په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\۴\٢٠١٠

کەریمە شێت.

فەرهاد کەریم  


کۆلانەکەمان پڕی کەریم بوو، رەنگە راست بێ دەڵێن خواش ناوی کەریمە، ماڵی لە بیابانە، حەزی لە شیر و تیر و تێهەڵدانە، باسی ئەو کەریمە ناکەم، ئەو کەریمە گەمە نازانێ، باو و تۆز و رەشەبایە، منیش حەزم لە گەمە و پێکەنین و هەرایە، لێتان ناشارمەوە بە تڕی خۆشم پێدەکەنم، دەڵێن ئەوەی بە تڕی خۆی پێبکەنێ زیپکەی لە لێوی دێت، ئەوە راست نییه‌.

 

کەریم رەیحان، بە بەرده‌وامی باسی خوا و پێغمبەری دەکرد، کەچی کەوچکی هەموو گووێک بوو و پیشەشی تەنها دار لە گوو وەردان بوو، بۆنیشی بۆنی ووشکە رەیحان بوو..

 

کەریم سکۆتین، ماڵی لە سەر کەندێ بوو، دوو کوڕی شەقاوەی هەبوو، زستانان کاتی باران بارین مالی لەسەر ئاوێ بوو..

 

کەریم رۆڕۆ، بێ باوک بوو، پەروەردەی دەستی دایکە هەژار و بێکەسەکەی بوو، زۆر حەزی لە شیعر خوێندنەوە و سیاسەت بوو، خەونی جوان و هیوای گەورەی هەبوو، هەمیشە دەم بە پێکەنین بوو..

 

کەریمە شێت، باوکی بەندە، رەفتارەکانی هەر لە شێت دەچوو، باوکی خۆمە باشی دەناسم، خاوەن کۆشەک منداڵ بوو، دوو هێندەی ''قوبادی جەلی زادەی'' هاورێم حەزی لەژن بوو.. مەلا مستەفای خۆش دەویست و رقی دنیای لە پارتی بوو، هیوایەکی گەورەی بە(ی ن ک) هەبوو، بەلام کە ( ی ن ک ) کرا بە پارتی مامە بوو بە سەرۆک کۆماری عێراقی عەرەبی، هیوای بوو بە جڕتێکی عەنابی!

پێش ئەوەی جێتان بێڵم، باوکم زۆر حەزی لە مریشکی سۆرکراوە بوو، تا مردیش دۆڵمه‌ی نەخوارد، لە ئەمەریکا ئەوەی حەزی لە فتبۆڵ و هەمبەرگەر نەبێ، کەواتە حەزی لە ئەمەریکاش نییه‌ وەک خۆیان دەلێن، منیش دەلێم ئەوەی حەزی لە دۆڵمه‌ نەبێ، وەک کەریمی باوکم ناوی لێدەنێم شێت.

________________________
* رێزو خۆشەویستیم بۆشاعیری گەورە.

 


Farhad4Hamad@yahoo.com