٢٨\٥\٢٠١٢
کچی گاور
.

بورهان جۆڵا
که من
باخه‌وانی گوڵه گێلاسی
سینه‌ت بم
نوێژم به‌تاڵ بێ،
که من
تامه‌زرۆی شیله‌ی
گۆئه‌رخه‌وانیت بم
رۆژووم به‌تاڵ بێ،
که من
له‌مدیو سنوور
بێ به‌هار غه‌زه‌لخوانت بم
پاییزم ماڵ بێ..
چون من هه‌ناسه‌م
تاسه‌ی ماچی
کچی گاور بێ،
به بێ به‌رماڵ حاڵه‌که‌م
وه‌کو شێخی سه‌نعان بێ.
٢٠١٢
burhan60jola@yahoo.com
|