په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٢\٢٠١٨

  کەش و هەوا.

 

نەژاد عەزیز سورمێ

١
ئەسپەكان تەراتێنيانە..
گەردەلوولی سمەكانيانم لێ ديارە
گێژەنێكی سەرەوژوورە؛
گيزەی بەفر،
لە هەناسەی
سواری رێبواران وەردەدا..
كۆستی ماری ئارەزووشكێن،
دێ دەبێتەوە ئەفسانە و
بەيانيی مێژوو بەردەدا..

٢
چ ئەستێرە لە ئاسمانێدا نەڕِژابوو
چ كیژێ پرچی نەبڕيبوو..
نە ئەو مەلی بێ مەفتەن بوو،
نە ئاشيانەی تورەکەڕێژ..
بەيداخە رەش و سپييەكان چۆن هەڵدران؟
مێرگی سۆتەل و ئەرخەوان
ئەو هەموو شيعرە جوانانەی چۆن لێ روان؟

٣
ئاسكەكانم تارماييان دی و
تێیان تەقاند..
خوايە هەرگيز
ئاگرودوويان لە ماڵێدا نەكرێتەوە
ئاسكەكانميان راچڵەكاند..

٤
گوڵەکان هاتن؛
پێچەكی بارانييان لەسەر نابوو..
بە چل ئاواز دەيانخوێند و دەيانگێڕا
بەڵام ئەوان باران شۆڕ بوون، رانەچەنين
گريان..
پێكەنين..
گريان..
بە نەورۆز كەوتن..
خەونيان دی:
رووبارێ زێڕ،
بە ناو تاسەی تينوويەتييان رێى گرتووە
كولێرەی سووری پێدا دێ..
گريان..
پێكەنين ..
بە نەورۆز كەوتن ..
باران شۆر بوون رانەچەنين
بەردەوام بوون لە خەوبينين..

 

حوزەیرانی ١٩٨٧

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک