١٢\٣\٢٠١٢
که‌زیله
باریکه‌کانی ''ئامه''.

خوناو
سمایل
له دێیه‌ک، له‌ژێر چه‌تره هه‌وری
ئاسمانێکی تۆزاویی و ئه‌رزێکی نیمچه سووتاوی بۆن کڕووز، چاوه‌کانی
"ئامه" وه‌ک چاوی زۆرینه‌ی ژنانی ئێره، بێهووده چاوه‌ڕوان بوون. ..
شه‌و و رۆژ یه‌کتریان ده‌بڕی و ئه‌و ته‌نها به ئومێد بوو ته‌مه‌نی ئه‌م
چاوه‌ڕوانییه کورت‌تر بێته‌وه.
ئه‌م پاییزه‌ش زۆر له‌وه ده‌چوو گه‌رده‌لوولی نه‌هامه‌تیه‌ک له‌گه‌ڵ
بایه تۆزاوییه له‌ناکاو هه‌ڵکراوه‌کانی خۆی بێنێ.
دێیه‌که چۆڵتر دێته به‌رچاو... له دوای بارکردنی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کیش
بۆ شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌وا ئێستا بێده‌نگتر و بچوکتریش دیاره!
ئامه‌ش به‌و ئومێده‌یه که چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی ته‌واو بێ و ئه‌و پیاوه
جارێکی تر به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وانیش وه‌ک خه‌ڵکه
بارکردووه‌که بارکه‌ن، دێکه جێبێڵن و شوێنێکی ئاسووده‌تر بۆ خۆ و
منداڵه‌کان بدۆزنه‌وه.
هه‌موو به‌یانیه‌ک... به‌ر له رۆژهه‌ڵاتن و ترووسکه‌ی رۆناکی، سه‌رێک
له ته‌ویله‌که ده‌دا و له‌به‌ر رۆناکییه کزه‌که‌ی چراکه ته‌واوه
شیرێک له تاقه چێڵه‌که‌ی داده‌دۆشێ. چه‌ند هێلکه‌یه‌کیش له ژێر
مامره چاوته‌پیو و خه‌واڵووه‌کان ده‌ردێنێ و په‌تۆ کۆنه‌که‌ی سه‌ر
جامه ماسته هه‌وێنکراوه‌که‌ی دوێنێ شه‌ویش لاده‌دا و ماسته‌که له
به‌رزیێک داده‌نێ تا به‌ر له خواردنی که‌مێک فێنکتر ببێته‌وه. که‌ڵه‌شێره‌که
ده‌ست به بانگ و ققوو قوو قوو دەکا... ئینجا ده‌ست ده‌کاته
مه‌سینه‌که و ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێ و فه‌رزی نوێژه‌که‌ی به‌یانیانیشی
به‌جێده‌گه‌یه‌نێ.
به درێژایی رۆژ جله ژنانه‌ییه‌کانی لوول داوه‌ته ناو شه‌رواڵه‌که‌ی
وا به‌رده‌وام له‌به‌ریه‌تی و گورجوگۆڵ پێیه‌کانی له ناو جووته
گۆره‌وی و پێڵاوێکی لاستیکی ره‌ش شاردۆته‌وه. قژه‌که‌ی که دوو که‌زیله‌ی
باریکی درێژه، له ژێر نێوچه‌وانێکی پێچراو به په‌ڕۆکێکی ره‌ش و ده‌مامکێکی
مۆری تۆخ داپۆشراون... ئه‌دگاره‌کانی درشت و مڕن، زیاتر له ده‌موچاوێکی
قه‌هراویی و رق لێنیشتوو ده‌که‌ن.
دره‌نگه به‌یانیانێکیش چێڵه‌که‌ی خۆی و دوانی ماڵی باوکی راپێچه‌کی
دۆڵ وده‌شتایی نێوان ئه‌و زوورگانه‌ی ده‌وری گونده‌که ده‌دا تا تێریان
کا. دواییش خه‌ریکی ناردنی ئه‌و بڕه ماست و هێلکه‌یه دەبێ بۆ شارۆچکه
بچووکه‌که‌ی که خه‌ڵکه‌که به‌روبوومی بۆ ده‌نێرن و پێداویستیه‌کانی
لێوه دێنن.
ماڵه‌که‌یان له‌هه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانی تر نزیکتره له رۆخی رووباره
باریکه‌که‌ی به‌رده‌می دێیه‌که. جۆڵانه‌یه‌کی درێژی شۆڕی شۆڕە بییە گه‌وره‌که‌ی
سه‌ر رۆخی رووباره‌که‌ی به‌رده‌میان کردۆته‌وه و ئه‌و سێ منداڵه
رۆژانه خه‌ریکی هه‌ژان و له‌رینه‌وه و پاڵدانی یه‌کترن.
"خۆزگه ده‌گه‌ڕایه‌وه"... رۆژانه هه‌زار دوعای به دڵ و به‌ده‌م بۆ
ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی ده‌کا! هه‌ندێک جار ئه‌و‌یش دێته سه‌ر باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌که‌ی
ئێره و ده‌ڵێ "له‌وانه‌یه نه‌مابن".
هه‌ر ساڵێک دوای گرتنیان، دوای سۆراغ و گه‌ڕان و سووڕان گوتیان: " ئه‌و
چه‌ند پیاوه شوێنبزرن و چیتر به‌دوایاندا مه‌گه‌ڕێن" هه‌ربۆیه‌ش ئێستا
دوای ئه‌و سێ ساڵه که‌س دوای سۆراغیان ناکه‌وێ.
تاکه ئومێدێک گه‌ر مابێ به ته‌نها ئه‌و چاوه‌ڕوانیکردنه‌یه که
ژنانی ده‌ست و قام نه‌ڕۆیی و بێده‌سه‌ڵات رۆژگاری ته‌مه‌نی خۆیانی پێ
کورت‌تر ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر به ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوه‌کانیانن!
که له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند ژنه‌ی وه‌ک خۆی ئاسا له چاوه‌ڕوانی پیاوه‌کانیاندان
داده‌نیشێ، ته‌نها باسێک ده‌میان بجووڵێنێ هه‌ر ئه‌و باسه‌یه..."رۆژی
گرتنه‌که و زیله زله‌کان و سه‌ربازه دڵڕه‌شه‌کان".
ئێستاش زۆر جار ده‌نگی هاوسه‌ره شوێن بزربووه‌که‌ی له گوێدا ده‌زرنگێته‌وه...
به ته‌نیا له ژێر دارهه‌نجیرێکی یه‌ک له چه‌مه دووره‌کانی دێیه‌که
بوون. که دێهاتییه‌کان هاوینی گه‌رمیان له ژێر که‌پر و ساباته‌کانی
ده‌برده‌سه‌ر، خۆی له گوێچکه‌کانی نزیکتر خسته‌وه و به ئه‌ده‌ب و
تاسه‌یه‌کی زۆر چرپاندی "ئامه... گه‌ره‌کته شووم پێبکه‌ی؟" ئامه‌ش
چاوه ره‌شه‌کانی ژێر ره‌شاتی کل و کلچووکی به گرژینه‌وه‌یه‌ک داخست
و... به ده‌نگی پێکه‌نینێکی نازاویی رۆیی و داره‌که‌ی جێهێشت.
تۆز و خۆڵی ئه‌و پاییزه‌ی ئێستاش و به تایبه‌تیش دوای کێڵانی زه‌وی ده‌شته
دووره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌که، ئاسمانی به سه‌ما خستبوو.
ده‌نگ و مقۆ مقۆیه‌کی زۆر که‌وتبووه ناو هه‌موو دێنشینه‌کانی ئێره‌و
دێیه‌کانی تری ده‌وروبه‌ر که گوایه هێزێکی زل به چه‌ندین زیل و تانک
و ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازی دڵڕه‌ق به‌ڕێوه‌یه!
جا ئه‌و باکی چییه؟ لای زۆران ده‌ڵێ "جا با بێن، من چیم ماوه لێی
بترسم؟..... پیاوه‌که بوو، ئه‌ویشیان نەبرد؟! ".
تا ده‌هات خه‌ڵکه‌که زیاتر ترس له روخساریان ده‌نیشت و شه‌ویان بێخه‌وتر
ده‌بوو و رۆژیش گوێقوڵاغ راده‌مان.
ئێواره‌که‌ی پیاو و ژنان بانگهێشتی مزگه‌وتی سه‌رکانییه‌که کران، ته‌گبیر
کرا و مامۆستای مزگه‌وته‌که بانگهێشتی هه‌ڵبڕی و گوتی: هه‌رچی نێره‌و
ده‌زانێ تووکی دڕ ده‌بێ... هه‌ر ئه‌مشه‌و دێکه جێبێڵێ و ڕوو له
چیاوچۆڵ کا تا ئه‌م بارودۆخه روونتر ده‌بێته‌وه و ده‌نگوباسێکی یه‌قینتر
له هاتنی ئه‌و هێزه به دێکه ده‌گا.
شه‌و تێپه‌ڕی و به‌یانیه‌که‌ی زۆر زوو بوو، وه‌ک هه‌موو به‌یانیه‌ک مه‌سینه‌که‌ی
له ئاوی رووباره‌که هه‌ڵکێشا بۆ ده‌ستنوێژهه‌ڵگرتن. ده‌نگێکی دوور
نزیکتر ده‌بۆه‌وه... عه‌رزه‌که به قورساییه‌کی بێ‌سنوور
ده‌په‌سترایه‌وه و ده‌له‌رییه‌وه.
مه‌سینه‌که‌ی دانا... ترسێک له هه‌موو به‌ده‌نی نیشت. چێڵ و مریشک و
که‌ڵه‌شێر و ئه‌و یه‌ک دوو که‌روێشکه که‌وتنه ده‌نگه‌ده‌نگ و نه‌حه‌جمان...
به‌ره‌و ژوور رای‌کرد، منداڵه‌کان ده‌ستیان به هاوار و گریان کردبوو...
هه‌رسێکیانی له ژێر باڵی خۆی ناو له‌په‌نجه‌ره‌ی دواوه‌ی خانووه‌که
سه‌یرێکی ناو ئاواییه‌که‌ی کرد. له سه‌ربازی چه‌ک بەدەست و ئه‌و هه‌موو
زیل و تانکه بترازێ، هیچی زیاتر دیار نه‌ما.
یه‌که‌مین خانوو ماڵی باوکی بوو. که سه‌ربازه‌کان په‌لاماریان دا،
دایک و باوکه پیره‌که‌یان راکێشایه ناو زیله به‌رزه‌که و ئه‌نجا
سه‌رتاپای دێیه‌که ڕاکێشران. که کچه‌کان خۆیان ده‌پچڕییه‌وه و سه‌ری
زیله‌کان نه‌ده‌که‌وتن، سه‌ربازه‌کان به قژ و که‌زی سه‌ریانده‌خستن.
ئه‌و دیمه‌نه چه‌ند ترسناک بوو!!! چ ترسێکی خسته ده‌روونی" ئامه" و
ئه‌و سێ منداڵه‌ی که زیاتر خۆیان به قاچ و به‌ژنی دایه‌یان ده‌نووساند.
له‌قه‌ی چ پۆستاڵێک بوو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵەکەیانی پێ شکا!
ژێرپیلی منداڵه‌کانیان گرت و به راکێشان و گه‌وزین تا زیله‌کانیان بردن.
دوو که‌زیه باریکه‌کانی ئامه‌ش وه‌ک که‌زی زۆربه‌ی کچۆڵه و ژنانی تر
له ژێره‌وه راده‌کێشران و ده‌رده‌هێندران!
هه‌موو دێهاتییه‌کان له زیله‌کان بارکران... خانووەکانیان داڕماند و
زۆربه‌ی ته‌ویله‌کانیان به ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه ته‌قانده‌وه و هه‌رچی
بۆیان کرا ئاگریان تێبه‌ردان.
بایێک هه‌ڵیکرده‌وه... هه‌رچی قژه، به که‌زیله‌کانی "ئامه"شه‌وه،
له‌و زەمینە تێکه‌ڵی یه‌کتری کران... بسک و په‌رچه‌می زه‌ردو سوور و ره‌ش
تێکئاڵاوی ته‌پوتۆزێک بوون... پاییزه‌که بۆ ئه‌به‌دیی ونی کردن.
٢٥\٣\٢٠١٠
- درامن
ماڵپه‌ڕی خوناو
سمایل
|