٥\١١\٢٠٢٠
کێشەکانی کوردستان
بەرەو کوێ؟

ئهحمهد رهجهب
کێشەکانی کوردستان زۆرن و چەندین ساڵە بە ھۆی سیاسەتی چەوتی سەرۆکایەتی
ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی ھەردوو حزب ( پارتی و
یەکێتی) کە خاوەندارێتی ھێزی پێشمەرگەی ٧٠ و ٨٠ ئەکەن کێشەو گرژییەکان
کەڵەکەیان کردووەو رۆژ لە دوای رۆژ تەشەنە ئەکەن و بەرپرسان بە درۆو
دەلەسەو پینەو پەرۆوقسەی ھیچ و پوچ و بریقەدار خۆڵ ئەکەنە چاوی
خەڵکەوەوفریویان ئەدەن و برینەکانیان قوڵترئەکەنەوەو بۆ نمونە ئەم خاڵە
ساکارو سەرەتاییانەو کە لەم رۆژانەدا کێشەو گرژییەکان گەیشتوونەتە
لوتکەو پێویستی بە چارەسەرکردنی کتوپرە ئەگینا ئەتەقنەوەو ئەو کات تەرو
وشک پێکەوە ئەسوتێت و زەرەرمەندی یەکەم ھاوڵاتیانی کوردستانە.
بەرپرسانی دەسەڵات باس لە ئازادی ئەکەن بەڵام کام ئازادی؟ گرتنی
ھەرەمەکی رۆژنامەنووسان و چالاکەوان وخەڵکی سڤیل، ئەوانەی داکۆکی لە
راستی ئەکەن و داوای موچەو مافی رەوای خۆیان ئەکەن و داکوکی لە خاکی
کوردستان ئەکەن و نایانەوێت نیشتمانیەکەیان بکەوێتە ژێر دەستی دوژمنان
کە لە زۆر قۆڵەوە چاویان برێوەتە خاک و سامانی وڵات.
لە ساڵانی پێشوودا ژمارەیەک خەڵک لەلایەن دەسەڵاتەوە لە ناوبراون وەک
شەھیدان : بەکر عەلی ، سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە
گەرمیانی، وداد حوسەین و خەڵکی تریش و، ئەوەی سەیرە ھیچ بکوژێک
نەگیراوەو، ئەوەش زۆر مەترسیدارەو رێگا خۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی
چەپەڵترو، ئەوەتا بە ئاشکراو بە بەرچاوی خەڵکەوە لە دھۆک و ھەولێر
رەشبگیرییەو، لە ھەموو شتێکیش سەیرتر ئەوەیە ئەڵێن بە پێی فەرمانی
دادگا گیراون و، ھەر زوو خۆیان وەک پیشەی ھەمیشەییان بەدرۆ
ئەخەنەوەچونکە دادوەر فەرمانی ئازادکردنی ھەندی کەسی داوە بەڵام تا
ھنوکە ئازاد نەکراون
نەوت کێشەی سەرەکییەو،پێش ھەموو شتێک نەوتی کوردستان ھەرزان فرۆش
ئەکرێت بۆ ئەوەی گیرفانی بەرپرسان و خاوەن کومپانییەکان گەرم بکاتەوەو
تا ئێستا خەڵک داوا ئەکەن پەردە لە سەر نھێنییەکانی رێکەوتنە پر
شەرمەزارییکە، پێشکەشکردنی ( نەوتی کوردستان بە تورکیا بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ)
ھەڵماڵرێت بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەرپرسانی دەسەڵات لە ئاستی ئەو پرسە
گرنگە خۆیان مەڵاس داوەو کار بۆ گەوجاندنی ھاوڵاتیان ئەکەن.
مۆچە ھات ، مۆچە نەھات، موچە دوو ھەفتە دوا ئەکەوێت، بەغدا پارەی
نەناردووە، عێراق بریاریداوە مۆچەی فەرمانبەرانی کوردستان وپێشمەرگە
رەوانە بکات، ئەم قەوانە رۆژانە ئەبێسترێن و بەرپرسان یاری بە وشەو
دەروونی خەڵکەوە ئەکەن و رایان ئەھێنن بۆ ئەوەی بزانن مانگ لە کوردستان
زیاتر لە ٦٠ رۆژەو چونکە حکومەت ئیفلیجەو ناتوانێت مووچەی مانگانەی
فەرمانبەرانی خۆی بدات.
لە رووی پەروەردەوە رۆژێک خوێندنە لە قوتابخانەکان و ، رۆژێکی تر
خوێندن بە ئۆنلاینە و، بە ناوی کۆرۆناوە دەسەڵات سەری لێشێواوەو نازانن
پرۆسەی خویندن بەرێوە بەرن و،خوێندنی ئۆنلاین پێویستی بە داتا (
کۆمپیوتەر) و ئێنتەرنێت ھەیە و ئەوەش بۆ خەڵکی ھەژارو کەم درامەت زۆر
ئاستەمەو زۆر جار کارەبا نییەو ، لە وڵاتانی پێشکەوتوو قوتابخانەکان
کۆمپیوتەر بۆ قوتابیان ئامادە ئەکەن و لە کوردستان مەحاڵەو
حکومەتناتوانێت ئەو کارە بکات و تەنانەت بیریش لەوە بکاتەوەو، ھەر لە
میانی پەروەردەدا مامۆستان داوای موچەی مانگانە ئەکەن لە گەڵ ئەو پارەو
مافانەیان کە چەند ساڵە راگیراوە.
لە رووی ئاسایشەوە گرژی زۆرەو پەنگی خواردوەتەوەو داوا ئەکرێت رێ لە
تەقینەوەی گرژییەکان بگیرێت و، ھەموو ئەزانن لە کوردستان ئەنجومەنێک
بەناوی نەتەوەیی ھەیەو، ئەم ئەنجومەنە وەک خۆیان باسیان کردووەو لە ٥
کەس پێکێێت دووانیان پارتییە و سیانیان یەکێتییەو، لە ھەفتی رابۆدوودا
ئەنجومەنەکە راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەو گوایە کاری تیرۆریستی دەرھەق
بەم وبەو کراوەو، لە پاش رۆژیک ٣ کەسەکەی یەکێتی بە درۆیان خستەوەو
وتیان ئێمە ئاگامان لەو جۆرە کارانە نییەو، راگەیاندنەکەش راست نییە.
کارەسانە ئەنجومەنی نەتەوەیی درۆ بکات و ئارەزوومەندانە تاوان دابەش
بکاتو، ھەموو لایەک سوور ئەزانێت ماوەیەکی دوورو درێژە پارتی دژایەتی
پارتی کرێکارانی کوردستان ئەکات و، زۆر کەرەت بەرپرسە باڵاکانی پارتی
پ.ک.ک یان بە میوان داناوەو، لەم رۆژانەدا بە تایبەتی لە پاش رێکەوتنی
عێراق و ھەریم لە سەر شەنگال کە بە فیتی ئەمریکا رێکخرابوو ئاڵۆزییەکان
زیادیانکردووەو خەڵکی شەنگال بەو رێکەوتنە نارازین و ئەڵێێن :ئێمە ھەر
رێککەوتنێک بەبێ خەڵکی شەنگال بکرێت پێێ قایل نابین ئەمە لە لایەک و
لەلایەکی تریشەوە پارتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی جولەی بە
ھێزەکانی کردووەو بمانەوێت و نەمانەوێت تورکیا دەستی باڵای ھەیە لە
تێکدانی بارودۆخی کوردستان بۆیە پێویستە رێگا لە بەردەم شەری کورد لە
گەڵ کورد بگیرێت و چیتر تورکیا خاکی تری کوردستان داگیر نەکات.
٢\١١\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|