په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٩\٢٠١٢

کچێک مەلایەک بەر شەق دەدا.

و: ع. ع


وارڤین - سمنان: سەید عەلی بەهەشتی، پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی شەمیرزاد لە پارێزگای سمنان، پاش ئەوەی لەبارەی پۆشینی جلوبەرگەکیانەوە هۆشداری دەداتە دوو کچی گەنج، لەلایەن یەکێک لەو دوو کچەوە هێرش دەکرێتەسەری و لەئەنجامدا بێهۆش دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مێهری ئێرانی، پێرێ دووشەممە سەید عەلی بەهەشتی لەسەر شەقامەکان ئەمر بە کچێک دەکات و پێیدەڵێت کە "خانم خۆت داپۆشە"، یەکسەر کچەکەش وەڵامی دەداتەوەو پێیدەڵێ "تۆ چاوەکانت بپۆشە"، بەڵام پێداگری مەلا دەبێتە هۆی ئەوەی کە کچە ناو قەدی مەلا بگرێت و بە عەردی دا بدات و بە شەق و مشتەکۆڵە لە جەستەی بدات.

بەپێی قسەی پزیشکان سەید عەلی، بەهۆی لێدانی ئەو کچەوە جەستەی تووشی کوتران بووەو لەئێستاشدا رەوشێکی جێگیری نییە. سەید عەلی بەهەشتی بە ئاژانسی مێهری راگەیاندووە "لەکاتی رووداوەکەدا تەنیا گەنجێکی مزگەوت لەگەڵ ژنەکەم دا سەریان لێدام".

ئەو وەها درێژەی بەقسەکانی داوە: "بیستوومە کە فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی شارۆچکەی مەهدیشار چەندینجار لەبارەی رەوشی منەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەردانم دەکات و بەدوای پرسەکەدا دەچێت، بەڵام تائێستا کەس سەردانی نەکردوومە". ئەو کە پێشنوێژی مزگەوتە دەڵێت: "ئەوەی لام سەیرە کە هێچکام لە ناوەندەکانی "ئەمر بە باشەو نەهی لە خراپە" سەردانیان نەکردووم".

لێدان و تێهەڵدانی ئەو مەلا و بەسیجییانەی کە کاری "ئەمر بە باشەو نەهی لە خراپە" دەکەن، لە شەقامەکانی ئێران دیاردەیەکی باوەو هەفتەی رابردوویش بەهۆی کارێکی وەهاوە ئەمیر حسێن وەزیفە کە خوێندکاری زانکۆیە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی زانکۆی تارانەوە دراوەتە بەر شەق.

ئەو مەلا بەناوبانگانەی کە لە مانگەکانی رابردوودا دراونەتە بەر شەق، ئەمانەن:


مەحمود موستەفەوی مونتەزری - شوێنی تێهەڵدان: شەقامی ٣٠ مەتری هێزی ئاسمانی تاران. فەرزاد فروزش، وتارخوێن و پێشنوێژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران. شوێن: شەقامی شەریعەتی. مەلا خەیرئەندیش نوێنەری نووسینگەی رابەری ئێران سەید عەلی خامەنەیی - شوێن: کۆلیژی کشتوکاڵ

وردەکاری لێدانی مەلاکە.


سەید عەلی، لەبارەی لێدانەکەیەوە بە ئاژانسی مێهری گوتووە: "دوو کچی گەنجم بینی لەرێگەدا کە یەکێکیان حیجابەکەی خراپ بوو و منیش پێمگوت خانم خۆت داپۆشە. زۆر بە ماقوڵانە پێمگوت. ئەویش لە وەڵامدا گوتی: "تۆ چاوەکانت بپۆشە". ئەم قسەیەم زۆر لەلا گران بوو و بووە هۆی ئەوەی ناڕەحەت بم".

ئەو گوتی: "لەوکاتەدا زۆر بەداخ بووم لەوەی کە بەد حیجابەکان ویستبێتیان ئەمر بە مرۆڤە بە دینەکان بکەن و پێیانبڵێن چاوەکانت داخە، بۆیە دووبارە پێمگوتەوە، بەڵام نە تەنیا خۆی دانەپۆشی، بەڵکو سووکایەتی پێکردم. منیش داوام لێکرد کە سووکایەتیم پێنەکات، بەڵام کردیە هەراو هەڕەشەی لێکردم".

عەلی بەهەشتی گوتی: "پاڵی پێوەنام و بە عەرزی دا دام. منیش لەسەر پشت کەوتم و ئیتر نەمزانی چی روویدا. تەنیا هەستم بەو تێهەڵدان و لێدان و جنێوانەی ئەو کچە دەکرد کە کەتبووە گیانم".

ئەو گوتی: "هێشتا شوێنی لێدانەکان گەرم بوو و ئازار رووی تێنەکردبووم، بەو حاڵەش چووم نوێژی جەماعەتم خوێند تا پاداشتەکەی وەربگرم. پاش نوێژ لە هۆش خۆم چووم و کاتێک بە ئاگا هاتمەوە لە نەخۆشخانە بووم".

سەید عەلی لەکۆتاییدا گوتی: "من ئێستا لە ماڵەوەم و لەئەنجامی ئەو لێدانەدا بە زەحمەت دەتوانم خواردن بخۆم و لەکاتی سەراویشدا خێزانەکەم یارمەتیم دەدات".

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک