په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠٢٢

کلیپی گۆرانی "یار"

بە ئاوازدانەری و ژەنیاری "فەرنوود ئیلھامی" بڵاوکرایەوە.

 

مەنسوور جیهانی


کلیپی گۆرانی "یار" بە ئاوازدانەری و ژەنیاری موزیکزانی کورد "فەرنوود ئیلھامی"، بە دەنگی "سپێھر زوالنووریان"، بە ژەنینی دەفی "ئەمیرحوسێن مێنشادی" و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەسەنایەتی مەقامەکان و ڕوانینێکی نوێی بۆ کووکی ڕەسەنی تەنبوور بڵاوکرایەوە.

کلیپی گۆرانی "یار" بە ئاوازدانەری و ژەنیاری موزیکزانی کرماشانی "فەرنوود ئیلھامی"، بە دەنگی "سپێھر زوالنووریان"، بە ژەنینی دەفی "ئەمیرحوسێن مێنشادی"، لە دەرھێنانی "موحسین رەشیدی"، لە بەرھەمھێنانی ماڵی تەنبووری "ئەیاز" بە بەرپرسیاریی موزیکزانی بەئەزموونی کرماشانی "فەرید ئیلھامی" ئاوازدانەر، وانەبێژ و ژەنیاری بەتوانای تەنبوور و ھەروەھا بە کەڵک وەرگرتن لە مەقامە ڕەسەنەکانی تەنبوور بڵاوکرایەوە.

کووکی گۆرانی "یار" لە کووکە ڕەسەنەکانی تەنبوور نییە و لە ڕاستیدا کووکێکە کە "فەرنوود ئیلھامی" خوڵقاندوویەتی کە تێکەڵاوێکە لە کووکە ڕەسەنەکانی ئامێری تەنبوور و کووکێک کە ناوەکەی کووکی "عشاق" واتە "عاشقەکانە".

ئەو مەقامەی کە لە گۆرانی "یار"دا خوێندراوە لە مەقامی "خامۆشە گیان" وەرگیراوە و لە کۆتایی ئەم بەرھەمە مۆسیقاییەشدا کەڵک لە دوو مەقام لە مەقامەکانی تەنبوور وەرگیراوە کە مەقامە سەرەکییەکە ناژەندرێت.

ستافی ئامادەکردنی کلیپی گۆرانی "یار" بریتین لە: ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور: فەرنوود ئیلھامی، گۆرانیبێژ: سپێھر زوالنووریان، ژەنیاری دەف: ئەمیرحوسێن مێنشادی، دەنگھەڵگر، میکس و مەستێرینگ: مێسباح قەمسەری، دەنگدانەر: سوھەیل موئمێنی، دەرھێنەر: موحسین رەشیدی، بەرھەمھێنەر: ماڵی تەنبووری "ئەیاز" بە بەرپرسیاریی فەرید ئیلھامی، بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "زەنگ ڕیکۆرد"، مۆنتاژ: موحسین رەشیدی، وێنەگرەکان: موحسین رەشیدی، عیرفان مورادی و محەمەد رۆخ، فۆتۆگرافەر: رەزا رەجایی، فۆتۆگرافەری پۆستەر: فەردین رەزایی، دیزاینی پۆستەر: محەمەد کازمی، بە سپاس لە: گوڵنووش ئیلھامی، ماھان سەیفی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیھانی.

"فەرنوود ئیلھامی" لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەند لە شاری سەحنەی کرماشان لە دایک بووە. باوە گەورەی مامۆستا سەید "ئەیاز قەزوینە" لە مامۆستایانی خاوەند شێواز و ناوداری تەنبوور بوو و باوکیشی یەکێک لە دەرھێنەرە بەرچاوەکانی شانۆی شاری سەحنە دێتە ئەژمار.

ئەو فێربوونی ئامێری مەقامی تەنبوور لە مێرمنداڵییەوە دەست پێکرد و ھەر لەو سەردەمەوە، لە خزمەت مامۆستایانی شارەزای مەقام لە شاری سەحنە کەڵکی زۆریی وەرگرت. لە تەمەنی ١٨ و ٢٢ ساڵییەوە لە فێستیڤاڵەکانی مۆسیقای ڕۆژئاوای ئێران و تاقیکرنەوەی گرینگی "باربەد"، پلەی یەکەمی لە بەشی تاکژەنی ئامێری تەنبووردا بەدەستھێنا.

ئەم ھونەرمەندە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە خزمەت "فەرید ئیلھامی" براکەیدا لە گرووپی مۆسیقای "فیردەوسی" کۆمەڵێک بەرھەمی درەوشاوەیان پێشکەش و تۆمار کرد، لەوانە: ئەلبوومی "درەفشی کاویانی" و "شانامەی کوردی" بە دەنگی ھەرمانی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا "شەھرام نازری"، "عەشق نامە" بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا "سەدیق تەعریف"، "عەشق" بە دەنگی "حیسام ئەلدین سیراج" و "امید، باز امدم" واتە "ھیوا، دیسانەوە گەڕامەوە" بە دەنگی "وەحید تاج".

ئیلھامی لە ساڵی ٢٠١٥ سەرقاڵی پڕۆڤە و تۆمارکردنی ئەلبوومی مۆسیقای "عەشق نامە" بە ئاوازدانەری ھاوبەشی "فەرید ئیلھامی" برای و بە دەنگی مامۆستا سەدیق تەعریفە، کە بە ھۆی جۆاروجۆرەوە تاکوو ئێستا ئەو بەرھەمە دەرفەتی بڵاوبوونەوەی بۆ نەڕەخساوە.

ئەم ئاوازدانەرە کوردە، لە ساڵی ٢٠٢٠ گۆرانی "مەجنوون" بە دەنگی گۆرانیبێژی ئێرانی "پەرواز ھۆمای" بڵاوکردەوە کە بە دابەشکردنی راک "پراگرسیو" ڕوانینێکی نوێیە بۆ مۆسیقای تەنبوور و شیعرەکانی مەولانا.

ھەروەھا گۆرانییەکانی "بابا سەرھەنگی"، "قەڵەندەر"، "عشاق" واتە "عاشقەکان"، "خۆف و ڕەجا"، ئەلبوومی مۆسیقای "عەشق نامە" و ... لەو بەرھەمانەی ئەم ھونەرمەندە کرماشانییە دێنە ئەژمار کە لە داھاتوودا بڵاودەبنەوە.

بۆ زانیاریی پتر:
http://www.instagram.com/farnood_elhami

لینکی دانلۆدی کلیپی گۆرانی "یار":
https://we.tl/t-IA7IhYQ8b8

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک