په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٥\٢٠١١

 کێ وەڵامی ئەم مەتەڵە ئەزانێ!؟


کامیل ژیر     

1- چەک بۆچی چاکە؟

 

 

2- بۆ بەرگری.


3- بۆ هێرش و قەلاچۆی رۆژنامە نووسان و خۆپیشاندەران.


4- بۆ ئەوەى وێنەى پێوە بگری.


5- بۆ پۆزلێدان.


6- بۆ تەنگانە!


1- جا تەنگانە لەمە زیاتر!؟
2- بۆ هیچ بوە؟!


1- جا چینەبێ!؟ وا خەریکە کوردانی دڵەکە و قودسەکەى کوردستان بەقڕئەچن!
3- لەکەیەوە؟


1- لەمێژەوە بە گشتى. بەتایبەتیش لە ئازادکردنی تاریق رەمەزانەکەوە، زۆر بەتایبەتیش لە بیرۆکە بلیمەتیەکەى:
32+32+32 ەکەوە برا چاوڕەشەکان لە تەقەى خۆشیدان و هەرجارەی 100تا200مان لێئەکەن بە قوربانی و چەکدارە شێرە کوڕەکانی ئێمەش، هی دوو ئاسایش و دوو دژەتیرۆر و دوو جۆر پێمیم و دوو جۆر نازانمچی و پاراستنیک و زانیارییەک و هتد ، مێشێک میوانیاننیە.
7- ئەو هیزانە بۆ تۆڵە نیە. تۆ بۆ ئەوەندە شۆڤێنیت !؟ ناتەوێ ئەوانیش وەک زایۆنیەکان تۆڵەی گەرماوگەرم بکەنەوە!؟
نە کاکە نە، ئێمە تا سەر ئێسقان دیموکراتین، تا سەر مۆخیش ئاشتیخوازین. ئەو هیزانە بۆ رزگارکردنی کەرکوکە! ئەها نەتدی ئەو هەموو هێزانە بە جۆرەها چەکەوە لەمبەینەدا چۆن رژانە ئەو شارە !؟


1- چیانکرد؟
7- هەنگاوی یەکەم ، کەرکوکیان لە رزگار عەلی رزگارکرد! *


1- پێش ئەو؟
7- لە سۆران و دوکتۆرێکیش!


1- دوای ئەوان؟


7- خوا رەحم بە دوکتۆر ئەستیرەی دین بکات!


1- کەواتە چەک بۆچی چاکە؟
7- بۆ خۆکوشتن!


1- ئافەرین ..

___________________________
* ئەمە وتەیەکى هاوبیرمان شێخ محەمەدی باڵەکە.

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک