٣\٥\٢٠١٣ کێ و چۆن تیرۆری باخ سوتاندن لە خانەقین رادەگرن؟!
- وەزارەتی ژینگە. - پەرلەمانی کوردستان. - ئەنجومەنی وەزیران. - دەزگاکانی راگەیاندن. - رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
بە ھۆی دار و درەختەوە زەمین بە (ئەستێرەی سەوز)ناسراوە و بەرگری لە ژینگە، بەرگری لە خودی ژیان و داھاتووی نەوەکانی دوای ئێمەیەو ھەر جۆرە دەستدرێژییەک لە دژیدا، تیرۆرێکی رەشە. رۆشنبیری کوردستانی یەشار کەمال ئەرکی رۆشنبیری لە بەرامبەر ژینگە دیاریکردووە و ئەڵێ: (رۆشنبیر بەرپرسە لە شکاندنی لقەدارێکیش).
بەرێزان: لێرە داتایەکی ترسناک لە بارەی تیرۆری سوتاندنی باخەکانی خانەقین لە نێوان ساڵی ٢٠٠٧ - ٢٠١٣ بڵاودەکەینەوەو لەگەلیدا پرسیار دەکەین: کێ سوتاندنی و بۆچی؟ بۆچی ھیچ کەس دەستگیر نەکراوە؟ کێ کەمتەرخەمە؟! دیاردەی باخ سوتاندن کارەساتێکی مرۆیی و ژینگەیە و ھەموو دەزگا حکومی و حزبییەکان لە ئاستیدا بەرپرسیارن. شایانی باسە بە ھەوڵ و ھیمەتی بنکەی بەرگری شارستانی خانەقین توانراوە زیانەکانی ئەم کارەساتە سنووردار بکری.
٢٠٠٧: سوتاندنی ٦باخ:
١- ٩/٥/٢٠٠٧، لە جەلەوە باخی(قەیس حەسەن عەلی) دەسوتێ. ٢- /٦/٢٠٠٧، لە ئاوایی حوسێن بەگ، باخی ئەمیر حوسێن دەسوتێ. ٣- /٨/ ٢٠٠٧ لە عەلەمدار ٤ باخ (٢٧٠دارە خورما و داری ترشەمەنی) بەیەکەوە دەسوتێن و خاوەنەکانیان بریتین لە (حوسێن ئولفەت سەعید، حەمید خوداداد، سەمیر خزر، یوسف حوسێن).
٢٠٠٨: سوتاندنی ٩ باخ:
١- ٤/١/٢٠٠٨، لە گەڕەکی مەزرەعە باخی (ئەمیر حوسێن)دەسوتێ. (زیانەکەی سوک بووە). ٢- ٦/٤/ ٢٠٠٨ لە عالیاوە باخی سوار ئیسماعیل حوسێن دەسوتێ. (زیانەکەی سوک بووە). ٣- ١٧/٦/٢٠٠٨ لە ئاغا و خەلیفە باخی (قەیس حەسەن عەلی). (زیانەکەی مامناوەندی بووە). ٤- لە گەڕەکی (محەتە) باخی عەلی عەباس محەمەد سوتاوە. (زیانەکەی سوک بووە). ٥- ١٤/٩/٢٠٠٨ لە کارێز باخی جەلیل سەعید ئەحمەد سوتاوە. (زیانەکەی مامناوەندی بووە). ٦- ١/١٠/٢٠٠٨ لە مەزرەعە (٢ باخ)ی (ئەمیر ئەحمەد ئیمامەلی) و (مەحمود تاھر سلێمان)دەسوتێ. (زیانی زۆر بووە). ٧- ٢٢/١٠/٢٠٠٨، لە قەسریباخ (پشت گەراجی کۆن) باخی مەحمەد بانیوالا سوتاوە. (زیانەکەی سوک بووە).
٢٠٠٩: سوتاندنی ١٥باخ:
١- ٢٣/٢/ ٢٠٠٩ لە کارێز (٢باخ)ی (فایەق شەھاب)و(مەکی موستەفا)دەسوتێ.(٥٧داری جۆربەجۆر). ٢- ٧/٣/٢٠٠٩ لە تۆڵەفرۆش باخی محەمەد نەوار ساڵح دەسوتێ.(١٢داری جۆربەجۆر). ٣- ٢١/٥/٢٠٠٩ لە تۆڵەفرۆش باخی زافر عەزیز ئەحمەد دەسوتێ.(١٠دارەخورما و ١٨داری ترشەمەنی). ٤- ٢١/٥/٢٠٠٩ لە قەسریباخ(پشت گەراجی کۆن) باخی زەکی خەلیل ئیبراھیم دەسوتێ. ٥- ٢٤/٥/٢٠٠٩ لە کارێز باخی مەحمود جیھان ئەکبەر دەسوتێ.(٢٠دارەخورما و ٢٨داری ترشەکەنی). ٦- ٣٠/٥/٢٠٠٩ لە ئەرکەوازی باخی(ھامیار کەریم ئەحمەد دەسوتێ.(١٠ دارەخورما و ٣٧داری ترشەمەنی). ٧- ٣/٧/٢٠٠٩ لە عەلەمدار باخی فەیسەل مەجید جاسم، دەسوتێ.(٨دارەخورما و داری جۆربەجۆر). ٨- ٤/٧/٢٠٠٩ لە یوسف بەگ باخی خەلیل رەشید حوسین دەسوتێ.(٤٠داری جۆربەجۆر). ٩- ١٨/٧/٢٠٠٨ لە عەلەمدار باخی حوسێن ئولفەت سەعید دەسوتێ.(١٠دارەخورما و٤٠ داری ترشەمەنی). ١٠- ١٣/٩/٢٠٠٩ لە دارەکونارە باخی ئیبراھیم مەحمود سەعدوڵلا دەسوتێ.(٢٠دارەخورما و ١٥داری ترشەمەنی). ١١- ١٥/٩/٢٠٠٩ لە باپڵاوی باخی دڵشاد مەلا شوکور دەسوتێ(زیانی سووک). ١٢- ١٥/١٠/٢٠٠٩ لە (محەتە) باخی نەجمەدین عەبدوڵلا جاسم دەسوتێ. (٨داری ترشەمەنی). ١٣- ٢٠/١٠/٢٠٠٩ لە عەلەمدار باخی حەمید خوداداد عەلی دەسوتێ. (٢٥دارەخورما و٥٠داری ترشەمەنی). ١٤- ٣١/١٠/٢٠٠٩ لە کۆرنیش باخی محسن عەلی ئەکبەر دەسوتێ. (٤٠داری جۆربەجۆر).
٢٠١٠: سوتاندنی ٢٠ باخ:
١- ١٦/٥/٢٠١٠ لە پشت ئۆرزدی باخی عەبدوڵلا مەحەمەد سوتا. ٢- ٢٦/٥/٢٠١٠ لەپشت ئۆرزدی باخی حوسام عەبدوڵلا مەحەمەد سوتا. (٣٠دارخورما و ٤٠داری ترشەمەنی). ٣- ٢٩/٥/٢٠١٢ دووبارە باخەکەی عەبدوڵلا سوتا.(٢دارەخورما). ٤- ٢٠/٦/٢٠١٢ لە یوسف بەگ باخی ئەحمەد یوسف سلیمان سوتا(١٢٠داری دۆربەجۆر و١٥دارەخورما). ٥-٢/٧/٢٠١٠ لە ئاغاوخەلیفە باخی قەیس میرزا سوتا. (٥ دارەخورما) ٦- ٤/٧/٢٠١٠ لە قەسریباخ باخی سەدرەدین شوکور ئاغا سوتا.(٦دارەخورما و ٨ داری جۆربەجۆر). ٧- ٩/٧/٢٠١٠ لە باوە مەحموید باخی ستار ئەحمەد سوتاز(٥دارەخورما و ...دارە ترشەکەنی). ٨- ١٦/٧/٢٠١٠ لە تۆڵەفرۆش باخی شاکر مەحمود شوکری سوتا. ٩- ٢٠/٧/٢٠١٠ لە عالیاوە باخی ئەکرە مەحەمەد عەزیز سوتا.(٢٠داری جۆراوجۆر). ١٠- ٢١/٧/٢٠١٠ لە دارەکونارە باخی حوسام عەلی مەحەمەد سوتا.(١٧داری ترشەمەنی). ١١- ٣١/٧/٢٠١٠ لە عەلەمدار باخی شەمسەدین رەشید سوتا. ١٢- ٣١/٧/٢٠١٠ لە ئاغاوخەلیفە باخی خەلیفە شەمسەدین رەشید سوتا. ١٣- ٢٥/٨/٢٠١٠ لە ئاوایی(ئیبراھیم بەگ) باخی سەرگوڵ مەحەمەد رەشید سوتا. ١٤- ١٠/١٠/٢٠١٠ لە بانمیل باخی حەمید نامدار سوتا. ١٥- ١٦/١٠/٢٠١٠ لە جەلەوە باخی قەیس حەسەن سوتا. ١٦- ٢٠/١٠/٢٠١٠ لە عالیاوە یاخی سوارە ئیسماعیل حوسین سوتا.(٤دارەخورما و٢٠ داری جۆربەجۆر). ١٧- ٨/١١/٢٠١٠ لە دارەکونارە باخی دیار ئیبراھیم بەیاتی سوتا.(٣٠دارەخورما و ٢٠جاری جۆربەجۆر. ١٨- ٢٧/١١/٢٠١٠ لە تۆڵەفرۆش باخی غەزال رەحیم ئەحمەد سوتا.(٣دارەخورما و ٥٢جۆربەجۆر). ١٩- ٢٨/١١/٢٠١٠ لە ئاغاوخەلیفە باخی حوسین ئولفەت سەعید سوتا.(٢٥دارەخورما).
٢٠١١: سوتاندنی ٥٥ باخ:
١- ٢١/٣/٢٠١١ لە باوە مەحموید باخی حەمید ئەحمەد ئەمین سوتا. ٢- ٢١/٣/٢٠١١ لە دڕو باخی ئازاد جەلیل ئەحمەد سوتا. ٣- ١١/٥/٢٠١١ لە قەسریباخ باخێک سوتا(خاوەنەکەی نەناسراوە) سوتا. ٤- ٣١/٥/٢٠١١ لەپشت بەرێوبەرایەتی پۆلیس باخی عادل عیسا شەفیق سوتا. ٥- ١/٦/٢٠١١ لە ئاوایی مەحەمەد گومەر/عالیاوە باخی قادر مەحمود عەلی سوتا. ٦- ١/٦/٢٠١١ دووبارە لە پشت بەرێوبەرایەتی پۆلیس باخی عادل عیسا سوتا. ٧- ٦/٦/٢٠١١ لە پشت کۆرنیش (٧)باخ سوتا و ئەمەش خاوەنەکانیانە(ئیبراھیم ئیسماعیل، ئەحمەد مەحەمەد ئەمین، کەریم سەرتیپ، جەبار تەوفیق، ستار باوە، مەجید مەشروتە، جەلیل جانی). ٨- ٦/٦/٢٠١١ لە عالیاوە باخی ئیسماعیل عەباس دەرویش سوتا(١٠٠دارەخورما و ١٨٠داری ترشەمەنی) ٩- ٧/٦/٢٠١١ دووبارە باخی(جەبار تەوفیق و کەریم سەرتیپ)سوتا (١٠٠دارەخورما و٢٠داری جۆربەجۆر). ١٠- ٨/٦/٢٠١١ لە قەسریباخ (٢)باخی(شاکر رەزا)و(موستەفا عادل عیسا)سوتا. ٢٠٠دارەخورما و ٢٥٠جاری جۆربەجۆر. ١١- ١٨/٦/٢٠١١ لە جەلەوە باخی ساڵح مەحەمەد سوتا. ١٢- ٢٠/٦/٢٠١١ لەپشت بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئازادی باخی موستەفا عادل عیسا سوتا(٢٠دارەخورما و ١٥داری جۆربەجۆر). ١٣- ٢٦/٦/٢٠١١ دارەکونارە باخی موستەفا سەعید ساڵح سوتا.(٣٠دارەخورما و ٣٠جاری ترشەمەنی). ١٤- ٢٥/٦/٢٠١١ لە شەقامی کۆرنیش باخی مەحەمەد ئەمین تەوفیق سوتاز(٢٥٠دارەخورما و٤٠داری ترشەمەنی). ١٥- ٢٥/٦/٢٠١١ لە شەقامی کۆرنیش(٣باخ)ی گوڵستان جەبار تەوفیق، مەحەمەد ئەمین تەوفیق، رەفیق مەحەمەد ئەمین سوتا. زەرەر زۆرە، واتە زیاتر لە ١٠٠٠دار. ١٦- ٢٦/٦/٢٠١١ لە دارەکونارە دووبارە باخی وەفیق مەحەمەد ئەمین دەسوتی. ١٧- ٢٩/٦/٢٠١١ لە عەلەمدار باخی حوسین ئولفەت سەعید دەسوتێ.(٣٠دارەخورما و ٤٠داری ترشەمەنی). ١٨- ٣/٧/٢٠١١ لە عالیاوە باخی سیروان مەحمود تاھر دەسوتێ.(٧٠دارەخورما و ٤٠داری ترشەمەنی). ١٩- ٩/٧/٢٠١١ لە دارەکونارە(٥باخ)ی (حەقی مامە، حوسین مەنسور، ...عەلی بەگ عیسا، ئایدن سەعدوڵلا، سەردار حوسین چراخ). زیانەکەی زۆربووە، واتە زیاتر لە ١٠٠٠دار. ٢٠- ٩/٧/٢٠١١ لە باوەمەحموید باخی عومەر ئەمین ئەحمەد سوتا.(٢٠دارەخورما و ٦٠داری جۆربەجۆر). ٢١- ١٠/٧/٢٠١١ لە دارەکونارە باخی مەحمود پەنجشەمە سوتا. ٥٠دارەخورمان. ٢٢- ١٣/٧/٢٠١١ لەپشت سایلۆ باخی دڵشاد میرزا رەشید سوتا. ٢٣- ٣١/٧/٢٠١١ لە بانمیل باخی ئەحمەد نامدار سوتا.(٢٠داری جۆربەجۆر). ٢٤- ٦/٨/٢٠١١ لە ئاوایی مەحمود عەزیز/عالیاوە باخێک سوتا. ١٠٠دارەخورما و٤٠داری جۆربەجۆر. ٢٥- ٧/٨/٢٠١١ لە ئاوایی مەحمود عەزیز باخی قەحتان مەحمود عەزیز سوتا. ٢٦دارەخورما و ٧٥داری جۆربەجۆر. ٢٦- ١٤/٨/٢٠١١ لە (مەحەتە) باخی مەحمود شوکری مەجید سوتا. ٢٧- ١/٩/٢٠١١ لە کارێز باخی مەجید سەوزعەلی سوتا.(٢٥داری جۆرەبەجۆر). ٢٨- ٦/٩/٢٠١١ لە تۆڵەفرۆش باخی سەردار سەعدوڵلا عەبدوڵلا سوتا. ٢٩- ٧/٩/٢٠١١ لە عالیاوە باخی سەلام عاێی مەحمود سوتا.١٥داری جۆربەجۆر. ٣٠- ١٦/٩/٢٠١١ لە کۆرنیش باخی حوسین ئولفەت سوتا. ٣٠داری جۆرەبەجۆر. ٣١- ٢٠/٩/٢٠١١ لە باوەمەحموید باخی خەلیل ئەحمەد مەحەمەد سوتا. ١٥داری جۆرەبەجۆر. ٣٢- ٢١/٩/٢٠١١ لە دارەکونارە باخی ممدوح سەعید سوتا. ٣٣- ٢٥/٩/٢٠١١ لە باوە مەحموید باخی خەلیل لالە عەباس سوتا. ٣٤- ٩/١١/٢٠١١ لە کارێز باخی سەمیر حزر ئەحمەد سوتا. (٦دارەخورما و ٢٠داری جۆربەجۆر). ٣٥- ٨/١٢/٢٠١١ لە تۆڵەفرۆش باخی عەلی ئەکبرە فەرحان سوتا. ١٠داری جۆرەبەجۆر. ٣٦- ٩/١٢/٢٠١١ لە نزیک یانەی وەرزش باخی قەیس میرزا سوتا. ٣دارەخورما و ١٥داری ترشەمەنی.
٢٠١٢: سوتاندنی ٢٥ باخ:
١- ١٧/١/٢٠١٢ لە جەلەوە باخی نەوفەل نەجم حوسین سوتا. ٢- ١٣/٣/٢٠١٢ لە ئەرکەوازی باخی ....عەلی بەگ عیسا سوتا. ٣- ١٤/٣/٢٠١٢ لە ئاوایی حاجی عەلی موراد باخی قەبان کازم سوتا. ٤- ٥/٤/٢٠١٢ لە دڕو باخی ماجد موستەفا سوتا. ٥- ١٠/٥/٢٠١٢ لەدارەکونارە باخی ...عەلی بەگ عیسا سوتا. ٦- ١٢/٥/٢٠١٢ لە ئاوایی ئەحمەد تاھر باخی مەحەمەد حوسین تەھا سوتا. ٧- ١١/٥/٢٠١٢ لە مەزرەعە باخی ئەمیر ئیمام عەلی سوتا. ٨- ١٤/٥/٢٠١٢ لە ئەرکەوازی باخی ...عەلی بەگ عیسا سوتا. ٩- ٢٠/٥/٢٠١٢ لە جەلەوە (٣)باخی سەرمەد مەکی شەوکەت، مەحەمەد شاکر مەحەمەد و جەلیل جەمیل حەمید سوتا. ١٠- ٢٢/٥/٢٠١٢ دووبارە لە جەلەوە باخی وداد سەعید حەمەید، جەمیل وەلی ئاغا. ١١- ٢٢/٥/٢٠١٢ لە جەلەوە باخی جەمیل وەلی ئاغا سوتا. ١٢- ١٨/٦/٢٠١٢ لە نزیک یانەی وەرزش باخی حوسین ئولفەت ئەحمەد سوتا. ١٣- ٢٦/٦/٢٠١٢ لەپشت بانزینخانەی(الوەند) باخی لوقمان عەلی یەگ عیسا سوتا. ١٤- ١/٨/٢٠١٢ لە ئاغاوخەلیفە باخی حوسین ئولفەت سەعید سوتا. ١٥- ٣/٨/٢٠١٢ لە کارێز باخی جەلیل ئەحمەد موراد سوتا. ١٦- ٨/٨/٢٠١٢ لە عەلەمدار باخی (فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەکان) سوتا. ١٧- ١٦/٩/٢٠١٢ لە کارێز باخی ماجد عیزەدین سوتا. ١٨- ٢٠/٩/٢٠١٢ لە بانمیل باخی سەعدون حەبیب قاسم سوتا. ١٩- ٢٠/٩/٢٠١٢ لە بانمیل باخی دیار حوسین مامەخان سوتا. ٢٠- ٢٦م٩/٢٠١٢ لە ئاوایی عەلی موراد باخی بسات عەبدی سوتا. ٢١- ٣٠/٩/٢٠١٢ لە مەزرەعە باخی ئەمیر ئەحمەد و رەشید ئیبراھیم سوتا. ٢٢- ٢٧/١٢/٢٠١٢ لەپشت کارگەی رستن و چنین باخی شاکر محمود شوکری سوتا.
٢٠١٣: سوتاندنی ٣ باخ:
١- ٧/٣/٢٠١٣ لە دڕو باخی موستەفا ماجد سەید سوتا. ٢- ٢١/٤/٢٠١٣ لە تۆڵەفرۆش باخی سەردار تاھر عەبدوڵلا سوتا. ٣- ٢٥/٤/٢٠١٢ لە تۆڵەفرۆش باخی سوعاد مەحەمەد مەحمود سوتا.
ئێمە داوادەکەین:
١- لێژنەیەکی تایبەت بەم کارەساتە پێکبھێنن و دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن. ٢- یارمەتی خاوەن باخەکان بدەن بە ھەر پێداویستییەکی کشتوکاڵیی.
|