١٩\١٠\٢٠١٠
کێ خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌یه؟
مه‌هاباد کوردی
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا براده‌رێکی خۆشه‌ویست، له شێوه‌ی تێبینی،
پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردبوو که ئیدی به‌سه فه‌رموون وه‌رنه‌وه گۆڕه‌پان
و له ناوخۆی نیشتمانه‌وه خه‌بات بکه‌ن. ئه‌م ئازیزه که بابه‌تێکی
منی خوێندبۆوه، بێگومان به‌ڕێزه‌وه شتێکی وای نووسیبوو. هه‌ڵبه‌ت من
سوپاسی هه‌ستی دڵسۆزانه‌ی ئه‌و ده‌که‌م و، ده‌شزانم له دڵپڕی و خه‌مخۆرییه‌وه
کارێکی له‌و جۆره‌ی ئه‌نجام داوه. نیشاندانی سه‌رنج و تێبینی نووسین و
ڕه‌خنه‌گرتن و شیکردنه‌وه و دوان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و نووسراوێک، ئه‌گه‌ر
به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه و وڵات بێت، ئه‌وا چ
گومان له‌وه‌دا نییه له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه به سنگفراوانییه‌وه
وه‌رده‌گیرێت و به‌گه‌رمیش پێشوازی لێ ده‌کرێت. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش
دیاره لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی جیا له‌مه‌ی بۆ ده‌کرێ.
که‌س نییه ئه‌وه نه‌زانێ که مرۆڤ، با له وڵاتی خۆیشی ژیان به‌سه‌ر
نه‌بات، گه‌ر بیه‌وێ زۆر به جوانی ده‌توانێ ببێ به خزمه‌تکاری نه‌ته‌وه
و خاکه‌که‌ی خۆی. بیرکردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و
نیشتمان، خزمه‌تکردن و پابه‌ندبوون به‌و دۆزه ڕه‌وا و مافداره، هه‌روه‌ها
داکۆکیکردن لێی، هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌گه‌ر من له
کوردستان نه‌بم، ئه‌وا ناشتوانم یان مافی ئه‌وه‌م نییه له‌سه‌ر ئه‌م
پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازانه هه‌ڵبده‌مێ و قسه‌یان له‌باره‌وه بکه‌م
و خۆشم به خه‌مخۆریان بزانم. جا ئه‌گه‌ر شته‌که ئاوه‌ها بێ، که‌واته
گه‌لێ له‌و کوردانه‌ی که هه‌نووکه له ئه‌وروپا و لێره و له‌وێوه،
که به چ شێوه‌یه‌ک گومان له دڵسۆزبوونیان بۆ خاک و نه‌ته‌وه لێ
ناکرێت، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ هیچ به هیچ ناکه‌ن و هه‌ر ده‌شبێ له
ناوخۆی کوردستانه‌وه کار و خه‌بات ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌رنا نه دڵسۆز
و نه خه‌مخۆری ئه‌م گه‌له‌شن!!!! هه‌ر که‌سێک که تۆزقاڵێ ئاگاداری ڕه‌وشی
کوردی هه‌نده‌ران بێت و له‌ناویاندا ژیابێت، ده‌زانێ وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌ک
له سه‌داسه‌د چه‌وت و هه‌ڵه‌یه و له قوتووی چ عه‌تارێکیشدا جێی
نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له دڵسۆزبوون و دڵسۆزنه‌بوونیش بێت، ئه‌وا
قه‌ت گومان له‌وه‌دا نییه که چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانیش هه‌ردوو حاڵه‌ت مینا ڕۆژی ڕووناک ده‌بینرێن. نابێ ئه‌وه‌شمان
له یاد بچێ که کوردی دووره‌وڵات و تاراوگه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان
هاتبێ، له پێناوی خزمه‌تکردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا
کردوویانه و ده‌شیکه‌ن. هه‌ربۆیه خۆ به‌ستنه‌وه به نه‌ته‌وه و
نیشتمانێکی دیاریکراو، ده‌شێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه ته‌سکه‌ش
بێت که هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت که‌سانێکی تا بڵێی نادڵسۆزیش، با له
کوردستانیش بژین، بۆ ئێمه‌مانانی هه‌نده‌ران دایده‌ڕێژن. به‌رپرسی وا
هه‌یه به ساڵان له‌م ئه‌وروپایه ژیانی به‌سه‌ر بردووه و هه‌نووکه
له کوردستان، له‌ژێر ناوی خزمه‌تکردن و گه‌لێ شتی تری جیا جیادا، به‌ناو
خه‌ریکی خزمه‌تکردنی گه‌له، که‌چی له گیرفان پڕکردن زێتر چی دیکه
ناکات. جا کێ هه‌یه نموونه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی نه‌بینیبێ تا ئێستا
من بێم و باسیان لێوه بکه‌م؟!
مرۆڤ ده‌توانێ به زۆر شێوه خه‌مخۆری نیشتمانه‌که‌ی بێ. هه‌روه‌ها له
هه‌مان کاتیش‌دا خزمه‌تکردنی دۆزی ڕه‌وای هه‌ر گه‌لێک چه‌ندین لق و پۆپی
جودا جودای لێ ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه تۆ بتوانیت به جۆرێک له ڕاژه و
خزمه‌تی وڵاته‌که‌تدا بیت، کارێکی ئاساییه من ئه‌مه‌م بۆ نه‌کرێت، به‌ڵام
به جۆر و شێوازێکی تر ببم به دڵسۆز و خزمه‌تکاری خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و
نیشتمانی خۆم. پاشان له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که گه‌لێ هۆکار هه‌ن له‌م
بواری خزمه‌تکردنه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن. جاری وا هه‌یه مرۆڤ ئه‌م هۆکار و
فاکته‌رانه‌ی به‌دڵ بێ یانیش نا، لێ ناتوانێ به ساناهی خۆی لێیان
ڕزگار بکات و پشتگوێ‌یان بخات.
له دیماهیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم خه‌مخۆری بۆ خاک و میلله‌ت چ جوان
نییه به جۆرێک له جۆران ببێت به منه‌تکردن به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌وه‌وه.
گه‌ر شته‌که وای لێ هات، خودی خزمه‌تکردن وه‌ک ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر
هاووڵاتییه‌کیش مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات. هه‌ر شتێکیش
که مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست دا، کردن یا نه‌کردنی وه‌کو یه‌کی
لێ دێت.
18\10\2010
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|