدکراوانی کوردستان بکرێت به بڕی ٥٪ له هه‌نارده‌ی
نه‌وتی عێراق.
هه‌روه‌ک به‌ڕێزتان ئاگادارن حکومه‌تی عێراق به‌ڕه‌سمی دانی به تاوانی
جینۆسایدی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراق ناوه و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق دان نان به‌م تاونه گه‌وره‌یان پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆر له‌و کێسانه به‌بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی
عێراق به جینۆساید ناسێندراون به‌ڵام تا ئێستا هیچ قه‌ره‌بوویه‌کی
مادی و مه‌عنه‌وی نه‌کراونه‌وه. بۆیه داوا له‌به‌رێزتان ده‌که‌ین که
ئه‌م پرسه به جیا له کێشه‌ی نێوانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر چاوبگرن، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
له سندقێکی تایبه‌ت له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
و تایبه‌ت بکه‌ن به قه‌ره‌بووی ڕزگار بوان له جینۆساید کراوانی
کوردستان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه به کیمیاوی سوتماککراو و
ڕاگوێزراوه‌کانی کوردستان، هاوشێوه‌ی خه‌ڵک و ناوچه کانی تری ووڵاتانی
دراوسێی ووڵاتی عێراق زه‌ره‌رمه‌ند به ده‌ستی ڕژێمی پێشووی عێراق.
به‌ڕێزان به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان له‌م داوا ڕه‌وایه، جێگای پێزانیینی خه‌ڵکی
سڤیلی جینۆسایدکراوی کوردستان و هه‌موو داکۆیکهران له حوکمی دادوه‌ری
و ماڤی مرۆڤه له جیهانه.
له‌بری خه‌ڵکی سڤیل و قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان، ڕێز و حورمه‌تمان
قەبووڵ بفه‌رموون:
١- دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د سۆفی / دادوه‌ری پێشوی دادگای باڵای تاوانه‌کانی
به‌غداد / سلێمانی
٢- کامه‌ران نه‌ورۆز / ڕێکخراوی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه / پۆرتسمۆس
٣- عه‌لی مه‌حمود / کوردستان به‌بێ جینۆساید / هه‌ولێر
٤- خالید ئاسنگه‌ر / ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ / له‌نده‌ن
٥- ئاواره حسێن / داکۆکی که‌ر له‌جینۆساید / هه‌ڵه‌بجه
٦- بێستون هه‌له‌بجه‌یی / کوردستان
٧- عومه‌ر حاجی حه‌سه‌ن / خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ / سوئێد
٨- ئارام پشده‌ری / کوردستان
٩- حسێن ابراهیم عه‌بدول ڕه‌حمان / خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ / به‌ریتانیا
١٠- هه‌ردی خه‌سره‌و سلێمان / کاسب کار / هه‌ولێر
١١- ئاشی حه‌مید / ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ / سویسڕا
١٢- هیوا ناسح / چاودێری کوردۆساید / سویسڕا
١٣- فایزه فواد / چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی / که‌رکوک
١٤- دکتۆر ئیبراهیم مه‌لا زاده / چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی /
مامۆستا زانکۆی کۆیه
١٥- پشکۆی حسێنی / محامی / سویسڕا
١٦- خالید عه‌زیز / ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆکهۆڵم
١٧- شکۆ ئاسنگه‌ر / قوتابی زانکۆ / له‌نده‌ن
١٨- نالیه ئیبراهیم / چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی / سوئێد
١٩- مه‌لا سالح ڕه‌شید / تێبینه‌ری ئه‌وقافی پشده‌ر / قه‌ڵادزێ
٢٠- ڕێکار ئه‌حمه‌د / سکرتێری حزبئ ڕزگاری کوردستان / هه‌ولێر
٢١- فه‌رمان عه‌زیز / چالاکوانی کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی / فه‌رهه‌نگخانه‌ی
قه‌ڵادزێ
تێبینیی:
هه‌ریه‌ک له ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌ر له ناردنی ئه‌م نامه‌یه ده‌توانن
ناوی خۆتان ڕیزبه‌ند بکه‌ن له ڕێگای ئه‌م ئێمێل ئه‌درێسانه‌ی خواره‌وه:
halabja.memorial@live.co.uk
qaladze1974@hotmail.com
alimahmud2001@yahoo.com
|