١٥\٥\٢٠١٢
که‌نی،
ئه‌م رۆژانه هه‌وا ته‌نگه.. ته‌نگ!

هێمن حه‌مه جه‌زا
کارم نییه به‌سه‌ر،
کاول بوونی دونیاوه!
ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات،
بیرکردنه‌وه‌یه له تۆ!
مه‌دیونی ئه‌تۆم،
گه‌ر بۆ موجامه‌له‌ش بێ،
له ته‌نهایی ژووره‌که‌ما
یان.. له چۆڵه‌وانیما،
که‌مێک دانیشه!
که‌نـــی ببینه،
چ بێنهایه‌ت بێ تۆم!
گه‌لێ جار..
وه‌ک دۆستێکی قه‌دیمی،
وه‌بیر خۆمم ده‌هێنایته‌وه!
تۆش،
گه‌لێ جار..
وه‌ک غه‌ریبه‌یه‌کی بێ خه‌یاڵ،
خۆتت له‌بیر ده‌بردمه‌وه!
وه‌لێ..
بۆ له‌مه‌به‌دوا،
گه‌ر په‌رتی خه‌یاڵ مه‌ودا بدا و
ته‌نها.. بۆ ساتێک لێگه‌ڕێ،
ئه‌مجار..
به زار نا!
ده‌ست ده‌که‌مه‌وه.. به نووسین!
ئاخر خراپ،
ئه‌م وه‌سوه‌سه‌ی خه‌یاڵه.. تێیداوم!
خراپ،
ئه‌م ده‌غده‌غه‌ی شیعره و
ئه‌م نه‌شئه‌ی ئه‌فیونه.. ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوم!
زۆر خراپ..
که مه‌پرسه!
نازانم،
له بێخه‌ویمایه
یان.. له دڵته‌نگی؟
شایه‌د..
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو ڕۆیشتنه‌ی خه‌یاڵم بێ،
که بێ بڕانه‌وه.. تۆ دێیته‌وه زه‌ینم!
هه‌ندێکجار..
سیمات له گێڕانه‌وه‌یا،
له‌و عاریفه مه‌سته ده‌چێ،
که پریاسکه‌که‌ی پڕکردبێ..
له گه‌ڵای حه‌شیش و
گوڵی نیلۆفه‌ر و
قه‌دی سنه‌وبه‌ر!
تــا.. له‌و سه‌فه‌ره تولانییه و
له‌و سه‌رهه‌ڵگرتنه ئه‌به‌دییه‌یا،
بۆ ساتێکیش چییه
له مه‌ستی و
ته‌نهایی و
بێده‌نگی.. نه‌که‌وێ!
خۆی گووته‌نی:
له‌م هه‌موو ترسه‌ی خودا و
له‌م هه‌موو سڵاوه بێمانایه و
له‌م هه‌موو قسه توڕه‌هاته،
پاکبێته‌وه و
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماویشێتی،
بگاته‌وه..
به حه‌قیقه‌تی ڕاسته‌قینه‌یی خۆی،
که دوکه‌ڵه!
هه‌ندێکجاریش..
له گێڕانه‌وه‌یا،
نه‌قشی ده‌موچاوت،
له‌و شۆڕشگێڕه بیماره ده‌چێ،
که ته‌نها نیوه‌شه‌وان به‌قسه ده‌هات!
یان.. ڕاستتر بڵێم:
نیوه‌شه‌وان، ده‌که‌وته گۆرانی وتن!
ئاخر ئه‌و..
که له‌مێژبوو،
له‌و خه‌سته‌خانه گچکه سه‌فه‌ری و
دووره‌ده‌سته‌یا..
هه‌ناسه‌ی ده‌کێشا و
تیمار ده‌کرا!
به ئه‌ندازه‌یه‌ک گۆڕان به‌سه‌ر..
کیمیای مێشک و
قسه‌ی ناو زار و
خه‌یاڵی نێو ژیانیدا.. هاتبوو،
که ته‌واوی برینپێچ و تیمارکه‌ران!
ته‌واوی شۆڕشگێڕ و سه‌رکرده‌کان!
ته‌واوی خه‌ڵک و خوا..
ده‌یانزانی،
قسه‌کردنی له بیرچۆته‌وه!
ئێستا ئیدی،
هه‌رچی هه‌یه‌تی و نییه‌تی..
به‌ده‌م گۆرانی وتنه‌وه،
نیوه‌شه‌وانه.. به‌یانی ده‌کا!
نازانم،
له په‌رتیمایه
یان.. له بێخه‌وی؟
شایه‌د..
له‌به‌ر خۆشنه‌بوونه‌وه‌ی غه‌مگینیم بێ
که هه‌وای ژووره‌که‌م،
به ئه‌ندازه‌یه‌ک ته‌نگ بووه
هه‌ناسه‌م بۆ نادرێ!
ده‌چمه کۆڵان،
نه‌فه‌سێک تازه ئه‌که‌مه‌وه و
به ده‌م ڕێوه،
به مۆسیقای ده‌نگی که‌سێکی دڵمه‌ند و توڕه
له‌به‌ر خۆوه ده‌مووت:
ده‌بێ بۆ له‌مه‌به‌دوا،
له خه‌می بێدادی و
گله‌یی.. ژووره‌که‌شما بم!
ئاخر..
له‌به‌ر که‌ڵه‌که‌بوون و
زۆری ئه‌م هه‌موو،
دوکه‌ڵ و
خه‌یاڵات و
کوفره‌یه..
که ئه‌م چوار دیوارییه‌ش،
هیچی وای نه‌ماوه،
چه‌شنی خه‌ون
یان.. وه‌لامنێ!
یان.. وه‌ده‌ر!
ئێستا ده‌بینی،
که‌نـــی..
که چ بێنهایه‌ت بێ تۆم؟
مانگی
(٢ تا
٤)\٢٠١٢
Hemn_hamajaza@hotmail.com
|