٣\٢\٢٠١٠
کێشه‌ی کورد له
تورکیادا .. گۆڕستانی پارته‌کان.
نووسینی: گیرد هویلهر /
له ڕۆژنامه‌ی شتوتگارت ئه‌ڵمانی.

وه‌رگێرانی: پشکۆ ئه‌مین
له‌گه‌ڵ داخستنی DTP
دا تورکیا سه‌لماندی که چه‌ند
دیموکراسییه، ئه‌مه جوانترین دیاری جه‌ژنانه‌ی
سه‌ری ساڵ بوو که ١١
دادوه‌ره‌که‌ی دادگای بنه‌ڕه‌تی تورکیا دایان به‌کورد ،
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ش
ناتوانێت به‌رامبه‌ری هیچ شتێک بکات.
داخستنی DTP
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌زاران لاوی کورد روو بکه‌نه چیا‌و
ببنه گه‌ریلا، کاتێک مرۆڤ له په‌رله‌مانی
ئه‌نقه‌ره‌دا نه‌توانیت مافه سیاسیه‌کانی خۆی داوا
بکات و به‌ده‌ستی بهێنێت ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک
که ده‌مێنێته‌وه ده‌ست دانه چه‌که، که
به بێ‌شک گه‌نجێکی زۆری کورد واده‌که‌ن، له‌ولاشه‌وه هه‌ڵگیرسێنه‌ران
و هانده‌ره تورکه نه‌ژادپه‌رسته‌کان به‌م بڕیاره‌ی دادگای بنه‌ڕه‌تی
دڵشاد بوون.
ئه‌م بریاره هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانیش ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ چاره‌سه‌ریکی
ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی کورد، زۆر قورس‌تر
که‌وت له‌سه‌ری، ئه‌مه داخستنه ده‌یگێڕێته‌وه
بۆ دواوه، ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی توندوتیژیی
نه‌ته‌وه‌یی، تورکیا ده‌خاته‌وه ناو
به‌رده‌وامیی شه‌ڕ
و ئاژاوه‌ی ناوخۆ.
له پاش کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌ی جونتهی تورکی دیکتاتور له
83وه دادگای بنه‌ره‌تی تورکیا زیاد له
19پارتی سیاسی داخستووه،
له‌وانه چواریان کوردی بوون ،
دادوه‌ره‌کان له ژێر ناوی ئه‌و یاسایه‌دا که سوپا له
هه‌شتاکاندا به
واژۆی جه‌نه‌راڵه‌کان بۆ پاریزگاریی
له خۆیان واته له سوپا
ده‌ریانکرد خۆیان و بیروبۆچوونهکانیانی
له‌ژێردا ده‌شارنه‌وه.
تا ئێستا حیزبه‌کان بۆ گۆرینی ئه‌م یاسا
نادیموکراسییه هه‌وڵی ته‌واو
و ویستی ته‌واویان نه‌بووه، بۆیه
به‌هیچ نه‌گه‌یشتوون و نه‌یانتوانیووه
بیگۆرن، بۆیه تورکیا گۆرستانی پارته‌کانه،
جاری زۆری ماوه ببێته دیموکراسی.
14 .12 .2009 Nr. 289
Stuttgarter Zeitung Gerd Höhler
pshko.amin@hotmail.de
|