کێخوای وشه یان هه‌ڵوێست ئه‌رکی ڕۆشنبیرانه؟
قادر نادر
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی به‌ڕیتانیا ،پارتی کرێکاران، تێکشکانێکی سیاسی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی ، که زۆرینه‌ی چاودێران هۆکاره‌که‌یان بۆ خراپی سیسته‌می باج و هێنانی کرێکاری بیانی له‌ژێرده‌سه‌لاتی حوکمی ئه‌م پارته گه‌ڕانده‌وه .ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته داوا بکه‌ن بابراون گۆدرن له‌بڕی سیاسه‌ت کارێکی تر بکات .دیاره ئه‌مه سه‌ده‌مین نمونه‌ی هوشیاری گه‌لانی ئه‌وڕپایه ، که میلله ت باج به‌هه‌ر پارتێک ده‌دات ، ئه‌گه‌ر له‌خزمه‌تی دا نه‌بێت . که‌چی له‌نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا ساڵ دێت و ده‌ڕوات ، یه‌کێتی وپارتی به‌ئاره‌زوی خۆیان هه‌ڵه‌و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانێک بێته ئاراوه !؟ دیاره هۆکارێکی گرنگی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م دو پارته له ده‌سه‌ڵات و ئابوری کوردستانه‌وه ، جگه له جیاوازیه به‌رفراوانه‌کانی ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕپی کوردستاندا. که‌ناکرێت له‌دواکه‌وتویی زۆربه‌ی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ، چاوه‌ڕوانی هه‌مان هه‌ڵوێستیان لێ بکه‌ین. به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانا ، ڕۆشنبیران له‌هه‌مو سه‌رده‌مێکا ،مۆمن بۆ ڕوناککردنه‌وه کۆمه‌ڵگادا، که‌چی له‌نێشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا ،زۆرینه‌یان ئه‌م ڕۆڵه زۆر به لاوازی ده‌بینن. که ،خه‌ریکی ململانێی نێوان خۆیان ، بابه‌تی لاوه‌کی ، له‌ده‌سه‌ڵات نزیک بونه‌وه یان سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتن ، ئه‌مه جگه‌له‌چاو‌قوچان وخۆ دزینه‌وه ،له‌ده‌یان وسه‌دان هه‌ڵوێستا که پێویسته له‌سه‌ری بوه‌ستن !؟ . ماوه‌یه‌که له‌نێوان به‌شێک له ڕۆشنبیرانی کورد ، 2 بیروبۆچون بۆ به‌فه‌رمی ناسینی زمانی کوردی سه‌ری هه‌ڵداوه،به‌ڕاده‌یه‌ک ، سیمای شه‌ڕه نوسین ،به‌شێوه‌ی هه‌ست بریندار که‌رو گرژی به‌خۆوه بینیوه . ئه‌مه‌ش زیاتر دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانامه‌یه‌ک هاتۆته ئاراوه،که‌له‌لایه‌ن 53 ڕۆشنبیری کورده‌وه بۆ ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی کورد به‌رزکراوه‌ته‌وه ، که‌داوا ده‌که‌ن زمانی ستانده‌ری کوردی شێوه زاره‌وه‌ی سۆرانی بێت . له‌سه‌یرکردنی ناوه‌کانا هزرم له‌وه خولایه‌وه ،نیشتمانی ئێمه ، که‌بۆته نیشتمانی کاره‌سات و ماڵوێرانی . ئه‌ی هۆی چیه له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان ڕوداوی گرنگ و چاره‌نوس سازی ئه‌م گه‌له‌دا ،سه‌دان ڕۆشنبیر به‌تاک ، یان به‌و ژماره که‌متر و زیاتر ، هه‌نگاوێک ،که‌مپینێک، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی بوێرانه ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان تاوان وهه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نانوێنن ؟ به‌کورتی له ووتنا ده‌نگ ،له‌نوسینا وشه ، له مه‌یدانا ڕه‌نگیان نیه !؟ ڕاسته ئیـمڕۆ ،تاکه ده‌نگێکی ره‌سه‌ن که ڕۆڵی ئۆپزسیۆن یان هێزی فشارله‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بینێ ، ڕۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆکانن ، به‌ڵام له یادمان نه‌چێت ، زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگه گه‌نجانه‌ن ، دور له ئه‌لقابی دال ومیم خۆ به‌ئه‌کادیمیستن . که‌چی ڕۆژنامه‌نوسه گه‌نجاکان ، له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانا ، به وشه‌بوێریه‌کانیان شه‌ڕی دیارده قێزه‌وه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن . گه‌رچی زۆرینه‌ی ئه‌و 53 نوسه‌ره‌ی ئه‌م داوایه‌یان بۆ ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی کورد به‌رزکردۆته‌وه ، که‌سانی مێژو پاک و خاوه‌ن هه‌ڵوێستن ،به‌لام نه‌ده‌کرا به‌یانامه‌یه‌کی هاوشێوه دژ به نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ربکه‌ن ، که کوردستانیان دابه‌ش کردوه له‌نێوان سۆماڵێکی ئه‌فریقی و ئیتاڵیایه‌کی مافیایدا ؟ نه‌ده‌کرا له به‌یانامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا،دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌لوێست وه‌ربگرن ، که 6 ساله به‌ناوی ماده‌ی 140 ،58 قومارێکی دۆڕاو به نیوه‌ی خاکی کوردستانی باشورده‌که‌ن ؟،ناکرێت له‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، که‌مێک ئه‌و بێ که‌ڕامه‌تیه‌ی خۆمان بگه‌ڕێنیه‌وه ، که به به‌رچاومانه‌وه، سه‌دان جه‌لادی تاوانه کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی کورد داڵده ده‌ده‌ن ، پله‌ی سیاسی به‌رز ده‌که‌نه‌وه ، ته‌خشان وپه‌خشانی پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی پێده‌که‌ن ؟ داکۆکیکردن و داڵده‌دانی ده‌یان تاوانباری جه‌لادی ئه‌نفال وکیمیابارانی وه‌ک خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌رائی ، سوڵتان هاشم و فه‌تاح به‌گی جاف وعه‌باسی بایز ئاغا و قاسم ئاغای کۆیه.....لوتکه‌ی سوکایه‌تیه بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تین . ئه‌ی هۆی چیه زۆرینه‌ی ئه‌و خۆ به‌لوتکه‌ی نوسه‌ر ،چیڕۆک ، شاعیر ،توێژه‌ره‌وه، هه‌ڵوێستێکی بوێرانه‌یان له به‌رامبه‌رپێشێلکاریه به‌رده‌وام و ڕۆژانه‌یه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی نیه یان له‌نه‌زانینی17ساڵه‌ی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان، ئابلۆقه‌دانی ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگانه‌ی که چۆک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناده‌ن، له به‌ئه‌هرام کردنی خانوه‌کانیان ،به‌ڕێزکردنی ده‌رزه‌نی ئۆتۆمۆبیله نوێکانیان و هه و‌ڵدان بۆ ئاشکرا کردنی موڵک و ماڵی به‌رپرسان و دادگاییکردنیاندا؟ . ئه‌ی که‌ی ڕۆژێک هه‌ڵوێستێک بۆ خۆشگوزه‌رانی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ده‌نوێنن ، که به‌به‌رچاوتانه‌وه دۆزه‌خ ئاسا ژیان ده‌گوزه‌رێنن !؟ یه‌ک له‌دوای یه‌ک بریندارانی کیمیاباران ده‌گه‌نه کاروانی عومه‌ری خاوه‌ردا ؟ کفره‌که له‌کوێدایه ئه‌وانه‌ی له‌په‌رتوکه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانیان ،داوا ده‌که‌ن خه‌ڵک دژ به نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی بێنه مه‌یدان ،که‌چی کاتێک له‌شه‌قامه‌کانی کوردستانا خه‌ڵک خۆپیشاندان،ناره‌زایه‌تیه‌ک ده‌کات، ئه‌وان له ماڵه‌کانیان خۆیان ده‌شارنه‌وه !؟ خۆیان پێداکۆکیکه‌ره له‌مافی مرۆڤ ،که‌چی به‌به‌رچاویانه‌وه ڕۆژنامه‌نوسان ده‌درێنه دادگا ،نه‌وته یه‌ک ده‌رده‌بڕن نه‌وشه‌یه‌کیش ده‌نوسن !؟ باس له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌ن، که‌چی که‌ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندن ده‌خرێته سه‌ر قه‌ندیل ، ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسی بوێر هه‌وڵی تێک شکانی ده‌ده‌ن ،به‌شێک له‌نوسه‌رانی خۆ به‌زل زان، له‌بڕی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قه‌ندیل به‌رێ بکه‌ون به‌ره‌و کۆنگره‌ی شیڕاتۆن ده‌چن ؟ ده‌پێم بڵێن دوای 17 ساڵه‌ی ڕاپه‌رین ،کوا به‌روبوم و ده‌ستکه‌وت وفشارێکی سیاسی ئێوه‌ی خۆ به ئه‌کادیمیست ،لوتکه‌ی نوسه‌ر، شاره‌زا،مۆدرن ، له هه‌ڵوێستێکی به‌کۆمه‌ڵ یان بۆ سه‌دان مه‌سه‌له‌ی پێوست وئازارێکی کۆمه‌ڵگا دا !؟. ناهه‌قم مه‌گرن له‌م وشه ده‌ربڕینانه ، چونکه له خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی 9 ساڵه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردیمدا ، له سه‌دان ڕۆشنبیری دال و میم و‌ئه‌کادیمیستا ، به‌ئاستی یه‌ک په‌نجه‌ی ده‌ستا ده‌م بینین . له 8 ساله‌ی سوێدیشه‌وه ، له‌نێوان سوپایه‌ک له نوسه‌ری خۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی زان ،دروشمده‌ری مافی مرۆڤ له‌سوێدا ، هه‌مان په‌نجه‌ن ، که له یاده‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دا ئاماده‌ن یان هه‌ڵوێستێک ده‌نوێنن . له‌یادتان نه‌چێت ئێوه ئه‌رکتان وشه فڕێدان نیه ، ئێمه‌ش هه‌ڵی بگرینه‌وه ، پێویسته زیاتر به ئه‌رکی مێژویی خۆتان هه‌ڵسن ، ووته‌کانی پێشمان ده‌فرۆشن ، له‌به‌رامبه‌ریدا راستگۆ‌و خاوه‌ن کردار بن؟ .
|