٥\٧\٢٠١٠
کردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌کی
هاوچه‌رخ -
هونه‌ری شۆراو
-
له
که‌رکووک.
Shoraw Art
سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری شۆراو: فایه‌ق ره‌سوڵ
بۆ یه‌که‌مین جار له گه‌ڕه‌کی شۆراوی شاری
که‌رکووک، به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی نه‌مسا و به
ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئێرنست ڤووه‌للا، به‌رپرسی کلتوری و سۆسیال
دیموکراته‌کانی ڤیه‌ننا و به سه‌رپه‌رشتی، فایه‌ق ڕه‌سوڵ گه‌له‌ری (شۆراو
ئارت )ی هاوچه‌رخ له به‌رواری 14.7.2010
کاتژمێر 7 ئێواره ده‌کرێته‌وه.
گه‌له‌ری
شۆراو ئارت له به‌رنامه‌یدایه، ساڵانه ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام
بدات:
1-
چوار پێشه‌نگا ڕێکده‌خات.
ا- بۆ هونه‌رمه‌ندانی
هاوچه‌رخی نه‌مسا.
ب- بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان.
ح- بۆ هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی عیراقی.
د- هه‌روه‌ها پێشه‌نگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی، نه‌مسا،
کوردستان، عیراق.
2- هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وام ههمهئاههنگ
بێت، له گه‌ڵ گه‌له‌ریه‌کانی کوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ی گشت پێشه‌نگاکانی
شۆراو ئارت، بۆ گه‌له‌ریه‌کانی تری کوردستان.
3- گه‌له‌ری شۆراو ئارت هه‌وڵ ده‌دات،
پێشه‌نگای تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له نه‌مسا، بکاته‌وه.
شایه‌نی باسه بیرۆکه‌و ئه‌رکی بنیاتنانی گه‌له‌ری شۆراو ئارت، له
لایه‌ن دکتۆر سه‌دیق ڕه‌سوڵ و فایه‌ق ره‌سوڵه‌وه
هاته‌کایه‌وه، که هه‌ردوکیان خه‌ڵکی شۆراون.
شۆراو، گوندێک بوو، شوێنه‌واره‌که‌ی ئێستاش له ناوشهریکهی نه‌وتی که‌رکووکدا
ماوه. له ساڵی 1963 له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی فاشیسته‌وه، فه‌رهود
کراو دانیشتوانه‌که‌شی دهربهدهرکرا ، پاشان روخێنرا، به‌ڵام له پاش
پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق، به‌رامبه‌ر شوێنه‌واره کۆنه‌که‌ی گونده‌که، به
هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوندی شۆراو، به دیزاینێکی هاوچه‌رخانه
ئاوه‌دان کرایه‌وه، ئێستا گه‌ڕه‌کێکه له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکووک.
خۆشحاڵین به ئاماده‌بوونتان بۆ کردنه‌وه‌ی پێشانگای: '' هونه‌ری هاوچه‌رخی
وڵاتی نه‌مسا ''.
تێبینی:
وێبسایتی شۆراو ئارت له
ئاماده‌کردندایه.
_____________________________________
International Center of
Contemporary Art
www.shoraw-artgallery.com
office@shoraw-artgallery.com
Tel.: 00964/750/7694822 or
00964/770/9347172
ماڵپه‌ڕی فایه‌ق ره‌سوڵ
|