"یاسی سپی" (یاس سپید) گێڕانه‌وه‌یه‌کی هیوابه‌خشه له زمانی "مه‌ولانا"
شاعیری ناوداری ئێرانی که به پێی مه‌قامی سه‌حه‌ری و مۆسیقای خانقاکانی
کوردستان بە ئاوازدانەری موزیکزانی کرماشانی "فەرنوود ئیلهامی" ساز
کراوه.
"سه‌حه‌ر" یا "سه‌حه‌ری" له مه‌قامه مێژووییه‌کانی زوڕنا و ته‌نبووره.
یه‌کێک له مه‌قام بێ‌ژان دێرینه‌کان، سه‌باره‌ت به مه‌قامی سه‌حه‌ری
به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: ئه‌م مه‌قامه له ساڵانی کۆنه‌وه؛ پێش
خۆرهه‌ڵات و تا سپێده به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه و هیوابه‌خشین
ژه‌ندراوه و مزگێنی خۆرهه‌ڵاتێکی دیکه به مرۆڤ ده‌دات. ئه‌م مه‌قامه
هێواش هێواش، چۆته ڕیزیی مه‌قامه‌کانی ته‌نبووره‌وه و به پێی
خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م ئامێره له نێوان یارسانییه‌کان و ده‌روێشه‌کاندا
هه‌ست و پێگه و سۆزیی عیرفانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
خاڵی سه‌رنجڕاکێش له ساز کردنی کلیپی گۆرانیی "یاسی سپی" ئه‌وه‌یه که
تۆمار کردنی دیمه‌نه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه مۆسیقاییه به ئاماده‌بوونی
ژه‌نیارانی گرووپه‌کانی ته‌نبوور و ده‌فی "ساجنار" و "دوچار" له
کۆمه‌له‌ی مێژوویی نارنجستانی قه‌وام له شاری شیراز ئاماده کراوه که
هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆخۆی وه‌کوو که‌شووهه‌وای شیعر و مۆسیقای "یاسی سپی" تا
سپێده درێژه‌ی کێشا.