١٣\٢\٢٠١١
کێ
ساته‌کان ده‌چنێته‌وه.

شوان حه‌سه‌ن
له په‌ڕی گوڵ ئه‌ستێره‌کان
ده‌بن
به ته‌زره
کاتێک پێغه‌مبه‌ره‌کان
سروود به‌سه‌ر خودادا
ده‌چڕن
پێکه‌وه کۆرسێک ده‌له‌رێنه‌وه و
هه‌ڵده‌کشێن
له یاداشتی هه‌ر گۆرانیه‌ک چه‌ند شه‌قاوێک
به قاچه‌کانی خۆی
زه‌ویان بۆ ده‌پێوێ.
* * *
گه‌رده‌لوولێ ژیاری له‌و ده‌ڤه‌ره موتربه‌کرد
به‌یانیه‌ک به خرخاڵه‌کانی پێی
ته‌سلیم بوونی خۆی
ده‌کرده ئه‌نگوستیله و
پشتاوپشت له په‌نجه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌کانی ده‌کرد.
* * *
دابڕاوبووین ئێمه‌ش هاوڕێ
باڵنده‌یه‌ک نهێنی زه‌وی پێ‌بوو
دیتبووی که زه‌وی مه‌له‌وانی نازانێ و
چۆن بۆ رزگارکردنی خۆی
په‌لی کچێکی ره‌شتاڵه‌ی گرت و
خنکاندی
ئه‌و باڵنده‌یه به‌خشنده‌مان
بۆ به‌خێرهاتنی مێژوو سه‌ربڕی.
* * *
بۆنی گیایه تازه بڕاوه‌که
سه‌رمه‌ستی ده‌کردین.
* * *
له‌و شوێنه‌ی که خه‌ڵک له زمانی ماتماتیک نازانێ و
خۆشه‌ویستی تازه
به دوای سفر داده‌گه‌ڕێ
مانگ له‌وێ خه‌رمانه‌ی شۆڕکردۆته و
به‌خته‌وه‌ریی شارێک دروێنه‌ده‌کا.
* * *
دووپشکێک په‌نجه گه‌وره‌که‌ی زه‌وی
پڕ له ژه‌هر ده‌کا.
* * *
مرۆڤایه‌تی چی ده‌که‌ی لێره
له گۆڕستانی ئایدلۆژیا سه‌رده‌نێیته‌وه
تۆ له پیتاندنی سه‌ره‌تا
له‌باربچووبای
له‌وانه‌بوو
ئه‌قل یه‌زدانی نه‌ده‌بوو
کێ ده‌زانێ
خۆ که‌س نه‌بوو بیگێڕابوایه‌وه.
* * *
ئاوێزانی کورته ته‌مه‌نێک بووینه
قاچه‌کانمان له رووباری ئه‌فسانه‌دا
ده‌شۆین
تا زیاتر هه‌ڵده‌کشێن
ئێره‌یی به ئاژه‌ڵه‌کان ده‌به‌ین.
* * *
دڵۆپێک له‌سه‌ر لێواری گه‌ڵایه‌ک
خۆی بۆ کرمێک رووت ده‌کرده‌وه
به‌ر له‌وه‌ی کراسه‌که‌ی داکه‌نێ
با هه‌ڵیوه‌راند و
بوو به فرمێسک.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|