١\١٠\٢٠١٠
که‌سی
حیزبی و ناحیزبی.
له‌روانگه‌ی پارتی و یه‌کیتی وایه ته‌نیا
بژارده‌یه‌ک له خه‌ڵکی کوردستان
به‌ر له‌هه‌موو شتێک
سه‌رزه‌مینی سیاسی و ئیداری و ئه‌خلاقی بۆ ئه‌وانه.
شوان سدیق
چه‌ندان ساڵی درێژ، به‌سه‌ر پێڕه‌وکردنی جیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی
حیزبی‌و ناحیزبی به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌ڕووی ئیمتیازی مادی‌و
رێگاخۆشکردن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خواسته‌کانیاندا، به‌جیاوازی
له‌پێدانی ئیمتیازی ژیانیان له‌نێوان هاووڵاتیانی خودی وڵاته‌که‌دا،
جگه له‌و حوکمه تۆتالیتار‌و تاکڕه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که به‌بیانووی
جیاجیا، جیاوازی له‌نێوان پێکهاته‌و چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا
ده‌که‌ن، ئه‌گینا له‌هیچ حوکمێکی تری دونیادا نییه که‌سی حیزبی‌و
ناحیزبی له پێدانی مافی ژیانیان جیابکرێنه‌وه.
بێگومان له‌دوای راپه‌رین‌و دونیای ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ئیمپراتۆری
کوردی هه‌موو کایه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگییه‌کان
هه‌یمه‌نه‌ی حیزب باڵی کێشاوه به‌سه‌ریاندا، له‌م نێوه‌نده‌شدا
حیزب له‌هه‌مووکات‌و ساته‌کاندا، ئاماده‌گی هه‌یه‌و مرۆڤی حیزبی‌و
ناحیزبی له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری‌و بوونی ناعه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی دیاربێ به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی
کوردستان، چونکه شتێک نییه به‌ناوی چه‌مکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی،
چونکه ئه‌گه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه کۆمه‌ڵگای دادپه‌روه‌ر
دروستبوایه، ئێستا هه‌م مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئازادییه‌کانی ئینسان،
له‌نێوان ئینسانه‌کانی تری وڵات‌دا جیاوازی نه‌ده‌کرا، وه‌کو ئه‌وه‌ی
که‌هه‌یه مرۆڤی نزیک له‌حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار باڵاده‌سته‌و
مرۆڤی حیزبی ئازاده‌و زوو شانسی بردنه‌وه‌ی بلیتی فه‌رمانبه‌ری‌و
پۆلیس‌و ئاسایشی‌و پاسه‌وانی نه‌وت‌و ژینگه‌پارێزی‌و زۆر شتی تری هه‌یه‌و
مرۆڤی نا حیزبیش به ئاشکرا پێی ده‌ڵێن، چاوت "ده‌ربێت" بۆچی "نابیت
به‌حیزبی بۆ ئه‌وه‌ی تۆش وه‌کو ئێمه‌ی حیزبی بێبه‌ش نه‌بی له‌داخوازییه‌کانت".
له‌راستیشدا چه‌ند کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێکراوه، ئه‌وه‌ی
له‌ساڵانی رابردوودا هه‌بووه له‌لای ئه‌م حیزبه فه‌رمانڕه‌وایانه
رێگای به‌حیزبکردنی خه‌ڵک بووه، به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌هه‌یان
بووه، یا هه‌ر که‌سێکیش حیزبی نه‌بوایه زه‌حه‌مه‌ت بووه،
توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت، وه‌کو هاونیشتمانیه حیزبیه‌که‌ی تر
ژیابێت، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر نییه له‌سیما کاره دیاره‌کانی
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر، یان تۆتالیتارییه‌کان.
چونکه قۆناغه‌کانی رابردووی ده‌سه‌ڵات‌و کابینه یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم که‌پارتی و یه‌کێتی رێبه‌رایه‌تیانکردووه،
به‌ئاشکراو به‌بێ سڵمینه‌وه‌و شه‌رمکردن له‌وه‌ی که‌تۆ یان من
هه‌ر که‌سێک له‌م کوردستانه پێیان وتراوه تۆ پارتیت یان یه‌کێتی،
ئه‌گینا به‌حه‌رام زانراوه ساده‌ترین ژیان خه‌ڵک بژی، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ته‌زکییه‌ی حیزبی نه‌کردبێت.
ئه‌وه‌ی لێیان بینراوه‌و هه‌یه، وا ده‌رده‌که‌وێت، له‌روانگه‌ی
پارتی و یه‌کیتی وایه ته‌نیا بژارده‌یه‌ک له خه‌ڵکی کوردستان به‌ر
له‌هه‌موو شتێک سه‌رزه‌مینی سیاسی و ئیداری و ئه‌خلاقی بۆ ئه‌وانه
و ئه‌وان لێی به‌رپرسن‌و بۆیان هه‌یه تێیدا بخۆن‌و بخه‌ون. هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایکردووه، ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌یری هه‌موو پێکهاته‌کانی
ژیان بکات له‌م هه‌رێمه‌دا بۆی ده‌رده‌که‌وێت، که‌ئه‌م
دووحیزبه چۆن ژیانێکی ئاساییانه‌یان گۆڕیوه بۆ پێکهاته‌یه‌کی
حیزبی‌و ئه‌و مرۆڤ گه‌له‌ی که‌دوای ئه‌وان که‌وتوون، جیاواز له‌که‌سانی
دی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان باشتر ده‌ژین.
دوای چه‌ندان ساڵ به‌سه‌ر کۆتایهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆیی‌و دوو
ئیداره‌یی، به‌ڵام گوایه یه‌ک حکومه‌ت هه‌یه، که‌چی ئاستی
لێپرسینه‌و به‌رپرسیارێتی‌و بایه‌خدان به‌تواناکانی تاک به‌کورتی
ئه‌رک‌و مافیش به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی
لێ به‌دی ناکرێت. هه‌نووکه‌ش مرۆڤی حیزبی باڵاده‌سته‌و زیاتر
شانسی بردنه‌وه‌ی خواسته‌کانی هه‌یه‌و که‌سی ناحیزبیش هێشتا چاوه‌ڕێی
رۆژێکی تر ده‌کات.
کاتێک قسه له‌سه‌ر ئێستای حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین هاوشێوه‌ی
ئه‌و که‌سانه بیر ناکه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر
نیشته‌جێم ئیتر کابینه‌ی پێنج به‌کابینه‌ی فه‌راهه‌مکردنی خواسته‌کانی
خه‌ڵک بچوێنم نه‌خێر. پێموایه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌کابینه‌ی
شه‌ش ده‌گرن‌و کابینه‌ی پێنج به‌کابینه‌ی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کان
دێننه‌وه، ئه‌وه ته‌نیا ئامانجیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندان‌و
پێخستنه ناو ئه‌و ئاوه‌یه که‌پارتی بۆ هه‌ڵسوڕاوانی رشتووه،
چونکه چوار ساڵی رابردووی کابینه‌ی پێنجمان بینی سه‌باره‌ت به‌و
که‌سانه‌ی که‌حیزبی نه‌بوون، جیاوازییه‌کی ئه‌و تۆی نه‌بووه،
له‌گه‌ڵ کابینه‌کانی تری حکومه‌ت، ره‌نگه جیاوازی کابینه‌ی
پێنج به‌لای ئه‌وانه‌ی که‌به‌ز شێوه‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه،
ئه‌وه بووبێت، که‌ئه‌وان ئیمتیازی زیاتریان به‌رکه‌وتبێت.
که‌واته به‌بێ جیاوازی کابینه‌کان زۆریان کاریان له‌یه‌ک ده‌چێ‌و
ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه ئه‌ویش ته‌زکیه‌ی حیزبییه له‌کاروباری
ئیداری جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، خۆ هه‌ر که‌سێکیش له‌حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌بێت، زه‌حه‌مه‌ته بتوانێت، کارئاسانی بۆ
ژیانی ئاسایانه‌ی بکرێ‌و ئه‌ویش وه‌کو هاووڵاتییه‌ک یان هه‌ر
تاکێکی دی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ وه‌کو که‌سی حیزبی سوودمه‌ندبێت.
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|