په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١\٢٠٢١

کەموکوڕییەکانی باج لە کوردستان.

 شوان سدیق       

ڕەخنەی کۆمەڵێک کەس لە سیستەمی باج و بڕیارەکانی ھەرێم لەسەر ئەوە نییە سیستەمی باجەکە زۆر لۆکاڵ و کۆنە.


بەڵکو ڕەخنەیان ئەوەیە وەکو عێراقچیەک دەردەکەون گوایە ئەو کارەی ھەرێم نایاساییە و پێچەوانەی سیستەمی عێراقی یەکگرتووە.


بەڵام ئەو کەسانەیش ھێشتا لەدایک نەبووینە دەزانن عێراق چی وێرانەیەکی فەوزایە، عێراق وڵاتێکی پڕ کێشەو میلیشیایە قانوون و سیستەمی وڵاتێکی یەکگرتووی لەکوێدایە ئێوە دێن باسی دەستوور و یاسای عێراقی دەکەن.


من ڕەخنەم لە سیستەمی باجی ھەرێم ھەیە بەداخەوە، سیستەمی باج لە ھەرێمی کوردستان سیستەمێکی زۆر لۆکاڵ و کۆنە بگرە ھێشتا شتێک نییە بەناوی سیستەمی باج. ئەمەی ئێستە سەرانەیە بە ناوی باج!


بۆچی سیستەمێکی نوێ نییە؟


یەکەم: لە کوردستان سیستەمی بانکی لاوازە و بگرە ھێشتا ئەو سیستەمە لەدایک نەبووە.


دووەم: داھاتی، تاک و گشتی، کۆمپانیاو بازرگان و خاوەنکار دیار نییەو نادیارە. خەڵکی ئەمین و دەستپاک لەگەڵ دز و جەردەو گەندڵ جیاناکرێنەوە. واتە بەشی زۆری کارکردن و مامەڵەکردن بەپێی سیستەمی ئابوری و کەرتی باج ئەو بازرگانی کڕین و فرۆشت و ھاوردەو ھەناردەیش دەچێتە چوارچێوەی بازاڕی ڕەش!


سێیەم: لە کوردستان بازاڕ ڕێکنەخراوە، ھەموو بازاڕ لەژێر ھەژموونی دەستەی باج و وەزارەتی بازرگانی و ئابوری ڕێکنەخراوە و فەوزایە!


چوارەم: جۆری دراو، گرفتێکی سەرەکیەو لە کوردستان بەزیاد لە یەک دراو مامەڵە دەکرێت..


پێنجەم: ژمارەی کۆمپانیاو ناوەندە بازرگانیەکان، ژمارەیەکی ڕاست نین دەبێ ھەمویان پێکەوە بەداتایەک کۆبکرێنەوەو سەرمایەیان ئاشکرابێ.


شەشەم: بەچی ستانداردێک باج وەردەگیردرێ، ڕێژەکەی بەپێی کات و وەخت چۆن گۆڕانکاری تێدا دەکرێ.


پاشان کالاو شتومەکەکانی نێوخۆ و بیانی چۆن جیادەکرێنەوە و باجیان دەخرێتە سەر ئەم ڕێکارانە بۆ سیستەمی باج پێویستن، بە ستاندارێکی سەردەمیانەیە.
 

ئیتالیا

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک