په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 کێ غەمى ئەم منداڵە سووک دەکات ؟


پێشڕەو حەمید
 

منداڵێکى ئێَسک سوک و ڕوخۆش ، منداڵێکى قەزان و چاو پڕلە هیوا چاوەڕوانى هاوکارى ئەو کەسانەیە کە هاوکارى کەسانى کەم درامەت و بەش مەینەت دەکەن ( پەیوەندحەمیدمەجید) چاوەڕوانى ئینسانەکانە تا هاوکارى بکەن و وەک ئینسانێکى ئاسایى و دور لەخەمۆکى و دڵ پڕلەژان درێژە بەژیانى ئاسایى خۆى بدات .


ئەو کاتەى کەلەدایک بوە کێشى تەنها چوارکیلۆو نیو بوەو لەماوەى یەک ساڵدا کێشى گەیشتوەتە ( 12 کگم ) و ئێٍستا کەتەمەنى تەنها یانزەساڵانە کێشى ( 114 کگم ) و بەشێوەیکە نائاسایى کێشى زیاتر دەبێت و ئەوەش بوەتە مایەى نیگەرانى خێزانەکەى و خودى ( پەیوند ) یشى توشى ئاڵۆزى دەرونى کردوەو هەست بەوەدەکات کە وەک مرۆڤێکى ئاسایى نییە ، سەرەڕایى ئەوەى تەواوى هاورێکانى و کەسو کاروخەڵکى شارى دەربەندیخان خۆشیان دەوێت و بە ( خەپە ) بانگى دەکەن .

باوکى پەوەند ( حەمید مەجیدکەریم ) دەربارەى زیادبونى کێشى پەیوەندى کوڕى دەڵێت "هەمیشە بیر لەئایندەى ئەومنداڵەدەکەینەوەو زۆر ناڕەحەتمان دەکات " زیاد بونى کێشى پەیوەند تەنها بۆئێمە مایەى نیگەرانى نییە بەڵکو بۆهەمو ناسراوەکانیشم جێگەى ناڕەحەتییە ، چونکە بەو تەمەنە بچوکەوە هێندەکێشى بێت دەبێت لەگەڵ گەورەبونیدا کێشى بگاتە چەند ؟ " هەروەها دەربارەى بارى تەندروستى ( پەوەند ) وتى" زوزو توشى تەنگە نەفەسى و هەناسەسوارى دەبێت و کاتێک کە دەخەوێت دەبێت هەمیشە ئاگامان لیبێت بۆئەوەى نەخنکێت و زۆرجار ناتوانێت لەسەر تەنیشت لەکاتى خەوتندا خۆى ڕابگرێت و دەبێت ئاگامان لێبێـت و بیخەنیەوە سەرتەنیشت بۆئەوەى نەخنکێت ، تاخۆم لەماڵەوەببم و لە واجبدا نەبم خۆیم دەیگەیەنمە قوتابخانە و دەیشى هێنمەوە بۆماڵەوە ، بەڵام کەخۆم لەماڵ نەبم زۆرحار خۆى دەڕوات و دەگەرشێتەوە توشى هێلاک بونێکى زۆردێت و تادەگاتەماڵەوە نزیکەى دوکاتژمێرى پێدەچێت چونکە کەهێلاک دەبێت پشویەک ئەدات ئینجا دەست دەکاتەوە بەڕۆشتن بەمەبەستى گەڕانەوەى بۆماڵەوە و هەندێک جاریش ئەوکەسانەى کە ئۆتۆمبیلیان پێەو دەیناسن ئەگەر لەڕێگادا ڕیکەوتى بکەن هاوکارى دەکەن .

دووکچى ترم هەیە بەناوى ( پەناو پرۆشە ) پەنا تەمەنى شەش ساڵانەو کێشى ( 11 کگم ) پرۆشە کە تەنها تەمەنى دوومانگە کێشى ( 6کگم ) " دەربارەى چارەسەرکردنى ( پەیوەند) لەو زیادکردنە بەرچاوەى کێشى ( حەمید ) وتى " سەردانى زۆرترین دکتۆرمان کردوەو هیچ چارەى نەبوە ، لەساڵى 2004 لەڕێگەى کاک ( فازڵ میرانى ) و خێزانەکەیەوە کەهاوکارى یەکى زۆریان کردین مەسەرفیان کردین چوینە ( تورکیا ) بۆچارەسەرکردنى پەیوەندو دواى مانەوەمان لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانى تورکیا بۆماوەى زیاتر لەدوهەفتە دکتۆرەکان پێان وتم کە کوڕەکەم نەخۆشى ( عەجزى دڵى ) هەیە و لەتورکیا چارەسەرناکرێت ، لەدواى گەڕانەوەمان دەیان جۆرى دەرمانمان بۆبەکارهێنا بەڵام سودى نەبو ، بەڵام دواى پرسیارکردنێکى زۆرلەسەر نەخۆشیەکەى ئاگاداریان کردم کەچارەسەرکردنى تەنها لە وڵاتى ( ئیسرائیل و هیندستان ) ە و داواکارم کە حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەوکەسانەى کار بۆخزمەتکردنى مرۆڤ دەکەن هاوکاریم بکەن بۆئەوەى منداڵەکەم لەو نەهامەتییەو ناخۆشیە ڕزگار بکەوم ".
 

 

____________________________________

تێبینی :  بۆهاوکارى کردنى ( پەیوەند ) هەرکەسێک بخوازێت دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ باوکى پەیوەند، بەژمارە تەلەفونى ( 07701575887 ) پێوەندى بگرێ ، یان ( قەزاى دەربەندیخان /گەڕەکى شەهیدان ) یان پەیوەندى بکات بەم ئیمێلەوە: peshrawhameed@gmail.com: