١١\٧\٢٠١٠
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن
و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.

جه‌لال ده‌باغ
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن جۆربه‌جۆرن و له‌گه‌ڵ دابینکردنی ئازادی‌دا، له‌هه‌موو
بواره‌کانی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی رێکخستن و وته‌ده‌ربڕین و
ئه‌وانیتردا بایه‌خی زۆرتر‌و په‌ره‌سه‌ندوتریان ده‌بێ.
راگه‌یاندن رۆڵێکی دیاری هه‌یه بۆ دروستکردنی رای گشتی، بۆ کارکردنه
سه‌ر جه‌ماوه‌ر به‌م یان به‌و باره‌دا. بۆ ئاماده‌کاری و کارکردنه سه‌ر
ئۆر‌گان و دامه‌زراوه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بڕیاردان.
له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی ئاداری 1991و
پاشان داڕمانی رژێمی دیکتاتۆر له 9ی نیسانی 2003دا‌و، سه‌رکه‌وتنه‌کانی
خه‌باتی دواتری گه‌له‌که‌مان، راگه‌یاندن به هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌وپێشه‌وه
رۆیشت و یه‌کجار فراوانبوو، جه‌ماوه‌رێکی فراوانتریش له هه‌موو بواره‌کانی
راگه‌یاندندا ده‌ستبه‌کاربوون، به‌تایبه‌تی لاوانی ده‌رچووی په‌یمانگه‌و
کولێژه‌کانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی..تاد.
پێموایه سروشتی راگه‌یاندن ده‌شێ به پێی باری چینایه‌تییان دابه‌ش
بکرێن و، راگه‌یاندنی چینه چه‌وساوه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و توێژه‌کانیتری
چه‌وساوه زۆر جیاوازه له‌راگه‌یاندنی چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان، راگه‌یاندنی
به‌ره‌ی گه‌ل زۆر جیاوازه له راگه‌یاندنی به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌ل، له‌تێرۆریستان
و ده‌سته‌و تاقمه‌کانی پاشماوه‌ی رژێمه دیکتاتۆرو فاشیسته‌کان که
راگه‌یاندنیشیان بۆ هێنانه‌دیی مه‌به‌سته ناڕه‌واکانیان ته‌رخانکردووه.
بۆیه به‌راستی نازانم راگه‌یاندنه‌کان به‌گشتی تێکه‌ڵ بکرێن، ئه‌گه‌رچی
هه‌ندێ خاڵی هاوبه‌شیشیان له‌نێواندا هه‌بێت.
له‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری و، سه‌رمایه‌داریی دڕنده‌دا،
راگه‌یاندنی نوێ به‌رگێکی تازه‌ی وه‌به‌رخۆیداکردووه‌و، به‌داخه‌وه هه‌ندێ
له راگه‌یاندنه‌کانی ئێمه‌ش که‌وتوونه‌ته لاسایی کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ
راگه‌یاندنی دوژمنکارانه که مه‌به‌ستیان تێکدانی بیروڕای گشتی و ره‌وشت
و تێگه‌یشتنی راست و زانستانه‌ی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌و، ده‌یانه‌وێ
دیارده‌ی نامۆ به کۆمه‌ڵ و نه‌ریت و ره‌وشتبه‌رزی زیانداربکه‌ن و، به‌ره
به‌ره به‌شێک له راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌به‌ره‌ی گه‌لیش ده‌که‌ونه
داوی چاولێکه‌رییانه‌وه‌و، سه‌ر رێبازی "وروژاندن".
ئاشکرایه که راگه‌یاندن به‌ئامانجی په‌روه‌رده‌کردنی رۆڵه‌کانی گه‌ل
و به‌تایبه‌تی توێژه‌کانی لاوان و خوێندکاران نمونه‌ی به‌رزو باڵا،
پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌هیدبوون، ده‌ستکه‌وتنی راسته‌قینه، بابه‌تی
زانستانه، نمونه‌ی دیار‌و باش له‌هه‌موو بواره‌کانداو، به به‌ڵگه‌و سه‌رژمێری
راست و دروسته‌وه بڵاوده‌کاته‌وه، که ئه‌مه‌ش کاری پۆزه‌تیڤانه‌ی
خۆی ده‌بێ، بۆ چاولێکردنی شته باشه‌کان، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ له راگه‌یاندنه‌کانمان
که به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه پرد بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌واڵ و رووداوه
نامۆ‌و پڕ له خراپه‌کاری و، نایاسایی و نه‌خۆشیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ.
دیاره بۆ هه‌ردو ره‌وته‌که‌ی، یه‌که‌می پۆزه‌تیڤ و باش و، دووه‌می
نێگاتیڤ و خراپ گه‌لێک نمونه‌مان له‌به‌رده‌ستان و، به‌سه‌رنجدانێکی
خێرا ده‌کرێ به ئاشکرا ببیندرێن.
نمونه‌ی یه‌که‌میان: باسی سه‌رکه‌وتووان له خوێندندا، دوورکه‌وتنه‌وه
له خۆپه‌رستی، به‌رزڕاگرتنی قوربانیدان، کار‌و بایه‌خی کارکردن له
پێگه‌یاندنی مرۆڤدا، بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندیی په‌روه‌رده‌یی، نمونه‌ی
نیستیمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی راسته‌قینه، راستگۆیی و،
لایه‌نه گه‌شه‌کانی سیاسه‌ت و، ده‌ستپاکی، قێزکردنه‌وه له درۆ‌و ده‌له‌سه،
ریسواکردنی ناپاکی وده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی باشی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری و هونه‌ری..تاد.
ره‌خنه‌گرتنی هه‌مه‌جۆر له که‌م و کوڕییه‌کان، نه‌شاردنه‌وه‌ی
زانیارییه‌کان له جه‌ماوه‌ر به‌مه‌به‌ستی راهێنانیان و گرتنه‌به‌ری
رێگای راست و دروست بۆ ریسواکردنی کار‌و کرده‌وه دزێوه‌کان..تاد.
نمونه‌ی دووه‌میان: باسی سه‌رنه‌که‌وتن له خوێندنداو، بڵاوکردنه‌وه‌ی
گیانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ره‌شبینی و باوه‌ڕ نه‌بوون به ئێستا‌و
دوارۆژ، هاندانی گیانی خۆپه‌رستی و، به‌سووک ته‌ماشاکردنی قوربانییه‌کان،
بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و، هێرش بردنه سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کان به
ناڕه‌واو، زیاده‌ڕۆیی له باسی خۆکوژی و کوژرانی ئافره‌تداو، له باسی
تاوانه‌کانی دیکه‌ی ناوکۆمه‌ڵداو، ده‌یان بابه‌تی وا که بۆ ئه‌م باره‌ی
ژیانی وڵاته‌که‌مان پێویست به رۆشنایی خستنه‌سه‌ری زیاتر‌و، وروژاندن
ناکات.
پێموایه باش نییه راستییه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت له وڵاته‌که‌ماندا
په‌رده‌پۆش بکرێن، به‌ڵام ده‌بێ به‌شێوازێک بڵاوبکرێنه‌وه که ئه‌رکی
په‌روه‌رده له‌ناو کۆمه‌ڵدا به‌جێبگه‌یه‌نێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه.
ده‌بێ بایه‌خی ته‌واو به سه‌رچاوه‌کانیان بدرێت و به‌چه‌شنێکی گونجاو
دابڕێژرێن.
دنیای ئه‌مڕۆ، دنیای ئه‌نته‌رنێت و پێشکه‌وتنی بێ هاوتای زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه،
ئه‌وه‌ی تۆ له خوێنه‌ری بشاریته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه لێی
ئاگادارده‌بێته‌وه، بۆیه باشتره راگه‌یاندنه‌کانمان له به‌رگێکی
گونجاوداو به‌جۆرێکی په‌روه‌رده‌کارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌کاندا
بکه‌ن و، خه‌ڵک به په‌روه‌رده‌یه‌کی راستداببه‌ن و که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن
له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی دیکه‌ی په‌روه‌رده‌دا بۆ هوشیارکردنه‌وه‌و پێگه‌یاندنی
خه‌ڵک.
راگه‌یاندنه‌کان هه‌رچی بچێنن، هه‌ر ئه‌وه بۆ کۆمه‌ڵ ده‌چننه‌وه،
بۆیه ئه‌رکی پله‌ی یه‌که‌می راگه‌یاندن تێگه‌یاندنی خه‌ڵکه له
یاساکان و، شرۆڤه‌کردنی به‌نده‌کانیان تا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک تێیانبگه‌ن،
چ له کاتێکدا که پڕۆژه‌یاسان یاخود دوای بڕیاردانیان و چوونه واری
جێبه‌جێکردنه‌وه.
راست نییه راگه‌یاندن پێش لێکۆڵینه‌وه‌و، به‌دواداچوونی ده‌زگاکانی
دادوه‌ری و، ئاسایش و پۆلیس و، دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت بکه‌وێت له
تاوانبارکردنی که‌س و لایه‌نه‌کاندا، به‌بێ به‌ڵگه‌و سه‌لماندن، له هه‌ر
رووداو یان گوناهێکدا که ئه‌نجامدرابن. وه‌ک ده‌گوترێ" گو‌ناهبارکراو
بێتاوانه تا بڕیاری تاوانبارکردنی له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌درێت".
جا ئه‌گه‌ر بخوازرێت کوردستان ببێته حکومه‌تی یاسا، ده‌بێ رێزی
یاسابگیرێت و، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌رکی راگه‌یاندن یه‌کجار گرنگ و به‌رچاوه‌و
خۆشی ده‌بێ پێشه‌نگ بێت له رێزگرتنی یاسادا.
جێبه‌جێکردنی یاسا به‌شێوه‌ی گشتی به‌دوو رێگه ده‌بێت. به‌رێگای هۆشمه‌ندیی
و ئاماده‌بوونی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ بۆ په‌یڕه‌وکردنی یاسا‌و، به
رێگای سزادان بۆ هه‌ر پێشێلکردنێکی یاسا، به‌پێی یاسا بڕیاردراوه‌کان
خۆیان.
ده‌وڵه‌تانی دنیا بایه‌خێکی زۆریان به راگه‌یاندن داوه‌و بوجه‌یه‌کی
گه‌وره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن و، له‌گه‌ڵێک وڵات‌دا وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن،
یان رۆشنبیری و راگه‌یاندنیان دامه‌زراندووه‌و، هه‌وڵده‌ده‌ن راگه‌یاندن
له ئاستی پێویستدابن و رۆڵی خۆیان ببینن له سیاسه‌ت و له په‌روه‌رده‌کردندا.
دوور نییه وه‌زاره‌ته‌کانی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایان، راگه‌یاندن به‌بارێکدا ببه‌ن که نازانستانه‌و
ناڕه‌وایانه‌و دووربن له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌کانیان، به‌ڵام
بێگومان به هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌یان بۆ ناچێته‌سه‌رو راستییه‌کان په‌رده‌پۆش
ناکرێن.
ده‌سه‌ڵاتی گه‌لێرو دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمان ده‌بێ خۆیان له ریزی پێشه‌وه‌دابن
بۆ هاندان و پشتگیری راگه‌یاندنی راستگۆ‌و زانستانه به‌ره‌و رێزگرتن له
یاسا‌و، به‌ره‌و په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئاڕاسته‌یه‌کی
دروستی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ره‌و دوارۆژێکی باشتر.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|