په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٧\٢٠١٣

کەپیتاڵ و مانیفیست: لە تیۆری زانستییەوە تا تیۆری شۆڕشگیرانە!
- دەرباری پیگەی هەردوو پەرتووکی کەپیتاڵ و مانیفیست لە یاداشتەکانی یونیسکۆدا -


موزەفەر عەبدوڵا    


ریکخراوی یونیسکۆ - نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەروەردەو فیرکردن و رۆشنبیریی - لە کۆنگرەی سالانەی خۆیدا لەم رۆژانەدا لە کۆریای باشوور بریاریدا کە هەردوو پەرتووکی کەپیتال و مانیفیستی حیزبی کۆمۆنیست کە کارل مارکس بە هاوکاریی فریدرک ئەنگلزی هاوریی لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزیەدەم نووسیویانە بکاتە ریزی ئەو نووسراوە کاریگەرانەی کە لە ماوەی سەدەی نۆزدە و بیست گەورەترین کاریگەریان بووە لەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی و بە دەسکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی هەژماردەکرین.


هەڵبەت یونیسکۆ لە بریارەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشداوە کە بەهۆی ئەم دوو نووسراوەیەوە جولانەوەی گەورە لەو دوو سەدەیە بەریخراوە بەناوی جولانەوەی کۆمۆنیستی و سۆسیالیستی یەوە.


یونسیکۆ لە سالی ١٩٩٢وە دەستی داوەتە پاراستن و ریزبەندی کردن و دیجیتالکردنی ئەو نووسراو و داهینانە گەورانە کە بە دریژای میژویی مرۆڤایەتی نووسراون و داهینراون بە ناوی یاداشتەکانی جیهان دەیانپاریزی و دەیانناسینی و تا ئیستا ٢٩٩ پەرتووک و نووسراوی ریزبەند کردوە لە چوارچیوەی ئەو بەرنامەیەیدا.


شایانی ئاماژە پیکردنە لەم ٢٩٩ نووسراوەیە تا ئیستا حەڤدەیان لە ولاتی ئەلمانیادا بووە. دیارە جگە لە کەپیتال و مانیسفیست چەندینی تری وەک پزیشکی کۆنی ئەلمانی سمعە لوشیری سالی ٧٩٥ زایینی و لەوحەی ئاسمانی نەبرا کە میژوەکەی دەگەریتەوە بۆ ٣٦٠٠ سال لەمەوبەرو بەلگەنامەی قوتابیان سالی ١٣٥٤ کە بە گرینگترین بەڵگەنامەی یاسایی و دەستوورییەکانی ئیمپراتۆری رۆمانی دادەنری و سەمفۆنیای نۆیی بتهۆڤن و ...هتد.


دیارە تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە گرینگی کاپیتال و مانیفیستی مارکسەوە ئەوەیە کە ئەم دەزگایە سەرەرای ناوەرۆکە چینایەتی یەکەی کە بەشیکە لە ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ناوەرۆکەکەی بۆ خودی پیکهنەران و ئەندامانی ریکخراوەکە بەدیار کەوتوە لە رووی سیاسی یەوە کە چۆن بۆتە ئامرازیک بە دەستی زلهیزەکانی جیهانەوە بە تایبەتی کاربەدەستانی فەرمانرەوای ئەمریکاو هاوکات لەوە گرینگتر کپکردنی میدیایی و بانگشەی ژەهراوی بۆرژوازی جیهانی و حیزب و ریکخراوەکانیان لە دژی ئەم دوو نوسراوەیەو سەرجەم نوسراوەکانی مارکس و بیروباوەری مارکسیزم و کۆمۆنیزم بە تایبەتی لە دوای روخانی بلۆکی رۆژهەلاتی بەناوی سۆسیالیستی و کۆمۆنستی بە سەرکردەیی سۆڤیەتی پیشو بەلام لەگەل هەمو ئەمانەشدا هەر نەیان توانیوە تایبەتمەندی و گرینگی ئەم دوو پەرتووکەو کاریگەریان لە رویی تیوری زانستی و تیوری شۆرشگیری لەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی بسرنەوە.


نەک هەر ئەمە بەڵکو زۆر جار تەنانەت لە دوای هەمو ئەو هیرشانەی کە لەم دوو دەیەیەدا کراوەتە سەر مارکس و مارکسیزم و کۆمۆنیزم و چینی کریکار بەڵام دەبینین لە بۆتەی ئەم هیرشانەدا چەندین دەنگ بەرز بۆتەوە لەسەر گرینگی ئەم پەرتووکانەی مارکس قسەیان کردوە.


بۆ نمونە لە کۆتایی نەوەدەکان نوسەریکی وەک فرانسیس وین کە خۆی مارکسیستیش نی یە لە بیوگرافی یەکی لەبارەی ژیانی مارکسەوە دەڵی :وا پیشبینی دەکرا کە دوای هەرەسی سۆڤیەتو ئەو ئالوگۆرە گەورە جیهانی یەوە ئیتر کەس قسە لەسەر مارکس نەکات. بەڵام بە پیچەوانەوە ئیستا دەبینین خاوەن پیشەسازە گەورەکان و سەرمایەدارەکان خۆیان دەلین مارکس لەسەر سەرمایەو قەیرانی سەرمایەداری راستی وتوە کە سەرمایەداری هەرگیز رزگاری نابیت لە قەیران و نارەزایەتی. هەروەها لە گەرمەی قەیرانی ئابوری جیهانی کە لە ئەیلولی سالی ٢٠٠٨ سەری هەلدا لە ئەمریکاوە ئەوە سەرۆکی بانگی جیهانی بوو کە لە چاوپیکەوتنیکدا کە لە بی بی سی بلاو بۆوەو وتی کارل مارکس راستی وت کە سەرمایەداری هەرگیز لە قەیران رزگاری نابیت و هەر چەند دەیەیەک توشی دەبیت .بیگومان ئەم کەسایەتی یانە لە روانگەی لایەنە زانستی یەکەی نوسراوەکانی مارکسەوە بە تەنها تەماشا دەکەن و لایەنە شۆرشگیرانەکەی مارکس فەرامۆش دەکەن ،لە کاتیکدا تایبەتمەندی و گرینگی یەکی هەمو نوسراوەکانی مارکس و ئەنگلز لە روە شۆرشگیری یەکەی دایە لە دژی سیستەمی مەوجودی سەرمایەداری و جەوسانەوەکانی.


هەلبەت تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە گرینگی کەپیتال- سەرمایە -وە گەر چی مارکس ٣ بەشی دەرکرد و بەشی چوارەمی تەواو نەکرد بەلام خۆی لە پیشەکی پەرتووکی سەرمایەدا دەڵی: مەبەستی کۆتایی لە پەرتووکی سەرمایە ئەوەیە کە یاسای ئابووری جووڵانەوەی کۆمەڵگای نویی سەرمایەداری کە چینی بۆرژوا بەریوەی دەبات بە روونی دەردەخات.


لەم بارەیەوە دەکری بڵێین کە پەرتووکی سەرمایە دوو لایەنی هەیە ئەویش لایەنی تیوری زانستی و لایەنی تیوری شۆرشگیرانەیەتی بۆ ژیرەوژور کردنی سیستەمی سەرمایەداری بە شیوەی شۆرشگیرانە لە لایەن چینی کریکاری کری گرتەوە کە سەرمایە پیک دینن و کەلەکە دەکات لە ریگای بەدەست هینانی زیدەبایی هیزی کاری کریکارانەوە.


دیارە بە هەمان شیوەش تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە مانیفیستی - بەیان - حیزبی کۆمۆنیستەوە لەم بارەیەوە لینین دەڵی:


ئەم پەرتووکە بە شیوەیەکی گەش و روون مانایەکی تازە لە جیهان بەدەستەوە دەدات. ماتریالیزمی لیکهەڵپیکراو، کە بواری ژیانی کۆمەڵایەتیش دەگریتەوە، دیالەکتیک وەکو قوڵترین تیۆری گەشە و گۆران، تیۆری خەباتی چینایەتی و رۆڵی شۆرشگیرانەی میژوویی جیهانی پرۆلیتاریا وەک بەدیهینەری جیهانی نویی کۆمۆنیستی نیشاندەدات.


بە هەق ئەم دوو پەرتووکەی مارکس سەرەرای هەمو پەرتووکەکانی تری وەک ئایدیۆلۆژی ئەڵمانی و خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا و هەژدەی برۆمیر لویس بونابورد و کویرەوەری فەلسەفە و دەیان نووسراوی تری هەمویان گەورەترین دەسکەوتن بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.


بەڵام دەبیت کۆمۆنسیتەکان و کریکاران و هەمو مرۆڤیکی ئازادیخوازئەوە هەرگیز لەبیر نەکەن، وەک بیرمەندو تیورزانە سیاسی و ئابوری و فکری یەکانی بۆرژوازی، کە گرینگی نوسراوەکانی مارکس و ئەنگلز لەهەردو رووە تیوری یە زانستی و تیوری یە شۆرشگیرانەکەیاندایە. وە هەر ئەم دوو لایەنی یەیە کە وای کردوە ئەم پەرتووکانە وەک باشترین و زانستی ترین سەرچاوە لە زانکۆ و پەیمانگا جیهانی یەکان نەخویندری و نەوتریتەوە نەبادا بیرو کردەوەی شۆرشگیرانە لەو جیگایانەدا پەرە پی بدات.


کۆتایی حوزەیرانی ٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک