٢٠\٣\٢٠١٤
كه‌ره‌سه‌كانی
شه‌ڕی کیمیایی.

وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئارام
حه‌مه‌ساڵح
گازی ژەهراویی چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌شیان
كاریگه‌ریی جیاوازی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، هه‌ندێ له‌و گازه
ژەهراوییانه‌ی وه‌كو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی به‌كار دەهێندرێن كوشنده نین
و مرۆڤ ناكوژن، به‌ڵام هه‌موو جۆرەکانی شوێنكاری خراپیان هه‌یه و
به‌كارهێنانیان ئه‌وپه‌ڕی دڕندانه‌یه.
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه هه‌ندێكن له‌و گازه
ژەهراوییانه‌ی كه له شه‌ڕی کیمیاییدا به‌كار دەهێندرێن:
یه‌كه‌م: گازی فرمێسك هێنه‌ر:
(Tear
Gas).
ئه‌م گازه لاوازه و نابێته هۆی كوشتن، به‌كاردەهێندرێ بۆ
بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران یان مانگرتن، ئه‌م گازه ده‌بێته هۆی
چاوئاوكردن و فرمێسكهێنان و دواتر به‌ركه‌وتووه‌كان سست و ده‌سه‌پاچه
ده‌كا و ناتوانن به ئاسانیی جموجوڵ بكه‌ن.
دووه‌م: گازی رشانه‌وه: (Vomit
Gas).
ئه‌م گازه‌ش فرمێسك هێنه‌ره و له گازی ژماره (١) به‌هێزتره، جگه
له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رشانه‌وه و هێلنجدان و تێكچوونی گه‌ده، ئه‌م
گازه له یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا به‌ناوبانگه و به‌كارهێنانی زۆره، ئه‌م
گازه به‌كاردەهێندرێ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنی
داخراودا وه‌كو خانوو یان ژێرزه‌میندا خۆیان ده‌شارنه‌وه، هه‌روه‌ها
دژی ئه‌وانه‌ش به‌كار دەهێندرێ كه له شوێنی سەختدا خۆیان مه‌لاس
ده‌ده‌ن و خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه و به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن.
سێیەم: گازی مه‌ستارد: (خه‌رده‌ل) -
(Mustard
Gas).
ئه‌م گازه یه‌كێكه له‌و گازه ژەهراوییانه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی
یه‌كه‌مدا به‌كارهێندراوە، ده‌بێته هۆی ئاڵۆشی پێست هه‌روه‌ها
تلۆقكردنی و له ئه‌نجامیشدا په‌ڵه په‌ڵه كردنی پێست، جگه له‌مه‌ش
هه‌ڵمژینی ئه‌م گازه ده‌بێته هۆی سوتاندنی سییه‌كان و له ئه‌نجامدا
نه‌خۆشه‌كه به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ (به هێواشیی) ده‌كوژێ.
چواره‌م: گازی خنكێنه‌ر: (Choking
Gas).
ئه‌م گازه به فۆسه‌جی (phosgene)
ناسراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌م گازه به‌م
گازه بۆردومان كران له سه‌دا هه‌شتایان (٨٠٪) مردن، له
ئێستادا زۆر به كه‌میی به‌رهه‌م دەهێندرێ و كاتی به‌سه‌ر‌چووه.
پێنجه‌م: گازی خوێن (Blood
Gas).
ئه‌م گازه كوشنده‌یه و به خێرایی كاری خۆی ده‌كا، گازێكی نموونه‌ییه
بۆ په‌لاماردان و هێرشبردن به‌كادەهێندرێ و به‌ركه‌وتووه‌كان به
خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كوژێ چونكه سییه‌كان بلۆك ده‌كا و رێگا
له هه‌ڵمژینی خوێن ده‌گرێ.
شه‌شه‌م: گازی ده‌مار (Nerve
Gas).
ئه‌م گازه زۆر كوشنده‌یه و به سیسته‌می ده‌ماره‌كاندا
بڵاوده‌بێته‌وه و راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی كوشتنی به‌ركه‌وتووه‌كان،
واپێده‌چێ ئه‌م گازه بڵاوترین و ناسراوترین چه‌كی کیمیایی بێ له‌م
سه‌رده‌مه‌دا.
___________________________
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (News Week)
ژماره ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩.
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|