کێ تیرۆریستی ڕاسته‌قینه‌یه له عێراقدا ؟
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه : ئازاد به‌کر
* به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه که هێزی تایبه‌تی به‌ریتانی(SAS) بۆ زیاتر بارگرژی ڕه‌گه‌زی (ethnic) هه‌ڵده‌ستێ به پڕچه‌ککردن و ڕاهێنان و مه‌شقی تیرۆریستان. * هه‌ڵبژارده‌ی باڵی ساس(SAS)ی خاوه‌ن حه‌سانه و مێژووی خوێناوی، ته‌قه‌مه‌نی پێشکه‌وتوو پێشکه‌ش ده‌کات. * هه‌ندێک له‌و هێرشانه خرانه ئه‌ستۆی ئێرانیه‌کان.
ستیڤ واستون (Infowars.net) دووشه‌ممه، 5 ی شوباتی 2007
له ووتارێکی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف (Sunday Telegraph)ی کۆتایی پشووی هه‌فته‌دا، ئاماژه به‌بوونی به‌ڵگه‌ی نهێنی ده‌کات که‌وا یه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوپای به‌ریتانی به‌شداری چالاکانه‌ی له پڕچه‌ککردن و مه‌شقی یاخیبوان و تیرۆریستان‌دا وه‌ک جاسووسی دوو سه‌ره هه‌یه.
ئه‌مه زۆرکه‌س له‌و بۆچوونه‌ی ماوه‌ی پێشوو دڵنیا ده‌کاته‌وه، که ده‌ووترا به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا له‌ژێره‌وه به‌شداری ئه‌و ته‌قینه‌وه و هێرشانه‌ن که له عێراقدا ئه‌نجام ئه‌درێ، که پێشتر ده‌خرایه ئه‌ستۆی سوونه و یاخیبوان و شانه تیرۆریسته نادیاره‌کانی وه‌ک ( قاعیده له عێراق). ووتاره‌که‌ی ته‌لگراف به‌م شێوه‌یه‌یه: له‌ناو قوڵایی دڵی ناوچه‌ی سه‌وزدا "Green Zone"، له کۆمه‌ڵگه‌ی کارگێڕی توند قایمکراودا له به‌غدا، که یه‌کێک له گرنگترین شوێنی نهێنی پارێزرا و وورد چاودێریکراو له شه‌ڕی عێراقدا له خۆده‌گرێ. له شانه‌یه‌کی بچوکی سه‌رچاوه نادیاری یه‌که‌یه‌کی سوپای به‌ریتانی که ئاره‌زوومه‌ندانه ناونراوه گروپی کۆمه‌کی هاوپشتی (JSG)، سه‌لمێندرا چالاکترین هاوپه‌یمان و چه‌کی کوشه‌نده‌یه بۆ ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌ندامه‌کانی – هێزی چه‌کداری پیاو و ژنن له هه‌ر سێ پله‌ی دیاریکراودا له هێزه‌کانی چه‌کدار – تیرۆریسته‌کان ڕاده‌هێنن سه‌رسه‌ختانه ڕوو له هاوپه‌یمانێتی جاسووسی بکه‌ن. به به‌کارهێنانی شێوازی پێشکه‌وتووانه له‌سه‌ر شه‌قامدا، واته خۆ شاردنه‌وه له‌کاتی ئاژاوه‌یه‌کدا که سوپا به‌ته‌واوی گه‌مارۆی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌دات. له‌و ساته‌وه، له ساڵی 2003 دا که شه‌ڕ له عێراقدا هه‌ڵگیرسا، ئه‌م یه‌که‌یه لێپرسراوه له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی ده‌یه‌ها که‌سانی عێراقی وه‌ک جاسوسی دووسه‌ره.
فرۆ (FRU) هه‌مان شانه‌ی زۆر نهێنی یه له چالاکی تاوانکاری ساس (SAS) له ئێرله‌ندای باکوور که له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی پۆلیسی سکۆتله‌ندیاردی پێشوو سێر جۆن ستیڤنز بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ک ده‌یه له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌رکه‌وت که ئه‌و یه‌که‌یه ده‌ستی له کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیلی ئێرله‌ندای باکووردا هه‌بووه.
(JSG)ی له‌ناوسوپای کۆماری ئیرله‌ندی به پێی توێژینه‌وه‌کان، هه‌واڵگری سه‌ربازی خه‌ریکی یارمه‌تیدان و پیلانگێڕانن له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کاندا بۆ کاری کوشتن که پێ ی ده‌ووترێ ( ئامانجی مه‌شروع) وه‌ک کوشتنی کۆماری یه چالاکه‌کان ... زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته‌ی له لایه‌ن تیمه‌کانی کوشتنه‌وه پاڵپشتی ده‌کرا خه‌ڵکی سیڤیلی بێ‌تاوان بوون.
" له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا فرۆ زۆر به‌نهێنی که‌سانێکی ڕه‌وانه‌ی ئیرله‌ندای باکوور کرد بۆ چه‌کدارکردن و ڕاهێنان و مه‌شقی جاسووسی دووسه‌ره بۆکارکردن له‌ناو گروپه میلیشیاکاندا" نووسینی مایکل س.رۆز (Michael S. Rose.)
فرۆ به‌ره‌نگاری تیرۆریزمی سوپای کۆماری ئیرله‌ندی (IRA) ده‌بێته‌وه به‌دانی پاره به سیخوڕان، چاوسوورکردنه‌وه، بۆسه نانه‌وه. شێوازی تر که له ڕێکه‌وتننامه‌ی جنێڤدا ڕێی پێنه‌دراوه. له‌دۆخێکی ناهه‌مواردا ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی بڕیاریاندا له حاڵه‌تێکدا کێشه‌که دژوارتر ببێ تیرۆریستانی سوپای کۆماری ئیرله‌ندی له‌ڕێگه‌ی مه‌شروعه‌وه بهێننه به‌رده‌م دادگا. فرۆ له‌توانایدا‌یه گروپه‌کانی پارتیزانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ که نیه‌ت و ئاره‌زووی کوشتنی پیاوانی سوپای كۆماری ئیرله‌ندیان هه‌یه. به‌پێی خاڵی سێ یه‌می ستیڤز، فرۆ یارمه‌تی پڕۆتستانته تیرۆریسته‌کانی ده‌دا که هه‌رچی ده‌توانن بیکه‌ن له‌هه‌ر شوێنێک بێت، له‌ڕاستیدا بوو بوو به ئاژانسی تیرۆرکردنی کاسۆلیک. له‌پێناوی ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانیه‌دا. ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی ئه‌یانشارده‌وه که به‌رژه‌وه‌ندی تیمی مردن ئه‌وه نی یه که له‌به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ته‌که‌دایه. هه‌روه‌ها فرۆ له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامیکی پێشوی که کیڤن فۆلتن بوو زانیاری وه‌رده‌گرت. فۆلتن به‌شێکی زۆری ژیانی له فرۆدا به‌سه‌ربرد و دزه‌ی کرده ناو سوپای کۆماری ئیرله‌ندی یه‌وه. ئه‌رکی وه‌ک به‌ریتانیه‌کی فرۆ له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دابوو. پێ ی ووترا شتێک بکات بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئه‌و کۆمه‌ڵه تیرۆریسته به‌لای خۆیدا ڕابکێشێ. فۆلتن به سیندی هیرالندی ووت:
"که‌ره‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌م تێکه‌ڵاوکردووه و من هه‌وڵی پیشخستنی بۆمبی تازه‌م داوه. گۆڕانکاریم به‌سه‌ر چه‌که‌کاندا هێناوه، گه‌ر پرسیارم لێبکه‌ن که‌س ده‌کوژێت؟، من ده‌ڵێم نا. به‌ڵام گه‌ر پرسیار بکه‌ن ئه‌وکه‌ره‌سانه‌ی ئاماده‌م کردووه که‌س ده‌کوژێ؟. ئه‌وکاته ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی یارمه‌تی پێشخستنی ده‌ده‌ن که‌س ئه‌کوژێت.
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ده‌توانم چاره‌ی هه‌موو شتێک بکه‌م وه کردوشمه. شتێک گفتوگۆی له‌سه‌رکرابێت قه‌ت نه‌م ووتووه نایکه‌م. چۆن تۆ بووی به‌تیرۆریست و کرده‌وه‌تان وه‌ک یه‌ک نی یه؟. ناتوانی نه‌یکه‌ی، ده‌بوو ئه‌و کاره بکه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.من له‌گه‌ڵ که‌سانێک بووم به‌هێز په‌لاماریان ده‌دا، زۆر کرده‌وه‌ی کوشتنیان ئه‌نجام دا. ئه‌گه‌ر نه‌توانم باشبم بۆیان، ئه‌وا ته‌مه‌نم به که‌ڵکی سه‌ربازیش نایه‌ت. ناچار بووم ئه‌وه بکه‌م که پیاوه‌که‌ی ته‌نیشتم ده‌یکرد.
من هه‌فته‌ی حه‌وت ڕۆژ سه‌رپێچی یاسام ده‌کرد، په‌یوه‌ندیه‌که‌م ئه‌وه‌ی ده‌زانی. ده‌یانزانی من بۆمب دروست ده‌که‌م ده‌یده‌م به ئه‌ندامانی سوپای کۆماری ئیرله‌ندی، هیچیان له‌وباره‌وه نه‌کرد. گه‌رکارێک من ده‌ستم تێیدابوو پێچه‌وانه‌بوایه‌ته‌وه ئه‌وه ئه‌وکات من ده‌مرم. فیکره‌که وابوو ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوژمن‌دا زاڵبیت ده‌بێ دزه بکه‌یته ناویانه‌وه و ببیته دوژمن، له‌و کاتانه‌دا من هیچ گرفتێکم له‌و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌دا نه‌بوو."
فۆڵتن ئه‌و نهێنی یه‌ی درکاند، په‌یوه‌ندیه‌که‌ی پێی ووت که ئه‌و چالاکیانه له‌سه‌ره‌وه ڕێی پێدراوه... به‌ته‌واوی ده‌چێته به‌رده‌م سه‌ره‌ک وه‌زیران. سه‌رۆک وه‌زیران ده‌زانێ ئێوه خه‌ریکی چین.
هه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سوپای کۆماری ئێرله‌ندی له به‌ریتانیا و ئێرله‌ندای باکور ده‌کرێ جێ په‌نجه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانی و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه فرۆی پێوه‌یه.
کیفن فۆلتن ڕاده‌گه‌ێنێ که پێش 48 سه‌عات ئۆماگ ته‌قینه‌وه ده‌کات به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییه‌که‌ی له RUC ئاگادار کردۆته‌وه، له‌وه‌ی که له ڕاستیدا سوپای کۆماری ئیرله‌ندی خه‌ریکی پیلان دانانن بۆهێرش، به درێژی هه‌واڵی یه‌کێک له تیمه‌کانی ته‌قینه‌وه و ژماره‌ی ئوتۆمبیلی پیاوه‌که‌ی داوه.
ته‌قینه‌وه‌ی به‌لفاست به‌ڵگه‌نامه‌کان (Documents) ده‌بنه به‌شێک له توڕه‌یی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی که ڕۆڵی خۆی له دادگادا له دژی حکومه‌تی به‌ریتانی بگێڕێ. هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که ئه‌فسه‌ری سه‌ره‌کی فرۆ له سوپای به‌ریتانی ڕۆڵی بریکاری په‌یوه‌ندی بووه له‌ناو سوپای کۆماری ئیرله‌ندیدا- کۆدی ئه‌و پیاوه (ستیک نایف) بووه.
ستیک نایف یه‌کێکه له قاره‌مانه لێهاتووه‌کانی به‌لفاست. په‌یوه‌ندی میلیتاری بوار و فه‌رمانی پێداوه، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک له ڕێی تیرۆرکردنه‌وه بکوژێ و خۆیشی له سوپای کۆماری ئیرله‌ندیدا بپارێزێ.
له‌نده‌ن ئۆپزێرڤه‌ر (London Observer) هه‌ندێ له‌و شێوازانه‌ی فرۆ له ئێرله‌ندی باکوور به‌کاری هێناون ئاشکرای کردووه. وه‌ک ته‌کنیکی ( بۆمبی به‌شه‌ری)، که خه‌ڵکی ناچار به سواری پاسی بۆمب ڕێژکراو بکه‌ی له خاڵی پشکنینی سه‌ربازیدا.
ئه‌م کرده‌وانه‌یان ڕۆشنایی زۆر ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی که‌می یه‌کێک له‌وڕاپۆرتانه‌ی پێش ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له عێراقدا ڕوویدا، کاتێک ئافره‌تێکی به‌ریتانی سه‌ر به ده‌زگای ساس به جلی عه‌ره‌بی و په‌چه وه له‌کاتی ئاماده‌یدا بۆ په‌لامارێکی تیرۆریستی ده‌سگیر ده‌کرێ.
به‌پێ ی قسه‌ی پارێزگای به‌سره محمد والی قه‌مه‌ره‌یه‌ک که سه‌ربازی به‌ریتانی تێدابووه، به‌ره‌و ڕووی گروپێک له پۆلیسی عێراقی هاتووه، پۆلیسه‌کانیش ته‌قه‌یان کردووه. له ئه‌نجامدا پۆلیسێک ده‌کوژرێ و یه‌کێکیش بریندار ده‌بێت.
له کاتێکی زووتردا ڕاپۆرته‌کان له‌سایت و ڕادیۆی BBC دا بڵاویانکرده‌وه قه‌مه‌ره‌ی به‌کار هاتوو ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه.
له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌مانه‌دا ده‌توانین بپرسین، ئایا کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیلی عێراق (ئامانجێکی مه‌شروعه)؟
پێشتر به تیۆره‌کانی ( له‌پێناوی ده‌رچوون له ئاژاوه) و ( ستراتیژی بارگرژی) ڕووپۆشی عێراق کراوه، به‌ڵگه‌نامه‌کانی پنتاگۆن، لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ڕێزه‌کان و به‌ڵگه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرێس و سه‌فیره‌کان به دوورودرێژی.
هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکین که کاره‌که به ته‌واوی وایه، ده‌بینین مانه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته له دۆخێکی پڕئاژاوه‌دا له خزمه‌تی ستراتیژیه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا دایه بۆ پاساوی مانه‌وه‌یان وه‌ک هێزی داگیرکه‌ر له عێراقدا.
له زۆر حاڵه‌تدا به‌ڵگه‌کان ڕۆڵی هێزی سه‌ربازی بۆ شانه تیرۆریسته‌کان له کار کردنیاندا پێشان ده‌ده‌ن. وه هه‌روه‌ها وا ده‌کات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایان له‌په‌لامارداندا هه‌بێ. هه‌روه‌ک ده‌ڵێن فرۆ ئاشکرای کرد که هه‌ڵده‌ستێ به پڕچه‌کردن و مه‌شقکردن و پێدانی که‌ل وپه‌ل به تیرۆریستان له عێراقدا.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ڕاپۆرتێکی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان هه‌بوو، که کاتێک یاخیبووان ده‌کوژن جل و به‌رگی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکیان له‌به‌ر دایه. وه لیپرسراوه عێراقیه‌کانیش ده‌یان ووت له‌ژیر ئه‌م په‌رده‌پۆشینه‌دا مه‌به‌ستێک هه‌یه، جلی خۆپارێزی له فیشه‌ک و تۆپ و کاروانێک به حه‌وت سه‌یاره‌ی GMC سپۆرته‌وه، که ئاسایی له‌لایه‌ن لێپرسراوه ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه له‌عێراقدا به‌کار دێت. له‌وانه‌یه یاخیبووه‌کان جل و به‌رگیان به‌رده‌ست که‌وتبێت، به‌ڵام له کوێوه ئه‌م هه‌موو ئوتومبێله‌یه‌یان هێنا و گواسته‌وه. سوپای به‌ریتانی له عێراق بۆ زیاتر گرنگی دان و ڕۆشنایی خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، کاتێ مرۆ سه‌یرده‌کا زۆر له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی که به‌کارهێنران، زۆر بۆمب و سه‌یاره‌ی به‌مین چێندراو و په‌لاماره‌کان له عێراقدا سه‌لماندی کهبه‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتووی یه‌که‌ی فلاشی فۆتۆگرافیک، که پێش 15 ساڵ له‌لایه‌ن سوپای کۆماری ئێرله‌ندی تیرۆریسته‌وه به‌کارده‌هێنرا که ڕێنمایی یه‌کانی له‌لایه‌ن ئاژانسی به‌ریتانی یه‌وه درابوو پێیان. کیڤن فۆلتن جارێکی تر زانیاری زۆر زیندووی پێشکه‌شکرد، چۆنێتی یارمه‌تیدانی ئێم ئای پێنج (MI5) ی بۆ کڕینی پارچه‌کانی بۆمب و ته‌کنه‌لۆژیا له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرا کرد. که پێشتر له ئێرله‌ندای باکور له‌لایه‌ن فرۆوه به‌کارده‌هێنرا، ئێستاش شوێنده‌ستی خۆی له ناو شه‌ڕکه‌رانی به‌رگریی عێراقیدا دۆزیوه‌ته‌وه.
" له‌کۆتایی ساڵی 1993 و سه‌ره‌تای 1994 دا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌فسه‌رانی ئێم ئای پێنج (MI5)دا، فرۆ و پۆلیسی ئۆلسته‌ری تایبه‌تی مه‌لیکی، چووم بۆ ئه‌مه‌ریکا. پێشتر ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌رگرتن و ناردنه‌وه له نووسینگه‌ی پۆلیسی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI)یه‌وه هه‌بوو له نیویۆرک".
فۆڵتن له حزه‌یرانی 2002 دا به سه‌نده‌ی تر‌بیۆنی (Sunday Tribune) ووتبوو. گه‌شته‌که‌ی له‌لایه‌ن FBI وه پاڵپشتی کراوه. به‌پێ ی ماسیۆ تیگۆ (Matthew Teague)، که بۆ ئه‌تڵه‌نتیکی نووسیوه. هه‌روه‌ها بێلایه‌نێک له نه‌وه‌ده‌کاندا له سه‌نده‌یدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ کۆماریه‌ک کردووه که یه‌کێ له ئه‌ندامانی گه‌وره‌ی IRA بووه. دوپاتی ئه‌کاته‌وه که فۆڵتن ته‌کنه‌لۆژیای نوێ ی هێنایه ناو IRA وه، هاوپه‌یمانی هه‌مان ڕێکخراوی هاوشێوه‌ی خۆیان بوون له‌ده‌ره‌وه.
له‌وه به‌ڵگه‌ی ڕوونتر ئه‌بێ چی بێت که هێزه تایبه‌ته‌کان یاخیبووه عێراقیه‌کان مه‌شق و پرچه‌ک ده‌که‌ن. له‌هه‌وڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر سه‌رزه‌نشتی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی یه‌کان نه‌کرێت و خۆیان دووره په‌رێزبگرن، ووڵاته یه‌گرتووه‌کان لۆمه‌ی ئێران ده‌کا له‌به‌کارهێنانی پێشینه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای خوار بنه‌وشه‌یی.
"به‌پێ ی سه‌رژمێری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی، 198 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی کوژراو و 600 بریندار به ئامیری پێشکه‌وتووی ته‌قینه‌وه‌ی دروستکراوی ئێران که یاخیبووه‌کان له ڕێ ی قاچاخه‌وه به درێژایی که‌ناری ڕووباری دیجله‌دا له باشووره‌وه ده‌یهێنن. له هه‌وڵێکدا بۆ په‌کخستنی ئه‌م تۆڕانه، به‌پشت به‌ستن به بڕیاری هێنانی که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری دووه‌م بۆ که‌نداو، واته ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێرانه، به‌پێ ی یاریده‌ده‌ری گشتی پێشووی ده‌وڵه‌ت مارتن ئه‌ندیک تاڕاده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیداره."
له هه‌موو بارێک‌دا ئێمه به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوونمان هه‌یه که به‌ریتانیاو ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان یاخیبووان چه‌کدار ده‌که‌ن، مه‌شقیان پێ ده‌که‌ن، ته‌قه‌مه‌نی و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو هه‌تا ته‌قاندنه‌وه‌که‌شی مسۆگه‌ر ده‌که‌ن ، پاشان لۆمه‌ی ئێران ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م په‌لامارانه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی زیاتر فراوانکردنی شه‌ڕه‌که‌یه به‌ره‌و سنووری ئێران.
فرۆ وه‌ک پێشتر باسمان کرد باڵێکه له ساس. چاوخشاندنێکی خێرا به هه‌ندێ چالاکی نهێنی ساسدا، شان به‌شانی هێزی ده‌لتای ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان که‌زۆربه‌ی تیرۆریستانی له خۆ گرتووه، وه هاوشانی فرۆیه، جارێکی تر ئه‌و ڕاستی یه نیشانده‌دا که دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانیه‌کانیه‌کان به‌شداری شه‌ڕی دژه تیرۆریان نه‌کردووه، به‌ڵکو وه‌ک به‌شێک له کارنامه‌ی گشتیان خۆیان ئیدامه به‌تیرۆر ده‌ده‌ن.
هێزی تایبه‌تی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی ناسراون به‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌کاندا ڕێ خۆشکه‌ربوون بۆ گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕکه‌رانی مجاهدینی ئیسلامی ئوسووڵی له‌ناوچه‌ی به‌ڵقان. چه‌کداریان ئه‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی له کێشه‌ی بۆسنه‌دا به‌رانبه‌ر به‌هێزی سربی بوه‌ستنه‌وه.
ساس له میانه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان ئاڕاسته‌ی ستراتیژی ئێم ئای شه‌ش (6MI)(ده‌زگای زانیاری سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا) و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکیدا، هه‌روا له کاتێکی دواتردا ڕاهێنان و مه‌شقی تیرۆریستی به سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ له‌ناوه‌ند و کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا له به‌ڵقاندا ده‌کرد. زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه.
سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ له‌و کاته‌دا به‌وه ناسرا که قورسایی به‌لای ڕێکخراوی "قاعده‌وه" هه‌بوو وه شه‌ڕکه‌رانی موجاهیدی لایه‌نگری ئوسامه بنلادن بوون که "شه‌ڕی جیهانی دژی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان" ڕاگه‌یاند. هه‌تا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرا که بنلادن ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی دارایی ده‌کردن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان و به‌ریتانیا به‌شاراوه‌یی مه‌شقیان به سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ ده‌کرد.
سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ زیاتر په‌نای بۆ به‌کارهێنانی بارگرژی ڕه‌گه‌زی (ethnic) و تێکدانی زیاتری ئارامی ناوچه‌که بوو هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ له عێراقدا ڕووده‌دات. ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ کردیان بووه به‌هانه‌ی خۆتێ هه‌ڵقورتاندنی ڕۆژئاوا له به‌ڵقاندا.
هه‌ره‌ها کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌ریتانیه‌کان و هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی یارمه‌تی و کۆمه‌ک و ڕاهێنانی شانه تیرۆریسته ئه‌لبانیه‌کانیان کردووه، وه بڕێکی زۆری دارایی یان له سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ر ئێستا چالاکیه‌کانی فرۆ له‌عێراقدا پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه. به‌شێکی سه‌ربازیمان هه‌یه له‌سه‌رو یاساوه‌یه و به‌ده‌ر له ڕێکه‌وتننامه‌ی جنیڤ له‌ناو شانۆی جه‌نگدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕابردوویه‌کی خراپی هه‌یه له ده‌ست تێوه‌ردان و تێوه‌گلانی له‌کاری تیرۆریستانه‌دا و لۆمه‌کردنی کۆمه‌ڵه و که‌سانێک که‌ده‌یه‌وێ لایان بدات و ناویان بزڕێنێ.
له‌عێراقدا ڕێڕه‌وی کارنامه‌که‌ی وا داڕشتووه، دانانی بنکه‌ی هه‌میشه‌یی و پاشان خۆسه‌پاندنێتی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌م جۆره شه‌ڕ ده‌بێته هۆیه‌ک تا هێزه‌کانمان له عێراقدا بمێنێته‌وه.
فرۆی ڕابردوو چالاک به ڕوونی ئاشکرای ده‌کات که حکومه‌تی به‌ریتانی نه‌چۆته شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی تیرۆره‌وه، به‌ڵکو ئه‌وان تیرۆر وه‌ک هۆکارێک به‌کار ده‌هێنن بۆ گه‌یشتن به ڕاده‌یه‌کی زیاتر له سه‌رکه‌وتنی نه‌خشه‌ی کاره‌کانیان و کۆنترۆڵکردنیان له‌هه‌ر کاتێکدا خۆیان به گونجاوی بزانن. ده‌لتای هێزی ئه‌مه‌ریکیش ڕاسته‌وخۆ پێکه‌وه له‌گه‌ڵ باڵی ساسدا بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌مان ئامانج خه‌ریکی پیلانگێڕانن.
http://infowars.net/articles/february2007/050207FRU.htm
http://iraqwar.mirror-world.ru/article/148604 http://www.prisonplanet.com/articles/february2007/040207cell.htm http://www.telegraph.co.uk/news/main.jhtml;jsessionid=IBEK4QSEC3PEBQFIQMFCFGGAVCBQYIV0?xml=/news/2007/02/04/nspooks04.xml
|