٧\٦\٢٠١٠
که‌س به بێ
به‌ڵگه یه‌خه‌ی نه‌گرتوون!
- سه‌رنجێک له‌سه‌ر به‌شێک له قسه‌کانی بارزانی
له کۆبوونه‌وه‌ی"په‌رله‌مان"دا! -

موحسین که‌ریم
به‌شی زۆری وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌کۆبونه‌وه‌ی 29ی ئایاری "په‌رله‌مان"دا
بۆ مه‌سه‌له‌ی روادوه‌کانی کوردستانی دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ته‌رخانکرابوو.
زۆر مه‌سه‌له‌شی له‌خۆ ده‌گرت که بۆ خه‌ڵکی نارازی و ئازادیخوازی
کوردستان و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و لایه‌نگران و هه‌ڵسوڕاوانی
ئازادی و ئازادی بیروباوه‌رو راگه‌یاندن جێگه‌ی هه‌ڵویسته‌کردنه. سه‌رتاپای
ئه‌وبه‌شه له قسه‌کانی ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌یه له خه‌ڵک وئازادیه‌کانیان.
مه‌سعود بارزانی له‌و قسانه‌یدا ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان له
دژی سه‌رکوت و تیرۆر و خواستی ئازادی راده‌ربڕین و رێزگرتن له مافه‌کانی
ئینسان و پاراستنیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های میلیشیاییدا، به
فه‌وزاو ئاشوب و تێکدانی به‌هاکانی کۆمه‌لگا ناوده‌بات و فه‌رمانیش به
ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌دات که چیتر قبوڵی نه‌که‌ن؛ به زمانێکی
پاراوتر سه‌رکوتیان بکه‌ن و رابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانیان ئه‌وه‌نده‌ی کرا
به نهێنی بکوژن و ئه‌گه‌ر نه‌شکرا ئه‌وا به‌بیانوی تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
و "خیانه‌تی گه‌وره"وه ره‌وانه‌ی زیندانیان بکه‌ن!
من لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر گۆشه‌یه‌کی وته‌کانی بارزانی قسه ده‌که‌م
که ده‌ڵێ:".... ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌کرێت ئازادی
نییه، ئه‌مه فه‌وزایه خه‌ریکه ره‌وشتی کوردایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی
تێکده‌چێت، به‌ناوی ئازادییه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌و به‌بێ سه‌به‌ب هجوم
ده‌کرێته سه‌ر مافی هه‌ر که‌سێک‌و ئه‌وجا ئه‌و مافه به‌خه‌ڵک ره‌وا
نابینین به‌پێی یاسا به‌رگری له‌مافی خۆیان بکه‌ن...... به‌ڵام نابێ
... بیر بکرێته‌وه که‌هه‌ندێ که‌س حه‌سانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که‌به‌که‌یفی
خۆیان مافی خه‌ڵک پێشێل بکه‌ن‌و بوختان‌و تۆمه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵک بڵاوبکه‌نه‌وه،
ئه‌وجا گه‌ر که‌سێک به‌پێی یاسا داکۆکیی له‌مافی پێشێلکراوی خۆی کرد ئه‌م
کاره‌ی به‌دژی ئازادیی راده‌ربڕین له‌قه‌ڵه‌م بدرێت....
زێده‌ڕۆیی هه‌ندێجار ده‌گاته ئه‌و حه‌ده‌ی که‌سوکایه‌تی به‌ئاینی
پیرۆزی ئیسلام بکرێت،... نابێ سوکایه‌تی به‌هیچ ئاینێک بکرێت جاچ بگاته
ئاینی پیرۆزی ئیسلام که ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه. تێپه‌ڕاندنی
ئه‌م سنورانه له‌مه‌ودوا قابیلی قبوڵ نییه..."
مه‌به‌سته‌که‌ی بارزانی رۆشنه. ده‌ڵێ:" ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئازادیه‌وه
ده‌کرێ ئازادی نییه، فه‌وزایه و پێشێلکردنی مافی خه‌ڵکی تره( مه‌به‌ستی
خۆیانه)! بارزانی لێره‌دا به ئاشکرا هه‌موو خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی
کوردستان که سه‌رجه‌م چالاکی سیاسی مۆدێرن بوون و ته‌نانه‌ت که‌مترین
توندوتیژی تێدا به‌کارنه‌هات، بێجگه له‌وه‌ی که زۆر به رۆشنی خواست
و شیعاراتی سیاسی به‌رزکردبوه‌وه به فه‌وزا داده‌نێت! به‌ڵام رفاندنی
خوێندکارێکی زانکۆ له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌یداو له‌ناو ته‌لبه‌ندی ده‌زگاکانی
ئاسایش و پاراستن و رێکخراوه‌کانی پارتیدا و به‌به‌رچاوی ئه‌وانیشه‌وه
بگه‌یه‌نرێته موسڵ و بکوژرێ و خۆیانی لێ بێده‌نگ بکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی
پوشێک له‌سه‌ره شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر نه‌جوڵابێت، به‌فه‌وزا و تێکدانی
ئاسایشی ژیانی خه‌ڵک و لاوان نازانێ! کاتێک خه‌ڵکی ئازادیخواز به‌رپرسیارێتی
خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌لگاو ماف و ئازادیه‌کانی و ژیانی تاکه‌کانی
نیشان ده‌ده‌ن لای مه‌سعود بارزانی که گوایه سه‌رۆکی کوردستانه، به
ئاژاوه‌گێرێ و تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌وشتی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێ!
ره‌خنه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه‌و مۆدێرن له دواکه‌وتویی دینی به سوکایه‌تی
به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵک داده‌نێت و مافی ئازادی بیرورا‌و ره‌خنه‌گرتن له
خه‌ڵکی تامه‌زرۆی ئازادی زه‌وت ده‌کات، به‌ڵام ده‌می مه‌لاو بانگه‌وازخوازه
ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان ده‌کاته‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌ها ئینسانی
و سه‌رده‌میه‌کانی مرۆڤ و سوکایه‌تیکردن به نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانیان
و ده‌رکردنی فتوای کوشتن و تیرۆریان! بێگومان پێوانه‌کانی ئاسایش و
مافه‌کان و ئازادی و به‌هاکانی ئینسان و مرۆڤایه‌تی لای خه‌ڵکی
ئازادیخوازی کوردستان شتێکه‌و لای مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌که‌ی
شتێکی دیکه‌یه!
ده‌کرێ بپرسین که‌بۆچی ئه‌مرۆژانه مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده له
ئازادی سیاسی و بیروڕاو ره‌خنه‌گرتن نا‌ره‌حه‌ته و ئه‌وه‌نده‌ش سه‌ری
رێز بۆ به‌ها کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوانه‌کانی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ری
کۆمه‌ڵگای کوردستان و به‌هاو پێوانه ئیسلامیه‌کان داده‌نه‌وێنێت که
به‌ئاشکرا که‌وتونه‌ته به‌رامبه‌ر شه‌خسیه‌ت و مافه‌کان و خواست و
ئاره‌زوه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی ژنان و لاوانه‌وه؟
بۆچی به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه که‌وتۆته دژایه‌تی ئازادی و به‌رگریکردن له
پیرۆزی و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌کان!؟
وه‌ڵامه‌که رۆشنه. مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێ پیرۆزیی بنه‌ماڵه‌که‌ی
خۆی وه‌کو بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان رابگرێ. پیرۆزکردنی
به‌ها ئیسلامی و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌و زه‌مینه به پیته‌یه
که پیرۆزکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌یسه‌رده‌کات. ده‌یانساڵ
پیرۆزراگرتنی سونه‌ت و به‌ها دینیه‌کان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه
تاریکستانی ده‌سه‌ڵاتی شێخه‌کانی سعودیه، چه‌ته‌کانی تاڵیبان، جمهوری
ئینسانکوژی ئێران، ملهوڕیه‌کانی حه‌ماس و حیزبوڵلای لوبنان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه،
بانده قه‌مه به‌ده‌سته‌کانی جه‌زائیر و سۆماڵ، تیرۆریسته ئیسلامیه
نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی لای خۆمان و فتوای مه‌لا به‌شیری ئه‌ندام په‌رله‌مانی
پارتی بۆ تیرۆری کۆمۆنیسته‌کان و ژنانی یه‌کسانیخوازی لێده‌که‌وێته‌وه!
هه‌روه‌کو پیرۆزکردنی ره‌مزه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی له‌بابه‌تی ئه‌تاتورک و
جه‌مال عه‌بدولناسر و سه‌دام حسین، شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک و
عه‌ره‌ب و سه‌رکوتی هه‌موو ده‌نگێکی نارازی ناوخۆیی و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و
کوشتنی نه‌یارانی سیاسی و ئازادیخوازانی لێکه‌وته‌وه! ئه‌مه ته‌جروبه
زیندوه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و هاوڵاتیی
ئه‌و ووڵات و ناوچانه‌ن له‌گه‌ڵ ئایدیا‌و که‌ڵچه‌ری سیاسیی پیرۆزکردنی
ره‌مزه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان! مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێ له
پیرۆزیه‌کانی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌وه به پیرۆزکردنی بنه‌ماڵه بگات.
بارزانی باوک و باپیر و کوڕه‌زا له پرۆسه‌یه‌کی نه‌وه به‌دوای نه‌وه‌دا
وه‌کو میرنشینه‌کانی کوه‌یت و سعودیه‌و که‌نداو میراتی پیرۆزییان بۆ
بگوازرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات و داهاتی"میرنشینی کوردستانی عێراق"، دوای ئه‌وه‌ی
که تاڵه‌بانی نه‌یاری ده‌یانساڵه‌ی ملی به ئه‌مری واقیع دا،
پشتاوپشت بۆخۆیان مسۆگه‌ربکه‌ن! هه‌رکه‌سیش به‌دڵی ئه‌وان نه‌جوڵایه‌وه
وونی بکه‌ن!
من لێره‌دا قسه‌ی هاورێیه‌ک ده‌گێڕمه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده‌ی
حیزب‌دا بووه که دوای تیرۆری هاورییان شاپور عبدالقادرو قابیل عادل له
نیسانی 1998دا سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیان کردبوو بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی نابه‌رپرسانه‌ی پارتی ده‌رباره‌ی روادوه‌که. کاتێک
هاورێیانی ئێمه نامه‌یه‌کی کراوه‌ی رێبوار ئه‌حمه‌د سکرتیری کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی حیزب بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌ده‌نه ده‌ست مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی، که تێیدا به‌رپرسیارێتی مه‌سعود بارزانی به‌رامبه‌ر به‌و
روادوه راگه‌یاندبوو، ئازاد به‌رواری-ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی
به توڕه‌بونه‌وه ده‌ڵێ: "هه‌رچی به پارتی ده‌ڵێن بیڵێن، به‌ڵام به
بارزانی ئه‌وه قابیلی قبوڵ نیه، بارزانی سه‌رۆکه!" که‌واته
پیرۆزکردنی سه‌رۆک بارزانی پره‌نسیپی سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژی پارتیه‌و مه‌سعود
بارزانیش ده‌یه‌وێ وه‌کو چۆن ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی ملیان به‌و پێوانه‌و
به‌هایه داوه، سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانیش والێبکات ملی پێبده‌ن!
له تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا، مه‌سعود بارزانی خه‌ڵکی
ئازادیخواز‌و هوشیاری کوردستان به‌وه تاوانبار ده‌کات که به‌بێ به‌ڵگه‌و
هۆ هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ریان، به‌ڵام کاتێک ده‌یانه‌وێ له‌رێگای یاساوه
به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، به‌وه تاوانبارده‌کرێن که ئازادی سیاسی
پێشێل ده‌که‌ن!
ره‌نگه که‌م که‌س هه‌بن، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی پارتیشدا هه‌روه‌کو له
راگه‌یاندنه شه‌ڕفرۆشانه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیاندا له‌سه‌ر ئه‌و
روادوه خستیانه‌روو، بڕوا به‌و قسه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی بکه‌ن! گوایه
ئه‌م به‌رێزه‌ی که هه‌زاران چه‌کدار و چه‌ندین ده‌زگای نهێنی و سه‌دان
کادری مه‌شقپێکراوی مۆسادو ساواک له‌ژێر فه‌رمانیدایه، به‌شێکی
دورودرێژ له مێژووی کوردستان مێژووی کوشتن و شه‌ڕو پیلانی تیرۆرکردنی
هه‌ڵسوڕوانی کۆمۆنیست و چه‌پ و نه‌یارانی سیاسی پارته‌که‌ی و خۆیان وه‌کو
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه و ئیستاش
نیوه‌ی زیاتری کوردستانیان به زه‌بری چه‌کو تۆقاندن و پیرۆزکردنی خۆ
خستۆته‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات بێت که
ناچاره په‌نابه‌رێته به‌ر یاسا تا وه‌کو هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کوردستان
پارێزگاری له مافه‌کانی بکرێت! ئه‌و قسه‌یه‌شی که ده‌ڵێ به بێ به‌ڵگه
و هۆ تاوانبار کراون، له‌لایه‌ن هیچ ئینسانێکی هوشیاری کوردستان و ته‌نانه‌ت
ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و
مالی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ پارتی وپارزانیدا هه‌بێ، جێگای بڕواپێکردن نیه!
سه‌رده‌شت عوسمان وتارێکی نوسیوه به‌ناوی"من عاشقی کچی بارزانیم!".
دواتریش له وتارێکی دیکه‌دا به‌ناوی "نه بارزانی خوایه‌و نه کچه‌که‌ی!"
دوباره ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات و تاپۆکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گرتوه
که به قسه‌ی ئازاد به‌رواری بارزانی سه‌رۆکه و پیرۆزه‌و له‌سه‌روو
ره‌خنه‌وه‌یه! ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوای تیرۆری سه‌رده‌شت ئیتر له
سنوری زانیاریه‌کانی ده‌زگا نهێنیه‌کانی پارتی و چه‌ند خوێنه‌رێکی ئه‌و
نوسینانه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ده‌یانهه‌زار که‌س نه‌ک له‌ناوخۆی
کوردستان به‌ڵکو له ئاستی جیهانیشدا ئاگاداری ئه‌م نوسینانه بوون.
که‌واته کرۆکی مه‌سه‌له‌که له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا ره‌خنه‌گرتن
و به‌زاندنی سنوری پیرۆزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه!به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌م به‌ڵگه
راستوره‌وانه‌دا، ئه‌گه‌ر:
1- که‌ڵچه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی داخراوی ئه‌و بنه‌ماڵه سیاسیه‌ی کوردستان
بێنینه پێشچاو و قسه‌کانی داود باغستانی دۆستی دێرین و هه‌میشه‌یی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی و پاشان ئیعترافاته‌کانی مه‌لا به‌ختیاریشی بۆزیادبکه‌ین که
هه‌ردوکیان پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه که ناکرێ هێرش بکرێته‌سه‌ر
ناموسی که‌سی تر.
2- بێجگه له‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی دیکه‌ی له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
پارته‌که‌ی بارزانیدا ئه‌و تاوانه ئه‌نجامدراوه، بۆ ماوه‌یه‌ک لێی
بێده‌نگ ده‌بن و دواتر به هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران دێنه وه‌ڵام.
3- به‌رده‌وام له‌زمانی خودی بارزانیه‌وه ئینکاری ئه‌وه ده‌کرێ که
سه‌رده‌شت رۆژنامه‌نوس بوبێت‌و ته‌نها وه‌کو قوتابییه‌ک ئه‌یناسێنن، له‌کاتێکدا
وتاره‌که‌ی"من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم" راسته‌وخۆ رووی له بارزانیه.
4- ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌نده‌ی بارزانی له خۆپێشاندانه‌کانی
خه‌ڵک توڕه‌یه و به‌سه‌دان زمان و چه‌ندینجار ده‌یڵێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه
ده‌کات، نیوئه‌وه‌نده ناره‌حه‌تیی خۆی له‌تیرۆره‌که نیشان نه‌داوه.
5- هه‌روه‌کو شاردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌و دیارنه‌بوونی هیچ
سه‌ره‌داوێک و دواخستنی سه‌رجه‌م که‌یسه‌که به‌ئومێدی سازکردنی
سیناریۆیه‌ک که له‌که‌مپه‌ینی پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبه‌که‌شیاندا به‌شێکیان
نیشاندا.
ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌و هۆی لۆژیکین که بکرێ ئه‌وانی پێ تۆمه‌تبار
بکرێ.
که‌واته جه‌نابی سه‌رۆک خه‌ڵک به بێ به‌ڵگه‌و هۆ ئێوه‌یان تۆمه‌تبار
نه‌کردوه، ئه‌وه ئێوه‌ن که سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ڵگه‌ی رون و ئاشکراش
له‌سه‌رتان که‌چی هێشتا نه‌ک هه‌ر ئینکاری له ده‌وری خۆتان له‌و
تاوانه‌دا ده‌که‌ن، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستانیش به ئاژاوه‌گێڕو تێکده‌ری
به‌ها ئینسانیه‌کان تاوانبارده‌که‌ن! بۆیه ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی بێلایه‌ن
و عادیلانه هه‌بێ ده‌بێ ئێوه، سه‌ره‌ڕای که‌یسی تیرۆری سه‌رده‌شت،
ده‌بێ له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانیشتان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌مکوت
وسه‌رکوتکردنیان و پێشێلکردنی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ دادگایی بکرێن.
4\6\2010
ماڵپه‌ڕی
موحسین
که‌ریم
|