په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٧\٢٠١٣

کێ سووکایەتى بە ''قورئان''ەوە دەکا؟!


شازین هێرش      


هەر کاتێک هەواڵێک لە ڕۆژنامە جیهانى و ناوخۆییەکان سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە"قۆرئان"ەوە بڵاو دەکریتەوە بە ببێئەوەى بەدواى سەرچاوەى سەرەکى هەواڵەکەدا بچن هەزاران کەس لە موسڵمانى جیهان دەرژێنە سەر شەقامەکان و بەهوتاف و هەڕەشە کردن داواى تۆڵە سەندنەوە لە بکەرانى دەکەن، کە هەندێ جار ئەم ڕوداوانەش قو ربانی و کارەساتی گەورەی بەدوا دا دێت،بەڵام بە درێژایی مێژووی ئیسلام،موسڵمانان بە بەردەوامى سوکایەتى بە ئاینە ئاسمانى و ئەرزییەکانى میللەتانى تر دەکەن،وەک چۆن دەسەڵاتە سەلەفییەکەی سعودیە چەندین جار ئەم کارە ناشایستەیەی دووبارە کردوتەوە،کەچی نە مەسیحییەکمان بینی بڕژێنە سەر شەقامەکان و نە جولەکەیەکیشمان بینی مزگەوتێک بتەقێننەوە و هەڕەشەی سەربڕین لە موسڵمانان بکات.سەیرە!

بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان،پەیکەرێکی مەزن و مێژوویی وەک "بوزا"ی تەقاندەوە کە مێژووەکەی بۆ ١٤٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەراِیەوە کەچی هیندییە ک و چینییەک و بۆرماییەکمان نەبینی بێنە سەرشەقامەکان و نەفرەت لە ئیسلام و موسڵمانان بکەن، کەچی موسوڵمانان رۆژانە بەهەزاران جار سوکایەتی بە مەسیحییەت و جوولەکە دەکەن و بەنەوەى بەراز و مەیمون "ابناء القردە و الخنازیر" ناوزەدیان دەکەن، هەموو رۆژێکیش بە ملیۆنەها جار لە نوێژەکانیاندا دەڵێن: " غَیْڕ الْمَغْچُوبِ عَڵیْهِمْ ۆلا الچَالِینَ "،کەچی ناڕەزایی مەسیحی و جولەکەیەک نابینی دژ بە ئیسلام و ئەو تانە و تەشەرە ناشرینانەی کە موسڵمانان دژ بە ئاینەکانى تر پیادەی دەکەن.

ئەم حاڵەتەش ئەوەمان بۆ شکرا دەکات کە موسڵمانان تاچ ئەندازەیەک لەبیرکردنەوەو تێفکرینیاندا خاوەن رەهەندێکی ناعەقڵانی و سایکۆلوژیەتێکی شێواوو توندرەوین،کە لە بەرامبەر ئەویدی پیادەی دەکات. هەر بۆیە موسڵمانان بە تەنها سوکایەتی بە ئاینی میللەتانى تر ناکەن ، بەڵکو زۆرجاریش سوکایەتییان بە قورئانەکەی خۆشیانەوە کردووە،بە تایبەتی لەدواى مردنی پێغەمبەرەکەیان ، کە ململانێیەکی سەخت لە نێوان موسڵماناندا هەڵگیرسا ئەویش بە هۆی فرە خوێندنەوەی قۆرئان،کە لە نێوان خەڵکی حومس،کوفە و دیمەشقدا روویاندا و هەر یەکەیان خوێندنەوەکەی خۆی بە راست دەزانى تا سەرەئەنجام لە سەردەمی عوسمانى کوڕی عەفان قورئان کۆ کرایەوە و باقی نوسخەکانى تری قۆرئانیان سوتان، ئێستاش تەنها دەقی عوسمان لەبەردەستى موسڵماناندایە! لێرەدا بواری ئەوەمان نییە باس لە مێژووی قۆرئان و کۆکردنەوەیی و مەسحەفە جیاوازەکانى تری بکەین ، کە زەید کۆیکردەوە و سەرەئەنجام زەرەرێکی گەورەیان بە قۆرئان گەیاند و بەشێک لە ئایەتەکانى لە ناوچوون ، وەک سورەتی ئەلئەحزاب کەکاتى خۆى بە ئەندازەی سورەتی ئەلبەقەڕە دریژ بوو، کە لە سەردەمی ئەبوبەکردا پارێزراو بوو،هەر بۆیە خەلیفە عوسمان بە زمانى قوڕەیش نوسیەوە و باقی نوسخە جیاوازەکانى ترى قۆرئانى سوتاند.ئەمە یەکەم سوکایەتیکردن بوو بە قورئان و پیرۆزییەکانى موسولمانان، پاش کوژرانی خەلِیفە عوسمانیش "مەروان بن الحکم"نوسخە قورئانیەکەی "حەفێە"شی سوتاند کە دەقیکى مەوسووق و دەستکارینەکراوبوو. پاشان حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی کە زور دڵسۆزانە لەپێناو بەرژەوەندی دەوڵەتی ئەمەوییدا کاری دەکرد ،کەوتە تەعدیلکردنی دەقەکانى قورئان کە سەجستانی لە کتێبی "المصاحف"دا باسی دەکات.

سەبارى ئەمانەش ململانێی سەخت و خوێناوى نێوان عەلی و معاویەش لەسەر دەسەڵات و خەلافەت،سەربازەکانى مەعاویە چەندین جار سوکایەتییان بەقورئانەوە کردووە کە چۆن لاپەڕەکانى قۆرئانیان دەکرد بە نووکى شمشێرو ڕمەکانیان بۆ ئەوەی خۆیان لەهێرشى عەلى بپارێزن. ئەمە جگە لەوەى کە لەسەردەمی وەلیدی کوڕی یەزیدی عەبدولمەلیکیش سوکایەتی بە قورئانەوە کراوە.

تەفسیری قورتبی، تەبەری ، ئەلبوغەوی، ئیبن قوتەیبە و مەساحیفى سەجستانی باسی تەحریفکردنوو دەستکاریکردنی مەسحەفی عوسمانى کردووە کە لەسەر دەستی حەجاجدا روویانداوە. ئایا موسڵمانان ئاگایان لەو هەموو سوکایەتیکردنەیە کە خودی خۆیان بەرامبەر بە قورئان کردوویانە کە لەسەر دەستی خەلیفەکانى ئەمەویدا روویانداوە؟

نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت کە تاکە شتێکیش دەسەڵاتى ئەمەویەکان بۆیان بە جێ هێشتین مزگەوتی ئەمەویە بوو کە ئەوەش خۆیان درووستیان نەکردبوو، بەڵکو پێشتر کەنیسە بووە و پێش ئەوەش پەرستگایەکی بتپەرستی بووە. کاتێکیش عەباسییەکان دەسەڵاتى ئەمەوییەکانیان رووخاند و پەلامارى دەوڵەتى سووریایاندا ئەو مزگەوتەیان کردە تەویلەی ئاژەڵەکانیان.

لەدواى رووخانى رژێمی بەعسیشەوە چەندین جار لە لایەن خودی موسڵمانانەوە سوکایەتی بە قۆرئان کراوە و کاتێکیش کە شیزۆفرینیای جیهاد و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە حۆر یەکانی بەهەشت لەلایەن میلیشیا تیروریستە ئیسلامییەکانەوە چەندین مزگەوت وپەرستگاى پیرۆزیان تەقاندەوە و بە دەیان کتێبی قورئانیشى تێدا سووتا.

سەرەڕای ئەو هەموو سوکایەتیەی بە قورئان و مزگەوت کراوە، کە چی موسڵمانان چاویان لەئاست ئەم راستییە مێژووییەدا کوێربووە!!

پێوویستە موسڵمانان واز لەو نیفاقە بهێنن کە دەڵێن مەسیحی و جولەکە وعیلمانییەکان وغەیرە موسوڵمان سوکایەتی بە قورئانەوە دەکەن!!

 

ماڵپه‌ڕی شازین هێرش

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک