١٥\۴\٢٠١٠
که‌س داوای هاوده‌نگیی له (هاوده‌نگ)
نه‌کردووه،
خۆزیه هه‌ر بێده‌نگ
با باشتر بوو!
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ر مرۆڤێک ئه‌گه‌ر دوو دێری خوێندبێته‌وه ده‌بێ له‌وه تێگه‌یشتبێ
که (مرۆڤ چۆن به ئازادیی له دایک ده‌بێ، پێویسته ئازادیش له وه‌ی
له هه‌ر شوێنێک بژی). له
١٢\۴ کاکه (هاوده‌نگ فاروق) له نووسینێکیدا
که له ماڵپه‌ڕی کلاوڕۆژنه بڵاوکراوه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانی (ره‌تکردنه‌وه‌ی
فڕۆکه نه چاره‌یه و نه شانازی).
له شوێنێکی بابه‌ته‌که‌ی باس له‌وه ده‌کا که ده‌بووایه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی رێگه‌ی به‌و فڕۆکه بدابا که بڕیار بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا
٧٠په‌نابه‌ری کورد و عێراقی به زۆره‌ملێ پێ بنێرنه‌وه کوردستان، هه‌روا
وا خۆی نیشان ده‌دا که تۆزێک به‌زه‌یی به‌و په‌نابه‌رانه‌دا دێته‌وه
که به زۆره‌ملێ ره‌وانه‌وه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه. چونکه باس له
کۆمه‌کی مادیی و دۆزینه‌وه‌ی ئیش و کار له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌کا
بۆیان، وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی له کوردستان نه‌ژیابێ و ئاگای له ژیانی
خه‌ڵکه هه‌ژار زه‌حمه‌تکێشه‌کانی کوردستان نه‌بێ و هیچ ئاگایه‌کیشی له
(مه‌حمودی بێزه‌وار) نه‌بێ.
بۆیه من به کاک هاوده‌نگ ده‌ڵێم توو جوانیی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی
کوردستان و ویست ئارزووه کپکراوه‌کانیان سه‌ره‌تا به حکومه‌ته (کارگوزار
و خزمه‌تگوزار)ه‌که‌تان بڵێن با کۆمه‌کی مادیی و ئیش و کار و بۆ ئه‌و
گه‌نج و لاوانه‌ی که ئێستا له کوردستان ده‌ژین بدۆزێته‌وه، با جارێ
به‌رنامه‌یه‌کی رێکوپێک بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له زانکۆیه‌کان و
په‌یمانگایه‌کان ده‌رچوونه دابنێ و به مووچه‌یه‌ک که به‌لایه‌نی که‌م
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێ ده‌ژیێ له داموده‌زگایه‌کانی کوردستانیان
دابمه‌زرێنێ، با جارێ خوێندنگای له‌بار و به پێی پێویستی ژماره‌ی
خوێندکاران و پێویستییه‌کانیان بۆ ئه‌و خوێندکارانه دابین بکا که به
ده‌ست نه‌بوونی مامۆستا و که‌موڕییه‌کانتره‌وه ده‌ناڵێن و به‌شێکی
زۆریان واز له خوێندێن ده‌هێنن یان به خوێنده‌وارییه‌کی بێ سه‌روبه‌ر
و ئاست نزم واز ده‌هێنن و به ناچاریی ده‌بێ ملکه‌چی حیزبێک بن بۆ ئه‌وه‌ی
بیانکه‌نه چه‌کدار و پۆلیس یان له کارێکی نابه‌رهه‌مهێن مانگانه‌یه‌کی
مه‌مره‌ومه‌ژییان بۆ ده‌بڕنه‌وه یان به‌و ته‌مه‌نه جوانییه‌یان ده‌که‌ونه
سه‌ر جاده‌کان و خه‌ریکی کاری ده‌ستگێڕیی و جۆره‌ها کاری وه‌ک (پێلاوبۆیاغکردن)
ده‌بن بۆ (خواپێداوان !!!) و تووشی ده‌یان نه‌خۆشیی ره‌وشتیی و کۆمه‌ڵایه‌تییان
ده‌که‌ن، و ... هتد، ئه‌نجا خه‌مێکی له په‌نابه‌ران بخواردایه!
بێگومان زۆر باشتره ده‌بوو جارێ پاڕانه‌وه‌یه‌کی له ده‌سه‌ڵاتداره (خاوه‌نشکۆ!)یه‌کانی
بکردایه بۆ ئه‌وان نه‌ک بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که زۆربه‌یان
ساڵانێکی زۆره له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادیی و پاوان‌کردنی ژیان له لایه‌ن
حیزبه‌کان و پێشێلکردنی مافی گه‌نجان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست
و هه‌ژموونی یاسا و رێساگه‌لێکی پشتبه‌ستوو به سه‌ر‌کوتییه‌کانی دین و
دابونه‌ریته کۆنه‌په‌رستییه‌کان که گه‌نجانی له ته‌واوی ویست و ئاره‌زووه‌کانی
وه‌ک گه‌شتوگوزار و خۆشه‌ویستیی و کاری شیاو و پێویستییه‌کانی لاوان و
ئاسووده‌ییه‌کانیان بێبه‌ش کردووه ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بێ ئیشوکاریی هیچ
ئومێد و ئاسۆیه‌کی روونیش له به‌رده‌میاندا نه‌مابوو بۆ ئه‌وه‌ی
هیوایه‌کیان لا دروست ببێ که سبه‌ینێ ده‌توانن له گۆمه‌لگه‌ی
کوردستاندا به ویست و ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، سه‌رئه‌نجام زۆر به
ناچاریی رێگه‌ی هات و نه‌هاتیان گرته به‌ر و روویان کرده هه‌نده‌ران
بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان و که‌سوکاره‌کانیان دابین بکه‌ن.
ئێستاش له‌پاش له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو کاته‌ی ته‌مه‌نی جوانییان و له‌پاش
له‌ده‌ستدانی هه‌موو توانا مادییه‌کانیان له رێگه‌ی هات و نه‌هات و له‌پاش
له‌ده‌ستدانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان و دروستکردنه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانیتر له هه‌نده‌ران و ... هتد ده‌ته‌وێ هه‌ر به‌و
ئاسانییه په‌نابه‌ران به‌زۆر بنێردرێنه‌وه، ئاخه‌ر هه‌ر که‌سێک هاوده‌نگ
بێ له‌گه‌ڵ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانێک که خۆیان نایانه‌وێ بیه‌وێ
یان نه‌یه‌وێ به‌شدار ده‌بێ له‌و توندوندوتیژییه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌ریتانیا و ووڵاتانیتر ده‌رهه‌ق به پانابه‌ران واته ده‌رهه‌ق به
مافی مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. کاکه هاوده‌نگ هیچ شوێنێک مه‌مله‌که‌تی (قه‌زاو
قه‌ده‌ر) نییه.. کوردستان و ئێره‌ش هه‌موو جێگه‌یه‌ک به جۆرێک له
یاسا کارده‌که‌ن به‌ڵام له زۆربه‌ی جێگه‌کان یاساکان زۆربه‌ی هه‌ره
زۆریان له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و له دژی هه‌ژاران
و بێکاران و په‌نابه‌رانن، ئه‌و بڕیاره به یاساکراوه‌ی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی به‌ریتانیاش یه‌کێکه له بڕیاره دژه‌مرۆییه‌کان، چونکه
هه‌موو جیهان نیشتمانی هه‌موو مرۆڤه‌کانه، با هه‌موو (زه‌ڕه‌کانی خاکی
وه‌ته‌ن)یش که دۆزه‌خێکیان لێچکردووه بۆ به‌ڕێزتان ببێته (قه‌سر) که
(قه‌یسه‌ر)ییانه بیر ده‌که‌یته‌وه، په‌نابه‌ران نایانه‌وێ و نه‌یانویستووه
له نیشتیمانێک بژین که به زۆرداریی لێیان زه‌وت کردوون به‌ڵکه ده‌یانه‌وێ
نیشتیمانه‌که‌یان ئازاد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن سه‌ربه‌رزانه
و ئازادانه تێیدا بژین. نازانین تۆ بۆ خۆت به خه‌مخۆری که‌سانێک ده‌زانی
که نه پرسیان پێ کردووی و نه هاوده‌نگییه‌که‌شت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌ریتانیا و ووڵاتانی ئه‌وروپا و کوردستان عێراق به ده‌نگێکی
مرۆڤدۆستانه ده‌زانن به‌ڵکه ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ به دژی خۆیان و
هاوکاریکردنی دوژمنانی ئازادیی و مافه‌که‌نانی مرۆڤ ده‌زانن.
هه‌موومان ئه‌وه باش ده‌زانین ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی عێراق(جه‌لال تاله‌بانی)
و وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراقیش (هۆشیار زێباری) له به‌غدا -- که ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستانیشن - ژێربه‌ژێر رێکنه‌که‌ون و ئیمزا نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تانی
ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به‌قه‌رزه‌کانی
عێراق، ئه‌وه من به دڵنیاییه‌وه به کاک (هاوده‌نگ فاروق) ده‌ڵێم په‌نابه‌ران
به‌زۆر نانێردرێنه‌وه، نه له کوردستان و نه له به‌غداش وه‌ک خۆت
گووته‌نی ''فڕێنادرێن'' و لێره‌ش نه‌ده‌که‌وتنه ژێر قامچی و سووکایه‌تییپێکردنی
پۆلیس. ئه‌وه‌شتان له‌بیر نه‌چێ که هه‌ر په‌نابه‌ران بوون - به‌وانه‌شه‌وه
که مافی نیشتجێبوونیشیان نییه - جگه له‌وه‌ی به کاری ووزه‌پڕووکێن
ژیانی خۆیان وه‌کو گوڵ به‌ڕێوه‌بردووه بۆ ماوه‌کی زۆریش ئه‌رکی سه‌رشانی
به‌رپرسه خاوه‌شکۆکانتیان سووک کردبوو به‌وه‌ی که خێزانێکی یه‌کجار
زۆر له‌سه‌ر توانسته مادییه‌کانی ئه‌وان ده‌ژیان، ئاخه‌ر ئه‌وه
پاداشتی ئه‌و په‌نابه‌ره مافخوراوانه بێ و به‌زۆر بنێردرێنه‌وه!؟
(تۆزێ ویژدان له‌کوێ بێنین
تا (هاوده‌نگ)ی پێ بدوێنین
په‌نابه‌ره زیندانییه‌کان نه‌ڕه‌نجێنین
سووکایه‌تیی و زۆره‌ملێ بوه‌ستێنین)*
به دڵنیاییه‌وه کوردستان مه‌مله‌که‌تێکی ئارامه بۆ به‌رپرسان و نه‌وه‌کانی
به‌رپرسان و گیرفان پڕ دۆلاره‌کان و ئه‌وانه‌ی له نێو ڤێلایه‌کان وه‌ک
رێوی نێو پاوانان رۆژ ده‌که‌نه‌وه و هیچ ئاگایه‌کیان له خه‌لکه هه‌ژار
و ره‌شوڕووته‌کانی نێو کۆمه‌لگه نییه که له نێو قوڕ و چلپاوی گه‌ڕه‌که‌کان
و له کرێچیاتیی و بێ ئاو و کاره‌با و بێ نان و بژێوییه‌کی شیاو به
مرۆڤ و به نه‌خۆشیی و به ره‌نگزه‌ردیی ژیان ده‌گوزه‌رێنن.. منداڵه‌کانیشیان
به ناچاریی واز له خوێندن ده‌هێنن و روو له بازاڕی ره‌ش ده‌که‌ن بۆ
بژێوی ژیانیان.
وا دیاره کاکه هاوده‌نگ هیچ زانیارییه‌کیشی نییه له‌سه‌ر په‌نابه‌ران
له ئه‌وروپا، چونکه دوای بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتێکی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران که ژماره‌یان چل و سێ که‌س بوو که بڕیار بوو
هه‌ر له به‌ریتانیاوه بۆ به‌غدا ره‌وان بکرێنه‌وه بووه هۆی
ئه‌وه‌ی چه‌ندین په‌نابه‌ر مافی نیشتجێبوون وه‌ربگرن و زۆربه‌شیان
ئازاد بکرێن.
هه‌روا بۆ پتر دڵنیاکردنه‌وه‌ی کاکه هاوده‌نگ و پتر شارازابوون له هه‌واڵی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که بڕیار بوو له
٧\۴ به‌زۆر ره‌وان بکرێنه‌وه،
پێی ده‌ڵێم خۆم له نزیکه‌وه ئاگادارم و سه‌ردانی گرتووکخانه‌که‌م
کردووه له له‌نده‌ن، دوای راگرتنی گه‌شته‌که دووباره ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا
به ناچاریی به هه‌ندێک له په‌نابه‌رانی گوتووه ئێوه ده‌توانن له
رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به پارێزه‌ره‌کانتان بکه‌ن بۆ
دووباره چاوخشاندنه‌وه به که‌یسه‌کانتان، ئێستا زۆربه‌یان له‌و
گرتووخانه‌یه نه‌ماون که بڕیار بوو له‌وێوه‌ڕا بیاننێرنه‌وه، ئێستا
گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنانیتر ئه‌مه‌ش هیوایه‌کی گه‌وره‌ی به‌خشیوه‌ته
ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ به هاوده‌نگه‌کان بڵێم ئه‌گه‌ر دوو قسه‌ی باش
بۆ په‌نابه‌ران ناکه‌ن رێخۆشکه‌ر مه‌بن بۆ ناردنه‌وه‌یان. له‌هه‌مان
کاتدا راسته هه‌ندێک جار له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان و ئاماده‌کردنیان
بۆ به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان تووشی هه‌ندێک له سووکایه‌تیپێکردن ده‌بن
له لایه‌ن پۆلیسه‌کانی ئه‌و ولاتانه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و
بێڕێزیی و سووکایه‌تییانه‌ی که له کوردستان به لاوه‌کانمان ده‌کرێن
سه‌رباری نه‌بوونی ئازادی تاک و گرتن و لێدان و ته‌نانه‌ت راوه‌دوونان
و کوشتنی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان گه‌لێک گه‌ڵێک پترن له‌وه‌ی که
به به‌په‌نابه‌ران ده‌کرێن له ئه‌وروپا، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه ئێستاش
گه‌نجه‌کانمان به ناچاریی و به لێشاو ئه‌و (وه‌ته‌ن)ه‌ی که تۆ و
تێکرای هاوده‌نگه‌کان (زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی ناده‌ن به‌قه‌سری قیسه‌ری)
جێده‌هێڵن و روو له مه‌مله‌که‌تێکی تر ده‌که‌ن که تۆزێک هه‌وای
ئازادیی لێ هه‌ڵبمژن.. ئه‌وه به‌ده‌ر له‌و گیروگرفتانه‌ی که له سه‌ره‌وه
باسم کردن مافی ره‌وای هه‌موو مرۆڤێکه به‌دوای ژیانێکی باشتردا بگه‌رێ
له‌م جیهانه‌دا که وه‌ک تێڕوانینی ته‌سک و سه‌رپێیانه‌ی خۆت ده‌ڵێی: (ئه‌م
وڵاتانه مه‌مله‌که‌تى قه‌زاو قه‌ده‌ر نین ، ئه‌وان به یاسا کارده‌که‌ن
، نه‌ک عه‌فه‌وى !) تۆ هه‌ر خودی ئه‌و قسه‌یه‌ت واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که کوردستان مه‌مله‌که‌تی (قه‌زا و قه‌ده‌ره)ه و به یاسا کار ناکه‌ن
و (عه‌فه‌وی)ن، ئه‌دی بۆ ده‌ته‌وێ په‌نابه‌ران به‌زۆر بگه‌ڕێندرێنه‌وه
ئه‌و دۆزه‌خه و ده‌ست له‌به‌ر به‌رپرسه نه‌دیوبدیه‌کان پان بکه‌نه‌وه
و به‌ڵکو قه‌ره‌بووێکیان بکه‌نه‌وه و بیانکه‌نه خزمه‌تکاری خۆیان!
کاکه هاوده‌نگ دۆزینه‌وه‌ی کار و بڕێک پاره و پوول به‌س نییه بۆ ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که به‌ڕێزتان هاوده‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر بیانگه‌ڕێننه‌وه،
به‌ڵکه ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌وان و بۆ سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوونی
ئازادیی راده‌ربرین و پێشێلکردنی ماف و ته‌واوی ئازادییه‌کانیانه
له‌سه‌ر خاک و ئاو و هه‌وای کوردستان که ئه‌ویش له رێگه‌ی دابونه‌ریته
کۆنه‌په‌رستییه‌کان و به‌رنامه و فه‌رهه‌نگی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی دینه‌کانه
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌رکه‌ی کوردستانه‌وه.
_________________________________________________________
*
له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ ئه‌و هۆنه‌ری که ئه‌و ووشانه‌ی نێو که‌وانه‌که‌مان
له‌سه‌ر شێوازی هۆنراوه‌که‌ی ئه‌و رێکخستووه.
١۴\۴\٢٠١٠
alanakader@yahoo.co.uk
|