په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٤

کچەکەی سکاڵای لە پاشای سعودیا کرد.

 

 

وەرگێڕانی: رێبوار    

بنەماڵەی پاشایەتی سعودیە لەمەڕ مەسەلەی مافی ژنانەوە لە لیستی هەرە سەرەوەی ڕێکخراوی نێو نەتەوەیدایە ، لەم بارەیەوە ڕوبەڕووی سکاڵایەکی جدی بونەتەوە ،پاشای سعودیە عبدوللە بن العزیز خاوەن ٨٩ منداڵە ، کچەکانی هێنایانە زمان کە ١٣ ساڵە لەلایەن باوکیانەوە لە کۆشکێک لە شاری ( جەددە ) دەستبەسەرکراون ، هەردوو منداڵی پاشا بە ناوی (سەحەر) ٤٢ ساڵە و شازادە (جەواهیر) ٣٨ ساڵە لە ڕێگای ئیمێلەوە پەیوەندیان بە (سوندەی تایم)ی ئینگلیزییەوە کردووە و باسیان لە ڕەوشی خۆیان کردووە.


بەگوێرەی هەواڵێکی میللییەت خوشکەکانی سەحەر و جەواهیر بەناوی (ماها)ی ٤١ ساڵە و ( هالا ) ی ٣٩ ساڵە لە کۆشکێک لە کۆشکەکان دەستبەسەر کراون ، ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر ئەم کۆشکە بە شێوەیەکی توند لەلایەن سەربازەوە پاسەوانی دەکرێت ، سەرەرای ئەوەی چونە دەرەوەیان قەدەغەیە ناشهێڵن کەس بەلایاندا بچێت ، ئەم پرێنسیسانە برایان نییە لەلایەن ٣ زڕ برایانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن ، ئەم خانمانە کە لە ئێستا لە ژیانێکی زیندانیدا دەژین سەردەمانێک خاوەن ژیانێکی بەختەوەر بوون ، ژیانی خۆیان لەسەر شێوازی ئەوروپا بەردەوام دەکرد ، ئەم کچانە ساڵی دوو جار لەگەڵ دایکیاندا بەناوی ( ئالئەندو ئالفەیاز ) پارەیەکی باشیان خەڵاتی ئەو ژن و کچانە دەکرد کە لە ئاهەنگەکاندا دەیان بینین ، لە ئیمێلەکەدا باس لەوە دەکات کەلە ساڵی ١٩٩٠ بەبێ دایکیان سەردانی ئیتالیا و یۆنانیان کردووە و دوای ئەم گەشتەیان بەتەواوی ژیانیان گۆڕاوە ، پرێنسیسەکان هێنیانەتە زمان کەلە کۆندا بە ڕوونی ڕەخنەی گەندەڵی وەڵاتەکەیان کردووە و بەهۆی شێوازی ژیانیانەوە بونەتە هەدەف بۆ ئەوەی ڕەخنەیان لێبگیرێت.


زیندانیکران:


سەحەر دەڵێت کاتێک خوشکەکەم بەناوی (هالا) کە دەرچووی بەشی دەروونناسییە و لە نەخۆشخانە کەوتەکار هەموو شێوازی ژیانمان وەک دۆزەخی لێهات ، کاتێک هالا هێنایە زمان کە لێرەدا بەهۆی چالاکی سیاسییەوە مرۆڤەکان دەخرێنە ئەم نەخۆشخانەیەوە ڕوبەڕووی ناڕەزایی بنەماڵەکەی دەبێتەوە ، لە سعودییە هالا بە تاوانی ئەوەی کە ماشێنی لێخوڕییەوە لە ساڵی ١٩٩٨ لە گرتوخانەی ژنان لە شاری ( جەددە ) زیندانی دەکرێت و هەروەها بەگومانی ئەوەی کە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە خراوەتە ژێر تۆمەتەوە ، لەدوای ئەم ڕوداوانە کچەکانی پاشا ڕوبەڕووی زیندانی ماڵ دەبنەوە ، ، کچەکان و دایکیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتۆکان ڕەوانە کردووە و داوای یارمەتیان لێکردوون.


بە هۆی هاوسەرگیریی زۆرەوە ٣٨ منداڵ.


ژنی دووەمی پاشای سعودییە (ئالانۆود الفایاز) لە ساڵی ١٩٥٧ هاتۆتە دونیاوە ، ئەم خاتونە کچی بنەماڵەیەکی ناوداری سعودیایە کەلە وەڵاتی ئوردون دەژین ، ، خاتونی ناوبراو لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا شووی کردووە بە پاشای سعودیە کە ئەو سەردەمە پاشا ئەفسەر بووە ، لە ساڵی ١٩٨٠ پاشا ئەم خاتونەی تەڵاق داوە ، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کە دەیەوێت منداڵەکانی ببینێت دوای چەند مانگێک لەم تەڵاقە جارێکی تر پاشا مارەی کردۆتەوە ، بەڵام کاتێک عبدوللە کە ئەوکات شازادە بووە دوای ٣ ساڵ جارێکی تر ژنەکەی تەڵاق داوەتەوە ، چەندین جار داوای لە پاشاکردووە کە منداڵەکانی بکاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ، هەرچەندە پاشا چەندین جار بەڵێنی داوە پێی بەڵام هیچ کاتێک داوا کاریەکەی بەجێ نەهێناوە ، ئەلفەیاز لە ساڵی ٢٠٠٢ وە ماڵی گواستۆتەوە بۆ لەندەن ، پاشا هەروەک هەموو پیاوێکی موسڵمان بۆی هەیە لەیەکاتدا ٤ ژنی هەبێت بەڵام لە ڕێگای تەڵاقەوە بەردەوام زەواجی زیاتری ئەنجام داوە ، پاشای سعودیە خاوەن ٣٨ منداڵە.

____________________________
سەرچاوە: رۆژنامەی (رادیکال)ی تورکی.

www.radikal.com.tr/dunya/suudi_krali_kizlarini_13_yildir_tutsak_etmis-1180391

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک