١٢\٦\٢٠١٤
کێشەکانی داعش و ماعش و ئەوانی دیکە!

دارا خونچە
کێشەکە ئەوە نییە داعش وەک کۆمەڵە دڕندەیەک رێک وەک سوپای
ئیسلام کە لە سەردەمی داگیرکارییەکانیان هێرشی
سەر کوردستانیان کرد و هەر شار و
ناوچەیەک کە داگیریان
دەکرد ئەگەر خەڵکەکە نەچووبانە سەر
باوەڕی ئەوان و وەگەڵیان نەکەتبان ئەوە وە خووندنەوەی ئایەتێک لە نێو کۆمەڵەک
تێرهاوێژ داداگاییان دەکردن و تیرباریانیان دەکردن.. ئەوانیش هەمان
هەڵسوکەوت دەکەن و بگرە پتریش!
کێشەکە ئەوەش نییە ساڵانەکی زۆرە قاعیدە و
دەستە تیرۆریستە
ئیسلامییەکانی دیکە و بەعسییەکانی پێشان و شوڤێنیزمی عەرەبی عێراقیی و
وڵاتانی دیکەی عەرەبیی
وە سەدان هەزار کەسیان وە تەقینەوەکانیان لەنێوبردییە و بەردەوام
خەریکن لە دانانی گەرای شەڕ و توندتیژیی و کاولکاریی لە
کوردستان و تێکڕای
ناوچەکانی عێراق!
کێشەکە ئەوەش نییە کە ئێستا مالییکی وەک ئاخوندەکی ئێران و سەرۆکی (دەوڵەتی
قانونی هەژارکردن و شەڕ و کاولکاریی ئیسلامی) عێراقی کردیتە
پارێزگایەکی (کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران) و
وە هۆی جێبەجێکردنی
نەخشەی ئاخوندەکانی ئێران ئەو عێراقەی لە خوون هەڵکێشایە وڵاتی کردیتە
وێرانگەیەک!
کێشەکە ئەوەش نییە کە پارتی و بارزانییەکان لە دوای دزین
و تاڵانکردنی ملیاران
دۆلاری بەرهەمی نەفت
و گومرگ و بودجەی ساڵانەی بژێوی ژیانی خەڵک و دابەشکردنی
وەسەر بنەماڵەکەیان
و
دەستوپێوەندەکانیان کەچی ئەوە چەندین مانگە
وە پێی نەخشە
سیاستبازییەکەیان لەگەڵ مالیکیی خەڵکی کوردستانیان بێ مووچە کردوە و
بازاڕ و ژیانی
خەڵک تووشی قەیران لەدووی قەیران دەکەن!
کێشەکە ئەوەش نییە
وە هۆی کەرتبوونی حیزبە (سۆشیال خێلەکیی)ەکەی
تاڵەبانی ئاژاوەیەکی بێزەوری سیاسیی
لە کوردستان بەرپا بووە و (نەوشێروانی
خوێنڕێژ و ناوچەگەر) لە لایەک و (جەلالییە بوودەڵەکانی ئێستا) لە
لایەکی دیکە خەڵکێکی زۆریان لە خشتەبردییە و ناڕەزایەتیی جەماوەرییان
لەباربردییە!
کێشەکە ئەوەش نییە ئیسلامییە
حیزبییە کوردەکانی سەر وە (بەعسییەکانی پێشان و
ئیسلامییە جۆراوجۆرەکانی تورکیا و ئێران و میسر و سعودیە و وڵاتانی
دیکەی عەرەبیی) پاش ئەوەی لە کارە تیرۆریستییەکانیان شکستیان هینا
ئێستا لە ژێر رێنماییەکانی هزر و فەلسەفەی دژەمرۆییانەی ئیسلام کار
لەسەر ژەهراوییکردنی مێشک و هزری مرۆڤی کورد
وە تایبەتییش ژنان دەکەن و دەیانەوێ کۆمەڵ
پاشەوپاش بەرەو سەردەمی قوڕەیشییەکانی دوورگەی عەرەبیی
بگەڕێننەوە!
کێشەی هەرە گرنگ و پڕ بایەخ کە ئەو بارودۆخە پڕ لە کارەساتەی چێکردییە
تەنێ ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری رۆشنبیرانی خەڵکی کوردستان و
عێراق لە سەردەمی
دیکتاتۆریەتدا بەعسی بوون و لایەنگری سەدامی دیکتاتۆر
بوون و هێندەکیشیان
پابەندی بەرهەلستکاری کۆنەپەرستانەی شیعەگەریی
و کوردایەتییەکەی جەلالیی و مەلایی بوون و هەندێکیشیان وە ناوی
نێونەتەوەیی و پێشکەوتنخوازیی جێبەجێکەری بەرژەوەندییە نامرۆییەکانی
سۆڤیەت و چین و وڵاتانی ئەوروپایی بوون.
ئەو رۆشنبیرانە هەر
وە هۆی ئەو پێشینەیان هەرگیز نەدەکرا و نەدەشیا پاش
رووخانی دیکتاتۆریی جێی هومێدی ئەوە بن کە وەدووی ماف و ئازادییەکانی
خەڵکی کوردستان و عێراقەوە بن، ئیدی وەک ئەوەی ئێستا دەیانبینین هەر
هەموویان وە پەروەردەبووەکانی ژێر
دەستیشیانەوە وەسەر ئەو حیزب و
هێزانە دابەش بوونە کە لەسەرەوە باسمان کردن و کارتێکردن و هەژموونی
خۆیان لەسەر دروستبوونی ئەو سیستەمە سیاسیی و ئابوورییە
هەیە کە
ژیانی خەڵکی کوردستان و عیراقیان لە چەرمەسەریی و کاولکاریی
هەڵکێشایە.. ئەوە سەڕەڕای ئەوەی بەشەکی زۆر لەو رۆشنبیرانە وە
تایبەتییش لە کوردستان وە ناوی کراوەنەوە
و جیهانگیریی و
پێشڤەڕۆیی
بووینەتە کۆیلەگەلەکی
دەبەنگی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی
ئەمەریکا و رۆژئاوا و کۆمەڵ لەسەر ئەوە
رادەهینن کە نرخی مرۆڤ
وە پێی ئاستی کەمیی و زۆریی پارەکەی
بکێشرێ!
وە کورتییەکەی ئێمەی میللەتانی
ناوچەکە وەتایبەتییش
میللەتی کورد هەر لە سەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلامەوە تا ئێستا کێشەی
قەیرانی بوونی رۆشنبیرمان هەبووە و هەیە، بەڵگەش لۆ ئەوە سادەترین
نموونە ئەوەیە کە رۆشنبیرانی کورد وە درێژایی ئەو مێژووە:
(داگیرکارییەکانی سوپای دڕندانەی ئیسلام لە میزۆپۆتامیا،
داگیرکارییەکانی ئیمپراتۆریەتە
ستەمگەرەکانی عوسمانییەکان و سەفەوییەکان،
داگیرکارییەکانی دەسەڵاتدارە شۆڤێنیستەکانی
تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا
و ئەرمێنیا و ئازەربایجان،
داگیرکردنی هەڵەبجە لە
سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران،
داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکە لە
سەردەمی رووخانی دیکتاتۆریی سەدام،
داگیرکردنی هەولێر و سلێمانی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦
- ئەوە بێجگە لە داگیرکردنی مێشکی مرۆڤی کورد لە لایەن هزر و
فەلسەفەکانی وەک ئیسلامی شیعە و سونە، تەریقەتی سۆفیگەریی نەقشبەندیی و
قادریی، کۆمۆنیزم
وە شێوەیەکی دۆگماییانە و ناواقیعییانە، سۆشیال
دیموکراتی پارێزەری هەژموونی سەرمایەداریی و رۆژئاوایی، راسیزم و
ناسیونالیستی فاشیزم و نازیزمی ئەوروپایی، لە کۆتاییشدا ئیسلامیی
حیزبیی و هزر و سیاسەتی دڕندانەی سەرمایەداریی وە گشتیی و ئەمەریکایی و
بەریتانیایی وە تایبەتیی) تێکڕای ئەو داگیرکارییانەیان وە (رزگاربوون
لە زەندەقە و ئاگرپەرستیی و کۆیلایەتیی، ئازادیی و یەکسانیی، سەربەستیی
و سەربەخۆیی، عیرفان و زانستیی و رۆشنگەریی و مۆدێرنیزم و سیکۆلاریزم و
کۆمەڵگەی مەدەنیی و شارستانییەت) پێناسە کردییە و دەکەن!
لە هەمووشی عەنتیکەتر ئەوە بوو کاتەک ئەمەریکا عێراقی داگیر کرد و خۆی
دانی پێدا نا کە ئەمەریکا داگیرکەرە.. کەچی کەم رۆشنبیری کورد
هەبوون وە
رۆژی داگیرکردنی عێراقیان نەگۆتبی (رۆژی ئازادیی عێراق!) و تا
ئێستاکەش زۆرەک لەو رۆشنبیرە گەمژە و پووچانە هەر وەها دەبێژن ئەگەر نا
ئەوە هەرە باشەکەیان لە پێناو ئەوەی بەشدار بن لەو گەندەڵکارییە سیاسییەی
ئەوڕۆ و رۆڵیان هەبی تێیدا دەبێژن ئاخەر هێزی ئەمەریکا واقیعێکە و
ناتوانین خۆی لێ لابدەین و دەبی دەگەڵی بڕۆین دەنا وە هیچ ناگەین و لە
بن پێیان دەپلیشێینەوە!!!
١١\٦\٢٠١٤
ماڵپهڕی دارا
خونچە
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|