کچان وکوڕان ،
هەرگیز جیامەبنەوە،
بۆئەوەى مەلا و جاهیلەکان ئاسوودە
نەبن.

پێشڕەو حەمید
جەهل و تاریکى ناخى تاریک پەرستان بەناوى دروستکردنى کۆمەڵگایەکى
ڕەوشتدارو بەنمونەکردنى شارێک بەدورخستنەوەى کوڕان و کچان لەپرۆسەى
خویندن و دوکەرتکردنى کاتى دەوامى قوتابخانەیەک لە ( یەکەوە بۆ دوو )
هەوڵێکى بێمانا و جاهیلانەى هەمو ئەو کەسانەیە کەواهەست دەکەن ئەگەر
کوڕو کچێک پێکەوە لەقوتابخانەیەکدا کۆببنەوە لەتەنیشت یەکەوە دیرَژەبە
پرۆسەى خویندن بدەن ، ئیدى ئەوەکۆتاى دونایە ؟!
حیکمەت لەوەدا چیە ئەگەر کوڕان و کچانى کورد لە قوتابخانەکاندا
لەپۆلێکدا یان لەگۆڕەپانى قوتابخانەیەکەدا کۆنەبنەوە ؟ ئەو مەلا و
ئیسلامییە کۆنەپەرستانەى کە ڕژانەسەرشەقامەکان و داوایان کرد ئەو
دوڕەگەزەلەیەکتر جودابکرێنەوە، خزمەت بەکام لوژیک دەکەن ؟ لوژیکى
ئیسلام گەرایانەى بەسەر چو ؟ یان لوژژیکى بەربەریانەى هاوشیوەى دیدى بن
لادنییەکان ؟ یان ئەو لوژیکەى کە دواجار سەرەڕایى هەمو بەربەرستە
جاهیلیەکان لەزانکۆدا کۆیان دەکاتەوە ؟ ئایا ئەوەى بەناوى ئیسلام و
شەرعەوە داوادەکرێت، تاچەند ئیسلام لەگەڵیدا یەکدەگرێتەوەو تاچەند شەرع
شەرعێتى پێئەدات ؟ بیگومان ئەوەتەنها ئاراستەکردنى چەند پرسیاریکى سادە
بو نەک بۆخوینەران ، بەڵکۆ بۆ هەمو ئەوکەسانەى کەوابیردەکەنەوە کچان و
کوڕان لە پرۆسەى خویندن لەیەکتر جیابکەنەوە؟ چونکە سادوگۆکان دەبێـت
هەمیشە بەپرسیارى سادە فێرى ئەوەیان بکەیت کە دیالۆگ بکەنەسەرەتاى
لەیەک گەیشتن ، نەک هەڕەشەو دەنگ هەڵبڕینێکى نەشاز.
منداڵانى هەڵەبجە بەکوڕو کچەکانیانەوە دەیانەوێت فێربن ، دەیانەوێت
بەشێوەیکى هێمن وسەلامەتى درێژەبەخویندن بدەن ، ئەوان هێشتا خۆیان
ناناسن،بۆچى دەبێت لەیەکتر دوربخرێنەوەو لەو تەمەنەناسکەدا بکرێن بەدژى
یەکتر ؟ بۆچى دەبێـت هەمیشە شارى هەڵەبجەو خەڵکەکەى هەرساڵێک و
بەشێوەیەک لەلایەن چەند کەسێکەوە ئازار بدرێن ؟ جیاکردنەوەى کوڕان
وکچان لەقوتابخانەکاندا ، قوتابخانەکان دەکاتەزیندان ، گۆڕەپانى
قوتابخانەکان خاڵى دەکاتەوە لەتریقەى پێکەنینى کوڕان و کچان ، پۆلەکانى
قوتابخانەکان ،سارد سارد دەبن و تەنانەت مامۆستاى وانەکانیش حەوسەڵەى
ئەوان نابێت وانەکان بەباشى بڵێنەوە ؟! کەوتە بۆچە هەم ئەمانە ڕوبدەن ؟
بۆچى پرۆسەى خوێندن بۆداوا بگەڕێنینەوە ؟ بۆچى زیندان لە
قوتابخانەکاندا دروست بکەینەوە ؟ بۆچى لەو تەمەنە ناسکەدا منداڵەکانمان
فیرى ڕق لێبونەوەبکەین ؟
وەزارەتى پەروەردە لەم کاتەدا دەبێـت گوێ بۆ ئەو قسانەنەگرێت کە جەهل
یان لێدەبارێت و هەرگیز هەڵەى گەورەى وەها نەکات کچان و کوڕان لەیەکتر
جیابکاتەوە ؟ چونکە ئەوکاتەى کە هەردو ڕەگەزەکە ، کە دەگەنە دوا قوناغ
ئەگەر هەرلەسەرە تاوە یەکتر نەناسن ، ئەو کات زانکۆ لەبرى فیرخوازو
مرۆڤى زانست خواز ، پڕدەبێت لەبونەوەرى تێکشکاو شەرمن و سادەگۆ .
PeshrawHameed@gmail.com
|