٢١\١١\٢٠٢٤
كەركووك لە
نێوان هەردوو ئاماری ١٩٤٧-١٩٥٧.
عەلی مەحمود محەمەد
لە ماوەی هەزاران ساڵدا كەركووك لەناو سنووری قەڵادا قەتیس ما بوو، لە
كۆتایی سەدەی ١٨ ەوە ، كەركووكی دەرەوەی قەڵا گەورەترەوە بوو لە
كەركووكی ناو قەڵا .
دروستكردنی قەیسەری و قشڵەو تەكیەی تاڵەبانی و خانەقای سەید ئەحمەد و
بازاڕی گەورەو بازاڕی جوت قاوە و پردی بەردینی خاسە، بە گەورەترین
دەسكەوتی ئاوەدان كردنەوەی كەركووك لە سەدەكانی ڕابردوو دادەنرێت ، تا
سەردەمی دروستكردنی دەوڵەتی عێراقی ، لە پاڵ قەسر و هاوینگەی دەوڵەمەند
و ئەشرافەكان لە دەرەوەی قەڵا .
تەنها لە دوو دەیەی كۆتایی سەدەی نۆزدەو دەیەی یەكەمی سەدەی بیستدا ،
شاری كەركووك دووجار ڕوپێوی خۆی زیادی كرد ((ڕوپێوی شاری كەركوك و
هەولێر لە نێوان ساڵانی ١٨٩٠- ١٩١٤ بوو بە دووجار ١ ) .
گرێدانی وڵات بە جیهانەوە ، كاریگەری دانا لەسەر گەشەی بازرگانی ،
بەهۆی شۆڕشی پیشەسازی و ئەو داهێنانەی لە هۆیەكانی گواستنەوە و
پەیوەندی بەدی هات ((.... ساڵی ١٨٦٤ ، بەغدا لە ڕێگەی هێڵی تەلەگرافەوە
گرێدرا بە بەصرەوە، هەروەها بەغدا لەگەڵ تاران و هند و ئەستەنبوڵ ٢ ) .
كەركووك وەك بەشێك لە دەسەڵات و جوگرافیای عوسمانی ، بەشی خۆی لە
تەواوی ئەو گۆڕانكاریانە دورییەوە لە ناو دەسەڵاتدا بەدی هات .
بۆیە دەبینیین كەركووك لە سەدەی ١٨ ەوە بەرەو ڕوی كۆمەڵێك گۆڕانكاری
هەمە لایەنە بووەوە ، ژمارەی دانیشتوانی زیادیكرد ، بەهۆی بەرزبوونەوەی
داهاتی تاك و باشتر بوونی خۆراك و گەشەكردنی كەرتەكانی خوێندن و
تەندروستی ، هەروەها قەبارەی شار چەندین بەرامبەر چووە سەر ، دەزگای
بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی ئاڵۆز بوەوە ، كارگێڕی مەزن مۆدێرن و بەرفراوان
بووەوە .
دوای داگیركردنی عێراق و كەركووك لە لایەن سوپای ئینگلیزەوە لە ساڵی
١٩١٨ ، سەرەتایەك بوو بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی دواكەوتویی كۆنەپەرستی
و دابڕان لە پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا ، سەرەتایەك بوو بۆ ئاشتبونەوە
لەگەڵ پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا .
ئینگلیزەكان لەگەڵ سوپاكەیان سەرباری داگیركاری ، وەلێ كۆمەڵێك بەهای
نوێی ئابوری كۆمەڵایەتی سیاسی فەرهەنگی و مۆدێلی تەلارسازی و ڕێكخستنی
شەقام و ڕێكخستنی تۆڕی زێراب و باخچەو .... هێنا ، كە پایەی مادییان
لەسەر گەشەكردنی شار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شارنشینی و بەرزبوونەوەی
ڕێژەی چینی ناوەند ڕاوەستاوە .
لە ماوەی سەدان ساڵ ، لە بواری نەخشە و تەرزی خانە سازی لە كەركووك ،
هیچ گۆڕانكارییەك بەدی نەهات ، چ لە شێوازی نەخشەی ئەندازیاری
تەلارسازی یاخود زێراب و ئاوو وئاوەڕۆ ، تەنانەت ڕێكخستنی ئاوی بارانی
بان خانووەكان بەشێوەی دواكەوتووانە مایەوە ، لە كاتێكدا لە ڕۆژئاوا
لەم بوارەدا هەنگاوی زۆر گەورە نرابوو ، خانەسازی چووبووە قۆناغی
باڵەخانەی چەند نهۆمی و خانووی مۆدێرنەوە .
(( لە عێراقدا ، نەخشەسازی خانوو لە سەدەی ١٩ بەهەمان شێوەی سەدەی ١٦
بوو ، پێشكەوتنێكی وای نەكرد شیاوی سەرنج بێت ٣ ) .
لە دوای گۆڕانكارییە هەملایەنەكانی سەدەی نۆزدەهەم ، بە تایبەت لە
بواری یاسای بازرگانی و باج ، گەشەكردنی بازرگانی و پەرەسەندنی
وەبەرهێنانی بەروبوومی كشت و كالێ و ئاژەڵداری ، ژمارەیەك دەوڵەمەندی
گەورە پەیدا بوون ، كەوتنە دروستكردنی قەسری گەورە گەورە بە شێوازێكی
نوێ ، تەنانەت ئاغاو گەورە مەلاكەكانی گوندەكانیش لە شارەكان قەسریان
دروستكرد ، هەندێكیان بە حوكمی ئەوەی مناڵەكانیان لە ڕۆژئاوا دەیان
خوێند، لە ژێر كاریگەری مۆدێلی تەلارسازی ڕۆژئاواییدا قەسرەكانیان
دروستكرد ، لەم سەردەمەوە دەبینیین قەسری گەورە لە دەرەوەی قەڵا دروست
دەكرێت ، كە هەریەكەیان پانتاییەكی گەورەی ڕوبەرییان داگیر كردبوو ،
سەرباری بوونی باخچەی گەورە ، ئەمەش كاریگەری لەسەر گەورە بوونەوەی
قەبارە و جوانكردنی شار دانا .
هەژاری عەوام ، بێكاری و نزمی هێزی كڕینیان ، ، ڕێگر بوو لەبەردەم
بەرزبوونەوەی ئاستی كاربردییان ، چەندە ئاستی ئابوری تاك بچێتە سەر ،
ئەوەندە بەكارهێنانی كەل و پەلی ناو ماڵ زۆر دەبێت ، پەیوەندی توند
هەیە نێوان جۆری خانوو و ژمارەی دانیشتوان ، هەروەها داهاتی تاك و ژۆری
خانوو .
بە باشتر بوونی باری ئابووری تاك ، بەكارهێنانی خانو و ژوری زیاتر
دەچێتە سەر ، هەروەها خانوی تازە دروست دەكرێت و خانووە كۆنەكان نۆژەن
دەكرێتەوە ، سەرباری ئەوەی نەخوێندەواری و دواكەوتوویی گشتی هۆكاری
پێشنەكەوتنی شێوەی شار و تەرزی تەلارسازییە .
((بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی یەكەم تێكڕای هێزیكڕین لە لای هاووڵاتی یەكی
عێراق لە باشترین حال َدا لە سێ یەكی تێكڕای هێزی كڕینی هاووڵاتی یەكی
ئیمپراتۆری عوسمانی كەمتر بوو ٤ ) .
كەركووك لە كۆتایی سەدەی ١٨ەوە ، ڕۆڵی بازرگانی چووە سەر ، بازاڕەكانی
گەورە بوەوە و بەروبوومی گرانبەهای زیاتر بوو ، بەڵام لە ئاستی موصڵدا
نەبووە . لەوكاتەوەی بووە ناوەندی كارگێڕی ناوچەكە ، ئەو پلە یەكەمەی
لە تاوخ سەندەوە ، پێگەی ئابوری و ڕۆڵی سیاسی چووە سەر ، بەڵام هیچ لەم
گۆڕانكارییانە ، نەیانتوانی بە ئەندازەی دەرهێنانی نەوت ، ڕۆڵی خۆیان
بگێڕن لە گەشەدان بە شاری كەركووك .
((كەركوك تا سەدەی بیستەم لەبەر گەلێك هۆ ڕۆڵی ئابوری نەبوە ، موسڵ بە
پێچەوانەی كەركوكەوە ٥ .) .
هاتنی ئینگلیز بۆ كەركووك ، سەرەتایەك بوو بۆ هەرەس هێنان بە هەموو
دیاردە و نەرێتە كۆنەكان ، هەرەس بە نەخشەی شار ، بە شێوەی كلاسیكی خان
، خان و كاروان ، عارەبانچی و گالیسكەی دوو چەرخە ، حوجرە و مزگەوت ،
كەواو سەڵتە ، هەرەس بە خوێندنی ئاینی و داب و نەرێتی كۆن ، لە
بەرامبەردا شەمەندەفەر و هوتێل و شەقامی بەرین و ئۆتۆمۆبێل و قوتابخانی
سكۆلار و ئافرەتی عەل مۆدە و ئەفەندی سەر ڕووت بڵاو بوەوە .
ئەم گۆڕانكارییانە لەسەرەتاوە بەرەو ڕوی بەرگری نەرێت پارێزان بووەوە ،
لە پێشیانەوە بەرگری توند لە ئاست هاتنی ئینگلیزەكان پیشان درا ((
پیاوە ئاین پەروەرەكانیش پڕوپاگەندەیەك لە نێو شار بڵاودەكەنەوە ئەوەی
دیدەنی ئەو داگیركەرانە بكات خوای گەورەو میهرەبان لێ ڕازی نابێت خۆ
ئەوەی لە ڕێگاش تێیان هەڵبنگووێت -توش یانبێت-دەبێ ڕوی خۆی وەربگیڕێت و
چاو بنوقینێت ٦ ) .
دەبینیین لە سەرەتاوە هێزەكانی ئینگلیز بۆ پێداویستی خۆیان مەلهاو
هوتێل دروست دەكەن ، تەكیە و خان نایانە توانی پێداویستی ئینگلیزەكان
دابین بكەن .
(( هێزەكانی ئینگلیز ئوتێلی رەستهۆئوسە یان دروست كرد . بە دوایدا لە
ساڵی ١٩٢٥ ، ئوتێلی ئەحمەد پاڵاس لە شوێن ئوتێلی كەركوكی ئێستا
دروستكرا ٧ ) .
وەك سەرنج دەدەین كەركووك لە قۆناغی خان خورماوە ، گواستییەوە بۆ
میوانخانەی ئەحمەد پاڵاس .
بەهەمان شێوە ئەم گۆڕانكارییانە بواری كەرتی پیشەسازیشی گرتەوە .
پیشەسازی لە كەركووك بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕییوە ، لە سەرەتاوە
پیشەسازییەكان پێداویستی ناوچەكەیان وەك سندوق و سۆبە و سەتڵ و قاپ و
قاچاغ و خم و لباد و لێفەو شمشێر و خەنجەر و چەقۆو .... فاق و پاشان
كەل و پەلی كشت و كاڵی وەك شەغرەو داس و گاسن و ..... و چەقۆو و دوكەڵ
كێش و .... لە پاڵ قوماش و لباد و كەتان .. تا جلوبەرگی زێڕچن و دەرگای
بزمارڕێژ دابین دەكرد .
قۆناغی دووەم بەرهەم هێنانی هەندێك كەل و پەلی بەكاربردن بوو لە شاردا
، وەك سابون و چوكلێت و لوقم و بەفر و شەربەت و ... .
بەڵام هەرچی قۆناغی سێیەمە كە باڵاترینیانە، بریتی بوو لە قۆناغی
دەرهێنانی كەرەستەی خاو ، وەك دەرهێنانی نەوت و بەرهەم هێنانی نەوتی
سپی و گاز و بەنزین و گۆگرد و ... .
لە شاری كەركووك پیشەسازی مۆدێرن بە كارگەی بەفر دەستی پێكرد ، بۆ
دابینكردنی ئاوی سارد بۆ هێزەكانی ئینگلیز ودەوڵەمەندەكانی شار ،
((لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٢٢ كارگەیەكی بەفر دروستكردن لە كەركووك
كەوتە كار ٨ ) . دروستكردنی كارگەی بەفر نیشانەی هەنگاونانە بۆ بوون بە
كارەبایی كردنی پیشەسازی و هەنگاو نان بۆ پیشەسازی مۆدێرن و بوون بە
كۆمەڵگەیەكی بەكاربەر .
هاوكات بەستنەوەی كەركووك بە شاری بەغداوە ، لە ڕێگەی هێڵی
شەمەندەفەرەوە ، گەشەی دا بە بازرگانی لە شاری كەركووك ، بەستنەوەی
ڕاستەوخۆی بە پایتەختەوە مەغزای سیاسی و ئابوری خۆی هەیە ، ئاسنی هێڵی
شەمەندەفەرەكە بوو بە قەڵایەكی مەزنی دیكە بۆ شارەكە ، پێگەی كەركووكی
لە هەمبەر شارەكانی ناوچەكە بەرزكردەوە ، بوونی هێڵی شەمەندەفەر لەهەر
شارێكدا ، گەشە بە چالاكی هاووڵاتیان و جوڵەی بازرگانی و گەشە بە
بەرهەم هێنان و بەكاربردنیش دەدات . ((لە مانگی ئەیلولی ١٩٢٥ ڕێگای
شەمەندەفەری كەركوك بەغدا كۆتایی پێهات .ئەمەش كرێكاری دەوێت ٩ ) .
ئەگەر سەیری هێڵی شەمەندەفەری كەركووك بكەین ، لەچاو ئەوەی لە وڵاتانی
پێشكەوتوودا هەبووە ، دڵۆپێك نییە لە دەریایەك ، بگرە هەر بە بوون
ناژمێرێت ، هەنگاوی دواتر لە ساڵی ١٩٤٩ كەركووك بە هەولێر بەسترایەوە ،
بەمەش ڕێگای هەولێر - بەغدا بووە دیلی شاری كەركووك ، هەولێر زیاتر لە
جاران پەیوەست بوو بە كەركووكەوە ((لە كوردستاندا بە مانای هێڵی
شەمەندەفەر نییە ، ساڵی ١٩٤٩ هێڵێك لە جۆری مەتری ڕاكێشرا شاری بەغدای
بە كەركووك و هەولێر دەبەستایەوە و درێژییەكەی ٤٣٣كم بوو ١٠ ) .
(لە دواییدا هێڵێكی دیكەش ڕاكێشرا بۆ بەیەك بەستنەوەی كەركووك و بێجی و
حەدیسە كە ٢٥٢كم بوو ١١ ) .
لە دوای بەستنەوەی كەركووك لە ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە ، بە شارەكانی
بەغدا ، هەولێر ، بێجی ، حەدیسەوە ، هاوكات لە ڕێگای جادەی
هاملتۆنەوە(هەولێر- حاجی ئۆمەران) گەشەدرا بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران .
((لە ناوەڕاستی دەیەی سێ یەم دوو پرد دروستكرا بۆ ئەوەی پەیوەندی گەشە
بكات هەولێر - ڕەواندز لەگەڵ ئێران ، هاملتۆن قیرتاو كرا ١٢ ) .
دەرهێنانی نەوت.
لە سەدەی حەفدەهەمەوە(١٦٣٩) عوسمانییەكان بەشێوەی سەرەتایی نەوتییان لە
كەركووك دەردەهێنا ، بەڵام ئەو نەوتە هەر بۆ بەكاربەری ناوخۆیی بوو ،
لە ماڵان و گەرماوەكانی شار . گرنگترین ڕوداو لە مێژووی شاری كەركووك
دا ، تەقینەوەی چاڵە نەوتییەكانییەتی ، كە نەك ئاگر بەڵكە ئاڵتوونی
لێوە باری .
لە ئازاری ١٩٢٥ەوە كۆمپانیای نەوتی توركی ،بە فەرمی قۆرخی دەرهێنانی
نەوتی كەركووكی كرد. بە دەست بەكار بوونی كۆمپانیای نەوت و دامەزراندنی
هەزاران كرێكار لەم كۆمپانیایە ، گەورەترین شۆڕش بوو لە مێژووی
كەركووكدا بەسەر بێكاری و هەژاری و بازاڕ خراپیدا بەرپاكرا .
((لە سەرەتاوە كۆمپانیای نەوت ٥٠ ئینگلیز و ٢٥٠٠ عێراقی دامەزراند ١٣ )
.
لە دەستپێكدا زۆربەی كرێكاران ، لە دەرەوەی ناوچەكەوە هێنران ، ئەمەش
دەربڕی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێم بوو بەرامبەر بە خەڵكی ڕەسەنی
شارەكە .
((ساڵی ١٩٢٥ كۆمپانیای نەوتی توركیی(( دوایی بووبە:عێراقی)) لە ناوچەی
كەركوك دا تەنها ١٨٠ كرێكاری هەبوو كە ، بە پشكنینی نەوتەوە خەریك بوون
.بەڵام لەماوەی ساڵێكدا ژمارەیان گەیشتە ٢٥٠٠كرێكار و پاشان بوو بە
٣٥٠٠ ( ١٤ ) .
((دامەزراندنی دەزگاكانی نەوت لە لیواكەو دەستكردنی كۆمپانیای نەوتی
عێراق بە هەڵكەندنی بیر و ڕاكێشانی بۆڕی ، بونە هۆی (( دابارینی
هەزاران كرێكار و كارزانان ، كە بە هەزاران كەسی تری خاوەن پیشەی
جیاجیاو وردەبازرگان و فرۆشیار و ئەوانەی بە دوای بژێوی خۆیاندا
دەگەڕێن بە دویان كەوتن كەوتن و بەسەر شارە نەوتیەكاندا-بە تایبەت شاری
كەركوكدا دابارین ١٥ ) .
دامەزراندنی ٣٥٠٠ كرێكار لە كۆمپانیای نەوتی كەركووك ، بە مانای ئەوە
دێت هەمان ژمارە خێزان لە شاری كەركووك ژیانیان لە ڕێگەی كاركردن لە
كۆمپانیاوە دابین دەبێت، خۆیان و خێزانەكانیان دەبنە بەكاربەر لە
بازاڕدا ، پێداویستیەكانی ڕۆژانەی خۆیان لە بازاڕی شارەكە دابین دەكەن
، بەمەش بازاڕ دەبوژێتەوە و گەشەدەكات ، لێشاوی دراو دێتە بازاڕەوە ،
خەڵك دەوڵەمەند دەبێت .
كرێكارە لادێییەكانیان لە شاردا نیشتەجێ دەبن ، ئەوانەی لە شارەكانی
ترەوە هاتوونە ، لە كەركووك نیشتەجێ دەبن ، قوتابخانە ، نەخۆشخانە ،
نانەواخانە ، .... نوێیان پێویست دەبێت ، بەمەش شار وەك بازاڕ ، ژمارەی
دانیشتووان ، قەبارە ، كارگێڕی و خزمەتگوزاری گەشەدەكات ، سەرباری
گەشەكردنی ئاسۆی ژیان لە شارەكە ، دواڕۆژی ژیان لە شار بە گڕی نەوتەكەی
بابەگوڕگوڕ ڕۆشن دەبێتەوە .
دەرهێنانی نەوت لە كەركووك ، سەرباری ئەوەی پێگەی كەركووكی لە ڕوی
جیوئابوری وجیوسیاسییەوە بەهێز كرد ، هاوكات بووە هۆكاری پەیدا بوونی
كار لە شاردا ، كە لە مێژوی خۆیدا بێ وێنەبووە.
لە دوای ئەم مێژوەوە ، پێگەی كەركوك چووە سەر ، نەك تەنها بازاڕی
ناوچەكە بوو ، بەڵكە دەبینیین دەبێتە ناوەندی ڕۆشنبیری و تەندروستی
ناوچەكەش ، كرێكارانی خانەقین ، كە پێشتر كەمترین پەیوەندی بازرگانی و
كارگێڕییان لەگەڵ كەركووك هەبووە ، كرێكارانی نەوتیان بەهۆی كۆمپانیای
نەوتەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان دەبێت بە نەخۆشخانەی كەركووكەوە .
((ساڵی ١٩٢٦ كرێكارانی نەوتی خانەقین دەچوون بۆ نەخۆشخانەی كەركووك ١٦
) .
دەسەڵات لە سەرەتاوە بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە ، بەشی زۆری كرێكارانی
كۆمپانیای نەوتی كەركووكیان لە دەرەوەی شارەوە هێنا ، تەنانەت لە
دەرەوەی وڵاتیشەوە ، ئەگەر سەرنج بدەین و وردبینەوە ، دەبینیین
كۆچكردووان بۆ كەركووك ، بەشی زۆریان ناسنامەی ئاینیان كریستان و
صوبییە .
كردنەوەی بۆڕییە نەوتییەكانی كەركووك لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست ،
گەشەی زیاتری بە پیشەسازی نەوت دا .
((لە كۆتایی ١٩٣٤ ەوە نەوت نێردرایە دەرەوە ، لە ساڵی ١٩٣٥ بۆڕی نەوتی
كەركوك-حیفا كرایەوە ١٧ ) .
((ساڵی ١٩٣٥ نزیك ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت نێردرایە دەرەوە ، لەو ساڵەدا
عێراق هەشتەم وڵات بوو لە بەرهەمهێنەرانی نەوت ١٨ ) . ساڵ بە ساڵ هێزی
ناردەی نەوت لە كەركووك دەچووە سەر ، بەمەش ژمارەی بۆڕییەكان زیادی
دەكرد .
((لە ساڵی ١٩٣٤ هێڵی نەوتی ١٢ ئینجی بۆ تەرابلس و حەیفا دروست كرا ، لە
١٩٤٩ هێڵێكی دیكەی ١٦ ئینجی بۆ تەرابلس و لە ١٩٥٢ هێڵێكی ٣٠ ئینجی بۆ
بانیاس ، ئەوەی حەیفا لە ١٩٤٨ ەوە ڕاوەستا (١٩) .
.كەركووك ماوەی زیاتر لە نیو سەدە ، گیرفانی سەرجەم خەڵكی عێراق بوو ،
داهاتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕییە نەوتەكانی كەركووكەوە دابین دەكرا ((چاڵگە
نەوتییەكان كەركوك لە نێوان ساڵەكانی ١٩٢٧-١٩٧٤ پتر لە ٧٠،٢٪ نەوتی
عێراقیان بەرهەم هێناوە ٢٠ ) .
ساڵی ١٩٣٤ بەرهەمی نەوتی كەركووك ٠،٩٦ ملیۆن تەن بوو ، لە ١٩٤٧ بووە
٤،٤٠ ملیۆن تەن ،لە ١٩٥٧ گەیشتە ١١،٦٥ملیۆن تەن ٢١ ) .
نەوت جگە لەوەی پێویستی بە هێزی كارە ، هاوكات ئەندازیار و میكانیك و
شۆفێر و حەرەسیشی دەوێت ، هەروەسا پێویستی بە ژێرخانێكی پێشكەوتووش
هەیە ، لەوانە وزەی كارەبا ، ڕێگاو بانی بەرین ، پەیوەندی و گواستنەوەی
پێشكەوتوو .
بوونی ئەم توێژانەی ئاماژەمان پێیان دا لە شاردا ، جێگەو ڕێگەی چینی
ناوەند لە شاردا بەهێز دەكات ، چینی ناوەندیش سەرچاوەی گەشەی
هەمەلایەنەی شارن ، سەرچاوەی هەموو تەرز و مۆدێلێكی نوێن .
ئەگەر لە ڕابردوو دەیانووت ئاو و ئاوەدانیی ، لەم سەردەمە كارەبا ڕۆڵی
كەمتر نییە لە ئاو بۆ ئاوەدانی ، بوونی كۆمپانیای نەوت لە شارەكە ،
هۆكارە بوو بۆ گەشەدان بە بەرهەم هێنانی كارەبا لە شار .
((ساڵی ١٩٤٥ وێستگەیەكی كارەبای نوێ دروستكرا ، توانای بەرهەم هێنانی
وزەی كارەبای زۆر زیاتر بوو لەوەی یەكەم . وێستگەی كارەبا بڕ بڕە پشتی
كێڵگەی نەوتە ٢٢) .
كاریگەرییەكی دیكەی نەوت لەسەر گەشەی شار ، نیشتەجێكردنی كرێكار و
كارمەندانی كۆمپانیای نەوت بوو لە ناو شاری كەركووك ، بۆ ئەم مەبەستە
سەدان خانوو دروستكرا لە گەڕەكی مۆدێرنی عەرەفە ، كە بە مۆدەیەكی نوێی
ڕۆژئاوایی نەخشەی خانووەكان داڕێژرا ، سەرباری باخچە دڵگیرەكانی
خانوەكان و باخچەی گشتییەكەی گەڕەكەكە ، دڵڕفینی دیوی دەرەوەی
خانووەكان ، كە تا ئێستاش بە پێشكەوتووترین گەڕەكی شار دەناسرێت لە
كەركووك ((ساڵی ١٩٥٢ ەوە بۆ ١٩٥٥ ژمارەی ٣٤١ خانوو لە عەرەفە دروستكرا
( ٢٣ ) .
ئەم گەڕەكە دوایی ئەوەی بەرینتر بوەوە ، پێویستی بە شارەوانی تایبەت ،
یانەی وەرزش ، قوتابخانە ، كلێسە ، نەخۆشخانە ، باخچەی مۆدێرن ،
گۆڕەپانی فوت بۆڵێن ، .......هەیە .
هاوكات كۆمپانیای نەوتی باكور كەبارەگاكەی لەكەركووك بوو ، دەزگایەكی
كارگێڕی گرنگ و گەورە بوو ، دەیان و سەدان فەرمانبەر كارییان تێیدا
دەكرد ، تەنانەت لە سیاسەتی وڵاتیشدا ڕۆڵی كارا و دیار و گرنگی هەبوو .
پەروەردە لە كەركووك
لە دوای ساڵی ١٩٠٠ خوێندنەوەو نووسین زیادی كرد لە عێراقدا ،
پەیدابوونی خوێندنی سكۆلار هەنگاوێكی گەورە بوو بۆ گۆڕانكاری ڕیشەیی لە
شێوازی ژیان و پێكهاتەی شار و گەشەكردنی چینی ناوەند .. ، هەرچەندە
ڕێژەی خوێندن لە كەركووك زۆر لە خوار عێراقەوە بوو .
لە ڕابردوو تەنها مزگەوت شوێنی چاوپێكەوتنی پیاوانی زانست و ئاین و
ئەدەب بوو ، بەڵام دواتر قوتابخانەی سكۆلار پەیدا بوو ، ئەو تەرزە
پەروەردەییە كۆنە نایەتوانی وەڵام بە مۆدێرنیتە بداتەوە ، قوتابخانەی
سكۆلار پەیدا بوو وردە وردە گەشەیكرد . گرنگترین قوتابخانە سكۆلارە
سەرەتاكانی شاری كەركووك بریتی بوون لە : ((قوتابخانەی شاترلو -
قوتابخانەی مەركەزی - قوتابخانەی قەڵا - قوتابخانەی ئیسرائیلی -
قوتابخانەی كلدانی - قوتابخانەی بڵاخ - قوتابخانەی ئاوچی كچان -
قوتابخانەی تاهیرە - قوتابخانەی شەرقییە لە هەرە قوتابخانە كۆنەكانی
شاری كەركوك ٢٤ ) . كەركووك نەك تەنها قوتابخانە ، بگرە لە سییەكانەوە
قوتابخانەی ساوایانیشی تێدا هەبووە ((ڕەوزە لە ساڵی ١٩٣٦ لە كەركوك
هەبووە ، ٦٣ قوتابی هەبوە ٢٥ ) .
هەروەها لە بیستەكانەوە ، كەركووك چەندین پەرتوكخانەی تێدا هەبووە ((
كتێبخانەی ئەمەل لە ساڵی ١٩٢٦ دامەزراوە خاوەنی محەمەد حەبیب ،
كتێبخانەی عەصری لە ساڵی ١٩٣٠ دامەزراوە خاوەنی عەباس حلمیی ،
كتێبخانەی ئەلتەرەقی لە ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە و خاوەنەكەی مەلا
حەمەدەمین عەصری بوو ( كتێبە میللییە توركمانییەكانییان چاپ دەكردەوە )
(٢٦) . لە ((ڕاستیدا محەمەد ئەمین عەسری خزمەتێكی زۆری بە ئەدەبی كوردی
كردووەو ژمارەیەك ئێجگار زۆر پەرتووكی كوردی چاپ كردووە ، بۆ خۆشی كورد
بووە )).
گرنگترین هەنگاوی مەزن لەم بواری كتێبخانەدا لە شاری كەركووك نرابێت ،
كردنەوەی كتێبخانەی گشتی شارە ، بوونی كتێبخانەی گشتی لەهەر شارێكدا ،
سیمای ڕۆشنبیری و فەرهەنگی شار دەر دەخات ، قۆناغێكیشە بۆ نمایشكردنی
زۆربوونی ژمارەی خوێندەواران لە شار و وەڵامدانەوە بە
پێداویستییەكانیان ((كتێبخانەی گشتی كەركوك لە ساڵی ١٩٣١ دروستكرا ٢٧ )
.
((ئەم كتێبخانەیە لە ساڵی ١٩٣٧ دروست كراوە ، لەسەر پانتایی زەویەكی
فراوان كە تەرزی بیناكارییەكەی تێكەڵاوە لە هونەری بیناكاری ئیسلامی و
هونەری بیناكاری كاریگەری ماوەی هاتنی ئینگلیزەكان ....... زەوی ئەم
كتێبخانەیە لە لایەن (سەید ئەحمەدی خانەقاوە ) پێشكەش كراوە بۆ دروست
كردنی كتێبخانە بەرامبەر ماوەیەكی دیاری كراو ، كە بەڕێوەبەری
كتێبخانەكە لە لایەن ماڵی ( سەید ئەحمەد)ەوە دەست نیشان بكرێت و كورد
بێت ٢٨ ) .
گۆڕانكاركاری فەرهەنگی لە شاری كەركووكدا تەنها بە كتێبخانەوە نەوەستا
، بەڵكە كەرتەكانی دیكەی ڕۆشنبیریشی گرتەوە ، سەرباری ئەوەی لە ساڵی
١٩١١ ەوە ڕۆژنامە لە كەركووك دەركرا كە دواتر هەڵوێستەیەك لەسەری
دەكەین ، لە چلەكان سینەماش هاتە شارەوە ، بوونی سینەما تێكشكاندنی ئەو
شورایە بوو ، ڕێگەی دەگرت لە بینینی جیهانی دەرەوەی سنوورەكان ، لە
ڕێگەی سینەماوە وێنەیەك لە ژیان و پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوا هاتە ناو
وڵاتەوە ، جەماوەر لە شێوازی ژیان ، ئاستی پێشكەوتن ، پەرەگرتنە
ئابورییەكان ، شێوەی شارەكان و ئاپارتمانە بەرزەكانییان بە چاوی خۆیان
بینی ، بازاڕە قەشەنگە ڕوناكەكان لە هۆڵی سینەماوە ئاوی لە چاو
دادەهێنا ، ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرا سینەماو تەلەفزیۆن هێنایانە ناو
شارەوە ، خستیانە بەردەست نوخبەی خوێندەوار و دەوڵەمەندی شار ، تەنها
ئەوەندە ما بیر لەوە بكەنەوە چۆن لاساییان بكەنەوە .
(( ساڵی ١٩٤٠ سینەما غازی دروستكرا ، لە نزیك پردی بەردین ٢٩ ) .
كەركووك لەو ماوەیەدا ، گۆڕانكاری ڕۆشبیری ، ئابوری ، سیاسی كۆمەڵایەتی
گەورەی بەخۆوە بینی ، قەڵەمبازی گەورەی دا ، چەندین فرسەخی بڕی ، چینی
ناوەند كە پاڵەوانی مۆدێرنتەكردنی شار و شارنشینییە ڕۆژ بە ڕۆژ
ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدا بوو .
ئەگەر چاوێك بە ئامارەكانی كۆتایی سەدەی نۆزدە بخشێنیین ، دەبینیین
كەركووك هەنگاوی زۆری ناوە لەم بوارەدا .
بەگوێرەی شەمسەدین سامی ، وەك پێشتر ئاماژەمان پێیداوە ٧ قوتابخانەو
یەك ڕوشدیە لە كەركوكدا هەبووە لە ساڵی ١٨٩٦ ، وەلێ بە گوێرەی ساڵنامەی
عوسمانی ساڵی ١٨٩٢ كە نصرەت مەردان بڵاوی كردۆتەوە ، كەركوك ١٥
قوتابخانەی سەرەتایی و ١ ناوەندی تێدا هەبووە ، بەڵام ساڵنامەی موصڵ
باس لە ١٥ قوتابخانەو یەك ڕوشدییە دەكات لە ساڵی ١٨٩٢ ، كە نەجات
كۆپرئۆغلو بڵاوی كردۆتەوە . لەسەرجەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە
ژمارەیەك قوتابخانەی باش لە كەركووكدا هەبووە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە .
دوای نیو سەدە لەو مێژووە ، دەبینیین ژمارەی قوتابی و قوتابخانەكان بەم
شێوەیە لە شاری كەركوك زیاد دەكەن (( لە ساڵی ١٩٤٧ لە لیوای كەركووك ٦٩
قوتابخانە ،٦٧٠٠ قوتابی هەبووە ، لە وانە ١١ قوتابخانەی كچان ، ١
دواناوەندی كوڕان ،١ ناوەندی كچان ،١ پیشەسازی . بەشێك لەو قوتابخانە
كەوتونەتە قەزاو ناحییەكانەوە كە لە ئامارەكان پێشوودا ئاماژەیان پێ
نەدراوە )).
وەك دەبینیین گۆڕانكاری گەورە ڕوی داوە لە ژمارەی قوتابی و
قوتابخانەكان و پلەو شێوەیان ، پەیدا بونی قوتابخانەی كچان و ئامادەیی
پیشەسازی ، گرنگترین دەسكەوتن لە بواری پەروەردەدا بۆ شاری كەركووك ،
لە ماوەی ئەو نیو سەدەیەدا .
لە چلەكان كەرتی پەروەردە گەشەیەكی بەرفراوانی بەخۆوە بینی ، كار و
كارگێڕی لە شارەكە كە بەرین ببوەوە ، پێویستییان بە دەرچووانی كەرتی
پەروەردە هەبوو ، هیچكە دەرچووانی حوجرەكان نایانتوانی وەڵام بە
پێداویستی سەردەم بدەنەوە .
لە ساڵی خوێندنی ١٩٤٧ ، تەنها ١ قوتابخانەی ئامادەیی كوڕان لە كەركوكدا
هەبووە( ئامادەیی كچان نەبووە) ، (( لە ١٩٤٧-١٩٤٨ و ١٩٤٨-١٩٤٩ ژمارەیان
گەیشتە ٢ قوتابخانەی ناوەندی كوڕان و ١ قوتابخانەی ناوەندی كچان ، لە
ساڵی ١٩٤٩-١٩٥٠ بوو بە ٤ قوتابخانەی ناوەندی كوڕان و ١ی كچان ، لە
١٩٥٠-١٩٥١ بوو بە ٥ كوڕان و ١ كچان ، لە ١٩٥٢ژمارەی قوتابخانەی ناوەندی
و ئامادەیی وەك خۆی بە نەگۆڕی ماوەتەوە ٣٠ ) .
بەڵام قوتابخانەی سەرەتایی كوڕان و كچان و ژمارەی قوتابیانی هەردوو
ڕەگەزەكە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە لە كەركووكدا :
ساڵ ژ.ق. كوڕان ژ.ق.كچان قوتابی كوڕ قوتابی كچ
١٩٤٨-٤٩ ٦١ ١٢
٤٩-١٩٥٠ ٦٢ ١٣ ٦٩٨٦ ٢١٨٦
١٩٥٠-٥١ ٧١٦٢ ٢١٨٠
١٩٥٢ ٦٣ ١٣ ٧٧٤٦ ٢٣٨٠-٥١
هەرچی ژمارەی گشتی مامۆستایانی ئامادەیی و ناوەندییە لە شاری كەركووك
ئاوا بووە :_
ساڵ مامۆستای پیاو مامۆستای ژن
١٩٤٥-١٩٤٦ ١٦ ٦
١٩٤٦-١٩٤٧ ١٨ ٦
١٩٤٧-١٩٤٨ ٢٣ ٥
١٩٤٨-١٩٤٩ ٢٦ ٧
١٩٤٩-١٩٥٠ ٢٩ ٧
١٩٥٠-١٩٥١ ٤٢ ٨
١٩٥١=١٩٥٢ ٤٥ ١٦ (٣١ ) .
بەڵام ژمارەی قوتابیانی ئامادەیی و ناوەندی كوڕان و كچان ، بەم شێوەیەی
خوارەوە بووە :
ساڵ ئامادەیی ك ئا كچ ناوەندی كوڕ نا كچ
١٩٤٧ ١٣١ هیچ ٣٧٢ ٨٦
١٩٤٨ ١٤٤ هیچ ٤٣٦ ١١٠
١٩٤٩ ١٥٠ هیچ ٦٠٨ ١٥٠
١٩٥٠ ١٧٤ ٧٣٢ ٢١٠
١٩٥١ ٩٤٥ ٢٣٧ ( ٣٢ ) .
ژمارەی مامۆستایانی سەرەتایی كوڕان و كچان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :
ساڵ پیاو ژن
١٩٤٧ ٢٠٥ ٨٦
١٩٤٨ ٢٣٥ ٦٦
١٩٤٩ ٢٤٧ ١٠٠
١٩٥٠ ٢٦١ ١٠٤
١٩٥١ ٣٠١ ١٢٧
ئاماری گشتی قوتابخانە ، پۆل ، مامۆستا ، قوتابیانی كچ و كوڕ ، لە ساڵی
خوێندنی ١٩٥٥- ١٩٥٦ دا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە :
قوتابخانە ژ قوتابخانە ژ پۆل ژ مامۆستایان ژ قوتبیان
سەرەتایی كوڕان ٤١ ٢٨٠ ٢٨٠ پ ٨٦٢٦ ك
سەرەتایی كچان ١٥ ٨١ ٨١ژ ٢١٢٩ك
قوتابخانەی احداپ ١٤ ٨١ ١٢پ ٧٤ژ ٦٤١پ ١٧٢٣ژ
قوتابخانەی س لادێ ك٣٣ ١٣٥ ٩٩پ ٢٢٨٩ ك
ق احداپ لە لادێ ٢ ٩ ٦ ١٤٧ك ١١ژ
ق س اهلی كوڕان ٥ ٣٢ ٤٩پ ٣ژ ٨٨٢ك ١٤٣ژ
ق الاحداپ اهلی ٣ ١٨ ١٧ژ ٣٠٧ك ٢٤٢ ژ
ق هێڵی شەمەندەفەر ٢ ٩ ٥پ ١٣٧ پ ٣٠ژ
كۆی گشتی ١١٥ ٦٢٢ ٤٥١پ ١٧٥ژ ١٣٠٢٩ ك ٤٢٧٩ژ (ئافرەت) (٣٣).
پێشكەوتن لە كەرتی پەروەردە ، دەستپێكی گەشەسەندنە لە هەر كۆمەڵگەیەكدا
، بە ئاستی پێویست و خوازراو نەبووە ، لە لایەن دەوڵەتەوە بودجەی
پێویستی بۆ دابین نەكراوە ، وەك لێرەدا لەم نامەیە دەیبنین :
((خەرجی كەرتی پەروەردە لە بوجەی ساڵی ١٩٥٧ - ١٩٥٨ بڕی ٤٠٤٥٠٠ دیناری
دەوێت ، كەچی تەنها ٣٨٠٠٠٠ دیناری بۆ تەرخان كراوە ، بۆ ساڵی ١٩٥٨ -
١٩٥٩ پڕۆژەیەك بە ٤٨٧٧٩٨ دینار پێشكەش كراوە ٣٤ ) .
بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان ، بە تایبەت بەرزبونەوەی ڕێژەی لە دایك
بوون و دابەزینی ڕێژەی مردن ، ژمارەی منداڵانی كەمتر لە ١٥ ساڵ زۆر
چووە سەر ( ساڵی ١٩٥٧ نێوەندی لە دایك بوون ٣٧٠٠٠ بووە ، مردن ٤،٨
هەزار بووە ( ٣٥ ) ، ئەمەش لە ئەنجامی چاك بوونی كەرتەكانی تەندروستی و
پەروەردە و باش بوونی خۆراكی هاووڵاتیان و نەمانی سەردەمی گرانییەكان و
بە كۆمەڵ بە نەخۆشی و برسێتی مردنەكانە ، بۆیە داواكاری لەسەر
دروستكردنی قوتابخانە زیادی كرد ((پێداویستی قوتابخانە زیادی كرد ،
داوا كرا ٣٤ قوتابخانە لە ناو شار و قەزاو ناحیەكان دروست بكرێت لەوانە
٢ لە شۆڕجە (كوڕان وكچان ) و ١ لە هەریەك لە گەڕەكەكانی ئیمام قاسم و
شاترلوو صاری كەهیە ٣٦ ) . ((بەگوێرەی ئاماری ١٩-١٠-١٩٤٧ لە كۆی ٢٨٦٠٠٥
كەسی دانیشتوی كەركوك ٢١٣٨٤ كەسی خوێندەوارە . لە عێراقیش لە كۆی
٤٨١٦١٨٥ ، ٣٣١٩٤٦٩ی نەخوێنەوارە ٣٧ ) .
بەم شێوەیە دەبینیین لە سەرجەم لیوای كەركووك ، خوێندەواری ڕێژەی تەنها
٧،٤٧٦٪ بووە ، لە عێراقیش ڕێژەی خوێندەواری ٣١،١٧٪ بووە ، لێرەوە
جیاوازی نێوان ڕێژەی خوێندەواری لە لیوای كەركووك و هەموو عێراقمان بۆ
دەردەكەوێت ، خوێندەواری لە لیوای كەركووك كەمتر لە شارەكی عێراق بووە
.
هاوكات بەهۆی گەشەكردنی كەرتی پەروەردە لە شاردا ، بۆ دابینكردنی شوێنی
ژیان بۆ مامۆستایان ، دەوڵەت هەوڵی دروستكردنی خانووی داوە بۆ
مامۆسایان ، تەنها نموونەیەك لەمە ((١٦ خانوو بۆ مامۆستایان دروستكرا
٣٨ ) .
بەرهەمی كشت و كاڵ و ئاژەڵداری.
گۆڕانكاری لە هۆیەكان و پەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان لە كەرتی كشت و
كاڵ ، هۆكاری سەرەكییە بۆ گەشەی ڕێژەی شارنشینی لە هەر وڵاتێكدا ، شار
دژەكەی لادێیە ، بە گەشەكردنی هەریەكەیان ئەوی دیكە دەپوكێتەوە ،
كەرەسەی سەرەكی گەشەی ڕێژەی شارنشینی ، هاووڵاتییانی لادێیە ، ئەو
هاووڵاتیانەی ملی ڕێگای شار دەگرنە بەر ، بۆ درێژەدان بە ژیان و گەڕان
بە دوای بەهەشتێكدا ، لە ئێش و ئازاری سستەمی دەرەبەگایەتی و ڕەنج و
مەینەتییەكانی ناو كێڵگەكانی كشت و كاڵ و برسێتی و بێكاری ڕزگاریان
بكات .
لە قۆناغی گۆڕان لە پەیوەندی بەرهەم هێنانی دەرەبەگایەتی بۆ
سەرمایەداری ، بەكارهێنانی ئامێرە پێشكەوتوەكانی بەرهەم هێنان لە كەرتی
كشت و كاڵ دەچێتە سەر لە ڕوی چەندایەتی و چلۆنایەتییەوە ، ئەمەش دەبێتە
هۆی كەم بوونەوەی بەكارهێنانی هێزی كار لە كەرتی كشت و كاڵ ، بەمەش
ژمارەی بێكارانی لادێ دەچێتە سەر . بۆ درێژەدان بە ژیان ، و پەیداكردنی
پاروی ڕۆژ ، سوپای بێكارانی لادێ كۆچ دەكەن بۆ شار . بۆ پەیدا كردنی
بژێوی ژیان .
بۆیە ناتوانرێت قسە لەسەر هۆكاری كۆچكردن بكرێت ، بێ دەستنیشانكردنی
گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان .
كەركووك لە دوای ڕومادی و موصڵەوە دەهات لە ڕوی فراوانی ڕوپێوی خاك لە
عێراقدا ، سەرباری ئەوەی بەشی زۆری خاكەكەی ڕەقەن و بە پیت و تەختاییە
و بە كەڵكی كشت و كاڵ دێت .
هاوكات پەیوەندی زاڵمانەی دەرەبەگایەتی لە شاری كەركووك لە ترۆپكدایە ،
لە كوردستاندا بەرزترین پلەی خاوەندارییەتی دەرەبەگایانەی زەوی لە
كەركووكدا بوو ، بۆیە هەر گۆڕانكارییەك لەپەیوەندییەكانی بەرهەم هێنان
، هەر چاكسازییەك لە بواری یاسای چاكسازی كشت و كالێی و بەكار خستنی
ئامرازی نوێ لە بواری بەرهەم هێناندا ، ڕاستەوخۆ كاردانەوەی لەسەر
ژیانی جوتیارانی هەژاری دەڤەری كەركووك دەبوو :
((لیوای كەركوك لە ڕووی ڕوپێوی خاك ، لە دوای ڕومادی و موصڵ گەورەترین
ڕوپێوی خاكی هەبوو لە عێراقدا ، بە گوێرەی ئاماری ساڵی ١٩٥١ ، ڕوپێوی
خاكەكەی ٢٠٣٥٥ كم٢ ، ڕوپێوی زەوی كشت و كاڵییەكەی ٨،٥٦٢ كم٢ ، ژمارەی
خاوەندارانی زەوی ٧٤٠٩ كەس بوو ، ڕێژەی ناوەندی موڵكدارییەتی زەوی لە
كەركووك بۆ هەر خاوەندارێك ٤٦٢ مشارەو ١١٦ هـكتار زەوی بوو ، ئەم
ڕێژەیەش بەرزترین پلەی خاوەندارییەتی دەرەبەگایەتی زەوی هەبوو لە
عێراقدا ، لە دوای شارەكانی عەمارە و كوت و ناسریە .
هەرچەندە هەولێر بە هەرێمی خاوەندارییەتی دەرەبەگانەی زەوی ناسراوە ،
كەچی هەر مەلاكێك تەنها ١٣٠ مشارەو و ٢٣ هـكتار و سلێمانی هەر مەلاكێك
٦١ مشارەو و ١٥ هـكتار زەوییان بەر دەكەوت (٣٩) .
گەورەترین خاوەندارانی زەوی لە لیوای كەركووك ، مەلاكە كوردەكان بوون ،
جگە لە مەلاكە كوردەكان ، لە لیوای كەركووكدا هیچ مەلاكێكی نەتەوەكانی
دیكە لە لیستی گەورە خاوەندارانی زەوی نابینیین .
ئەمەش دوو لایەنی هەیە ، لە لایەكەوە دەربڕی ئاستی چەوساندنەوەی
جوتیارانی كوردی ناوچەی كەركووكە ، لە لایەن شێخ و كوێخا و بەگ و
دەرەبەگە كوردەكانی كەركووكەوە ، لە لایەكی دیكەوە كوردەكان بۆ خۆیان
خاوەنداری زەوی ناوچەكە بوونە لە لیوای كەركووك ، دەربڕی ئەوەیە خەڵكی
ڕەسەنی ناوچەكەن ، بۆیە لە یەكلاكردنەوەی ناسنامەی شارەكە دەبێت ئەم
خاوەندارییەتییە لەبەرچاو بگرترێت ، سەرباری گرنگی خاوەنداری ئەو
زەوییانەی كە چاڵگە نەوتییەكان دەكەونە ناوییەوە .
((هەشتەم مەلاك لەعێراق سەید ڕۆستەم سەید محەمەد كاكەیی بوو لە كەركووك
، خاوەند ١٩١٠٣٩ دۆنم زەوی بوو . شێخەكانی تاڵەبان خاوەند ١٣٧١٦٣ دۆنم
زەوی بوون ، بە پلەی ١١هەمین دەهاتن لە ڕیزی گەورە خاوەندارانی زەوی لە
عێراق ، بابانییەكان ٨١٣٥٣ دۆنم زەوییان لە كەركووك و دیالەو حلە
بەدەستەوە بوو ، سەید ئەحمەد خانەقا ٤٢٣٥١ دۆنم زەویی هەبوو ، ئەمانە
لە ڕیزی گەورە ٤٧ مەلاكەكان دەهاتن لە عێراقدا ، كە هەر یەكەیان ڕێژەی
٣٠٠٠٠ دۆنم زەوی زیاتریان هەبووە ، لە هەرە گەورە مەلاكانی عێراق بوون
( ٤٠ ) .
چەوساندنەوەی هەمەلایەنەی جوتیاران ، لە لایەن ئاغا و شێخ و كوێخا و
بەگەكانی كەركووكەوە ، ژیانی لە جوتیاران تاڵ كردبوو . جوتیاران بە
دوای هەلێكدا دەگەڕان ڕزگارییان بێت لەو دۆزەخە ، بۆیە دەبینیین كاتێك
پاشایەتی دەڕوخێت ، جوتیارانی كەركووك بە لێشاو ڕوو لە شار دەكەن و لە
گەڕەكی كۆماری لە كەناری شار دەگێرسێنەوە ، هەروا بەشی زۆریان لە ڕووی
سیاسییەوە حیزبی شیوعی هەڵدەبژێرن وەك وەڵامدانەوە بەرامبەر بە
چەوساندنەوەكانی ڕابردوو ، لە قۆناغی دواتریشدا زۆربە پەیوەست دەبن بە
كۆمەڵەوە (( ئاغاكان هۆكارێكی كۆچی جوتیاران بوون ٤١ ) .
پاش ئەوەی شار لە ڕووی ئابورییەوە چالاك بوو ، دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی
لە لادێ بەرەو لاوازی چوو ، شارەكان بوونە شوێنی جموجۆڵی سیاسی . بە
ئاستەم جوتیاران هەلیان بۆ ڕێك كەوت ، لادێیان بەجێ هێشت و بەرەو شار
كۆچیان كرد ، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەوە كۆچ ڕوو لە شار بەرەو
بەرزبونەوە دەچوو ((كۆچ لە لادێوە بۆ شار لەساڵی ١٩٤٧ ەوە چووە سەر ٤٢
) .
هێنانی ئامێر و تەكنەلۆژیاو ئامرازی نوێی بەرهەم هێنان لە كەرتی كشت و
كاڵ ، بۆ ناو بازنەی بەرهەم هێنان ، بەڕادەی سەرسوڕهێنەر بەكارهێنانی
هێزی كاری دەستی جوتیارانی كەمكردەوە ، ئەمەش بووە هۆی بێكاركردنی
جوتیارانی بێ زەوی لە لادێ ، پانتاییەك بۆ جێگەیان لە بازنەی بەرهەم
هێنان لە لادێ نەمایەوە ، بۆیە تاكە ئەلتەرناتیفیان كرچكردن بوو بۆ شار
، بۆ فرۆشتنی هێزی كار .
لە چلەكان بە دواوە ، وردە وردە كەلوپەلی كشت و كاڵی پێشكەوتوو هێنرایە
ناو عێراق و كەركووكەوە ، یەكێك لەوانە ، ترۆمپای ئاوە ، كە ڕۆڵی كارا
دەگێڕێت لە بواری كشت و كاڵ و پێشخستنی ئاودێریدا .
ساڵ ٤٩-١٩٥٠ ٥٠ -٥١ ٥١-٥٢
ژمارە هێز ژمارە هێز ژمارە هێز
كركوك ٣ ٤٤ ئەسپ ١١ ٢٣٧ ئەسپ ١٣ ٢٥٤ئەسپ
عیراق ٣٥٩٣ ١٣١١٣٩ ٣٧٧٥ ١٤٢١٠٧ ٤٠٦٩ ١٥٦٨٧٤ (٤٣) .
هەرچی ماشین و كەلوپەلی كشت و كاڵییە ، لە كۆتایی چلەكانەوە بۆ
یەكەمجار هاتە كەركووكەوە ، بوونی ماشین و كەل و پەلی كشت و كاڵی
سەرباری ئەوەی ڕۆڵی كاریگەر لە بەرهەم هێنانی كشت و كاڵدا دەگێڕێت و
شوێنی كاری دەستی جوتیاران دەگرێتەوە ، هاوكات پەیوەندی شار و لادێ بە
یەكەوە بەهێز دەكات ، هەروەها جوڵە بە بازرگانی دەدات ، جوتیاران هان
دەدات بەروبووم بۆ بازاڕ بەرهەم بهێنن ، بە تایبەت ئەو بەروبومانەی
جاران بەرگەی ڕێگەی كەر و بارییان ناگرت :
جۆر ساڵ ژمارەی لە كەركوك
لاندرۆڤەر ١٩٥٠ هیچ
--- ١٩٥١ ١
--- ١٩٥٢ ١
جێبی كشتوكاڵی ١٩٥١ ٢
---- ١٩٥٢ ٢
ئامێر هەڵكەندن هیچ
بەزارە هیچ
دەڕاسە هیچ
خەرماشە ١٩٥٢ ٣ ( ٤٤) .
ناوچەی كەركووك جگە لەوەی ناوچەیەكی كشت و كاڵی گرنگ بوو لە عێراق ،
هاوكات لە ڕوی سامانداری ئاژەڵیشەوە دەوڵەمەند بوو ، جگە لەوەی
پێداویستی خۆی لە شیر و گۆشت و خوری و پێستە دابین دەكرد ، لێشی زیاد
دەبوو :
١٩٥٠-١٩٥١ ١٩٥١ - ١٩٥٢
مانگا ٢٣١٥ ٢٧٦٠
مەڕ ٤٢٨٧٢ ٤٥٤٥٣
بزن ٣٨٨٦٥ ٢٨٨١١
عێراق: مانگا ١٠٨٢٠٨ ٩٨٧٣٩
مەڕ ٧٨٥٦٥٠ ٨٣٥٢٩١
بزن ٢٢٠٥٢٥ ٢١٢٤٩٦ ( ٤٥) .
كەركووك نەك توانیوییەتی پێداویستی خۆی دابین بكات لە بەروبوومی ئاژەڵ
و پەلەوەر ، بەڵكە بەشێك لە شارەكانی دیكەی كوردستان و عێراق پشتییان
بە بەرهەمەكەی بەستووە .
بەرهەمی هێنانی شیر لە لیوای كەركوك بەم شێوەیە بووە:
ناوچە هەزار لتر كاربردی ناوخۆ بڕی بۆ ڕۆن و پێداویستی دیكە
ناوەندی كەركوك ٧٥ ٥٠ ٢٥
پردێ ٤٠٠ ١٠٠ ٣٠٠٠٠
كفری ٥٠ ٢٠ ٣٠
قەرەتەپە ١٨ ١٢ ٦
چمچماڵ ٥٠٠ ٩٠ ٤١٠
خورماتوو ٥٠٠ ٢٥٠ ٢٥٠
كۆ ١٥٤٣٠٠٠ ٥٢٢٠٠٠ ١٠٢١٠٠٠ ( ٤٦) .
بەهۆی باشبوونی باری ئابووری تاكەوە ، توانای بەكاربەری هاووڵاتیان
چووە سەر ، بۆیە نرخی ئاژەڵ و پەلەوەر لە بازاڕ زیادیكرد.
مەڕ ٤ دینار
بزن ٢،٥ دینار
مانگا ١٥
گۆلك ٤،٥
گوێدرێژ ٢
مریشك ٠،٢٥٠
مریشكی ڕۆمی ٠،٥٥٠
گا ٣٥ ( ٤٧ ) .
گەشەكردنی كەرتی پیشەسازی.
لە كۆتایی دەیەی نۆی سەدەی نۆزدەدا ، لە كەركووك جگە لە ١٥ ئاشی ئاو ،
١٢٨٢ دوكان ، ژمارەیەك دوكانی تەنەگە چی و ئاسنگەر و دارتاش ....
شوێنگەیەك بۆ دروستكردنی قوماش و یەك بۆ كەتان و یەكیش بۆ داو ، لە پاڵ
خمچی و زێڕەنگەر و هەویركاری ، هیچی دیكە لە شاردا نابینرا ، لە ناو
كریستانەكانیش دروستكردنی شەراب و ئارەق هەبووە .
بەڵام لە چارەكی یەكەمی سەدەی بیستەوە ، سەرباری كۆمپانیای نەوت لە
كەركووك ، وەك پێشتر ئاماژەمان پێیدا ، كە هەزاران كرێكار كاریان تێیدا
دەكرد ، دەیان كورەخانەی بەرهەم هێنەری گەچ و قایە شكاندنیش هەبوون ،
كە سەدان كرێكار لە ناخۆشترین هەلومەرجی كاركردندا كاریان تێیدا دەكرد،
بە دوایدا كۆمەڵێك پڕۆژەی بچوك و مام ناوەندیش هاتنە ئاراوە ، ڕۆژ بە
ڕۆژ ئەو پڕۆژانە لە زیاد بووندا بوون : (( لە ساڵی ١٩٥٤دا لە لیوای
كەركوك ١٣٢٨ پڕۆژەی پیشەسازی هەبووە ، ٣٥٢٧ كرێكار كاریان تێدا كردووە
، ١٧٢٠٠٠ دینار هەقدەستی ساڵانەی كرێكارەكانی بووە ، داهاتی گشتییان
٢،٠٨٦،٠٠٠ دینار بووە ( ٤٨ ) .
وەلێ كرێكاران لە هەلومەرجێكی زۆر سەخت و نا لەباردا كاریان دەكرد ،
هیچ یاسایەك نەبوو داكۆكییان لێ بكات ، سەرباری ئەوەی كرێی كاریان زۆر
لە خوار بوو ((ڕۆژانەی كرێكاری زیاتر لە ١٦ ساڵ تەنها٢٥٠ فلس بوو ،
بەڵام كەمتر لە ١٦ ساڵ ١٨٠ فلس بوو ( ٤٩) .
كۆچبەرانی كورد لە لادێوە دەهاتنە شارەوە ، ژیانێكی پڕ مەرگەسات
چاوەڕوانیان بوو ، هەلی كاركردنیان لە ئاستێكی زۆر لەخواردا بوو ،
كەناسی ، حەمباڵی ، دەست فرۆشی ، كرێكاری بیناو كورەی گەچ ، شاگردی ،
باخەوانی ، فەڕاشی ، حەرەسی .... .. یان دەكرد ، سەرباری ئەوەی لە
گەڕەكە هەژارنشینەكانی كەنار شار ، خانوی كرێی بچوك و خراپیان بەكرێ
دەگرت ، زستان لەبەر تكەی باران و هاوینانیش گەرما ، خێزانی گەورە لە
هۆدەیەكدا ، كە جاری وا هەبوو لە چەند خێزانێك پێك داهاتن ، هەموو
پێكەوە دەژییان .
ئەم هەلومەرجە خراپەی ژیانی كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردی كەركووك بوو
وای كرد ، یەكێك لە نەبەردە چینایەتییە گەورەكانی مێژووی عێراق لە
كەركووكەوە كڵپە بسێنێت ، كە نزیك بە شەش یەكی دانیشتووانی ئەوسای شار
بەشداربوون تێیدا ((لە خۆپیشاندانی ١٢-٧-١٩٤٦ گاورباخی كەركوك زیاتر لە
١٠٠٠٠ كەس بەشدارییان كرد (٥٠ ) .
بازرگانی لەگەڵ دەرەوە چووە سەر ، ئەمەش وای كرد كەرتی گواستنەوەو
گەیاندن و پەیوەندی گەشە بكات ((بازرگانی دەرەوە گەشەی كرد لەگەڵ
ئەوروپا ، پۆست و برقیە هاتە ئاراوە (٥١) .
بەكارهێنانی وزەی كارەبا لە بەرز بوونەوەدا بوو ، تەزووی كارەبا گەیشتە
هەندێك شارو شارۆچكەی دەوروبەریش ، بوونی وزەی كارەبا گەشە بە كەرتی
پیشەسازی مۆدێرن دەدات ((ژمارەی ئەو خانوانەی وزەی كارەبایان بۆ
ڕاكێشرابوو ، لە هەموو لیوای كەركوك دەگەیشتە ٨٣٦٢ خانوو ، كە دەیكردە
١٧،٢٨٪ ی هەموو لیواكە (هەموو چەچەماڵ ١ ماڵ -دووز ٤٨٨- كفری ٤٥٧) .
هەرچی ئەو ماڵانەی بۆڕی ئاویان بۆ ڕاكێشرابوو ، ژمارەیان دەگەیشتە
١٠٩٦٢ خانوو ، دەیكردە ٢٢،٦٦٪ سەرجەم خانووەكان ، لێ ئەو ماڵانەی
ئاودەستیان هەبوو بریتی بوون لە ١٤٥٩٩ خانوو ، دەیكردە ٣٠،١٨٪ ی
خانووەكانی لیوا ، ئەو ماڵانەی گەرماویان هەبوو ٥٨٧٥ ماڵ بوو ، دەیكردە
١٢،١٥٪ ی هەموو ماڵەكانی لیواكە (٥٢) .
(( لە ناوەندی قەزای كەركوك ، ژمارەی ئەو حەوشانەی تەزوی كارەبایان
هەبوو ٧٤١٦ ماڵ بوو ، ئەوانەی بۆڕی ئاویان هەبوو گەیشتە ٩٢٤٢ ماڵ ، ئەو
خانوانەی گەرماویات هەبوو ، ژمارەیان دەگەیشتە ٥٢٥٥ ماڵ ، ئەوانەی
ئاودەستیان هەبوو ژمارەیان ١٢٤٣٨ ماڵ بوو ( ٥٣ ) .
بە گەورە بوونەوەی شار ، زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان ، ڕێژەی بەكار
هێنانی ئاویش چووە سەر (( هاوكات لە لیوای كەركوك بۆ پێداویستی
هاووڵاتیان ١١٥ بیری نوێ لێدرا ( ٥٤ ) .
بە گەشەكردنی پەیوەندی ئابوری سەرمایەداری ، بۆ هاوكاریكردنی كەرتی
تایبەت و هاندانیان بۆ كردنەوەی پڕۆژەی ئابوری نوێ ، بانك وەك
پێداویستی سەرەكی سەرمایەگوزاری كرایەوە ((بانكی ڕەهن لە بەرواری
٩-٦-١٩٥٦ لە شەقامی مەجیدیە كرایەوە ( ٥٥ ) .
شار خەڵكەكەی بەكار بەرن ، بە پێچەوانەی لادێوە كە خەڵكەكەی پاشەكەوت
كەرن ، ، شارییەكان بازاڕ بەرهەم دەهێنن ، بۆیە چەندە ژمارەی
دانیشتووان و داهاتی تاك تێیدا بچێتە سەر ، بازاڕەكانی گەشە دەكات و
بازرگانییەكەی دەبوژێتەوە ، لە گەڵیدا پیشەسازی شمەكە بەكاربەرە
ئارایشتیی و خۆراكییەكان تیایدا گەشە دەكات .
هاوكات بە جوڵانی بازاڕ ، گەورە بوونەوەی شار ، زۆربوونی دراو لە بازاڕ
، كەمكردنەوەی باج لەسەر موڵكدارەكان ، چینێكی دەوڵەمەند پەیدا بوون ،
ئەمانەش كەوتنە دروستكردنی قەسری گەورە گەورە لە گەڕەكەكانی كەنار شار
، بۆ ڕزگار بوون لە هەرجومەرجی شار كە پڕ ببوو لە خەڵكی نەناسراوو و
لادێیی نەخوێندەوار و بێگانە بە كولتوری شارنشینی :
((دەوڵەمەند زیادی كرد لە ڕوی چەندی چلۆنایەتییەوە ، ئەمەش بووە هۆی
ئەوەی كاربردییان زیادی كرد ( ٣٦ ) .
ئەم دەوڵەمەند بوونە گەشەی بە بازاڕ و دروستكردنی خانوو و قەسر دا لە
شارا .
بەهۆی گەورە بوونەوەی شار ، وە پەیدابوونی ماشین ، بۆ خێراكردنی
پەیوەندییەكان ، ئۆتۆمۆبێلی گواستنەوەی هاووڵاتیان بۆ شار دابین كرا ،
كۆمپانیای تایبەت بۆ ئەم كەرتە دروستكرا :
((بەهۆی گەورە بونەوەی شار و زۆربوونی دانیشتوانەكەی ، هەژاری لە لە
بواری گواستنەوە ، ئەنجومەنی شار لە دانیشتنی ڕۆژی ١٥-٢-١٩٥٥ ، بڕیاری
دامەزراندنی مصلحە لنقل الركابی دا ، بە كۆی سەرمایەی ٢٥٠٠٠٠ دینار ،
٢٦ پاس دابین كرا بۆ شار ، كە ڕۆژانە هەریەكەیان ١٦ كاتژمێر كاربكەن (
٥٧ ) . ئەم پاسانە جگە لەوەی گەڕەكە دورەكانی بەستەوە بە ناوەندی
شارەوە ، هاوكات پەیوەندی گەڕەكە دوورەكان و شارو شارۆچكەكانی بەشار و
ناوەندی شارەوە بەهێز كرد .
بواری تەندروستی.
لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا ، لە هەموو ناوچەی كەركووك تەنها ١ نەخۆشخانەو
هەمان ژمارە دەرمانخانە هەبوو .
لە ساڵی ١٩٤٧ لە هەموو لیوای كەركووك ، ئەو ژمارەیە بەرزبوەوە بۆ ١
نەخۆشخانەی سەرەكی و ٢٢ نەخۆشخانەی بەش ، تەنها ٨ پزیشك ، كە ٦ییان
عێراقی بوون كارییان دەكرد لەو نەخۆشخانانە .
لە پەنجاكاندا ئەم ژمارەیە بەرز بوەوە بۆ ٥ نەخۆشخانە (( كەركوك لە
ساڵانی ١٩٥١ و ١٩٥٢ تەنها ٥ نەخۆشخانی تێدابوو ، لە كۆی ٨٣ لە ١٩٥١ و
٨٩ لە ١٩٥٢ لە هەموو عێراقدا ( ٥٨) .
لە هەمان ساڵدا ژمارەی كارمەندەكانی كەرتی تەندروستی لە لیوای كەركووك
بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :
((چاودێری تەندروستی ٧ ، كوتێنەر (١٥) ، برین پێچ (٤٦)، وێنەگری ئەشیعە(٢)،
یارمەتیدەری ئازمایشگا(٢) ، مامان(٢٠)، سستەر(٣٢)، كارمەندی تەندروستی
(٨) ، یارمەتیدەری دەرمانخانە (١) ، ددان دروست كەر (٣)، دكتۆری ددان(٧)(
٥٩ ) .
هەمان ساڵ داواكرا خانوو بۆ كارمەندانی كەرتی تەندروستی دروست بكرێت (
(هەروەها داوا كرا ١٩ نەخۆشخانە و خانوو بۆ بەشی تەندروستی دروست بكرێت
. لە ناو داواكارییەكاندا بەشی تایبەت بە ئەشیعە گرتن بۆ شار (٦٠) .
لە هەموو لیوای كەركووك لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا تەنها ١ دەزگای
كاڕگێڕی حكومی هەبوو ، پاش نیو سەدە ، ئەم ژمارەیە بەرز بوەوە بۆ ٣١
دەزگای كاڕگێڕی ، هەروەها ژمارەی پزیشكەكان بەرز بوەوە بۆ ١٥ ، هاوكات
بەشی وێنە گریش كرایەوە ، كە نوێ بوو لە شاردا ، هاوكات نەخۆشخانەی (حمیات)یش
كرایە ، لە ڕابردوودا نەخۆشییە حومەیاتەكان ، هۆكاری مردنە بە
كۆمەڵەكان بوو ن ((لە لیوای كەركوك ٣١ دەزگا هەبوو ، ٢٤ ی لە قەزاو
ناحیەكان بوو . لەناو شار نەخۆشخانەی پاشایەتی كەركوك هەبوو ، دوایی
بوو بە كۆماری كە ئامێری ئەشیعەو تاقیگە و ... نەخۆشخانەی تا و چەند
نەخۆشخانۆكەیەك هەبوو . لە لیواكە كۆی ١٥ پزیشك هەبوو ( ٦١ ) .
بەهۆی گەشەكردنی كەرتی تەندروستی ، كردنەوەی بەشی كوتان و تا و تاقیگەو
ئەشیعەو زۆربوونی ژمارەی پزیشكەكان ، هەروەها باش بوونی باری ئابووری و
بەرزبوونەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان ، ڕێژەی مردن دابەزی ، هاوكات
ڕێژەی لە دایك بوون بەرز بوەوە ، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی زۆربوونی
ژمارەی دانیشتووانی شاری كەركووكە :
((ساڵی ١٩٥٠ ڕێژەی لە دایك بوون ٣،٩٪ بوو گەیشتە ١٤٧١ ، بەڵام مردن
١،٨٪ گەیشتە ٣٦١ كەس ( ٦٢ ) .
ساڵ بە ساڵ ڕێژەی مردن دابەزی ، سەردەمی دەردە كوشندە بە كۆمەڵەكان
تێپەڕی .دووای ساڵێك لەو مێژووە ، مردن بە ڕێژەی ٠،٢٪ زیاتر لە ساڵی
پێشوو دابەزی ، هاوكات لە دایك بوون ٠،٥٪ بەرزبوەوە :
((لە ساڵی ١٩٥١ ڕێژەی مردن دابەزی بۆ ١،٦٪ و ڕێژەی لە دایك بوون بەرز
بوەوە بۆ ٤،٤٪ ( ٦٣ ) .
خانوو و شەقامەكانی شار.
ژمارە و تەرزی خانوو و پانتایی شەقامەكان ڕۆڵی كاریگەر دەگێڕن لە
دیاریكردنی قەبارەی شار ، بەهۆی ئەوەی پانتایی شارەكان لە ناو شوراو
قەڵاكاندا قەتیس مابوو ، بۆیە خانووەكان سادەو بچوك لە پاڵ یەكتر دروست
دەكران ، ، تایبەتمەندی شاری ئیسلامی ئەوە بوو ڕێژەی ناوچەی بۆشایی كەم
، نەبوونی باخچەو گرنگی نەدان بە دیوی دەرەوە ، ئەمانەش وای كردووە ،
شارەكان بچكۆلەو ناشرین و وشك بن . دوای دەرچوونە دەرەوەی شار لە
سنووری قەڵا قەبارەی شار گەورە بوەوە و ژمارەی خانوەكانی زیادیكرد :
((هەموو لیوای كەركوك ٤٨٣٦٩ خانوی تێدابوو بۆ ٥٤٣٦٠ خێزان .... كۆی
گشتی ژوورەكان لە لیوای كەركووك ١٣٤١١٥ ژوور بوو ( ٦٤ ) .
لەم ئامارەوە ئەوەمان بۆ دەرەكەوێت ، لە ساڵی ١٩٤٧ ، ٥٩٩١خێزان لە
لیوای كەركووك بێ خانوو بوونە ، زۆربەی ئەوانەش بە شێوەی ئاسایی
دانیشتووانی شارەكان بوون .
گواستنەوە لەخانووی قوڕەوە بۆ كەرپوچ و قایەو گەچ هەنگاوێكە بۆ
مۆدێرنتە كردنی شار ، هەروەها لە خانووی گومبەدییەوە بۆ بنمیچی تەخت و
بەكارهێنانی شێلمان و عامود و جەمەلۆن ، بەكارهێنانی خشتی سورەوە كراو
چیمەنتۆ ، بە دوایدا شیش و چەمەنتۆ تەكانی گەورەیان بە تەلارسازی دا لە
كەركووك ، پەیدا بوونی خانووی مۆدێلی ڕۆژئاوایی لە خانووەكانی عەرەفەوە
بۆ ئیسكان ، هەروەها باڵەخانەی چەند نهۆمی وەك بانكی ڕافدەین و پۆست و
دادگا ..... ، گەورەترین شۆڕش بوو لە بواری باڵە خانە سازی لە سەردەمی
خۆیدا لە كەركووك بەرپا كرا ، شاری لە شارە دێوە كرد بە شاری مۆدێرن .
((لەو خانوانەی لە كەركووكدا بوو ، ٦١٦٠ یان لە قایە و ١٠٥٥ یان لە
كەرپوچ دروستكرابوون ( ٦٥ ) .
بوونی ئەو ژمارە زۆرە خانووە دروستكراو لە كەرپوچ لە شاری كەركووك ، بە
دواییدا خانوەكانی عەرەفەو ژمارەیەك خانوو بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان
دروستكرا و دروستكردنی گەڕەكی ئیسكانیش هاتە پێشەوە ، هەموویان كە لە
سەر شێوەی ڕۆژئاوایی داخراو دروستكرا بوون ، لە جیاتی كۆڵانی تەسك ،
شەقامی پان و باخچەی بەردەرگا و پەنجەرەی فراوان و دەرگای چەند دەرییان
بۆ داندرا ، سیمای شاریان كردەوەو جوانیان كرد ، ڕەنگ و ڕوخساری شاری
مۆدێرنیان بە شاری كەركووك بەخشی .
بەشی زۆری دانیشتووانە كرێچییەكانی شار لەم سێ بەشە پێك دەهاتن :
- ئەوانەی لە لادێكانی كەركووكەوە دەهاتنە شارەوە .
- ئەوانەی لە دەرەوەی لیواكەوە كۆچیان كردبوو بۆ كەركووك .
- ئەو لاوانەی خێزانی تازەیان پێكەوە نابوو .
هەرچەندە لە چلەكاندا هێشتا خانەوادەكان لێك جیا نەببونەوە ، نەوەو
بەرە بابەكان هەموو پێكەوە لە ناو دیواری یەك حەوشدا دەژیان ، دەرچوون
لە سنووری حەوش دەرچوون بوو لە دەسەڵاتی باوك و یاخی بوونەوە لە داب و
نەرێتی باو ، مۆدێرنە ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیانە هەرەس پێ دەهێنێت ،
جارێكی خێزانەكان لە یەكەی بچووك بچووك ڕێك دەخاتەوە . بۆیە كۆمەڵ
پێویستی بە ژمارەیەكی زیاتری خانوو و ژور دەبێت ، هاوكات توانای
ئابوریش ڕۆڵ دەگێڕێت .
((ژمارەی خانوی كرێ لە كاتی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ ، گەیشتە ٤٩٦٣ خانوو ،
ئەو خانوانەی لەكاتی ئاماركردنەكەدا بەتاڵ بوون ژمارەیان ٤٥٠ خانوو بوو
. ئەو خانوانەی خاوەنەكانیان تێیدا دەژیان ٥٤،٦٪ خانووەكانی شاری پێك
دەهێنا ، لە ٢٥٣٨ خانوودا ژوور بەكرێ چوبوو ، ژمارەی ژوورە بەكرێ
چووەكانی ناو شاری كەركوك ، ١٠٤٦٨ هۆدە بوو ( ٦٦ ) .
بەم شێوەیە دەبینیین لە زیاتر لە نیوەی خانووەكاندا ژور بەكرێ چووبوو ،
بە شێوەی گشتی هەر حەوشێك زیاتر لە دوو ژوری بەر دەكەوت ، لە ناو
حەسارەكان كۆمەڵ كۆمەڵ خێزانەكان پێكەوە دەژیان .
كرێی خانوو لە ئاستێكدا بوو ، بەشی زۆری داهاتی تاكی بۆ خۆی دەبرد ،ئەگەر
بەردەوامیش كار دەست بكەوتایە ، بە تایبەت ئەو خانەوادانەی یەك نان
پەیداكەریان هەبوایا ، ژیان بۆیان سەخت و دژوار بوو .
((ڕێژەی كرێی خانوو بۆ حەوشێك ٤،٦٠٧ دینار بوو ، بۆ ژورێك ٠،٦٧٠ دینار
بوو ( ٦٧ ) . بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە دایك بوون و كەمبونەوەی مردن ،
بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی خێزان ((لەو كاتەدا ڕێژەی ژمارەی خێزان
٥،٣٦ كەس بوو ، هەر خانوویەك ٦،٠٢ كەسی بەر دەكەوت ( ٦٨ ) .
هاوتا نەبوونی ژمارەی خێزانەكان لەگەڵ ژمارەی خانووەكان ، وایكرد
كەمبوونی خانوو هەبێت لە شار ، لەگەڵ ئەمەدا قەیرانی پەیداكرنی خانوو
دروست ببێت ، ئەمەش بۆ خۆی هاندەری بنیات نانە .
هەرچەندە قەیرانی خانوو هەبوو لە شارەكە ، لێ دەبینیین ژمارەیەك زۆر
خانوو بە بەتاڵی مابوەوە ، خاوەنەكانییان بۆ كرێی زیاتر هێشتبویانەوە
((ڕێژەی ئەو خێزانانەی حەوشەیەكیان بەرەكەوت ١،١٢ خێزان بوو ، ڕێژەی
ئەو كەسانە بۆ ژوورێك ٢،١٧ كەس بوو ، ڕێژەی ئەو كەسانە بۆ حەوشێك ٦،٠٢
كەس)) .
هەرچی شەقامەكانی شارە ، لە سەرەتادا كۆڵانەكان تەسك و بەشی زۆری
ئەوسەری داخراو بوو ، وەلی بەهۆی گۆڕانی هۆیەكانی گواستنەوەو پەیدا
بوونی ئۆتۆمۆبێلەوە ، شەقامەكان پێویستییان بە گۆڕانكاری هەبوو ، وەك
دەبینیین زۆرجار بەهۆی پێویستی شەقامی پانەوە لایەكی گەڕەكێك تەخت
كراوە ، گەورە كردنەوەی شەقامەكان بۆ ئەوە بووە ، بتوانرێت ئۆتۆمۆبێل و
گالیسكە پێدا تێبپەڕێت ، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەبارەی شاری گەورە
بێتەوە ، ڕێژەی بەشی شەقام لە پانتایی گشتی شار بچێتە سەر .
((داوای قیر كردنی ١٣ ڕێگا لە لیوا ، لە ناویانا ڕێگای كەركوك- قادر
كەرەم ، كەركوك - تۆبزاوە ، حەویجە - كەركوكی تێدا بوو ( ٦٩ ) .
هاوكات ساڵی ١٩٥٦-١٩٥٧ لە ناو شار هەڵمەتی قیرتاو كردن دەستی پێكرد ،
لەوانە ڕێگای بەغدا، شەقامی غازی، ڕێگەی بەغدا ڕوو لە تسن ، شەقامی
سەرەتای گاورباخی ، شەقامی نەوت بۆ ئەڵماس .
ئەو شەقامە لاوەكییانەی دروستكراون لەو ماوەیە بریتیین لە :
- شەقامی گەڕەكی چای بە درێژایی ٦٠٠ مەتر
----------چقور-------٧٠٠ مەتر
----------قەڵا-------١١٠٠مەتر
---------ئیمام قاسم----٩٠٠ مەتر
--------شاترلو-------٥٠٠ مەتر
-------ساری كەهیە-----٥٠٠ مەتر
-------ئەڵماس-------٣٩٥ مەتر
-------شۆرجە-------٣٧٠ مەتر ( ٧٠ ) .
بەهۆی گەشەی ناردەی نەوتەوە ، هەرچەندە تاكو ساڵی ١٩٥٨ ، بەشی زۆری
داهاتەكەی ، كۆمپانیا مۆنۆپۆڵەكان بۆ خۆیان دەیانبرد ، ئەمەش بووە هۆی
ئەوەی خستنە گەڕی سەرمایەگوزاری لە بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابوری
زیادی كرد ((بودجەی كارگێڕی ناوخۆیی(ادارە المحلیە) بۆ ساڵی ١٩٥٧ -
١٩٥٨ پێشبینی هاتوو(واردات) ٥٥٧٤٣١دینار بوو ، پێشبینی خەرجی ٥٥١٣٣٧
دینار بوو (٧١ ) .
هاوكات تەنها ساڵی ١٩٥٦-١٩٥٧ لە ناو شاردا ، ئەم پڕۆژانە دروستكران ((ئەو
بینایانەی دروستكراون بریتیین لە : قەسابخانەی نوێ ، بانكی ڕۆژهەڵات ،
بازاڕی نوێ (سوق عسری)كە لە ٨٤ دوكان پێك دەهات .
هەروەها تەنها لە ساڵی ١٩٥٢دا ، لە شاری كەركووك ، دەوڵەت ئەم پڕۆژانەی
ئەنجام دا ((خانەی حەسانەوە بەبڕی ١٣٣٨٠ دینار ، بینایەی چاككرنەوەی
ئامێری كشت و كاڵ ، كۆمەڵەی ڕۆشنبیری لە كەركوك كە لە پەیمانگەی پێ
گەیاندنی مامۆستای سەرەتایی ، بەشی تاقیگا لە نەخۆشخانە ، قوتابخانەی
پیشەسازی بە بڕی ١١١١١٥،٤٠٠ دینار ، قوتابخانەیەكی ١٢ پۆلی ،
دروستكردنی باڵاخانەی دادگای كەركوك ، دروستكردنی پردێك لەسەر خاسە ،
دروستكردنی ٣ خانوو بۆ بەڕێوەبەری خەزێنەو بەڕێوەبەرایەتی واردات و
ماموری ملاك ، دروستكردنی خانووی بەڕێوەبەری پەروەردەی لیوای كەركوك بە
٤٥٥٠ دینار ، دروستكردنی خانوی سەرۆكی تەندروستی لیوای كەركوك ،
دروستكردنی خانو بۆ سەرۆكی دادگای كەركوك ، باڵاخانەی زیندانی ،
كارگێڕییەك بۆ چاودێری كەش لە لیوای كەركوك ، خانویەك بۆ ئیزاعەی
لاسلكی كەركوك ، گەورەكردنەوەی مەخزەنی ئەشغال ، ٣ قوتابخانەی ١٢ پۆلی
لە موسەڵا و صاری كەهیەو پریادی ، ئاپارتمانێك بۆ چاودێری دایكان و
مناڵان ، خانوو بۆ پزیشاكان ،نەخۆشخانەیەك لە تەنیشت باخچەی قەڵا .
هەروەها ساڵی ١٩٥٣ پردی قاجار لە سەر ڕێی گەڵۆزی ، پردێكی نوێ بۆ
كەركوك لە بازاڕی گەورەوە بۆ تەنیشت بانك بە ٧٥٠٠٠ دینار ، پردی دووەم
لە سەروی پردی یەكەم بە ٦٤٠٠٠ دینار ، پردێكی نوێ لە تازە ، لەسەر ڕێی
بەغدا ، ڕێگای كەركوك - كۆیە بە درێژایی ٢٠كم بە بڕی ١٨١٧٠٠ دینار ( ٧٢
) .
بەم شێوەیە دەبینیین لە كەركووك ژمارەیەك پڕۆژەی نموونەیی لەو ماوەیە
كراونەتەوە ، لە ڕابردووی شار بێوێنە بووە ، لەوانە :
- سوق عەسری تاكو ئێستاش بە بازاڕە مۆدێرنەكەی شار ناو ئەبرێت ،
كردنەوەی ئەم بازاڕە، كە زیاتر بازاڕی بەكاربەری هاووڵاتییان بوو لە
شمەكی ئارایشی ، ئەمەش دەربڕی بەرزبوونەوەی چاوەڕوانی جەماوەر بوو .
- دروستكردنی دوو پردی بەردین ، بەرگەی باری قورس بگرێت ، وەك وەڵام بە
گەشەی هۆیەكانی گواستنەوە .
- دروستكردنی چەندین قەسر لەسەر تەرزی ڕۆژئاوایی بۆ بەڕێوەبەرەكانی شار
.
- باڵەخانەی دادگا كە لەسەر تەرزی ڕۆژئاوایی دروستكراوە ، چیمەنتۆو
شیشی تێدا بەكار هاتووە .
- ئامادەیی پیشەسازی كەركووك ، وەك هەنگاوێك بۆ ئامادەكردنی كادیر لە
كەرتەكانی پیشەسازی و پڕ كردنەوەی پێداویستی دەوڵەت و بازاڕ .
بەهۆی گەورە بوونەوەی شار و نیشتەجێ بوونی خەڵكانی لایدە لێی ، شار
پێویستی بە ژمارەیەكی زۆری پۆلیس هەبوو ، ساڵی ١٩٤٧ لە كەركووكدا ، ئەم
ژمارەیەی خوارەوە پۆلیس هەبووە (( ٤ معاون ، ٢٥ مەفرەزە ، ٧١٤ پۆلیس
)). هەروەها ٧ تەكیە ، ٢٢ مزگەوتی گەورە و ٢١ مزگەوتی بچوك هەبووە .
گۆڕانكاریی لە پێكهاتەی كەركوك لە نێوان ساڵانی ١٩٤٧-١٩٥٧
گۆڕان لە قەبارەی گەڕەكەكان
بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان ، تەنها گەڕەكەكان گەورە نابنەوە ،
بەڵكە لە كەنارەوە گەڕەكی نوێش پەیدا دەبن ، چونكە ڕوپێوی خاكی گەڕەكە
كۆنەكان ناتوانن پێداویستی تازەی هاووڵاتییان دابین بكەن ، بۆیە
دەبینیین بەردەوام لە كەنارەوە گەڕەكی نوێ پەیدا دەبێت ، بە تێپەڕ
بوونی كات ژمارەی گەڕەكەكانی شار دەچێتە سەر .
بە گوێرەی ئاماری ساڵی ١٩٤٧ ، لە كەركووك ئەم گەڕەكانە بەم ژمارەی
دانیشتووانەوە هەبووە :
گەڕەك ژمارەی دانیشتوان.
ساری كهیە ٢١٢٧٥
شاترلو ٤٢٦٥
بەگلەر ٨٥٤٤
ئیمام قاسم ٤٦٥٤
ئەخی حوسێن ٢٠٣٧
میدان (قەڵا) ١٢٢٢
ئاغالق (قەڵا) ١٦٠٩
ئیمام قاسم ٢١٤٩
حمام مسیحی(قەڵا) ٧٣٢
پریادی ٣٣٥٨
پریای موسایی ١٦٤٤
شۆرجە ٢٣٦٥
موسەڵا ٤٦٤٢
چقور ٣٢٤٢
ئاوچی ١٣٠٣
چای ١٧١٧
گوندی تۆبزاوە ١٢٨٠
كۆمپانیای نەوت ١٧٧٠
گوندی تسن ٢٨٠٣
گوندی بەشیر ١٦٩٩
تازە ١٩١٨
كۆی ژمارەی لادێكان ١٤٣٥٦
كۆی گشتی ٩١٥٨٢
دوای ١٠ ساڵ لەو ئاماركردنە ، ئەم گۆڕانكارییانە لە ژمارەی گەڕەك و
ژمارەی دانیشتوانی گەڕەكەكان بەدی هاتووە :
ئاماری ساڵی ١٩٥٧
گەڕەكەكانی كەركووك ژمارەی دانیشتوان
ساری كەهیە ١٦٨١٣
تسن ٤٣١٢
محەتە ٩٣٠
بەگلەر ١٩٠٣
شاترلو ٥٤٧٨
خاسە ١٠٨٠٩
ئەڵماس ٦٥٥٨
ئیمام قاسم ١١١٣٨
بولاق ٣٤٠٥
اوفی ٢١١٩
شۆرجە ٧٦٩١
چای ١٦٦٢
چقور ٣٤٢٣
پریادی ٦٠٦٣
ئاوچی ١٥٢٤
موسەڵا ٨٢١٧
ئاغالق ١٨٦٣
میدان ١٣٩٣
حمام مسلم ٢٥٧٠
نەوتی كەركوك ١٣٦١
نەوتی كەركووكی نوێ ٢٩٥١
كۆی گشتی ١٢٠،٤٠٢
وەك دەبینیین ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری كەركووك لە ٦٤،٥٤٧ كەسەوە
بەرز دەبێتەوە بۆ ١٢٠،٤٠٢ كەس ، ڕێژەی گەشەكردنی ژمارەی دانیشتووان لەو
ماوەیەدا دەگاتە ٩٣،٢٦٦٩٪ .
ئەو گەشەكردنانەی لە بواری زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە نێوان ئەم ١٠
ساڵەدا لە كەركووك بەدی هاتووە ، زۆربەی ئەو گەڕەكانەی گەشە دەكەن كورد
نشینەكانن ، ئەویش بەهۆی كۆچی بە كۆمەڵی جوتیارانەوە ڕو لە شار ، ئەمەش
دیاردەیەكی نۆرماڵە لە هەموو وڵات و كۆمەڵگەكان ، لە قۆناغی گواستنەوە
لە دەرەبەگایەتیی لادێنشینییەوە ، بۆ كۆمەڵگای سەرمایەداری ، كە
شارنشینی سیمای هەرە دیارییەتی ، لە قۆناغی نیشتەجێ بووندا (ڕەوەندی -
نیشتەجێ بوون لە لادێ - شارنشینی ) ، شارنشینی و گوندنشینی دژ بە یەكن
، كامیان ڕێژەی بچێتە سەر ئەوی دیكە لە شوێن خۆی دادەبەزێت .
چەند گەڕەكێك لە گەڕەكەكانی ناوەندی شارن ، وەك
ئاغالق-چقور-ئاوچی-مەیدان -چای -شاترلو-بولاق- ساری كەهیە -پریادی
پەرەسەندنێكی دیارییان بەخۆوە نەبینیوە لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا ، لە
بەرامبەردا دەبینیین چەند گەڕەكێكی كەناری نوێ بنیاتنراو گەشەی فراوان
دەكەن ، لە پاڵیشدا چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شار تێكەڵ بە شار دەبێت .
لەم ماوەیەدا هەردوو گەڕەكی شۆرجە و ئیمام قاسم ، هەریەكەیان نزیك بە
سێ بەرامبەر گەشەدەن ، ئیمام قاسم كە بەشی سەرەوەی جێگەكەی چۆڵ بووە
وردە وردە پڕ دەبێتەوە ، نموونە جێگەی قوتابخانەی ئیمام قاسمە ((دەوترێت
جێگەكەی چۆڵ بووە ( ٧٣ ) .
موسەڵاو پریادی هەریەكەیان دوو بەرامبەر ژمارەی دانیشتوانیان دەچێتە
سەر ، ئەڵماس وەك گەڕەكێكی نوێ دەردەكەوێت ، بەگلەر و ساری كەهیە
سنوریان بچوك دەبێتەوە ، تسن و بڵاوە دەبن بە بەشێك لە كەركوك ، بەهۆی
كۆچكردنی دەوڵەمەندەكانی ناو شار بۆی و گەورە بوونی سنوری شار تا
ئەوشوێنانە ، پەیوەست دەبێت بە ناوەندی شارەوە .
بە شێوەی گشتی ئەوەی لە نێوان ئەو ١٠ ساڵەدا لە كەركووكدا دەیبینیین ،
گەشەكردنی ناوچە كوردنشینەكانە بە پلەی یەكەم ، ئەمە بە بەرپاكردنی
شۆڕشی ١٩٥٨ تەكانی زیاتر دەدات .
شاری كەركوك لە ساڵی ١٩٤٧ دا ، ٦٧٧٥٦ كەسی تێدا دەژیا ، بەوانەوە بە
كاتی لە كەركووك دەژیان ، هەروەها ٢٣٨٢٦ كەسیان لەو لادێیانە دەژیان
سەر بە قەزای ناوەندی بوون .
دانیشتووانی ناو شار ، ٤٩٤٤١ كەسیان لە لیوای كەركوك لە دایك ببون ، لە
لادێكانی سەر بە قەزای كەركوكیش ، ٢٢١٩٣ كەسیان لە كەركوك لە دایك
ببوون .
وەك پێشتر ئاماژەمان پێیدا ، لەو ژمارەیە ، ٣٧٦١ كەسیان بە شێوەی كاتی
لە كەركووكدا دەژیان ، هەروەها ١٥٠٠٦ كەسیان لە دایك بووی دەرەوەی شاری
كەركووك بوون ، ١٦٣٣ كەسیش لەوانەی لە دەرەوەی لیوا لە دایك ببون ، لە
شار و شارۆچكەو لادێكانی سەر بە قەزای ناوەندی شار دەژیان .
كۆچباری دەكرێت بە ٣ جۆرەوە ، كۆچی ناوخۆ لە چوارچێوەی سنوری یەك
پارێزگا ، كۆچی نێو دەوڵەتی ، كۆچی دەرەكی ( ئەوانەی لە دەرەوەی
پارێزگاوە هاتوون).
ئەوانەی لە لیوای كەركووك لە دایك نەببون لەم شوێنانەی خوارەوە بۆی
هاتبوون : ٣١٣٧ - بەغدا ، ٣٦٠- بەصرە ،٢٥٣١ - هەولێر ، -٢٤٣٧ سلێمانی،
١٦٣٩- دیالە ،٢٠٥ -دلێم ،٢٧١ -كوت ، ١٥٩٨- عەمارە ، ٤١٠ -حلە ، ٩٨-
كەربەلا، ٢١٣ - دیوانیە ، مونتەفك -٨٦٣ ، لە دەرەوەی عێراق لە دایك بوو
ژمارەیان ١٣٢٧ كەس و بێگانە ٥٥٢ كەس .
لە ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری كەركووك گەیشتە ١٢٠٤٠٢ كەس ،
لەوانە ژمارەی كریستانەكان ١٢٦٩١كەس ، صائبەكان ٢٠٧ كەس و جولەكە هیچ .
بە گوێرەی شوێنی لە دایك بوونیان ، دانیشتووانی شار بەم شێوەیە دابەش
دەبوون :
موصل ٤٩٣٦ كەس لەوانە ٢٠٧٧ كریستان و ٥ صبی و ٥ یەزیدی ، سلێمانی ٤٤١٠
كەس لەوانە ١٣٥ كەسیان كریستان بوون ، هەولێر ٤٦٧٠كەس لەوانە ٨٧٩
كەسیان كریستان بوون ،بەڵام ئەوانەی لە كەركووك لە دایك ببون ژمارەیان
گەیشتە ٩٣٧٠٥ كەس ، لە دایك بووانی دیالە ٢٠١٢ كەس لەناویان ٩٢ كریستان
، ڕومادی ٧٧٩ كەس لە ناویان ٣٨٠ كریستان ، بەغدا ٣٧٨٨ كەس لە ناویان
٩٠٨ كریستان ، كوت ٢٠٨ كەس ، حلە ١٧٦ كەس ، كەربەلا ٤١ كەس ، دیوانییە
١٦٤ كەس ٤ ییان كریستان ، عەمارە ١٣٧١ كەس لە ناویان ٨ كریستان و ١١٠
صبی ، ناسریە ٦٤٤ كەس ، بەصرە ٢٧١ كەس لە ناویان ٧٧ كریستان و ٢٣ صبی ،
ئەوانەی شوێنی لە دایك بونیان دیار نییە ٣٩٩ كەس ، لەناویان ٢١ كریستان
.
بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەی عێراق لە دایك بوونە بریتیین لە :
سوریا ٧٥ كەس ، لەوانە ٤٠ كریستان .
لبنان ١١١ كەس ، لەوانە ٨٧ كریستان .
ئەردەن ١٩ كەس ، لە ناویان ٣ كریستان .
سعودیە ٤ كەس ، لە ناویان ١ كریستان .
وڵاتانی دیكەی عەرەبی ١٣٩ كەس ، لە ناویان ٥٣ كریستان .
ئێران ٥٢٣ كەس ، لە ناویان١٦٠ كریستان.
توركیا ١٣١٨ كەس، لە ناویان ١١٦٣ كریستان .
وڵاتانی دیكەی ئاسیاو ئوسترالیا ١٢٨ كەس ، لە ناویان ٢٨ كریستان .
ئەفریقا ٩ كەس ، لە ناویان ٨ كریستان .
ئەوروپا ٤٤٩ كەس ، لە ناویان ٤٣٩ كریستان .
ئەمەریكا ٣٣ كەس ، لەناویان ٣٣ كریستان .
لێرەوە دەبینیین ٢٦٦٩٧ هاوڵاتی لە دانیشتووانی شار لە دەرەوەی كەركووك
لە دایك بوونە ، كە دەكاتە نزیك بە چارەكی دانیشتووانی شار ، بەشێك
زۆریان لە كریستان و صوبی پێك دەهاتن ، ئەمانەش بەشێكی بەرچاویان
لەوانە بوون ، لە كۆمپانیای نەوت دامەزرا بوون .
ڕێژەی خوێندەواری.
لە كۆی دانیشتووانی گشتی ناوەندی قەزای كەركووك ، لە ساڵی ١٩٤٧، بە
ناوەندی شار و ئەو شوێنانەی لە ڕوی كارگێڕییەوە بەشێك بوون لێی ،
ژمارەی دانیشتوانیان دەگەیشتە ٩١٥٨٢ كەس ((. دانیشتوانی ناو شاری
كەركوك ٦٤٥٤٧ كەسی جێگیر و ٣٧٦١ كەسی میوان ))، كە پێك هاتبوو لە
دانیشتووانی ناو شاری كەركوك و ٨٣ لادێی دەوروبەر ، كۆی گشتی
دانیشتوانییان ١٤٥٣٦ كەس بوو ، هەروەها ئەم شارو شارۆچكانەی خوارەوەش ،
بشیر ١٦٩٩ كەس ، تازە ١٩١٨ كەس ، تسن ٢٨٠٣ كەس، تۆبزاوە ١٢٨٠ كەس)).
ژمارەی گشتی خوێندەوارانی شار ١٥١٣٧ كەس بوو ، نەخوێندەوارانیش ٦٢٧٨٣
كەس بوون . ڕێژەی خوێندەواری دەیكردە ٢٤٪ لە كۆی دانیشتووانی شار .
چەند نموونەیەك بۆ ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی ١٩٤٧ لە گەڕەكە جیاكانی
ناو شار وەردەگرین ، بە گوێرەی جیایی پێك هاتەی نەتەوایەتی .
شۆرجە(كوردنشین) ٢٣٦٥ كەس ، لەوانە ١٧٢ خوێندەوار و ١٧٢٩ نەخوێندەوار .
ڕێژەی خوێندەواری ٩،٩٤٧٩٪.
گەڕەكی چقور ٣٢٤٣ كەس (زۆربە توركمان).
٤٦٧ خوێندەوار ، ٢٢٥٣ نەخوێندەوار . ڕێژەی خوێندەواری ٢٠،٧٢٧٪.
كۆمپانیای نەوت ١٧٧٠ كەس ( زۆربە كریستان)(( لە شاردا كۆبونەوە لەسەر
بنچینەی ئاینی و پیشەیی و ناوچەییە نەك خزمایەتی )).
٧٥١ خوێندەوار و ١١٦١ نەخوێندەوار ، ڕێژەی خوێندەواری ٦٤،٦٨٥٪.
شاترلو ٤٢٦٥ كەس ( توركمان و كورد).
١٠٥٨ خوێندەوار و ٢٦٠٧ نەخوێندەوار، ڕێژەی خوێندەواری ٤٠،٥٨٪.
بەم شێوەیە دەبینیین لەساڵی ١٩٤٧ بەرزترین ڕێژەی نەخوێندەواری لە شاری
كەركووك لە گەڕەكی كوردنشینی شۆرجە بووە .
ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی ١٩٥٧ بەرز بوەوە بۆ ٤١٪.
٢٣٠١٦ كەس كەمتر لە تەمەنی خوێندن
نەخوێندەوار پیاو ٢٦٥١٨
نەخوێندەوار ژن ٣٧٢٧٢
خوێندنەوەو نووسین تەنها ٢٦١٧٣
سەرەتایی ژن ٦٧٩
سەرەتایی پیاو ١٩٤٩
ناوەندی و ئامادەیی ژن ٤٦٣
ناوەندی و ئامادەیی پیاو ١٥٦٨
بەڵگەنامەی بەرز ژن ٨٣
پیاو ٥٠٥
بەڵگەنامەی بەرزتر لە بەكەلۆریۆس ژن ٢٧
---------------- پیاو ١١٤
بەڵگەنامە لە دەرەوەی وڵات ژن ٤
پیاو ٢٢
خوێندنی ئاینی پلەی مام ناوەند ژن ٣
پیاو ١٤
خوێندنی ئاینی بەرز ژن ٢
پیاو ١٠
خوێندەواری لەو گەڕەكانەی ئاماژەمان پێیدا ، لە ساڵی ١٩٥٧ بەم شێوەیەی
خوارەوە گۆڕا .
گەڕەكی چقور
خوێندنەوەو نوسین ژن ٢١٠
پیاو ٤٩٣
سەرەتایی پیاو ٤٨
ژن ٢٠
ناوەندی و ئامادەیی ژن ١١
پیاو ٤٦
بڕوانامەی بەرز ژن ٢
پیاو ٣
بڕوانامەی بەرزتر لە بەكەلۆریۆس ژن ٠
پیاو ١
ئەوانەی دیكە هەموو ٠
كۆی گشتی ٨٤٣ خوێندەوار ، ٨٩،٢٩٪ زیاتر لە ساڵی ١٩٤٧.
گەڕەكی شۆریجە
نەخوێندەوار ژن ٢٩٠٠
پیاو ٢٤٤٠
خوێندنەوەو نووسین ژن ٢٨
پیاو ٥٦٧
سەرەتایی ژن ٣
پیاو ٥٩
ناوەندی و ئامادەیی ژن ٠
ناوەندی و ئامادەیی پیاو ١٢
بڕوانامەی بەرز ژن ٠
پیاو ١
خوێندنی بەرز ئاینی پیاو ٤
ئەوانی دیكە هەموو ٠
كۆی گشتی ٦١٥ ، ١٧٨،٧٧٪ زیاتر لە ساڵی ١٩٤٧. هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر
نەخوێندەوار هاتنە شارەوە ، بەڵام ڕێژەی خوێندەواری بەرز بوەوە بۆ
١١،٥١٦٨٪ .
گەڕەكی محەتەی كەركوكی نوێ
خوێندەوار ژن ٤٨٤
پیاو ٨٣٤
سەرەتایی ژن ٤٠
پیاو ١٠٥
ناوەندی و ئامادەیی ژن ٢٧
پیاو ٧٠
بڕوانامەی باڵا ژن ٩
پیاو ٢٧
بڕوانامەی باڵاتر لە بەكالۆریۆس ژن ١٣
پیاو ٤٠
ئەوانەی دی هەموو ٠ تەنها ١ ژن بڕوانامەی باڵای ئاینی هەبوو.
هێزی كار.
لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٥٧ ، كرێكاران لە ڕوی چەندایەتی و
چلۆنایەتییەوە گەشەیكرد ، لە ڕوی ژمارەو جۆرەوە .
بەهۆی كۆچی جوتیارانەوە بۆ شار ، ژمارەیەكی زۆر جوتیاری ئەكتیف و چوست
و چالاك پەیوەست بوون بە سوپای هێزی كاری شارەوە ، شارییە خاوو
خلیسكەكان بە زۆری كەرتی بازرگانی و خزمەتگەزاری و كاڕگێڕی شاریان بە
دەستوە بوو .
با چاو بە ئاماری كرێكاران و شێوەی كارەكانییان بخشێنیین ، بە دوایدا
ڕاوەستەیەك بكەین لە بواری گەشەكردنی لە باری چلۆنایەتی و چەندایەتی .
١٩٤٧
بەرهەمی كشت و كاڵی و ئاژەڵداری ٨٩٠ پیاو ١٦ ژن
كەل و پەلی خانو دروست كردن ٥٣ پیاو ١ ژن
كرێكارانی كانەكان ١ پیاو
دروست كردنی بەرهەمی ڕووەكی ٤١ پیاو ٤ ژن
دروست كردنی خواردی ئاژەڵی ٢٥٠ ٦١
دەرهێنانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان ٥٢٣ ٢ ٥٥٠ دەوروبەری كەركوك
بەرهەمی كحولی و بەفر ٨
پیشەسازی جگەرەو توتن ٥
صابون و شخاتە ٤ ١
دارتاشی ٤٨٦ ٦
پێست و خۆشكردنی ٣٨
پێڵاو دروستكردن و سەراجی ١١١
ڕستن و چنین ٥٩ ٢
دورین ٢٩٧ ١٦٦
ئاسنگەری و تەنەگە چێتی ٤٦٦
چاككردنەوەی ئامێری میكانیكی ٤٠٣
سەعاتچی و زێڕەنگەری ٧٢
كاری خانوو و ڕێگاو بان .. ٣٧٨
بۆڕیچی و كارەباچی و دانانی ئاودەست ٨٦
پۆست و گەیاندن و تەلەفۆن وڕادیۆ ١٠٧
هێڵی شەمەندەفەر ٤٣ ١٧٣
كرێكارانی كەرتی گواستنەوە زەوی و ئاوی و ئاسمانی ١٠٤١
بانك و بیمە و پارێزەری ٦٠ ١
پەروەردە ١٦٩ ٦٩
پزیشك و تەندروستی و دەرمانخانە ١٨٧ ٥٣
خزمەتگوزاری گشتی ١٦٩ ٦٩
فەرمانبەرانی دەوڵەت و شارەوانی ٧٦٦ ١
پۆلیس و زیندان و ئاگر كوژێنەوە ٥٠٨
بازرگانی( كڕین و فرۆشتن) ٣٢٩٨ ٣٥
ڕۆژنامەو هونەر ١٢
خزمەتگوزاری گشتی و تایبەت ١٨٢٨ ٣٣٣
هەمەجۆر ١٢٤٤ ٢٧
كرێكاری نا پسپۆر ٤٣٢٤ ٢٨
كرێكارانی كەمتر لە ١٠ ساڵ ٩٨٩ ٩
١٩٥٧
ژمارەی دانیشتوانی كەركوك تەمەن بانتر لە ٥ ساڵ ٩٧٣٧٦ كەس بوو .
خاوەند كار و فەنییەكان پیاو ١٣٠٨
ژن ٢٨٠
بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و كارگێڕان ژن ٥٤
پیاو ٥٦٨٤
فەرمانبەرانی نوسینگەو كاتبەكان ژن ٩
پیاو ١٠١٠
تایبەتمەندی فرۆشتن ژن ٣٥
پیاو ٣٥٢٣
كیشاوەرزان و شوان ژن ٤٥
پیاو ١٢٤١
كرێكاری كانەكان ژن ١
پیاو ٢٨١
كرێكاری گواستنەوە ژن ١
پیاو ١٤٨١
خاوەند پیشە(پیشەگەران) ژن ٣١٣
پیاو ٨٤٤١
كرێكارانی دەستی لە كەرتەكانی دیكە نەنوسراون ژن ٩١
پیاو ٣٢٥٩
كرێكارانی خزمەتگوزاری گشتی ژن ٢٩٤
پیاو ٣٠٧١
كرێكارانی دیاری نەكراو ژنان ٤٥١٥٦
پیاوان ٢١٧٩٨
كۆی گشتی ٦٦٩٥٤ .
تەنها ١١٢٣ ژن ، لە كۆی ٤٦٢٧٩ ژن كاریان كردووە ، كە دەكاتە تەنها
٢،٤٪ی كۆی ژنان .
تەمەن لە نێوان ٥- ١٥ ساڵ ژمارەیان ٤٠٩٥٥ بووە ، لەوانە ٣٠٦٥٤ كەسیان
كاریان دیار نییە . كەواتە ئەوانەی كاریان دیار نییە زۆریان لە ژنان و
مناڵانی كەمتر لە ١٥ ساڵانن .
هەروەها دەبینیین مناڵانی كەمتر لە١٥ ساڵ ، بەشی زۆری هاووڵاتیانی شار
پێك دەهێنن ، ئەمەش بەهۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی لە دایك بوون و دابەزینی
ڕێژەی مردنەوە بوو .
لە ساڵی ١٩٤٧ دەبینیین تەنها ١٠٥٧ ژن كارییان كردووە ، لە ساڵی ١٩٥٧
ئەم ژمارەیە بەرز بۆتەوە بۆ ١١٢٣ ، ئەم بەرز بونەوەیە لە ئاستی
زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی شار و ژمارەی گشتی كرێكاران نەبووە ، لە
ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا تەنها ٦٦ كرێكاری ژن چووە سەر .
ژمارەی دانیشتوانی لیوا لە بان ٥ ساڵەوە ٣٠٨٣٥٩ كەس.
خاوەند كار و فەنییەكان پیاو ٢١٥٤
ژن ٣٣٩
بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و كارگێڕان ژن ٦٦
پیاو ٨٥٤٩
فەرمانبەرانی نوسینگەو كاتبەكان ژن ١٠
پیاو ١١٥٠
تایبەتمەندی فرۆشتن ژن ٥٩
پیاو ٥٩١٧
كیشاوەرزان و شوان ژن ١٢١٠
پیاو ٥٩٧٨٥
كرێكاری كانەكان ژن ٢
پیاو ٣٩٦
كرێكاری گواستنەوە ژن ٣
پیاو ٢١٥٥
خاوەند پیشە(پیشەگەران) ژن ٤٥٧
پیاو ١١٠٧٨
كرێكارانی دەستی لە كەرتەكانی دیكەنەنوسراون ژن ١٠٥
پیاو ٤٨٥٩
كرێكارانی خزمەتگوزاری گشتی ژن ٤٥٤
پیاو ٤٦٣٥
كرێكارانی دیاری نەكراو پیاو ٥٥٨٣٣
ژن ١٤٩١٤٣
كۆ ٢٠٤٩٧٦
كۆی ژمارەی ژنانی كرێكار ٢٧٠٥ لە هەموو لیوای كەركوك .
خانوو.
لە شاردا كولتوری لادێ هەرەس دەهێنێت ، وردە وردە نەوە لە دوای نەوە
دەپوكێتەوە . تازەگەری ، پەیوەندی خێزانی ، لە خێزانی گەورەوە بچوك
دەكاتەوە بۆ خێزانی بچووك ، لە خانەوادەی تەواوەوە بۆ ژن و پیاو و مناڵ
بە تەنها ، واتە بەش بەشی دەكات .
ئەو پەیوەندییە دەرەبەگایەتی باوك سالارییە ورد و خاش دەكات ،
پەیوەندییە خێڵەكییەكان هەڵەوەشێنێتەوە . ئەمەش وا دەكات هاونیشتمانیان
دابەش بن بەسەر ژمارەیەكی زیاتری یەكەی خانەوادەیی ، هەر خانەوادەیەك
پێویستی بە خانوی تایبەتی دەبێت بۆ ژیان لە چوارچێوەیدا .
لە مۆدێرنیتەدا چۆن شار و شارنشینی گەشەدەكات ، بەهەمان شێوە بەهۆی
پەیدا بوونی تەرزی نوێی خانوو دروستكردنەوە ، باڵاخانەی بەرز پەیدا
دەبێت ، بازاڕەكان بەرین دەبنەوە .
بە تێپەڕ بوونی كات ، لە شاردا ژمارەی خانووەكان لەگەڵ ژمارەی
خێزانەكان نزیك دەبنەوە لە یەكتر ، وردە وردە خێزانەكان دابەش دەبن ،
بە كۆمەڵ ژیان لە ناو یەك خێزان و كرێچێتی لە یەك حەوشدا نامێنێت .
هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی تاك و بەكاربەری گشتییەوە ،
زۆربوونی پێداویستی خێزانەوە ، ژمارەی ژوری بەكاربەری خانەوادەكان زیاد
دەكات ، تاكو دەگاتە ئەو ئاستەی ئێستا لە ڕۆژئاوادا هەیە ، بەوەی هەر
تاكێك لانی كەم بەشێوەی گشتی ژوری تایبەتی خۆی هەیە .
هەموو شێوە تەلارسازییەكان (( تەلارسازی ئاینی ، تەلاسازی سڤیلی ،
تەلارسازی سەربازی )) لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا گەشە دەكەن .
لە ساڵی ١٩٤٧ خەڵكی شاری كەركوك ، بەم شێوەیە بەسەر جۆری خانووەكان
دابەش ببون : (( ٧٦١٩ كەس لە قەسر ، ٤٢١٣٢ لە خانووی ئاسایی ، ١٢ خێزان
لە خانوی قوڕ . ٢٣٨٥ خانوو ٩٢٩٧ خێزانی تێدا دەژیا ، كە كۆی
دانیشتوانییان ٤١٥٧٦ كەس بوو ، كەپر و خانوی قامیش ١٠٣ خێزان كۆی
دانیشتوانیان ٧٢٥ كەس بوو ، لە دەزگا حكومییەكان ٥٧٧١ كەس و دەزگا
ئەهلییەكان ١٢٤١ كەس و دەزگا ئاینییەكان ٢٥٣ كەس دەژیان ، ئەمانە لە
مەلا و فەقێ و موەزین پێك دەهاتن )).
بەڵام لە ساڵی ١٩٥٧ ((لە كۆی ٢٢٨٣٠ خێزان لە شاری كەركوك ٩٩٤٠ خێزانی
لە ١ ژوردا دەژیان ، لە ناو ئەو خێزانانە ٨٠٤ خێزان لە ١ كەس ، ١٦٥٧
خێزان لە ٢ كەس و ١٨٢٩ خێزان ٣ كەس و ١٨٠٤ خێزان لە ٤ كەس و ١٥٣٦ خێزان
لە ٥ كەس و ١٠٧٧ خێزان لە ٦ كەس و ٦٣٦ خێزان لە ٧ كەس و ٣٤٣ خێزان لە ٨
كەس و ٥٧ خێزان لە ١٠ كەس و ٢٥ خێزان لە ١١ كەس و ٧ خێزان لە ١٢ كەس و
٢ خێزان ١٣ كەس و ١٤ كەس و ٤ خێزان لە ١٦ كەس پێك دەهات . لە
بەرامبەردا ١٨٤ خێزان خانوی ٧ ژوری و ٧٤ خێزان لە ٨ ژوری و ١١٥ خێزان
لە ٩ ژوور دەژیان .
لە كۆی ٢٢٨٣٠ خێزان ، ١٧٥٥٩ خێزانیان كرێچی بوون ، واتە تەنها ٢٣٪
خەڵكی شار خانوی تایبەتی خۆیان هەبووە . لەناو ئەو خێزانانە ٦٤ خێزان
لە قەسرا دەژیان ، كۆی ژمارەیان ٣٧٨ كەس بوون . هەروەها ٤٤٤١ خێزان لە
خانوی قوڕدا دەژیان ، ٥ خێزان لە باڵاخانە ، ٤ خێزان بێ خانی ،٦ ماڵ لە
كەپر ، ٤٨ ماڵ لە ناو دوكانا ، ٤٨ خێزان لە كۆلێتدا و ١٠ ماڵ لە ڕەشماڵ))
.
بە بەراورد لەگەڵ هەردوو ئامار ، دانیشتووانی قەسر نشین لە ٧٦١٩ دابەزی
بۆ ٣٧٨ كەس ، دانیشتووانی كەپر و خانوی قوڕ لە ١٢ خێزان خانوی قوڕ و
١٠٣ خێزان كە لە ٧٢٥ كەس پێك دەهاتن لە كەپر بەرز بوەوە بۆ ٤٤٤١ كەس لە
خانوی قوڕ ، ٤ خێزان بێ خانوو ، ٦ ماڵ لە كەپر ،٤٨ لە كۆلێت ، ١٠ ماڵ
لە ڕەشماڵ ، واتە ژمارەی خانووی قوڕ و ژیان لە شوێنە خەراپەكان زۆر
چووە سەر ، ئەمەش دیاردەیەكی ئاساییە لە هەموو وڵاتان جوتیارانی لادێ
كە كۆچ دەكەن بۆ شار ، بەهۆی لاوازی توانای ئابورییانەوە لەم شوێنانە
دەژێن .
هاوكات لە ساڵی ١٩٥٧ دا ، دەبینیین ٥ خێزان لە باڵە خانەدا دەژێن ،
ئەمەش مۆدەیەكی نوێی تەلارسازی بوو هاتە ئاراوە ، دروستكردنی خانووی
چەند نهۆمی یە .
هەرچەندە بە تێپەڕ بوونی كات ، بەكارهێنانی ١ ژور بۆ خێزانێك كەم
دەبێتەوە ، بەڵام لە پەنجاكان بەهۆی ئەوەوەی شاڵاوی كۆچ لە لادێوە بۆ
شار دەستی پێكرد ، بۆیە نیشتەجێبوانی یەك ژوور لە شار دەچێتە سەر .
ژمارەی خاوەن خانوو لە ٥٤،٦٪ لە ساڵی ١٩٤٧ دابەزی بۆ ٢٣٪. لە ساڵی ١٩٥٧
، ئەمەش دەربڕی ئەوەیە ئەوانەی هاتوونەتە شارەوە زۆربەی زۆریان كرێچی
بوونە ، هەروا ٤٣،٥٪ خێزانەكان لە یەك ژوردا دەژیان ، تەنانەت خێزانی
١٦ كەسیشیان تێدابوو .
باری خێزانداری.
بە گەشەكردنی كۆمەڵ ، هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی كۆن و نەرێتە
دواكەوتووەكان ، چەند ژنەش لە كۆمەڵدا هەڵدەوەشێتەوە ، هەرچەندە لە
ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا ، بە هۆی قۆناغی بە شاربوونەوە لە ئەنجامی
كۆچی بە كۆمەڵی جوتیاران لە لادێوە بۆ شار ، كۆمەڵێك ڕەوشت و نەرێتی
لادێیان لەگەڵ خۆیان هێنایە شارەوە ، بەڵام نیشتەجێبوونیان پنتی
دەستپێكە بۆ گۆڕانكاری نەوەكانی دوواتر ، ناتوانیین ئەو گۆڕانكارییە لە
دەستپێكدا هەست پێ بكرێت ، بەڵكە كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتوو دانا
.
باری خێزانداری یەكێكە لەو جیاوازیانەی بە گەشەی كۆمەڵ و تێپەڕ بوونی
كات گۆڕانی بەسەردا دێت ، هەروا لە گەلێكەوە بۆ گەلێكی دیكە دەگۆڕێت .
لە ساڵی ١٩٤٧دا ، لە قەزای كەركووك ، باری خێزانداری بەم شێوەیەی
خوارەوە بووە :
٣٣١٥٧ كەس ١ ژن ، ٨٧٧ییان ٢ ژن ، ٨٤ییان ٣ ژن ، ١٨یان ٤ ژن .
نموونە لەسەر باری خێزانداری لە چەند گەڕەكێكی شاری كەركووك :
شۆرجە ٢٣٦٥ كەس .
٨٧٩ كەس یەك ژن ، ١٨ یان ٢ ژن ، ١ ییان ٣ ژن ، ١یش ٤ ژن .
گەڕەكی چقور ٣٢٤٣ كەس .
١٠٤٦ یەك ژن ، ٣٤ دوو ژن ، ٣ییان ٣ ژن ، ١ ییان ٤ ژن . لێرە دەبینیین
چەند ژنە لە گەڕەكی چقوری زۆربەی توركمان نشین بەرزترە لە شۆرجەی كورد
نشینی زۆربەی نەخوێندەوار ، كە بەشی زۆریان تازە لە لادێوە كۆچیان
كردووە بۆ شار ، ئەمەش دەربڕی ئەوەیە چەند ژنە لە كۆمەڵگای توركمانی
ناو شاریشدا باو بووە لەو كاتە .
كۆمپانیای نەوت ١٧٧٠ كەس .
١٠٦٢ ییان ١ ژن ، ٢ ییان ٢ ژن ، ١ییان ٣ ژن ، ١یان ٤ ژن . بەهۆی ئەوەی
زۆربەی دانیشتووان لەم گەڕەكە كریستانن ، بۆیە چەند ژنە لە ئاستێكی زۆر
نزمە .
گەڕەكی شاترلو ٤٢٦٥ كەس .
١٦٦٣ یان ١ ژن ، ٤٢ ییان ٢ ژن ، ٤ییان ٣ ژن ، ١ییان ٤ ژن .
ساڵی ١٩٥٧ ، لە هەموو كەركووك .
یەك ژن ٤٢٩٢١
دوو ژنە ١٠٣٥
سێ ژنە ٥١٩
چوار ژنە ٥٤
كەمتر لە ١٥ ساڵ ٥١٢٩٤
شۆرجە ژمارەی دانیشتووان ٧٧١١ كەس .
یەك ژن ٢٩٩٤
دوو ژن ١٠٦
سێ ژن ١٤
چوار ژن ٤
كەمتر لە ١٥ ساڵ٣٢٩٨
گەڕەكی چقور ژمارەی دانیشتووان ٣٥٢٣ كەس .
١ ژن ١١٤٧
دوو ژن ٣٣
سێ ژن ٤
چوار ژن ٣
گەڕەكی محەتەی كەركوكی نوێ ژمارەی دانیشتووان ٢٩٥١كەس .
ژمارەی كریستانەكانی گەڕەك ٢٣٤١ كەس .
تەنها ٣ كەس ٢ ژنە ( بەهۆی ئەوەوەی زۆربەی دانیشتووانی ئەم گەڕەكە
كریستان بوو بۆیە كەمترین ڕێژەی چەند ژنەی تێدا بوو).
هەموو لیوای كەركوك
پیاو ١٠٦٨٠٢
ژن ١٠٦٩٩٥
ڕەبەن ژن ١٩٣٨٧
ڕەبەن پیاو ٣٤٠٦٦
١ژن ٧١١٠٤
٢ ژن ٤٥٥٢
٣ژن ٤٧٩
٤ ژن ١٤٠
ناو شاری كەركوك ژمارەی كەمتر لە ١٥ ساڵ ، كوڕان ٢٦٨٦١ كەس بوون ، لە
ناویان ٤١ییان تەنها ژنێكیان هێناوە ، ٣ییان دوو ژن ، هەرچی كچانە
٢٤٤٣٣كەس ، لە ناویاندا ٢٠٣ ییان شویان كردووە ( بەم شێوەیە دەبینیین
گەنجانی كەمتر لە ١٥ ساڵ زیاتر لە ٤٢٪ دانیشتووانی شار پێك دەهێنێت ).
هەموو لیوای كەركوك
كوڕانی كەمتر لە ١٥ ساڵ ژمارەیان ٩١٣١٠ كەس بوو ، لەوانە ١٤٤ كەسیان
یەك ژنیان هێناوە ، ٣ كەسیان دوو ژن ، بەڵام كچان ژمارەیان ٨٣٧٣٢ كەس
بوو ، لە ناویاندا ٣٨٤ كەسیان شوییان كردووە .
هەرچەندە شارنشینی نەرێتی دواكەوتویی چەند ژنە لاواز دەكات ، بەڵام ئەو
جوتیارانەی هاتبوونە شارەوە ، سەریان جوتیار و جەستە لە شار بوون ،
عەقڵ لادێیی بەڵام ئاوی بەلوعەی شاریان دەخواردەوە ، باشتر بوونی باری
ئابورییان ، زیاتر هانی دەدان بۆ چەند ژنە ، دواتر لە پرۆسەیەكی درێژ
خایەندا ، لە نەوەكانی داهاتوو ، ئەو نەرێتە بەرەو هەڵوەشاندنەوە چوو .
سەرچاوەكان:
تێبینی : بە بەرفراوانی لە هەردوو ئاماری فەرمی دەوڵەتی عێراقی ساڵانی
١٩٤٧ و ١٩٥٧ كەڵك وەرگیراوە .
١- (( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ٩٧).
٢-((الحزب الشیوعی والمسالە الزراعیە فی العراق - نصیر سعید الكاڤمی -
مركز الابحاپ والدراسات الاشتراكیە فی العالم العربی -گبعە الاولی١٩٨٦
-ص٤٧ )).
٣- المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٤٦ )).
٤-چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر ، فوئاد مەجید میسری كردوویە
بە كوردی-١٩٨٦-ل ٢٥)) .
٥-
(كوردستانی نوێ-ژمارە ٣٢٧٣- ١٩- ١ -٢٠٠٤- ٢٠٠٤- كەماڵ مەزهەر ).
٦-(ل٢٦- هەولێرم وا دیوە -مەولود بێخاڵی )) .
٧- ( شژی التاریخ فی احیاو كركوك - د.صبحی ساعتجی - ایلاف ١٤-٧ - ٢٠٠٥
).
٨- (چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر ، فوئاد مەجید میسری كردوویە
بە كوردی-١٩٨٦ ل٦٢)) .
٩- چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر ، فوئاد مەجید میسری كردوویە
بە كوردی-١٩٨٦)) .
١٠- (جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق -سەنتەری برایەتی- گواستنەوەو
هاتوچۆ -محمد عبداللە عومەر-ل٢٧٢).
١١- (جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق -سەنتەری برایەتی- گواستنەوەو
هاتوچۆ -محمد عبداللە عومەر-ل٢٧٢).
١٢- (كەماڵ مەزهەر - كوردستانی نوێ-ژمارە ٣٢٧٣).
١٣-
-منگقە كركوك -محاولات تغییر واقعهاالقومی-د.نوری
گالبانی-لندن١٩٩٥ص٣٨)).
١٤- (چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر ، فوئاد مەجید میسری
كردوویە بە كوردی-١٩٨٦ ل ٦٠ )).
١٥- (ل٨-كەركوك -ژمارە ١٠-كەركوك لە مەوسوعەیەكی عێراقی ساڵی ١٩٤٧دا-د.نوری
تاڵەبانی ).
١٦- چینی كرێكارانی عێراق. د.كەماڵ مەزهەر ، فوئاد مەجید میسری كردوویە
بە كوردی-١٩٨٦ ل٧٨)).
١٧- منگقە كركوك -محاولات تغییر واقعهاالقومی-د.نوری گالبانی-لندن١٩٩٥
ل٣٩ )).
١٨- منگقە كركوك -محاولات تغییر واقعها القومی- د.نوری گالبانی-لندن١٩٩٥
ص ٣٩ )).
١٩- منگقە كركوك -محاولات تغییر واقعها القومی- د.نوری گالبانی-لندن١٩٩٥
ص ٣٩ ))
٢٠-( سەنتەری برایەتی -ژمارە ٢٠ - هاوینی ٢٠٠١- كاریگەری نەوتی كەركوك
لەسەر ڕاگوێزانی كورد لە كەركوك و بەعەرەبكردنی -پرۆفیسۆر د.ئازاد
نەقشبەندی -ل٢٥ )).
٢١- (كەركوك ژمارە ٢٢ و ٢٣ ل٩٥-٩٦).
٢٢-(ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص١٢٣).
٢٣- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
٥٣).
٢٤- ( قوتابخانەی ئیمام قاسمی سەرەتایی ئیمام قاسم ١- ١٠ - ١٩٣٤ -
گۆران فەتحی - كوردستانی نوێ - ژمارە ٣٢٤٤ - ١٨-٤- ٢٠٠٤).
٢٥-( باسەڕە ژمارە ٢ بەرواری ٧-٥-٢٠٠٣ محەمەد عەبدواڵلە كاكەسور ).
٢٦-( مكتبات كركوك - نجاە محمد اوغلو- ئەنتەرنێت ).
٢٧-( مكتبات كركوك - نجاە محمد اوغلو ).
٢٨- كەركوك - ژمارە ٢٣-٢٢ - ل١٣٨سمكۆ بەهرۆز - مێژووی هونەری بیناكاری
.... ).
٢٩- ( شژی التاریخ فی احیاو كركوك - د.صبحی ساعتجی - ئیلاف ١٤-٧ -
٢٠٠٥ ).
٣٠- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ١٣٢- ١٣٣).
٣١- ( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ١٢٢).
٣٢- (( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو
- ص١٢١).
٣٣-(ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ٨٦).
٣٤- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص ١٣٨
).
٣٥- كەركوك ٢٣-٢٣- بایەخی جیۆپۆلەتیكی ... پشتیوان حسێن و كارزان
ئیبراهیم ساڵەح -٢٠٠٤-٢٠٠٥-ل١٨-٢١)
٣٦- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص ١٣٠
).
٣٧- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو
-ص٤٧).
٣٨- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
١٢٧).
٣٩- (جغرافیە العراق-د.جاسم محمد خلف - دارالمعرفە- ص ٢٧٣- لە سەردەمی
شۆڕشی ١٩٥٨ چاپكراوە).
٤٠- (الحزب الشیوعی والمسالە الزراعیە فی العراق - نصیر سعید الكاڤمی -
ص١٧٨-١٧٩).
٤١-(نشاە مدن العراق و تگورها - تالیف - د.عبدالرزاق عباس حسین ١٩٧٣ -
معهدالبحوپ والدراسات العربیە - ص٧٥).
٤٢- ( نشاە مدن العراق و تگورها - تالیف - د.عبدالرزاق عباس حسین ١٩٧٣
- معهد البحوپ والدراسات العربیە - ص٧٥).
٤٣- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ٢٣٢).
٤٤- ( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ٢٢١).
٤٥- (المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص ٢٢٨).
٤٦- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
٩٥).
٤٧- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٩٦).
٤٨-(جغرافیە العراق-د.جاسم محمد خلف - دارالمعرفە- ص ٣٢٥- لە سەردەمی
شۆڕشی ١٩٥٨ چاپكراوە ).
٤٩- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
٧٠).
٥٠- (مژكرات -یوسف حنا یوسف -ابو حكمت ص٣٨).
٥١- ( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٤٢).
٥٢- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٥٣).
٥٣- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص ٥٥
).
٥٤- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
١٣٤).
٥٥- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٩٨).
٥٦- (( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو
- ص٤٢).
٥٧-(ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
١٣٦-١٣٧).
٥٨- ((المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٧٤).
٥٩- ( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٧٦).
٦٠-(ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص ١٣١
).
٦١- ( ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
١٤٠- ١٤١ ).
٦٢-( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٦٧).
٦٣- ( المجموعە الاحصائیە السنویە العامە لسنە ١٩٥٢ - مگبعە الزهراو -
ص٦٨).
٦٤- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ١٩٥٧
ص ٥٠ ).
٦٥- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٥٠).
٦٦- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٥١).
٦٧- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٥٢).
٦٨- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص٥١).
٦٩- ( ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
١٣٣).
٧٠-( ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص
٤١-٤٢).
٧١- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك - ص ١٣٩
).
٧٢- (ماژا فی كركوك - تالیف فهمی عرب و فاچل محمد - گبعە كركوك -ص
٥٦-٥٧- ٥٨ - ٥٩ - ٦٠ - ٦١ - ٦٢ -٦٣ -٦٤ -٦٥).
٧٣- (قوتابخانەی ئیمام قاسمی سەرەتایی ئیمام قاسم ١- ١٠ - ١٩٣٤ - گۆران
فەتحی - كوردستانی نوێ - ژمارە ٣٢٤٤).
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|