په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٨

کەی بەرپرسان ھێرشەکانی تورکیا ریسوا ئەکەن؟


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


ماوەی چەندین ساڵە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا رۆژانە بەچری ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان بۆردوومانئەکەن،لە قەندیل و‌وەرتێوسیدەکانوباڵاکایەتی و بەرواری بالا تا ئەگاتە گوندەکانی سەر بە قەزای ئامیدی و زاخۆو شەنگال و، تورکیای رەگەزپەرست بە بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی نەوەستاوەو،تۆپخانەکانیسوپاکەی کە زۆر شوێنی لە خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووەو بە ئارەزووی خۆی ناوچەکانی کوردستان بە ھەرەمەکی بۆردوومان ئەکات.

لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە ژمارەیەک ھاوڵاتی بوونە قوربانی و، ئەوەش دڵەراوکێی و ترسێکی زۆری لە نێو ھاوڵاتیانی سڤیلی بێتاوانی ناوچەکە دروستکردووەو، ھەر بەو ھۆیەشەوە دانیشتوانی گوندەکان لە ماڵەکانی خۆیان دوورکەوتوونەتەوەو ناوچەکانیان چۆڵکردووەو، زیانێکی زۆر بەر باخ و رەزو دارو پووش و ئاژەڵ و ماڵ و سامانیان کەوتووە.

لە درێژەی تاوانەکانی تورکیای رەگەزپەرست و،‌ ھاوکات لەگەڵ یادی چوارساڵەی کۆمەڵکوژی سەدان ئێزیدی نیشتەجێی گوندی کۆچۆ لە شەنگال لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە. ئێوارەی چوارشەممە ١٥-٨-٢٠١٨ لە قەزای شەنگال و، چەند ناوچەیەک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران و، لەو رووداوەدا، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)ی نزیک لە پەکەکە { مام زەکی شەنگالی} ئەندامی کوردیناسیۆنی کومەڵگەی ئێزدی کرایە ئامانج و، لە گەڵ ژمارەیەک شەرڤانان شەھید بوون.

لە ٣/٨/٢٠١٤ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) ھێرشیانکردە سەر قەزای شنگال‌و، لەماوەیەکی کەمدا‌و بەبێ بەرگری و ھەڵاتنی فەرماندەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و بەرپرسانی سەربازی و حزبییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و، بە ئاسانی داعش توانی شارەکەو دەورەوبەری کۆنترۆڵ بکات‌و جگە لە شەھیدکردنی سەدان کوڕ‌و پیاوی ئێزیدی بە ھەزاران ژن‌و کچ‌و منداڵیان بەرەو بارەگاکانی داعش لە موسڵ و رەققەو شوێنەکانی تری سوریا برد.

ھەر لەدوای داگیرکردنی شەنگال مەسعود بارزانی ( لەو کاتانەدا سەرۆکی ھەریم ) بوو رایگەیاند ئەو کەس و بەرپرسانەی ئەرکی پاراستنی شەنگالیان لە ئەستۆ بوو (ھەموویان ناسراون) ، لە سەر کارەکانیان لا ئەبرێن و لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ ئەکرێت و، پەیوەست بەو کارەساتە، ژمارەیەک لەفەرماندە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگەو، بەرپرسانی حزبی‌و حکومی قەزای شەنگال، لەلایەن دەسەڵاتدارێتی ھەرێمی کوردستانەوە روبەڕوی لێپرسینەوە کرانەوە بەتۆمەتی کەمتەرخەمی سەرباری و، چەندینجار بەڵێنی سزادانی تۆمەتبارانی کەوتنی شەنگال درا، بەڵام دەرەنجامی ئەو دۆسیەیە تا ئێستا ئاشکرا نییە و، واچوار ساڵ بەسەر کارەساتی شنگال تێپەڕ ئەبێت‌و تائێستاش کەمتەرخەمەکانی ئەو کارەساتە نەدراونەتە دادگاو، خەڵک و چالاکە مەدنییەکان داوای دادگایکردنی کەمتەرخەمەکان ئەکەن.

ھەر بۆ بیرخستنەوەلە بەرەبەیانیرۆژی ٢٥/٤/٢٠١٧ لەلایەن ٢٦ فرۆکەی جەنگی تورکیای رەگەزپەرست بە چری بۆردومانی شنگال و دەوروبەریان کراو، بەوھۆیەوە پێنج پێشمەرگەو شەڕڤانێک شەھیدو یانزە پێشمەرگەو سێ شەڕڤانی تریش، برینداربوون، ھەروا بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوەندی گشتیی یەپەگە لە چیای قەرەچۆغ لە دێرک، ٢٠ شەڕڤان شەھیدبوون و ١٨ شەڕڤانی تریش برینداربوون و، ئەو کارەی تورکیای رەگەزپەرستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بەتایبەتی و دەستتێوەردانە ‌لە کاروباری ناو وڵاتێکیتر و ئەمەش پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیە ‌پێویستە ھەموو خەڵکی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ریسواو شەرمەزار بکەن و، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە تا ئێستا ناتوانێت ئەو دەستدرێژییە ریسوا بکات، سنورێکی بۆ دابنێت و، چیتر ڕێگە بە تورکیا نەدرێت بە ئارەزووی خۆی لە ناو باشوریکوردستانتەراتێنبکات.

لە دووا ھێرشی ئاسمانیتورکیا بۆ سەر شەنگال { زەکی شەنگالی} لە گەڵ ھاورێکانی شەھید کران و، دیارە ئەو کردەوەیەش بە پێی نەخشەیەکی گڵاوی گووماناوی دارێژراو بووە، وەک نەخشە دارێژراوە قیزوەنەکەی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی بەدرەفتار (داعش) و، گومان ئە کرێت ھێزێکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان یان حکومەتی عێراق ھاوکاریی تورکیایان کردبێت لەو ھێرشەداو، حکومەتی عێراق ھاتەدەنگ و، ئەو تاوانەی ریسواکردو، وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەیاننامەیەکی لەسەر بۆردومانکردنی قەزای شەنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە تورکیا کردوە ھێزەکانی لە خاکی عیراق بکشێنێتەوە، چونکە بەپێی بەیاننامەکە: ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەوەی جێی سەرنج و رەخنەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا بێدەنگەو، ھیچ کاردانەوەیەکی نییەو، ئەمەش ئەوە ئەگەێنێتبەرپرسە باڵاکانی باشووری کوردستان ناوێرن بەرنگاری تورکیا ببنەوە، چونکە نزیکەی نیوەی خاکەکەی لەلایەن تورکیای رەگەزپەرست داگیرکراوەو، وناتوانن بڵێن: تورکیا بۆ دەرەوەو، لێرەدا پرسیار ئەوەیە : تا کەی بێدەنگ ئەبن؟ جەماوەرو گەلی کوردستان داوا ئەکەن: بێدەنگی بشکێنن.

 

٢١\٨\٢٠١٨
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک